ئۆزباگستان برەو دەدات بە ستڕاتیژی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ئاسیای ناوەڕاست

هەوڵەکانی‭ ‬ئۆزباگستان‭ ‬بۆ‭ ‬چڕکردنەوەی‭ ‬سەرنجی‭ ‬جیهان‭ ‬لەسەر‭ ‬پرسەکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نێودەوڵەتی،‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬وڵاتەکەی‭ ‬لە‭ ‬ڕابەرایەتیکردندا‭ ‬بەرزکردووەتەوە‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە‭.‬

لە‭ ‬سەتای‭ ‬مانگی‭ ‬ئازاری‭ ‬ساڵی‭ ‬2022،‭ ‬تاشکێنت‭ ‬کۆنفڕانسێکی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬باڵای‭ ‬بەڕێوەبرد،‭ ‬کە‭ ‬تایبەتکرابوو‭ ‬بە‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬ستڕاتیژی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆری‭ ‬جیهانیی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگتووەکان‭. ‬کۆنفڕانسەکە‭ ‬سەرکردەکانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست،‭ ‬باشوری‭ ‬ئاسیا‭ ‬و‭ ‬ئەوروپای‭ ‬بەیەکگەیاند‭ ‬و‭ ‬هەنگاوێکی‭ ‬گرنگ‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬کارکردنی‭ ‬پێکەوەیی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬لە‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر‭.‬

ساتە‭ ‬گرنگەکەی‭ ‬کۆنفڕانسەکە‭ ‬کاتێك‭ ‬بوو‭ ‬کە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕست‭ ‬ڕەزامەندی‭ ‬خۆیان‭ ‬دەربڕی‭ ‬بۆ‭ ‬بەشداریکردن‭ ‬لە‭ ‬بەرەنگاربوونەی‭ ‬تیرۆر‭ ‬بە‭ ‬پابەندبوون‭ ‬بە‭ ‬ڕێککەوتنامەی‭ ‬تاشکێنت‭ ‬و‭ ‬پلانی‭ ‬کاری‭ ‬هاوبەش‭. ‬واژۆکەران‭ ‬وەفدی‭ ‬کازاخستان،‭ ‬قڕغستان،‭ ‬تاجاکستان،‭ ‬تورکمانستان‭ ‬و‭ ‬ئۆزبەگستانی‭ ‬لەخۆدەگرت‭.‬

ئەم‭ ‬بەڵگەنامانە‭ ‬ئەو‭ ‬هەنگاوانە‭ ‬دەخەنەڕوو‭ ‬کە‭ ‬پێویستن‭ ‬بۆ‭ ‬لەناوبردنی‭ ‬تیرۆریزم‭ ‬و‭ ‬هەڕەشە‭ ‬جدییەکان‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاشتی‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نێودەوڵەتی‭. ‬ئەنتۆنیۆ‭ ‬گوتێرێس،‭ ‬سکرتێری‭ ‬گشتیی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ڤیدیۆوە‭ ‬بەشداری‭ ‬کۆنفڕانسەکەی‭ ‬کرد،‭ ‬پابەندبوونی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ئاسای‭ ‬ناوەڕاستی‭ ‬بۆ‭ ‬جیهانێکی‭ ‬سەلامەت‭ ‬بەرز‭ ‬نرخاند‭. ‬

هەفتەیەک‭ ‬دواتر‭ ‬لە‭ ‬کۆبوونەوەیەکدا‭ ‬لە‭ ‬تورکیا،‭ ‬عەبدولعەزیز‭ ‬کامیلۆڤ‭ ‬وەزیری‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ئۆزبەکستان‭ ‬و‭ ‬هێلگا‭ ‬شمید‭ ‬سکرتێری‭ ‬گشتیی‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬هاوکاری‭ ‬لە‭ ‬ئەوروپا‭ (‬OSCE‭) ‬جەختیان‭ ‬کردەوە‭ ‬لەسەر‭ ‬گرنگی‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬لە‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆری‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭. ‬لایەنێکی‭ ‬گفتوگۆکان‭ ‬لە‭ ‬تورکیا‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬ناسەقامگیریی‭ ‬ئەفغانستان‭.‬

کۆنفڕڕانسی‭ ‬تاشکێنت‭ ‬لەلایەن‭ ‬وەزارەتی‭ ‬کاروباری‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ئۆزبەکستان،‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬هاوکاری‭ ‬لە‭ ‬ئەوروپا،‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬هاوکاری‭ ‬لە‭ ‬ئەوروپا،‭ ‬ناوەندی‭ ‬هەرێمیی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬بۆ‭ ‬دیپلۆماسیی‭ ‬خۆپارێزی‭ ‬لە‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬فەرمانگەی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆری‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬ڕێکخرا‭.‬

Comments are closed.