Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      جێگیر لە دەریادا

      April 24, 2026

      ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

      April 24, 2026

      ڕێنمایی دەستەبژێر

      April 24, 2026

      مەشخەڵی هیوا لە کەنداوی عەرەبی

      April 24, 2026

      توندکردنی بەڕێوەبردنی سنوور

      April 23, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026

      مەشقی ئاک شومکار پەیوەندیی نێوان قڕغستان و ئەمریکا بەهێز دەکات

      April 23, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پارێزەری بەندەرەکان

      April 23, 2026

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home » مەشقکردن وەکو سیانەیەک
    تایبتمەندیەکان

    مەشقکردن وەکو سیانەیەک

    UnipathBy UnipathAugust 6, 2024Updated:August 7, 202403 Mins Read
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    هێزەکانی‭ ‬عێراق،‭ ‬کوەیت‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬مەشقی‭ ‬ئاسایشیی‭ ‬دەریاییدا‭ ‬سیناریۆی‭ ‬هەڕەشە‭ ‬ڕاستەقینەکانی‭ ‬جیهان‭ ‬دووبارە‭ ‬دەکەنەوە

    هێزە دەریاییەکانی‭ ‬عێراق،‭ ‬کوەیت‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬مەشقێکی‭ ‬دوو‭ ‬ڕۆژیی‭ ‬سێ‭ ‬قۆڵییان‭ ‬ئەنجامدا‭ ‬کە‭ ‬تیشکی‭ ‬دەخستە‭ ‬سەر‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬چەتەی‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دەریایی‭ ‬لە‭ ‬باکوری‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبی‭.‬

    لە‭ ‬مەشقەکەی‭ ‬مانگی‭ ‬تشرینی‭ ‬یەکەمی‭ ‬2023ـدا،‭ ‬کەشتی‭ ‬هەر‭ ‬سێ‭ ‬وڵاتەکە‭ ‬بەشدارییان‭ ‬تێدا‭ ‬کرد‭. ‬پاسەوانی‭ ‬کەناراو‭ ‬و‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬کوەیت‭ ‬بەلەمی‭ ‬پاسەوانی،‭ ‬بەلەمێکی‭ ‬تیژڕۆ،‭ ‬کەشتیەکی‭ ‬پێداویستی‭ ‬و‭ ‬هێلیکۆپتەرێکیان‭ ‬دابینکرد‭ ‬و‭ ‬پاسەوانیی‭ ‬هاوبەشیان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬دوو‭ ‬بەلەمی‭ ‬پاسەوانیی‭ ‬عێراقی‭ ‬و‭ ‬کەشتییەکانی‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬خێرای‭ ‬ڕۆبێرت‭ ‬گۆڵدمان‭ ‬و‭ ‬کلێرانس‭ ‬سەتفنی‭ ‬جونیەر‭ ‬ئەمریکی‭ ‬ئەنجامدا‭.‬

    ئەرکەکانی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬تیشکیان‭ ‬خستە‭ ‬سەر‭ ‬ڕێکارییەکانی‭ ‬پەلاماردان،‭ ‬سواربوون،‭ ‬گەڕان‭ ‬و‭ ‬دەستبەسەرداگرتن‭ (‬VBSS‭)‬،‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬بەلەمی‭ ‬بچووک،‭ ‬سەلامەتیی‭ ‬ماسیگرەکان‭ ‬و‭ ‬پشکنینی‭ ‬ئامێرەکانی‭ ‬پەیوەندیکردن،‭ ‬ئەمە‭ ‬جگە‭ ‬لە‭ ‬مەترسییەکانی‭ ‬تری‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دەریایی‭.‬

    مەشقی‭ ‬کوەیت‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ناساندنی‭ ‬کەشتییە‭ ‬ئامانجدارە‭ ‬ھاوشێوەکراوەکان،‭ ‬زیادکردنی‭ ‬دووبارەکردنەوەی‭ ‬مانۆڕی‭ ‬VBSS‭ ‬و‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬مەشقەکانی‭ ‬VBSS‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬کەشتییەکانی‭ ‬وڵاتەکە،‭ ‬لەسەر‭ ‬بەشداریکردنی‭ ‬مەشقی‭ ‬پێشووی‭ ‬VBSS‭ ‬بنیات‭ ‬نراوە‭.‬

    مەشقی‭ ‬سێ‭ ‬قۆڵی‭ ‬وەکو‭ ‬ڕێگەیەک‭ ‬بۆ‭ ‬سێ‭ ‬هاوبەشەکە‭ ‬تا‭ ‬بتوانن‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬هەماهەنگانە‭ ‬مامەڵە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دەریاییدا‭ ‬بکەن،‭ ‬شەش‭ ‬ساڵ‭ ‬لەمەوبەر‭ ‬دەستیپێکرد،‭ ‬بەڵام‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬چڕتر‭ ‬سەرنج‭ ‬بخەنەسەر‭ ‬پێداویستییە‭ ‬ناوچەییەکان‭ ‬لەڕووی‭ ‬ئاڵۆزییەوە‭ ‬گەشەی‭ ‬سەندووە‭.‬

    ‭”‬بەشێک‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬ئەم‭ ‬مەشقە‭ ‬بەنرخ‭ ‬دەکات‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬توانای‭ ‬سوودوەرگرتن‭ ‬لە‭ ‬بوارێکی‭ ‬بەرفراوانی‭ ‬زانیاری،‭ ‬ئەزموون‭ ‬و‭ ‬تەکتیکەکانی‭ ‬VBSS‭ ‬بەیەکەوە،‭” ‬مولازم‭ ‬هەنتەر‭ ‬ستۆوز،‭ ‬ئەفسەری‭ ‬فەرماندەی‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬بەلەمەکانی‭ ‬پاسەوانی‭ ‬کەناراوای‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ئەمەی‭ ‬ڕاگەیاند‭.‬

    کارمەندانی کوەیتی، عێراقی و ئەمریکی لە کەنداوی عەرەبیدا بەشداری لە مانۆڕی پەلامار، سواربوون، گەڕان و دەستبەسەرداگرتندا دەکەن. فەرماندەیی ناوەندیی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا

    ‭”‬مەشقی‭ ‬لەم‭ ‬چەشنە‭ ‬بەهێزبوونی‭ ‬هاوبەشییە‭ ‬ناوچەییەکانمان،‭ ‬پاراستن‭ ‬و‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬توانامان‭ ‬بۆ‭ ‬یەکخستنی‭ ‬بێ‭ ‬کێشە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوپەیمانەکانمان،‭ ‬و‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬لێهاتووییەکانمان‭ ‬لە‭ ‬بواری‭ ‬دەریاییدا‭ ‬بەردەوامی‭ ‬پێدەدات‭.” ‬کوەیتییەکان‭ ‬جەختیان‭ ‬لەسەر‭ ‬پێویستی‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬لە‭ ‬پاسەوانیکردنی‭ ‬بەشی‭ ‬باکوری‭ ‬کەنداو‭ ‬لە‭ ‬نزیک‭ ‬ناوچە‭ ‬ئاوییەکانەوە‭ ‬کردەوە‭.‬

    ‭ “‬مەشقەکانمان،‭ ‬کە‭ ‬شانبەشانی‭ ‬کەشتیگەلی‭ ‬پێنجەمی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬کوەیت‭ ‬و‭ ‬عێراق‭ ‬کاردەکەن،‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەلامەتیی‭ ‬ماسیگرەکان‭ ‬لە‭ ‬ئاوە‭ ‬نێودەوڵەتییەکانی‭ ‬باکوری‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبی‭ ‬مسۆگەر‭ ‬دەکەن،‭” ‬لیوا‭ ‬تەڵاڵ‭ ‬ئەمونس،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬پاسەوانی‭ ‬کەناراوی‭ ‬کوەیت‭ ‬ئەمەی‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    لیوا‭ ‬لەیس‭ ‬عەبدولستار‭ ‬عەبدولجەبار،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬بنکەی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئوم‭ ‬قەسر،‭ ‬وەکو‭ ‬لایەنێکی‭ ‬گرنگ‭ ‬بۆ‭ ‬بەرگریکردن‭ ‬لە‭ ‬وڵاتەکەی‭ ‬دەڕوانێتە‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬فرەنەتەوەیی‭.‬

    ‭”‬ئامانجی‭ ‬ئەم‭ ‬مەشقە‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬لێهاتوویەکان،‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬تواناکانی‭ ‬مەشقکردن،‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئامادەکاریکردن‭ ‬و‭ ‬ئامادەیی،‭ ‬ئاڵوگۆڕی‭ ‬ئەزموونەکان‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬هێزە‭ ‬بەشدارەکان،‭ ‬وە‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬لە‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬و‭ ‬کارکردنی‭ ‬پێکەوەیی‭ ‬بۆ‭ ‬چالاکیی‭ ‬هاوبەش،‭” ‬ناوبراو‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    جێگری‭ ‬فەریق،‭ ‬بڕاد‭ ‬کووپەر،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬ئەوکاتی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەمریکا‭/ ‬کەشتیگەلی‭ ‬پێنجەمی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬لەو‭ ‬کاتەوە‭ ‬پلەی‭ ‬بۆ‭ ‬جێگری‭ ‬فەرماندەی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بەرزکراوەتەوە،‭ ‬ڕیگەیاند‭ ‬کە‭ ‬مەشقەکان‭ ‬جێگیریی‭ ‬هێزە‭ ‬ناوچەییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬گونجاندن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬گۆڕانی‭ ‬ژینگەیی‭ ‬نیشان‭ ‬دەدەن‭.‬

    بەلەمێکی عێراقی لە میانی مەشقە سێ لایەنییەکە لە کەشتییەکی پاسەوانی سنوریی ئەمریکا نزیک دەبێتەوە. فەرماندەیی ناوەندیی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا

    ‭”‬لەگەڵ‭ ‬ئەم‭ ‬دوایین‭ ‬دووبارەکردنەوەیە،‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬بەرەوپێشچوونی‭ ‬چالاکی‭ ‬پێکەوەیی‭ ‬لە‭ ‬دەریادا‭ ‬بەردەوامین،‭” ‬جێگری‭ ‬فەریق‭ ‬کووپەر‭ ‬ئەمەی‭ ‬ڕاگەیاند‭. “‬بەردەوامیدان‭ ‬بەم‭ ‬زنجیرە‭ ‬مەشقە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬کوەیت‭ ‬و‭ ‬عێراقی‭ ‬دۆستدا‭ ‬جێگەی‭ ‬شانازییە‭. ‬ئەم‭ ‬مەشقە‭ ‬سێ‭ ‬لایەنە‭ ‬جارێکی‭ ‬تر‭ ‬ئەوە‭ ‬دەسەلمێنێت‭ ‬کە‭ ‬کاتێک‭ ‬ئێمە‭ ‬بەیەکەوە‭ ‬کاردەکەین،‭ ‬زۆر‭ ‬زیاتر‭ ‬بەدەست‭ ‬دەهێنین‭.”‬

    ڕووبەری‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ /‬کەشتیگەلی‭ ‬پێنجەمی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬نزیکەی‭ ‬2.5‭ ‬ملیۆن‭ ‬مەتر‭ ‬دوجا‭ ‬لە‭ ‬ئاو،‭ ‬لە‭ ‬نێوانیاندا‭ ‬خاڵە‭ ‬پشکنینە‭ ‬گرنگەکانی‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬گەرووی‭ ‬هورمز،‭ ‬کەناڵی‭ ‬سوێس‭ ‬و‭ ‬باب‭ ‬ئەل‭ ‬مەندەب‭ ‬لەخۆدەگرێت‭.  ‬

    سەرچاوە‭: ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەمریکا

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleمسۆگەرکردنی گاز لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست
    Next Article ئاسیای ناوەڕاست لە کەنداوی عەرەبی بەدوای هاوبەشدا دەگەڕێت

    Related Posts

    جێگیر لە دەریادا

    April 24, 2026

    ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

    April 24, 2026

    ڕێنمایی دەستەبژێر

    April 24, 2026

    Comments are closed.

    ئاشتی و ئاشتەوایی | بەرگی 13، ژمارە 4 زستانی 2026

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.