ئاسایشی وزە یەکسانە بە ئاسایشی جیهانی

وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو پابەند دەبن بە هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی وزە

Kuwait’s Jasem Mohamed Al Budaiwi, Secretary-General of the Cooperation Council for the Arab States of the Gulf, speaks at the Manama security conference in November 2023.

جاسم‭ ‬محەمەد‭ ‬ئەلبەدەوی،‭ ‬سکرتێری‭ ‬گشتیی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬عەرەبیی‭ ‬کەنداو

سەرەتا دەمەوێت‭ ‬بە‭ ‬دەربڕینی‭ ‬سوپاس‭ ‬و‭ ‬پێزانینی‭ ‬دڵسۆزانەم‭ ‬بۆ‭ ‬سەرکردایەتیی‭ ‬شانشینی‭ ‬بەحرەین‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬میهرەبانییەوە‭ ‬میوانداری‭ ‬ئەم‭ ‬بۆنەیەیان‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬قسە‭ ‬بۆ‭ ‬بەڕیزتان‭ ‬بکەم،‭ ‬ڕێز‭ ‬و‭ ‬شکۆیان‭ ‬پێبەخشیم‭. ‬هەرەوەها‭ ‬لە‭ ‬دابینکردنی‭ ‬ئەم‭ ‬سەکۆ‭ ‬گرنگە‭ ‬کە‭ ‬وەزیرەکانی‭ ‬حکومەت،‭ ‬داڕێژەرانی‭ ‬سیاسەت،‭ ‬پسپۆڕان‭ ‬و‭ ‬کەسایەتییە‭ ‬خاوەن‭ ‬کاریگەرییەکان‭ ‬لەم‭ ‬کۆڕبەندە‭ ‬ناوازەدا‭ ‬بۆ‭ ‬گفتوگۆکردن‭ ‬لەسەر‭ ‬پرسە‭ ‬گرنگەکان‭ ‬لە‭ ‬تەوەرەکانی‭ ‬سیاسەتی‭ ‬دەرەوە،‭ ‬بەرگری‭ ‬و‭ ‬ئاسایش‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاستدا‭ ‬کۆدەکاتەوە،‭ ‬من‭ ‬دەمەوێت‭ ‬پێزانینی‭ ‬خۆم‭ ‬ئاراستەی‭ ‬دامەزراوەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬بۆ‭ ‬توێژینەوە‭ ‬ستراتیژییەکان‭ (‬IISS‭) ‬و‭ ‬ڕێکخەرانی‭ “‬گفتوگۆی‭ ‬مەنامە‭” ‬بکەم‭.‬

بە‭ ‬ڕووکردنە‭ ‬سەر‭ ‬بابەتێکی‭ ‬چارەنووسسازی‭ ‬وەک‭ ‬سیاسەتی‭ ‬نوێی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬وزە،‭ ‬دەمەوێت‭ ‬جەخت‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەوە‭ ‬بکەمەوە‭ ‬کە‭ ‬ئەم‭ ‬بابەتە‭ ‬لە‭ ‬سیاسەتەکانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬کەنداودا‭ ‬پێگەیەکی‭ ‬باڵای‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬وەکو‭ ‬پایەیەکی‭ ‬سەرەکی‭ ‬لە‭ ‬کایەی‭ ‬جیهانی‭ ‬نەوت‭ ‬و‭ ‬گازدا‭ ‬خزمەت‭ ‬دەکەن،‭ ‬وە‭ ‬دڵنیاکەرەوەی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬وزەن‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬جیهاندا‭.‬

هەڵسەنگاندنی‭ ‬بارودۆخی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬وزە‭ ‬لە‭ ‬جیهانی‭ ‬ئەمڕۆدا‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگە،‭ ‬کە‭ ‬دەتوانرێت‭ ‬بۆ‭ ‬کۆمەڵێک‭ ‬هۆکار‭ ‬بگەڕێنرێتەوە‭:‬

  • ململانێی‭ ‬ئاسایی‭. ‬
  • نەبوونی‭ ‬پلانی‭ ‬جێگرەوە‭.‬
  • ئەو‭ ‬گێڕانەوەی‭ ‬چەواشەکارییەی‭ ‬کە‭ ‬دەڵێت‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬وزەی‭ ‬جێگرەوە‭ ‬دەتوانێت‭ ‬جێگەی‭ ‬سووتەمەنیی‭ ‬بەردین‭ ‬بگرێتەوە‭.‬
  • ساڵانێکی‭ ‬زۆر‭ ‬لە‭ ‬کەم‭ ‬وەبەرهێنان‭.‬

بۆ‭ ‬چەندین‭ ‬دەیەیە،‭ ‬وڵاتانی‭ ‬کەنداو‭ ‬بە‭ ‬بەردەوامی‭ ‬وەکو‭ ‬هاوبەشی‭ ‬متمانەپێکراوی‭ ‬وزە‭ ‬خۆیان‭ ‬سەلماندووە،‭ ‬پابەندبوونی‭ ‬نەگۆڕی‭ ‬خۆیان‭ ‬بۆ‭ ‬سەقامگیرکردنی‭ ‬بازاڕەکانی‭ ‬وزەی‭ ‬جیهانی‭ ‬نیشانداوە‭. ‬جێگەی‭ ‬سەرنجە،‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬جەنگی‭ ‬ئێران‭-‬عێراق‭ ‬لە‭ ‬ساڵانی‭ ‬1980ـاکاندا،‭ ‬سەرەڕای‭ ‬مەترسییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬کەشتییەکانیان،‭ ‬بەشێکیان‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬سەلامەتیی‭ ‬جوڵەی‭ ‬نەوت‭ ‬ڕێوشوێنی‭ ‬ناوازەیان‭ ‬گرتەبەر،‭ ‬لەوانەش‭ ‬گۆڕینی‭ ‬تۆماریی‭ ‬کەشتیە‭ ‬نەوتییەکانیان‭.‬

وە‭ ‬لەم‭ ‬دواییانەشدا،‭ ‬قەیرانی‭ ‬جەنگی‭ ‬ئۆکرانیا‭ ‬جەختی‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەو‭ ‬ڕۆڵە‭ ‬گرنگە‭ ‬کردەوە،‭ ‬کە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬کەنداو‭ (‬GCC‭) ‬لە‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬وزەدا‭ ‬دەیگێڕن‭. ‬سەرەڕای‭ ‬ئاڵنگارییە‭ ‬مەزنەکان‭ ‬کە‭ ‬بەردەوامن‭ ‬لە‭ ‬دروستکردنی‭ ‬سێبەری‭ ‬نادڵنیایی‭ ‬لەسەر‭ ‬بازاڕەکانی‭ ‬وزە،‭ ‬وڵاتانی‭ ‬GCC‭ ‬خۆڕاگری‭ ‬خۆیان‭ ‬نیشانداوە‭ ‬و‭ ‬بەردەوامی‭ ‬و‭ ‬سەقامگیریی‭ ‬دابینکردنیان‭ ‬پاراستووە‭. ‬بۆ‭ ‬نمونە،‭ ‬ڕێڕەوەکانی‭ ‬بازرگانیی‭ ‬نەوت‭ ‬و‭ ‬گاز‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەوە‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوروپا‭ ‬و‭ ‬شوێنەکانی‭ ‬تر‭ ‬سەریانهەڵدا‭.‬

لە‭ ‬هەمان‭ ‬چوارچێوەدا،‭ ‬پێویستە‭ ‬جەخت‭ ‬لەسەر‭ ‬گرنگی‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ڕێگا‭ ‬ئاوییەکان‭ ‬بکەینەوە،‭ ‬کە‭ ‬یەکێکن‭ ‬لە‭ ‬هۆکارە‭ ‬گرنگ‭ ‬و‭ ‬بنەڕەتییەکان‭ ‬لە‭ ‬مسۆگەرکردنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬وزە‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاستی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬جیهانی‭. ‬ئەم‭ ‬ڕێڕەوانە‭ ‬تۆڕی‭ ‬دەماریی‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬دەریایی‭ ‬کە‭ ‬دڵنیایی‭ ‬دەدات‭ ‬لە‭ ‬جوڵەی‭ ‬بەرهەمەکانی‭ ‬وزە‭ ‬بۆ‭ ‬بازاڕکانی‭ ‬جیهان،‭ ‬پێکدەهێنێت‭. ‬دەکرێت‭ ‬هەر‭ ‬هەڕەشەیەک‭ ‬یان‭ ‬پچڕانێک‭ ‬لەم‭ ‬ڕێڕەوانەدا‭ ‬ببێتە‭ ‬هۆی‭ ‬پەککەوتنێکی‭ ‬سەخت‭ ‬لە‭ ‬بازاڕەکانی‭ ‬وزەدا‭. ‬بۆیە‭ ‬پێویستە‭ ‬وڵاتان‭ ‬و‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئەم‭ ‬ڕێڕەوانە‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەر‭ ‬هەڕەشە‭ ‬سەربازییەکان،‭ ‬چەتەی‭ ‬دەریایی‭ ‬یان‭ ‬کارەساتە‭ ‬ژینگەییەکان‭ ‬هەوڵەکانیان‭ ‬یەکبخەن‭.‬

پێویستە‭ ‬جەخت‭ ‬لە‭ ‬هەوڵە‭ ‬بێوچانە‭ ‬ستراتیژییەکانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬کەنداو‭ ‬لە‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬وزەدا‭ ‬بکرێتەوە،‭ ‬لەوانە‭ ‬برەودان‭ ‬بە‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬وزەی‭ ‬نوێبووەوە،‭ ‬وەبەرهێنانی‭ ‬بەهێز‭ ‬لە‭ ‬توێژینەوە‭ ‬و‭ ‬برەودان‭ ‬بە‭ ‬چارەسەری‭ ‬وزەی‭ ‬بەردەوام،‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬کرداریی‭ ‬کارامەیی‭ ‬وزە‭ ‬و‭ ‬پێشخستنی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬کەرتی‭ ‬تایبەت‭ ‬لە‭ ‬پڕۆژە‭ ‬هاوبەشەکاندا‭. ‬جگە‭ ‬لەوەش،‭ ‬بۆ‭ ‬دڵنیابوون‭ ‬لە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬وزە‭ ‬و‭ ‬گونجاوی‭ ‬دارایی،‭ ‬وڵاتانی‭ ‬GCC‭ ‬دان‭ ‬بە‭ ‬گرنگی‭ ‬دابینکردنی‭ ‬درێژخایەنی‭ ‬وزەی‭ ‬نەریتیدا‭ ‬دەنێن‭. ‬سەرەڕای‭ ‬ئەوەش،‭ ‬شەش‭ ‬وڵاتی‭ ‬ئەندام‭ ‬وزەی‭ ‬نوێبووەوەشیان‭ ‬پەسەندکردووە،‭ ‬وەک‭ ‬لە‭ ‬پلانەکانی‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬خۆیاندا‭ ‬نیشاندراوە‭.‬

تکایە‭ ‬بوارم‭ ‬پێبدەن‭ ‬تیشک‭ ‬بخەمە‭ ‬سەر‭ ‬هەندێک‭ ‬لە‭ ‬پلان‭ ‬و‭ ‬پڕۆژە‭ ‬سەرەکییەکانی‭ ‬وزەی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬کەنداو،‭ ‬کە‭ ‬هاودەم‭ ‬لەگەڵ‭ ‬17‭ ‬ئامانجی‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬بەردەوامی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ (‬SDGs‭) ‬هەنگاودەنێن،‭ ‬بە‭ ‬تایبەتی‭ ‬ئامانجی‭ ‬ژمارە‭ ‬7‭: ‬وزەی‭ ‬گونجاو‭ ‬و‭ ‬خاوێن،‭ ‬وە‭ ‬هاوتەریب‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ڕێککەوتننامەی‭ ‬پاریس‭:‬

  1. ستراتیژی‭ ‬2050ـی‭ ‬وزەی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬گەیشتن‭ ‬بە‭ ‬ئاستی‭ ‬پێداویستییە‭ ‬ئابوورییەکانی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬و‭ ‬ئامانجە‭ ‬ژینگەییەکان،‭ ‬وزەیەک‭ ‬دەکاتە‭ ‬ئامانج‭ ‬کە‭ ‬تێکەڵەیەک‭ ‬بێت‭ ‬لە‭ ‬سەرچاوەکانی‭ ‬وزەی‭ ‬نوێبووەوە،‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬و‭ ‬خاوێن،‭ ‬وەک‭ ‬ئەم‭ ‬شێوەیەی‭ ‬خوارەوە‭ ‬یەکدەخات‭: ‬44%‭ ‬وزەی‭ ‬خاوێن،‭ ‬38%‭ ‬گاز‭ ‬و‭ ‬12%‭ ‬خەڵوزی‭ ‬خاوێن‭.‬
  2. بەحرەین‭ ‬ئامانجی‭ ‬ئەوەیە‭ ‬هەتا‭ ‬ساڵی‭ ‬2035‭ ‬ڕێژەی‭ %‬20ـی‭ ‬وزەکەی‭ ‬بۆ‭ ‬وزەی‭ ‬نوێبووەوە‭ ‬بگۆڕێت‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2060‭ ‬بگات‭ ‬بە‭ ‬بێلایەنیی‭ ‬کاربۆن‭. ‬پلانەکە‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬پڕۆژەکانی‭ ‬وزەی‭ ‬خۆر‭ ‬و‭ ‬با‭ ‬لەخۆدەگرێت‭ ‬و‭ ‬ئامانجیەتی‭ ‬تا‭ ‬ساڵی‭ ‬2025‭ ‬ڕێژەی‭ ‬5%ـی‭ ‬کارەبای‭ ‬وڵاتەکە‭ ‬لە‭ ‬سەرچاوە‭ ‬نوێبووەکانەوە‭ ‬بەرهەمبهێنێت‭.‬
  3. بە‭ ‬پابەندبوون‭ ‬بە‭ ‬وزەی‭ ‬خاوێن‭ ‬و‭ ‬بەردەوامی،‭ ‬ڕوانگەی‭ ‬2030ـی‭ ‬سعودیە‭ ‬لە‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬ئاڵنگارییەکانی‭ ‬وزە‭ ‬و‭ ‬کەشوهەوا‭ ‬پێشەنگە‭. ‬تیشک‭ ‬دەخرێتە‭ ‬سەر‭ ‬چارەسەری‭ ‬داهێنەرانەی‭ ‬وەکو‭ ‬سوڕیی‭ ‬ئابووریی‭ ‬کاربۆنی‭ (‬CCE‭) ‬و‭ ‬ئاوێتەیەکی‭ ‬وزەی‭ ‬هەمەچەشنتر،‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬تا‭ ‬ساڵی‭ ‬2030،‭ ‬ڕێژەی‭ ‬50%ـی‭ ‬وزە‭ ‬لە‭ ‬سەرچاوە‭ ‬نوێبووەکانەوە‭ ‬بەرهەمدێن‭. ‬
  4. لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2022،‭ ‬عومان‭ ‬ئامانجێکی‭ ‬بۆ‭ ‬گەیشتن‭ ‬بە‭ ‬دەردانی‭ ‬سفری‭ ‬گازی‭ ‬ژەهراوی‭ ‬تا‭ ‬ساڵی‭ ‬2050‭ ‬ڕاگەیاند‭ ‬و‭ ‬دەستی‭ ‬بە‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬سووتەمەنی‭ ‬بەردین‭ ‬لە‭ ‬ئاوێتەی‭ ‬وزەی‭ ‬ناوخۆییدا‭ ‬کرد‭. ‬بە‭ ‬پشتبەستن‭ ‬بە‭ ‬شیکاری‭ ‬پڕۆژەی‭ ‬بۆڕی‭ ‬سووتەمەنی‭ ‬جیهانی‭ ‬ئێستا،‭ ‬عومان‭ ‬لەسەر‭ ‬ڕێچکەی‭ ‬بوون‭ ‬بە‭ ‬شەشەم‭ ‬گەورەترین‭ ‬هەناردەکاری‭ ‬هایدرۆجین‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاستی‭ ‬جیهان‭ ‬و‭ ‬گەورەترین‭ ‬هەناردەکار‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاستدایە‭ ‬تا‭ ‬ساڵی‭ ‬2030‭. ‬
  5. سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬ڕوانگەی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬قەتەڕ‭ ‬بۆ‭ ‬ساڵی‭ ‬2030،‭ ‬ئامانجی‭ ‬ئەوەیە‭ ‬تا‭ ‬ساڵی‭ ‬2030‭ ‬ڕێژەی‭ ‬20%ـی‭ ‬کارەبا‭ ‬لە‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬وزەی‭ ‬نوێبووەوە‭ ‬بەرهەمبهێنێت‭.‬
  6. لە‭ ‬کۆتاییدا،‭ ‬کوەیت‭ ‬ئامانجی‭ ‬ئەوەیە‭ ‬تا‭ ‬ساڵی‭ ‬2035‭ ‬ڕێژەی‭ ‬15%ـی‭ ‬کۆی‭ ‬بەرهەمی‭ ‬کارەباکەی‭ ‬لە‭ ‬سەرچاوە‭ ‬نوێبووەکانەوە‭ ‬بەرهەمبهێنێت‭.‬

بۆ‭ ‬ماوەیەکی‭ ‬درێژخایەن‭ ‬داڕێژەرانی‭ ‬سیاسەت‭ ‬لە‭ ‬ئابوورییە‭ ‬پێشکەوتووەکاندا،‭ ‬هۆشدارییەکانی‭ ‬پیشەسازی‭ ‬نەوت‭ ‬و‭ ‬گازیان‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬نەبوونی‭ ‬وەبەرهێنان‭ ‬پشتگوێ‭ ‬خستووە‭. ‬ئەم‭ ‬داڕێژەرانەی‭ ‬سیاسەت‭ ‬متمانەیەکی‭ ‬زۆریان‭ ‬خستبووەتە‭ ‬سەر‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬وزەی‭ ‬نوێبووەوە‭. ‬لەماوەی‭ ‬ساڵانی‭ ‬2014‭ ‬تا‭ ‬2021،‭ ‬وەبەرهێنانی‭ ‬نەوت‭ ‬و‭ ‬گاز‭ ‬بەشێوەیەکی‭ ‬بەرچاو‭ ‬کەمیکردووە‭. ‬بەم‭ ‬جۆرە،‭ ‬پێویستیەکی‭ ‬بەپەلە‭ ‬لە‭ ‬ئارادایە‭ ‬بۆ‭ ‬ڕاستکردنەوەی‭ ‬ئەمە‭ ‬تا‭ ‬زامنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬وزە‭ ‬و‭ ‬داخستنی‭ ‬هەر‭ ‬کەلێنێک‭ ‬بکرێت‭. ‬جیهان‭ ‬بۆ‭ ‬داهاتوویەکی‭ ‬نزیک‭ ‬بۆ‭ ‬دابینکردنی‭ ‬خواستی‭ ‬فراوانبوو،‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬نەوت‭ ‬و‭ ‬گاز‭ ‬دەبێت‭.‬

ئەمە‭ ‬لە‭ ‬ئاسۆی‭ ‬جیهانیی‭ ‬2023ـی‭ ‬OPEC‭ ‬کە‭ ‬لەم‭ ‬دواییانەدا‭ ‬بڵاوکرایەوە،‭ ‬تیشکی‭ ‬خراوەتەسەر‭. ‬وادەردەکەوێت‭ ‬خواست‭ ‬لەسەر‭ ‬وزە‭ ‬بە‭ ‬ڕێژەی‭ ‬23%‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬ئێستا‭ ‬و‭ ‬ساڵی‭ ‬2045‭ ‬بەرزتر‭ ‬ببێتەوە،‭ ‬وە‭ ‬هێشتا‭ ‬چاوەڕوان‭ ‬دەکرێت‭ ‬تا‭ ‬ئەو‭ ‬کاتە‭ ‬نەوت‭ ‬و‭ ‬گاز‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬50%ـی‭ ‬پێداویستییەکانی‭ ‬وزەی‭ ‬جیهانی‭ ‬دابین‭ ‬بکەن‭.‬

هەتا‭ ‬ساڵی‭ ‬2045‭ ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬لە‭ ‬پیشەسازی‭ ‬نەوتدا،‭ ‬OPEC‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬بڕی‭ ‬14‭ ‬تریلیۆن‭ ‬دۆلار‭ ‬لە‭ ‬وەبەرهێنان‭ ‬دەبێت،‭ ‬واتە‭ ‬نزیکەی‭ ‬610‭ ‬ملیار‭ ‬دۆلار‭ ‬لە‭ ‬ساڵێکدا‭. ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئەمانە‭ ‬بۆ‭ ‬بەکاربەران،‭ ‬بەرهەمهێنەران،‭ ‬ئابووری‭ ‬جیهانی‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬کۆتایشدا‭ ‬ئاسایشی‭ ‬وزەی‭ ‬جیهانی‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگن‭.‬

بۆ‭ ‬ئەم‭ ‬مەبەستە،‭ ‬دەمەوێت‭ ‬بەم‭ ‬چوار‭ ‬تێبینییەی‭ ‬خوارەوە‭ ‬کۆتایی‭ ‬بە‭ ‬وتارەکەم‭ ‬بهێنم‭:‬

  1. من‭ ‬دەمەوێت‭ ‬پێویستی‭ ‬بەپەلەی‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬دووپات‭ ‬بکەمەوە،‭ ‬لەوانەش‭ ‬پاراستنی‭ ‬ژێرخانی‭ ‬وزە‭ ‬و‭ ‬ڕێگاکانی‭ ‬گواستنەوە،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ڕوبەڕووبوونەوەی‭ ‬هەڕەشە‭ ‬ئەگەرییەکان،‭ ‬ئاخۆ‭ ‬سەربازی‭ ‬بن‭ ‬یاخود‭ ‬پەیوەندیدار‭ ‬بە‭ ‬ئەلیکترۆنی‭.‬
  2. من‭ ‬دەمەوێت‭ ‬دووپاتی‭ ‬بکەمەوە‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬دەستەبەرکردنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬وزە،‭ ‬بەبێ‭ ‬گوێدانە‭ ‬ململانێکانی‭ ‬ئێستای‭ ‬وەک‭ ‬جەنگی‭ ‬ڕووسیا‭ ‬و‭ ‬ئۆکرانیا‭ ‬یان‭ ‬ئاڵنگارییە‭ ‬کورتخایەنەکانی‭ ‬تر،‭ ‬ڕوانگەی‭ ‬درێژخایەن‭ ‬پێویستە‭. ‬جگە‭ ‬لەوەش،‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬و‭ ‬شەفافیەت‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬بەرهەمهێنەران‭ ‬و‭ ‬بەکاربەران‭ ‬بۆ‭ ‬دڵنیابوون‭ ‬لە‭ ‬سەقامگیری‭ ‬بازاڕەکانی‭ ‬نەوت‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگە‭. ‬
  3. دەمەوێت‭ ‬ئەوە‭ ‬ڕوون‭ ‬بکەمەوە‭ ‬کە‭ ‬سەرەڕای‭ ‬هەوڵە‭ ‬پێزانراوەکانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬کەنداو‭ ‬بۆ‭ ‬هەماهەنگیکردن‭ ‬وەکو‭ ‬ئەندامی‭ ‬چالاک‭ ‬لە‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬جیهانی،‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬ئاستەنگەکانی‭ ‬داهاتوو‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬هاوپەیمانییەکی‭ ‬بەرفراوان‭ ‬و‭ ‬جیهانی‭ ‬هەیە،‭ ‬چونکە‭ ‬هەر‭ ‬پچڕانێک‭ ‬لە‭ ‬دابینکردنی‭ ‬وزەدا،‭ ‬بەبێ‭ ‬گوێدانە‭ ‬دۆخی‭ ‬گەشەسەندنیان‭ ‬مەترسی‭ ‬لەسەر‭ ‬هەموو‭ ‬وڵاتان‭ ‬دروست‭ ‬دەکات‭.‬
  4. وە‭ ‬لە‭ ‬کۆتاییدا‭ ‬دەمەوێت‭ ‬ئاماژە‭ ‬بەوە‭ ‬بکەم‭ ‬کە‭ ‬داننان‭ ‬بەوەی‭ ‬کە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬وزە‭ ‬پێکهاتەیەکی‭ ‬دانەبڕاوی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬پێکدەهێنێت‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگە،‭ ‬وە‭ ‬هەر‭ ‬هەڵەیەک‭ ‬لە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬وزەدا‭ ‬ئاماژەیە‭ ‬بە‭ ‬نەبوونی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬گشتی‭. 

Comments are closed.