Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      یەکڕیزی لەسەر کەنداوی عەرەبی

      November 3, 2026

      دەستێکی هاوکاریی مرۆیی

      November 3, 2026

      بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت بەها پێشکەش دەکات

      November 3, 2026

      پاراستنی پێگە

      November 3, 2026

      جوڵەی ئیلهامبەخشی 2026

      November 3, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home » پارستنی شانشین

    پارستنی شانشین

    عەمید ڕوکنی بەحرەینی خالید بن حەمەد ئەلخەلیفە تێڕوانیینەکانی خۆی لەسەر هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت، کە فەرماندەیی دەکات، دەخاتە ڕوو
    By دەستەی یونیپاس | وێنەکان لەلایەن هێزە تایبەتەکانی پاسەوانی شاهانەی ئەردەنNovember 3, 202607 Mins Read
    ئەندامانی هێزە تایبەتەکانی پاسەوانی شاهانەی بەحرەین لە بیابانەکاندا مانۆڕ ئەنجام دەدەن.
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    یونیپاس‭ ‬چاوپێکەوتنی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬خاوەن‭ ‬پایە‭ ‬عەمید‭ ‬ڕوکنی‭ ‬بەحرەینی‭ ‬خالید‭ ‬بن‭ ‬حەمەد‭ ‬ئەلخەلیفە،‭ ‬کە‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬یەکە‭ ‬هەرە‭ ‬بەناوبانگەکانی‭ ‬هێزی‭ ‬بەرگریی‭ ‬بەحرەین،‭ ‬هێزە‭ ‬تایبەتیەکانی‭ ‬پاسەوانی‭ ‬شاهانە‭ ‬دەکات‭.‬

    یونیپاس‭:‬‏‭ ‬چۆن‭ ‬بۆ‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬ئامێر‭ ‬و‭ ‬مەشق‭ ‬بۆ‭ ‬هێزە‭ ‬تایبەتەکانی‭ ‬بەحرەین‭ ‬هاوبەشی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەمریکادا‭ ‬دەکەیت؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬خالید‭ ‬بن‭ ‬حەمەد‭ :‬ئێمە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەمریکادا‭ ‬هاوبەشییەکی‭ ‬قووڵمان‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬ماوەیەکی‭ ‬زۆر‭ ‬بەردەوامیی‭ ‬هەبووە‭ ‬و‭ ‬هەتا‭ ‬ئەمڕۆش‭ ‬بەردەوامە،‭ ‬نەک‭ ‬تەنها‭ ‬لە‭ ‬لایەنی‭ ‬سەربازییەوە‭ ‬بەڵکو‭ ‬لە‭ ‬لایەنی‭ ‬ستراتیژی،‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬ئابووریشەوە‭. ‬ئەمە‭ ‬ڕەنگدانەوەی‭ ‬بەرژەوەندییە‭ ‬هاوبەشەکانمانە‭. ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تایبەتەکاندا‭ ‬ئەزموونێکی‭ ‬ئێجگار‭ ‬زۆری‭ ‬هەیە‭. ‬هاوبەشییەکەمان‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬زانیاری،‭ ‬ئاڵوگۆڕی‭ ‬شارەزایی‭ ‬و‭ ‬دەستڕاگەیشتن‭ ‬بە‭ ‬نوێترین‭ ‬چەمکەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆن‭ ‬کە‭ ‬کارامەیی‭ ‬و‭ ‬ئامادەیی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تایبەتەکان‭ ‬بەرز‭ ‬دەکەنەوە،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬لە‭ ‬بوارەکانی‭ ‬پلاندانانی‭ ‬ئۆپەراسیۆن،‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬قەیرانەکان‭ ‬و‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬هاوبەشەکان،‭ ‬لەخۆدەگرێت‭.‬

    سەرەڕای‭ ‬ئەوەش،‭ ‬بەرنامەکانی‭ ‬مەشقی‭ ‬هاوبەش‭ ‬پیشەییبوونی‭ ‬شەڕکردن‭ ‬بەرز‭ ‬دەکەنەوە‭ ‬و‭ ‬لێهاتووییەکانی‭ ‬سەربازان‭ ‬لە‭ ‬مامەڵەکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئاڵنگاریی‭ ‬جۆراوجۆر‭ ‬و‭ ‬ژینگە‭ ‬هەمەچەشنەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆن،‭ ‬لەوانەش‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬دەریایی،‭ ‬ئاسمانی‭ ‬و‭ ‬زەمینییەکان‭ ‬گەشەپێدەدەن‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ئەم‭ ‬هاوبەشییانە‭ ‬بۆ‭ ‬فێربوون‭ ‬دەربارەی‭ ‬نوێترین‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬و‭ ‬سیستەمی‭ ‬هاوچەرخ‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬بوارەکانی‭ ‬پەیوەندییەکان،‭ ‬هەواڵگری‭ ‬و‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬لۆژیستیدا‭ ‬ئامانج‭ ‬دروستیی‭ ‬بەرز‭ ‬دەکەنەوە‭ ‬و‭ ‬کاتەکانی‭ ‬وەڵامدانەوە‭ ‬باشتر‭ ‬دەکەن،‭ ‬دەرفەتێک‭ ‬دەڕەخسێنن‭. ‬هەروەها‭ ‬ئەم‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬لە‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬هاوپەیمانان‭ ‬و‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬فرەنەتەوەییەکان،‭ ‬کە‭ ‬تێیاندا‭ ‬چەمک‭ ‬و‭ ‬ڕێکارە‭ ‬تاکتیکییەکان‭ ‬یەکخراون،‭ ‬توانای‭ ‬کارکردنمان‭ ‬بەرز‭ ‬دەکاتەوە‭. ‬ئەمەش‭ ‬یەکخستن‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬ئۆپەراسیۆنیی‭ ‬نێوان‭ ‬هێزە‭ ‬دۆستانەکان‭ ‬بەهێزتر‭ ‬دەکات‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ئەم‭ ‬هاوبەشییە‭ ‬بەشداری‭ ‬لە‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬بەرنامەکانی‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬بەردەوام‭ ‬و‭ ‬چڕکردنەوەی‭ ‬لێهاتوویی‭ ‬سەرکردایەتی،‭ ‬دڵنیابوون‭ ‬لە‭ ‬هەنگاونان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پێشکەوتنە‭ ‬خێراکانی‭ ‬هەڕەشەکان‭ ‬و‭ ‬چۆنیەتیی‭ ‬ڕووبەڕووبوونەوەیان‭ ‬دەکات‭.‬

    یونیپاس‭:‬‏‭ ‬چ‭ ‬ئاڵنگارییەک‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬هێزی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تایبەتەکانی‭ ‬پاسەوانی‭ ‬شاهانە‭ ‬دەبێتەوە؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬خالید‭ ‬بن‭ ‬حەمەد‭ :‬هەرە‭ ‬دیارترین‭ ‬ئاڵنگاری‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬هەنگاونان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬گەشەسەندنی‭ ‬خێرای‭ ‬تەکنەلۆژیا،‭ ‬کە‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬مەشقکردنی‭ ‬بەردەوام‭ ‬و‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬کارامەیی‭ ‬پێشکەوتوو‭ ‬هەیە‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬هەڵبژاردنی‭ ‬وریایانەی‭ ‬سەربازەکان‭ ‬نوێنەرایەتی‭ ‬ئاڵنگارییەکی‭ ‬بەرچاو‭ ‬دەکات،‭ ‬چونکە‭ ‬پێداویستی‭ ‬و‭ ‬تایبەتمەندییەکانی‭ ‬سەربازانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تایبەتەکان‭ ‬لە‭ ‬یەکە‭ ‬سەربازییە‭ ‬ئاساییەکان‭ ‬جیاوازترن‭.‬ هەروەها،‭ ‬دەکرێت‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تایبەتەکان‭ ‬لە‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬زانیاریی‭ ‬هەواڵگریی‭ ‬پێویست‭ ‬بۆ‭ ‬خێرا‭ ‬جوڵەکردن‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬فشاری‭ ‬کاتدا‭ ‬لە‭ ‬ژینگە‭ ‬ئاڵۆز‭ ‬و‭ ‬گۆڕاوەکاندا‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬ئاستەنگی‭ ‬ببنەوە‭.‬

    یونیپاس‭:‬‏‭ ‬ئایا‭ ‬دەتەوێت‭ ‬چ‭ ‬تەکنەلۆژیایەک‭ ‬لە‭ ‬داهاتوویەکی‭ ‬نزیکدا‭ ‬بەدەست‭ ‬بهێنیت؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬خالید‭ ‬بن‭ ‬حەمەد:  ‬ئامانجمان‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬ئەو‭ ‬توانا‭ ‬هاوچەرخانەیە‭ ‬کە‭ ‬هاوشانن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬گۆڕانکارییەکانی‭ ‬بەرگریی‭ ‬جیهانی،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬گرنگیدان‭ ‬بە‭ ‬زیادکردنی‭ ‬هۆشیاریی‭ ‬بارودۆخ،‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬سەلامەتیی‭ ‬هێز‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬سیستەمی‭ ‬خۆکار‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬تۆڕەکانی‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬ستراتیژیمان‭ ‬بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬پێشکەوتوو‭.‬

    یونیپاس‭:‬‏‭ ‬چۆن‭ ‬هەڕەشە‭ ‬ئاسایشییەکانی‭ ‬جیهانی‭ ‬ڕاستەقینە‭ ‬شێوازی مەشقەکانتان‭ ‬دەگۆڕن؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬خالید‭ ‬بن‭ ‬حەمەد‭ :‬بەگشتی،‭ ‬ئەو‭ ‬مەشقانەی‭ ‬کە‭ ‬ئەنجامی‭ ‬دەدەین‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬کارامەیی‭ ‬و‭ ‬ئامادەیی‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬زیانگەیاندن‭ ‬بە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬شانشینی‭ ‬و‭ ‬سەرکردایەتییەکەی‭ ‬دەکەنە‭ ‬ئامانج‭. ‬ئەمەش‭ ‬بە‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬چەندین‭ ‬مەشقی‭ ‬جۆراوجۆر،‭ ‬لەوانە‭ ‬جەلمود،‭ ‬ڕەبدان‭ ‬و‭ ‬پاسەوانی‭ ‬شانشین‭ ‬بەدەست‭ ‬دەهێنرێت‭. ‬ئەم‭ ‬مەشقانە‭ ‬بە‭ ‬سیناریۆی‭ ‬جۆراوجۆر‭ ‬تایبەتمەندن‭ ‬کە‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬شانە‭ ‬خەوتووەکان،‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬باڵیۆزخانەکان‭ ‬لەخۆدەگرن‭. ‬ئەم‭ ‬مەشقانە‭ ‬بۆ‭ ‬پاڵاوتەکردنی‭ ‬لێهاتوویی‭ ‬هێزەکانمان‭ ‬زۆر‭ ‬ناوازەن‭. ‬هەرە‭ ‬دیارترین‭ ‬ئاڵنگارییە‭ ‬ئاسایشییەکان‭ ‬بریتین‭ ‬لە‭ ‬پێشهاتە‭ ‬خێراکان‭ ‬لە‭ ‬سروشتی‭ ‬هەڕەشە‭ ‬نانەریتییەکان،‭ ‬کە‭ ‬تیرۆر،‭ ‬تاوانی‭ ‬ڕێکخراو‭ ‬و‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬لەخۆدەگرێت،‭ ‬ئەمە‭ ‬جگە‭ ‬لەو‭ ‬ناسەقامگیرییەی‭ ‬کە‭ ‬هەندێک‭ ‬بەشی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬بەخۆیەوە‭ ‬بینیووە‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬کاردانەوە‭ ‬ئاسایشییانەی‭ ‬کە‭ ‬دەکرێت‭ ‬لە‭ ‬ئەنجامیدا‭ ‬بێنە‭ ‬ئاراوە‭. ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬هاوچەرخەکان‭ ‬و‭ ‬ئاسانکاری‭ ‬دەستڕاگەیشتن‭ ‬بە‭ ‬ئامرازەکانی‭ ‬پەیوەندیکردن‭ ‬و‭ ‬پلاندانانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬ئاڵنگارییەکی‭ ‬زیادە‭ ‬دەهێننە‭ ‬کایەوە‭ ‬کە‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬هەنگاونانی‭ ‬هاوشان‭ ‬و‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬بەردەوامی‭ ‬تواناکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬هەیە‭. ‬لایەنە‭ ‬پەیوەندیدارەکان‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬توانا‭ ‬ئۆپەراسیۆنییەکان‭ ‬و‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتی،‭ ‬ئەمە‭ ‬جگە‭ ‬لە‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬وەبەرهێنان‭ ‬لە‭ ‬مەشق‭ ‬و‭ ‬شیاندن‭ ‬و‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬هاوچەرخ‭ ‬لە‭ ‬بوارەکانی‭ ‬چاودێریکرد،‭ ‬هەواڵگری‭ ‬و‭ ‬شیکردنەوەی‭ ‬زانیاریدا‭ ‬کار‭ ‬بۆ‭ ‬بەرپەرچدانەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬هەڕەشانە‭ ‬دەکەن‭.‬

    یونیپاس‭:‬‏‭ ‬هێزی‭ ‬بەرگری‭ ‬بەحرەین‭ ‬چەمکی‭ ‬سەربازیی‭ ‬بەریتانیا‭ ‬پەیڕەو‭ ‬دەکات‭. ‬ئایا‭ ‬تا‭ ‬چەند‭ ‬قورس‭ ‬بوو‭ ‬بۆ‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەت‭ ‬هەتا‭ ‬خۆیان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬چەمکی‭ ‬سەربازیی‭ ‬ئەمریکادا‭ ‬بگونجێنن؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬خالید‭ ‬بن‭ ‬حەمەد‭:‬ هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەت‭ ‬بە‭ ‬پەررۆشن‭ ‬سوود‭ ‬لە‭ ‬قوتابخانە‭ ‬و‭ ‬چەمکە‭ ‬سەربازییە‭ ‬نێودەوڵەتییە‭ ‬جیاوازەکان‭ ‬وەربگرن‭ ‬بەبێ‭ ‬ئەوەی‭ ‬پابەندی‭ ‬تەنها‭ ‬یەک‭ ‬چەمکێک‭ ‬ببن‭. ‬ئەم‭ ‬فەلسەفەیە‭ ‬پشت‭ ‬بە‭ ‬هەڵبژاردن‭ ‬دەبەستێت‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬ئەو‭ ‬مەشقە‭ ‬کردارییە‭ ‬ئۆپەراسیۆنییانەی‭ ‬کە‭ ‬سەرکەوتنیان‭ ‬لە‭ ‬بوارەکەدا‭ ‬سەلمێنراوە‭. ‬هەرچەندە‭ ‬چەمکی‭ ‬سەربازیی‭ ‬بەڕیتانیا‭ ‬بنچینەی‭ ‬مێژوویی‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬سیستەمی‭ ‬سەربازی‭ ‬بوو،‭ ‬بەڵام‭ ‬کارکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬لایەنی‭ ‬ئەمریکی‭ ‬بۆ‭ ‬فراوانکردنی‭ ‬ئاسۆی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانمان‭ ‬سەخت‭ ‬نەبوو‭. ‬قوتابخانەی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بۆ‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬تاکتیک‭ ‬و‭ ‬تەکنیکەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تایبەتەکان،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬لە‭ ‬بوارەکانی‭ ‬ئەرکی‭ ‬هاوبەش،‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬هاوچەرخ‭ ‬و‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬ئاڵۆزەکان،‭ ‬بە‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬باشترینەکان‭ ‬دادەنرێت‭. ‬لە‭ ‬بەرامبەردا،‭ ‬قوتابخانەی‭ ‬بەڕیتانیا‭ ‬بە‭ ‬گرنگیدان‭ ‬بە‭ ‬پابەندبوونی‭ ‬کرداری،‭ ‬ئەزموونی‭ ‬مەیدانیی‭ ‬قووڵ‭ ‬و‭ ‬کارکردن‭ ‬لە‭ ‬ژینگە‭ ‬جۆراوجۆرەکاندا‭ ‬تایبەتمەندە‭. ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬دیاریکراوی‭ ‬بەرنامەکانی‭ ‬ئەم‭ ‬قوتابخانانە،‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەتی‭ ‬بەحرەین‭ ‬سیستەمێکی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬جیاوازیان‭ ‬پەرەپێداوە‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬تەواوی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پێداویستییەکانی‭ ‬بەرگریی‭ ‬سەروەریی‭ ‬خۆماندا‭ ‬گونجاوە،‭ ‬کە‭ ‬پیشەیی‭ ‬بوونی‭ ‬شەڕکردن‭ ‬ئاوێتەی‭ ‬گونجاندنی‭ ‬تاکتیکی‭ ‬دەکات‭.‬

    یونیپاس‭:‬‏‭ ‬ئایا‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەت‭ ‬لە‭ ‬ژینگەی‭ ‬دەریایی‭ ‬بەحرەین‭ ‬مەشقی‭ ‬تایبەت‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدەن‭ ‬یاخود‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬مەیدانەکان،‭ ‬وەک‭ ‬شاخاوی‭ ‬و‭ ‬دارستانەکاندا‭ ‬مەشق‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدەن؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬خالید‭ ‬بن‭ ‬حەمەد‭ :‬ئێمە‭ ‬پشت‭ ‬بەو‭ ‬بەرنامە‭ ‬گشتگیر‭ ‬و‭ ‬هەمەچەشنانەی‭ ‬مەشقکردن‭ ‬دەبەستین‭ ‬کە‭ ‬ژینگەی‭ ‬جوگرافیای‭ ‬بەحرەین‭ ‬لەبەرچاو‭ ‬دەگرن،‭ ‬تیایدا‭ ‬گرنگی‭ ‬بە‭ ‬مەشقکردن‭ ‬لە‭ ‬ناوچە‭ ‬کەناراوی،‭ ‬دەریایی،‭ ‬شار‭ ‬و‭ ‬بیابانییەکان‭ ‬دەدەن‭. ‬لە‭ ‬هەمان‭ ‬کاتدا،‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬بۆ‭ ‬لەخۆگرتنی‭ ‬ژینگە‭ ‬و‭ ‬زەوییە‭ ‬جۆراوجۆرەکانی‭ ‬دەرەوەی‭ ‬بەحرەین،‭ ‬لەوانە‭ ‬شاخ،‭ ‬و‭ ‬دارستان‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬ژینگانەی‭ ‬بارودۆخی‭ ‬کەشوهەوای‭ ‬سەختیان‭ ‬هەیە،‭ ‬بە‭ ‬پەرۆشە‭ ‬مەودای‭ ‬مەشقەکان‭ ‬لە‭ ‬دەرەوەی‭ ‬وڵات‭ ‬فراوانتر‭ ‬بکات‭. ‬ئەم‭ ‬هەمەچەشنییە‭ ‬لە‭ ‬مەشقکردندا‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ئامادەیی‭ ‬سەربازان‭ ‬و‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬لێهاتووییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬خۆگونجاندنی‭ ‬خێرا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬گۆڕانی‭ ‬شانۆکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆن‭ ‬دەکاتە‭ ‬ئامانج‭.‬

    سەربازانی هێزە تایبەتەکانی بەحرەین بەشداری لە مەشقی مەیدانیدا دەکەن.

    یونیپاس‭:‬‏‭ ‬ئایا‭ ‬بەحرەین‭ ‬میوانداریی‭ ‬چ‭ ‬مەشقێکی‭ ‬پەیوەندیدار‭ ‬بە‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەت‭ ‬دەکات؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬خالید‭ ‬بن‭ ‬حەمەد‭:‬ ئێمە‭ ‬بە‭ ‬تایبەتی‭ ‬گرنگی‭ ‬بە‭ ‬مەشقەکانی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر‭ ‬و‭ ‬تاوانە‭ ‬ڕێکخراوەکان‭ ‬دەدەین‭. ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬هەرە‭ ‬گرنگترینیان‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬شانشینی‭ ‬بەحرەین‭ ‬بەڕێوەدەچێت‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬مەشقی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬هەڵۆی‭ ‬حەمەد،‭ ‬کە‭ ‬دامەزراوەکانی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬و‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬بەیەکەوە‭ ‬کۆدەکاتەوە،‭ ‬ئەمە‭ ‬جگە‭ ‬لە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دۆستی‭ ‬وەک‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬بەڕیتانیا،‭ ‬مالیزیا،‭ ‬برونای‭ ‬و‭ ‬فلیپین‭.‬

    یونیپاس‭:‬‏‭ ‬ئایا‭ ‬سەربازانی‭ ‬ژێر‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬تۆ‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزە‭ ‬ئاسایشییەکانی‭ ‬تری‭ ‬شانشین‭ ‬مەشق‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدەن؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬خالید‭ ‬بن‭ ‬حەمەد‭ :‬مەشقی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬هاوبەش‭ ‬بەشێوەیەکی‭ ‬ناوبەناو‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدرێت،‭ ‬ئەمەش‭ ‬دەزگا‭ ‬و‭ ‬دامەزراوە‭ ‬جۆراوجۆرەکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەربازی‭ ‬لە‭ ‬بەحرەین‭ ‬بەیەکەوە‭ ‬کۆدەکاتەوە‭. ‬ئامانج‭ ‬لێی‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬یەکخراویی‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬نێوان‭ ‬دەسەڵاتە‭ ‬پەیوەندیدارەکان‭ ‬لە‭ ‬مامەڵەکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئاڵنگارییە‭ ‬ئاسایشییە‭ ‬جیاوازەکاندا‭. ‬بەشداربووانی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬وەزارەتی‭ ‬ناوخۆ،‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانی،‭ ‬دەزگای‭ ‬هەواڵگریی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬و‭ ‬دەزگا‭ ‬پەیوەندیدارەکانی‭ ‬تر‭ ‬لەخۆدەگرێت‭. ‬ئەم‭ ‬مەشقانە‭ ‬یەکڕیزی‭ ‬چەمک‭ ‬و‭ ‬ڕێکارەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆن،‭ ‬وە‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ئاستی‭ ‬ئامادەیی‭ ‬و‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬خێرا‭ ‬بۆ‭ ‬ڕووداو‭ ‬و‭ ‬دۆخە‭ ‬فریاگوزارییەکان،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬میکانیزمەکانی‭ ‬هەماهەنگیکردن‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬لایەنە‭ ‬بەشداربووەکاندا‭ ‬دەکەنە‭ ‬ئامانج‭. ‬ئەم‭ ‬مەشقانە‭ ‬برەو‭ ‬بە‭ ‬هاوبەشپێکردنی‭ ‬زانیاری‭ ‬و‭ ‬کاری‭ ‬تیمی‭ ‬دەدەن،‭ ‬ئەمەش‭ ‬بەرزترین‭ ‬ئاستی‭ ‬کارامەیی‭ ‬لە‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬لەناو‭ ‬شانشینیدا‭ ‬مسۆگەر‭ ‬دەکات‭.‬

    یونیپاس‭:‬‏‭ ‬ئایا‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬مەشق‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوتاکان‭ ‬لە‭ ‬ئیماڕات‭ ‬تا‭ ‬چەند‭ ‬گرنگە؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬خالید‭ ‬بن‭ ‬حەمەد: ‬ئەو‭ ‬هەڕەشە‭ ‬ئاسایشییانەی‭ ‬لەلایەن‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆریستییەکانەوە‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬دەبنەوە،‭ ‬هەنگاونانی‭ ‬هاوشان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬گۆڕانکارییە‭ ‬خێراکان‭ ‬و‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬تاکتیکی‭ ‬پێشکەوتوو‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬باڵادەستی‭ ‬تاکتیکی‭ ‬و‭ ‬تەکنیکی‭ ‬لەسەر‭ ‬ئێمە‭ ‬پێویست‭ ‬دەکەن‭. ‬کارکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەتی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬لە‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬چالاکیی‭ ‬سەربازیی‭ ‬هاوبەشدایە‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬چەتری‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬کەنداو‭. ‬گرنگییەکەی‭ ‬لە‭ ‬ئاڵوگۆڕکردنی‭ ‬ئەزموون‭ ‬و‭ ‬فێربوون‭ ‬لە‭ ‬هەرە‭ ‬دیارترین‭ ‬تاکتیک‭ ‬و‭ ‬کەرەستەی‭ ‬بەکارهێنراو‭ ‬لە‭ ‬بواری‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تایبەتەکاندایە‭. ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬هەرە‭ ‬گرنگترین‭ ‬مەشقە‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەتی‭ ‬ئیماڕات،‭ ‬مەشقەکانی‭ ‬جەلمود،‭ ‬ڕەبدان‭ ‬و‭ ‬حەماعەت‭ ‬ئەلدار‭ ‬هەن‭. ‬ئەم‭ ‬مەشقانە‭ ‬بۆ‭ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬ئاڵنگارییانەی‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا‭ ‬هەن،‭ ‬داڕێژراون‭. ‬هەروەها‭ ‬ئێمە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬شانشینی‭ ‬سعودیە،‭ ‬ئەردەن،‭ ‬بەڕیتانیا،‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬مالیزیا‭ ‬و‭ ‬برونای‭ ‬و‭ ‬ئەوانی‭ ‬تر‭ ‬لە‭ ‬نێو‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دۆستی‭ ‬هاوبەشمان،‭ ‬مەشقی‭ ‬هاوبەش‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدەین‭.‬

    یونیپاس‭:‬‏‭ ‬ئایا‭ ‬بەشداریکردن‭ ‬لە‭ ‬هەفتەی‭ ‬ساڵانەی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تایبەتەکان‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تایبەتەکانی‭ ‬ئەمریکاوە‭ ‬لە‭ ‬فلۆریدا‭ ‬سەرپەرشتی‭ ‬دەکرێت،‭ ‬تا‭ ‬چەند‭ ‬گرنگە؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬خالید‭ ‬بن‭ ‬حەمەد: ‬بەشداریکردن‭ ‬لە‭ ‬هەفتەی‭ ‬ساڵانەی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تایبەتەکان‭ ‬لە‭ ‬شاری‭ ‬تامپای‭ ‬ویلایەتی‭ ‬فلۆریدا،‭ ‬گرنگییەکی‭ ‬ئێجگار‭ ‬زۆری‭ ‬هەیە،‭ ‬چونکە‭ ‬لەوێدا‭ ‬ئاڵنگارییەکانی‭ ‬بەردەم‭ ‬هێزە‭ ‬تایبەتەکانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬بەشداربوو‭ ‬لە‭ ‬کۆنفرانسەکەدا‭ ‬دەخرێنە‭ ‬بەر‭ ‬باس،‭ ‬وە‭ ‬بە‭ ‬پشتبەستن‭ ‬بە‭ ‬ئەزموونی‭ ‬بەشداربووان‭ ‬و‭ ‬لەژێر‭ ‬چاودێریی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تایبەتەکاندا‭ ‬چارەسەری‭ ‬گونجاو‭ ‬پێشنیار‭ ‬دەکرێن‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬کۆبوونەوەی‭ ‬دوولایەنە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەندامانی‭ ‬هێزە‭ ‬تایبەتەکانی‭ ‬هاوپەیمانان،‭ ‬ئاڵوگۆڕی‭ ‬شارەزایی‭ ‬و‭ ‬ناساندنی‭ ‬نوێترین‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬و‭ ‬کەرەستەی‭ ‬نمایشکراو‭ ‬لەخۆدەگرێت‭. ‬ئەمەش‭ ‬هەمووی‭ ‬بە‭ ‬ئامانجی‭ ‬گەیشتنە‭ ‬بە‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬پێویست‭ ‬بۆ‭ ‬هەنگاونان‭ ‬شانبەشانی‭ ‬پێشکەوتنە‭ ‬جیهانییەکان‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تایبەتەکاندا‭.‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleیەکڕیزی لەسەر کەنداوی عەرەبی

    Comments are closed.

    پارستنی سنوورەکان

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.