لە ناو پاشخانی زەوییە بیابانییەکان، فڕەفڕی هێلیکۆپتەرەکان، دەنگی ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان و چەقینی پێڵاوەکان لەسەر قەراغی هێمای دەستیپێکردنی مەشقی توڕەیی ڕەسەنی 25، نمایشێکی بەهێزی یەکێتی، هێز و ئامادەیی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و شانشینی هاشمیی ئەردەنە.
لە 10هەمین گەڕدا، توڕەیی ڕەسەن لە عەقەبە و باشووری ئەردەن بە بەشداری سەربازانی هێزە چەکدارەکانی ئەردەن و فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی لەشکری هێزی پیادەی دەریایی ئەمریکا (USMARCENT) بەڕێوەچوو.
ئەم مەشقە، لە ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (USMARCENT) بەڕێوەچوو، کە 150 سەربازی ئەردەنی و زیاتر لە 600 سەرباز ئەمریکی لە هێزی دەریایی، دەریاوان و سەربازی لە سەرانسەری هێزی گەڕۆکی دەریایی دوو، فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی، فەرماندەیی یەکەمی بەردەوامیی شانۆ و یەکە جیاوازەکانی پشتیوانی کۆکردەوە.
مەشقەکە وەک زەمینەیەکی تاقیکردنەوە بۆ ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان داڕێژراوە. توڕەیی ڕەسەن گرنگی دا بە بەرزکردنەوەی هەماهەنگیی سەربازی دوولایەنە، بەرەوپێشبردنی کارکردنی هاوبەش و تاقیکردنەوەی توانای بڵاوکردنەوەی خێرا، مانۆڕکردن و هێشتنەوەی ئامادەیی شەڕی هێزەکان لە زەوییە ناڕێکەکانی ئەردەن.
ستوڕەیی ڕەسەن لە نیشاندانی هاوبەشییە بەهێز و بەردەوامەکەی نێوان ئەمریکا و ئەردەن بەردەوام دەبێت،ز عەقیدی هێزی دەریایی جاسمین سکۆت، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی لەشکری هێزی پیادەی دەریایی ئەمریکا (USMARCENT) ڕایگەیاند. سئەم مەشقە ڕەنگدانەوەی توانای ئێمەیە بۆ ئەنجامدانی ئەرکی لۆژیستی و ئۆپەراسیۆنی ئاڵۆز لەگەڵ هاوبەشەکانمان، لە کاتێکدا برەو بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەدەین.ز

سەربازی یەکەم مێشاک هیڵتۆن/هێزی دەریایی ئەمریکا
لە ناوچەی جیاواز لە سەرتاسەری ئەردەن، مەشقەکە کۆمەڵێک چالاکیی مەشقکردنی چڕی ئاست بەرزی لەخۆگرتبوو، لەوانە مانۆڕی چۆڵکردنی پزیشکی، ئۆپەراسیۆنی بەندەر و لۆژیستی، سیناریۆی شەڕی ناو شار و مەشقی فەرماندان و بەڕێوەبردن. ئەم چالاکییانە ئاڵنگاریی ئۆپەراسیۆنەکانی جیهانی ڕاستەقینەیان نمایشکرد، ئامادەیی هەردوو وڵاتیان بۆ وەڵامدانەوەی قەیرانەکان بەشێوەیەکی دروست و خێرا بەهێزتر کرد.
لایەنێکی گرینگی توڕەیی ڕەسەنی 25 بریتی بوو لە جەختکردنەوە لەسەر بەکارهێنانی ژێرخانی گرنگی ئەردەن، بەندەر، فڕۆکەخانە و ڕێڕەوی لۆژیستیی ستراتیژی، بۆ جوڵاندن و بەردەوامیدان بە هێزەکان. هەوڵەکان لەلایەن گروپێکی بەڕێوەبردنی مەشقی یەکخراوەوە ڕێکخرا، کە بە هاوبەشی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئەردەن و هێزی دەریایی ئەمریکا سەرۆکایەتیان کرا، ئەمەش متمانەی قووڵ و هەماهەنگیی بێ کێشەی نێوان هەردوو هێزە سەبازییەکە دەردەخات.
بە هەمان شێوە توڕەیی ڕەسەنی 25 لەگەڵ چالاکییەکانی تری مەشقی ناوچەیی و بەشدارییە ستراتیژییەکان لە سەرانسەری ناوچەکە کە نیشاندانی هەماهەنگی، ئامادەباشی و ڕێزگرتنی هاوبەشی نێوان گەلانی هاوبەشی کردبووە ئامانج، هاوکات بوو.
لە کاتێکدا سەربازەکان لە سەرانسەری خاکی ئەردەن مانۆڕی ئاڵۆزیان ئەنجامدا، کاریگەریی ڕاستەقینەی توڕەیی ڕەسەن ڕوون بوو: ئامانج تەنها نیشاندانی دەسەڵات نییە، بەڵکو دروستکردنی متمانە، لێکتێگەیشتن و هاوئاهەنگیی تاکتیکیی پێویستە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر مامەڵە لەگەڵ پەرەسەندنی ئاڵنگاریی ئاسایشی ناوچەکەدا بکەن.
لە ساڵی 2024ـدا، توڕەیی ڕەسەن لە سعودیە و ئیماڕات بەڕێوەچوو و گواستنەوەی کاروانێکی سەربازی بە ڕێگای خێرا لە بەندەری یەنبوعی سەر دەریای سوورەوە بۆ کەنداوی عەرەبی بەسەر نیمچە دوورگەی عەرەبیدا بەدوای خۆیدا هێنا. لە توڕەیی ڕەسەنی 25ـدا، عەقەبە وەک بەندەری چوونە ژوورەوە خزمەتی کرد.
