بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگیی سەربازی و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی، هێزەکانی ئیماڕات و مالیزیا لە مانگی شوباتی 2026 لە ئەبوزەبی مانۆڕێکی هاوبەشیان بە ناوی قەڵغانی بیابانی 8 ئەنجامدا.
قەڵغانی بیابان بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی شەڕ، بەرەوپێشبردنی پلاندانان و تواناکانی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و یەکخستنی چەمکەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی کردە ئامانج.
سەربازەکان بەسەر بەربەستی زماندا زاڵبوون و ئەو سیناریۆ پراکتیکی و تاکتیکییانەیان ئەنجام دا کە ژینگەی ئۆپەراسیۆنی هەمەچەشنیان بۆ باشترکردنی کارامەیی، یەکگرتوویی و تواناکانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ھاوشێوە دەکرد.
مەشقی هاوبەش قووڵیی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و پابەندبوونیان بە بەهێزکردنی هەماهەنگیی بەرگریی هاوبەش بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری نیشان دەدات.
هەردوو وڵات بە بەردەوامی مەشقی هاوبەشی وەکو هەڵۆی دارستان و پڵنگی بیابان ئەنجام دەدەن، کە دوا گەڕیان لە مانگی شوباتی 2023 لە کەمپی ئەلحەمرە لە ئەبوزەبی بەڕێوەچوو.
ئیماڕات و مالیزیا لە مانگی کانوونی دووەمی 2025 یاداشتێکی هەماهەنگیی بەرگرییان واژۆکرد کە فراوانکردنی هەماهەنگییە بەرگرییە دوولایەنەکانی کردە ئامانج.
بە هەمان شێوە لە مانگی کانوونی دووەمی 2026 بۆ یەکخستنی هەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی شەفافیەتی دارایی، یاداشتنامەیەکی تریان سەبارەت بە حوکمڕانکردنی باش و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی واژۆ کرد.
سەرچاوەکان: arnnewscentre.ae ،malaysiakini.com ،alkhaleej.ae
