Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      یەکڕیزی لەسەر کەنداوی عەرەبی

      November 3, 2026

      دەستێکی هاوکاریی مرۆیی

      November 3, 2026

      بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت بەها پێشکەش دەکات

      November 3, 2026

      پاراستنی پێگە

      November 3, 2026

      جوڵەی ئیلهامبەخشی 2026

      November 3, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home » پابەندبوونی قەتەڕ بۆ هێزە تایبەتەکان
    تایبتمەندیەکان

    پابەندبوونی قەتەڕ بۆ هێزە تایبەتەکان

    فەریقێکی یەکەمی قەتەڕ لەخۆگرتنی ڕاهێنانی تایبەتمەند لەلایەن وڵاتەکەیەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەرکە ئاڵنگارەکاندا ڕووندەکاتەوە
    UnipathBy UnipathApril 10, 2025Updated:April 30, 202503 Mins Read
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    هەفتەی هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەت‭ (‬SOF‭) ‬بۆنەیەکی‭ ‬ساڵانەیە‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬شاری‭ ‬تامپا،‭ ‬ویلایەتی‭ ‬فلۆریدا،‭ ‬شوێنی‭ ‬بارەگای‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تایبەتەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بەڕێوەدەچێت‭.‬

    هەفتەی‭ ‬SOF‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئایاری‭ ‬2024،‭ ‬لە‭ ‬دەیان‭ ‬وڵاتەوە‭ ‬بۆ‭ ‬هاوبەشپێکردنی‭ ‬زانیاری،‭ ‬سەرنجدانی‭ ‬نوێترین‭ ‬تەکتیک‭ ‬و‭ ‬ئامێرەکان‭ ‬و‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬پەیوەندی‭ ‬کەسی‭ ‬و‭ ‬پیشەیی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوکارە‭ ‬جیهانییەکان‭ ‬سەرنجی‭ ‬سەربازانی‭ ‬تەواو‭ ‬ڕاهێنراوی‭ ‬بەلای‭ ‬خۆیدا‭ ‬ڕاکێشا‭.‬

    یەکە‭ ‬بەهێزەکەی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تایبەتەکانی‭ ‬قەتەڕ‭ ‬لە‭ ‬هەفتەی‭ ‬SOFـی‭ ‬ساڵی‭ ‬2024‭ ‬ئەو‭ ‬سەربازانەی‭ ‬لەخۆگرتبوو‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬هاوبەشی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوتاکانیان‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬جیهان‭ ‬نمایشێکی‭ ‬تواناکانی‭ ‬شەڕی‭ ‬دوور‭ ‬مەودایان‭ ‬ئەنجامدابوو‭. ‬

    یونیپاس‭ ‬لەگەڵ‭ ‬عەمید‭ ‬ڕوکنی‭ ‬قەتەڕی‭ ‬سالم‭ ‬شەریدە،‭ ‬نوێنەری‭ ‬باڵای‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬وڵاتەکەی‭ ‬لە‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬بۆ‭ ‬تاوتوێکردنی‭ ‬گرنگیی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەت‭ ‬بۆ‭ ‬قەتەڕ‭ ‬کۆبووەوە‭.‬

    یونیپاس‭:‬‭ ‬چۆن‭ ‬سەربازانی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەتیقەتەڕ‭ ‬هەڵبژێردراون؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬سالم‭: ‬ئەوان‭ ‬تاقیکردنەوەی‭ ‬زۆر‭ ‬تایبەتمەند‭ ‬و‭ ‬سەخت‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدەن‭. ‬ئەوان‭ ‬بە‭ ‬شایستەبوونێکی‭ ‬چڕ‭ ‬لە‭ ‬ڕووی‭ ‬چۆنیەتی‭ ‬بنیاتی‭ ‬جەستەیی،‭ ‬زانیاریی،‭ ‬تەندروستی‭ ‬و‭ ‬ئامادەییان‭ ‬بۆ‭ ‬وەرگرتنی‭ ‬ئەم‭ ‬ئەرکانە‭ ‬لە‭ ‬ڕووی‭ ‬دەروونی،‭ ‬هەست‭ ‬و‭ ‬جەستەییەوە‭ ‬هەڵبژێردراون‭. ‬ئەوان‭ ‬بە‭ ‬ڕێکارییەکی‭ ‬زۆر‭ ‬وردی‭ ‬پێگەیشتندا‭ ‬تێدەپەڕن‭ ‬بۆ‭ ‬دڵنیابوونەوە‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬باشترینی‭ ‬باشترینەکان‭ ‬دەگەن‭ ‬بە‭ ‬ئاستی‭ ‬ئامادەیی‭ ‬ئەرک‭.‬

    یونیپاس‭:‬‏‭ ‬ئایا‭ ‬خوێندنگە‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تایبەتەکانی‭ ‬قەتەڕ‭ ‬بۆ‭ ‬ئامادەکردنی‭ ‬ئەم‭ ‬سەربازانە‭ ‬تا‭ ‬چەند‭ ‬گرنگە؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬سالم‭:‬‭ ‬هێزە‭ ‬تایبەتەکانی‭ ‬قەتەڕ‭ ‬بەشداربوون‭ ‬لە‭ ‬پرۆسەی‭ ‬هاوچەرخکردن‭ ‬کە‭ ‬ساڵانێکی‭ ‬زۆری‭ ‬خایاند‭. ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬گرنگترین‭ ‬شتەکان‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬و‭ ‬ئامادەکاری‭ ‬بۆ‭ ‬جەنگ‭. ‬بۆیە‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬قەتەڕ‭ ‬سەرنجیان‭ ‬خستە‭ ‬سەر‭ ‬خوێندنگە‭ ‬سەربازییەکانیان‭ ‬تا‭ ‬باشترین‭ ‬خولی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬بۆ‭ ‬سەربازەکانمان‭ ‬مسۆگەر‭ ‬بکەن‭. ‬وەک‭ ‬بەشێک‭ ‬لەم‭ ‬خوێندنگانە،‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬لایەکەوە‭ ‬شارەزاییمان‭ ‬کۆکردووەتەوە‭.‬

    یونیپاس‭:‬‭ ‬سەنگی‭ ‬بەشداریکردنی‭ ‬قەتەڕ‭ ‬لە‭ ‬مەشقەکانی‭ ‬ڕاهێنانکردنی‭ ‬وەکو‭ ‘‬شێری‭ ‬تامەزرۆ‭’ ‬لە‭ ‬ئەردەن‭ ‬و‭ ‘‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭’ ‬لە‭ ‬میسڕ‭ ‬چییە؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬سالم‭: ‬ئێمە‭ ‬لەم‭ ‬جیهانەدا‭ ‬تەنیا‭ ‬نین‭ ‬و‭ ‬هەموو‭ ‬وڵاتێک‭ ‬پەرە‭ ‬بە‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬هێزێکی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەت‭ ‬دەدات‭ ‬بۆ‭ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬ئاڵنگارییانەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬جیهاندا‭ ‬دەگوزەرێن،‭ ‬وەکو‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر،‭ ‬قاچاخچێتی‭ ‬و‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکان‭. ‬پێویستە‭ ‬ئێمە‭ ‬بەشداری‭ ‬لە‭ ‬ڕاهێنانەکاندا‭ ‬بکەین‭ ‬تا‭ ‬لە‭ ‬یەکتر‭ ‬فێربین‭ ‬و‭ ‬باشترینەکان‭ ‬بهێنینە‭ ‬پێشەوە‭. ‬پێویستە‭ ‬ئێمە‭ ‬بۆ‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬پێوەرێک‭ ‬بۆ‭ ‬هەڵسەنگاندنی‭ ‬خۆمان‭ ‬ڕاهێنان،‭ ‬ئامێر‭ ‬و‭ ‬پرۆسە‭ ‬هاوچەرخەکان‭ ‬ببینین‭. ‬هەروەها‭ ‬مەشقە‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬پەیوەندی،‭ ‬دۆستایەتی‭ ‬و‭ ‬پەیوەستییەکان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬و‭ ‬جیهان‭ ‬بنیات‭ ‬دەنێن‭. ‬ئەگەر‭ ‬ئەم‭ ‬ڕاهێنانانە‭ ‬بوونیان‭ ‬نەبێت،‭ ‬ئەوا‭ ‬هەرگیز‭ ‬ئاگاداری‭ ‬ئەوە‭ ‬نابیت‭ ‬کە‭ ‬چی‭ ‬شتێکی‭ ‬نوێ‭ ‬لە‭ ‬بازاڕدا‭ ‬بوونی‭ ‬هەیە‭ ‬و‭ ‬فێری‭ ‬ئامێر‭ ‬و‭ ‬ڕێکارییە‭ ‬نوێیەکان‭ ‬نابیت‭. ‬

    یونیپاس‭:‬‏‭ ‬پێشکەوتنەکان‭ ‬لەسەر‭ ‬پرۆژەی‭ ‬401،‭ ‬بەرنامەی‭ ‬دروستکردنی‭ ‬خوێندنگەی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬هێزە‭ ‬تایبەتە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬لە‭ ‬قەتەڕ‭ ‬چییە؟‭ ‬

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬سالم‭:‬‭ ‬دروستکردنی‭ ‬بینای‭ ‬خوێندنگەکە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2024‭ ‬تەواو‭ ‬دەبێت‭. ‬ئێمە‭ ‬ژمارەیەکی‭ ‬زۆر‭ ‬لە‭ ‬پسپۆڕمان‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬خەڵکی‭ ‬شوێنەکانی‭ ‬وەکو‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬ئەردەنن‭. ‬ئەنجامدانی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬لە‭ ‬خوێندنگەکەدا‭ ‬سەدان‭ ‬سیناریۆی‭ ‬بۆ‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تایبەتەکانی‭ ‬وشکانی،‭ ‬ئاسمانی‭ ‬و‭ ‬دەریایی‭ ‬لەخۆدەگرێت‭.‬

    یونیپاس‭:‬‭ ‬ئامانجی‭ ‬ئامادەبوونی‭ ‬قەتەڕ‭ ‬لە‭ ‬هەفتەی‭ ‬سۆف‭ ‬SOF‭ ‬چییە؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬سالم‭:‬‭ ‬بە‭ ‬بوون‭ ‬لەنێوان‭ ‬ئەم‭ ‬کەسایەتییە‭ ‬گرنگانە،‭ ‬تەنها‭ ‬بە‭ ‬سەیرکردن،‭ ‬گوێگرتن‭ ‬و‭ ‬سوودوەرگرتن‭ ‬لە‭ ‬بیرۆکەکانیان‭ ‬فێردەبیت‭. ‬لەگەڵ‭ ‬ئەوەشدا،‭ ‬ئێمە‭ ‬کەسانی‭ ‬ناو‭ ‬کایەکە‭ ‬دەناسین‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬ئامێرە‭ ‬سەرەکییەکانیانەوە‭ ‬لەم‭ ‬پێشانگایە‭ ‬بەشداری‭ ‬دەکەن‭. ‬ئێمە‭ ‬دەبینین‭ ‬کە‭ ‬جیهان‭ ‬بە‭ ‬جەختکردنەوەیەکی‭ ‬زیاتری‭ ‬لەسەر‭ ‬پاڵپشتی‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬زانیاری‭ ‬بۆ‭ ‬SOF‭ ‬بەرەو‭ ‬کوێ‭ ‬هەنگاودەنێت‭. ‬جیهان‭ ‬لەبری‭ ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬پشت‭ ‬بەستن‭ ‬بە‭ ‬لایەنی‭ ‬مرۆیی،‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬زیاتر‭ ‬بەکاردەهێنێت‭. ‬من‭ ‬هانی‭ ‬هەموو‭ ‬وڵاتێک‭ ‬دەدەم‭ ‬بۆ‭ ‬بەشداریکردن‭ ‬لە‭ ‬هەفتەی‭ ‬SOFـی‭ ‬ساڵی‭ ‬داهاتوو‭.‬

    یونیپاس‭:‬‭ ‬چەند‭ ‬زوو‭ ‬زوو‭ ‬هێزە‭ ‬تایبەتەکانی‭ ‬قەتەڕ‭ ‬ئۆپەراسیۆن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوتاکانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دیکە‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدەن؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬سالم‭:‬‭ ‬مەشقی‭ ‬زۆرمان‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬فەڕەنسا‭ ‬و‭ ‬دراوسێکانمان‭ ‬ئەنجامی‭ ‬دەدەین‭. ‬هەمیشە‭ ‬ئاڵوگۆڕکردن‭ ‬ڕوودەدات‭. ‬لە‭ ‬هەفتەی‭ ‬SOF،‭ ‬قەتەڕ‭ ‬بۆ‭ ‬یەکەمجار‭ ‬بەشداری‭ ‬لە‭ ‬نمایشێکی‭ ‬تواناکان‭ ‬دەکات‭. ‬تۆ‭ ‬ئەوە‭ ‬تێبینی‭ ‬دەکەیت‭ ‬کە‭ ‬ڕاهێنانەکانمان‭ ‬چەندێک‭ ‬باشە‭ ‬و‭ ‬سەربازەکانمان‭ ‬چەندێک‭ ‬شایستەن‭. ‬ئەمانە‭ ‬لە‭ ‬باشترین‭ ‬هێزە‭ ‬تایبەتەکانی‭ ‬جیهانن،‭ ‬جیاوازیش‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬کوڕانی‭ ‬بەشداربوودا‭ ‬بەدی‭ ‬ناکەیت‭. ‬ئەوان‭ ‬وەک‭ ‬یەک‭ ‬پێکهاتە‭ ‬کار‭ ‬دەکەن،‭ ‬وەک‭ ‬ئەوەی‭ ‬خەڵکی‭ ‬هەمان‭ ‬وڵات‭ ‬بن‭.  ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleچنگەکان دەگوشن
    Next Article هێزە فرەنەتەوەییەکان هاوبەشیی سەربازی بنیات دەنێن

    Related Posts

    یەکڕیزی لەسەر کەنداوی عەرەبی

    November 3, 2026

    دەستێکی هاوکاریی مرۆیی

    November 3, 2026

    بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت بەها پێشکەش دەکات

    November 3, 2026

    Comments are closed.

    پارستنی سنوورەکان

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.