Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      جێگیر لە دەریادا

      April 24, 2026

      ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

      April 24, 2026

      ڕێنمایی دەستەبژێر

      April 24, 2026

      مەشخەڵی هیوا لە کەنداوی عەرەبی

      April 24, 2026

      توندکردنی بەڕێوەبردنی سنوور

      April 23, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026

      مەشقی ئاک شومکار پەیوەندیی نێوان قڕغستان و ئەمریکا بەهێز دەکات

      April 23, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پارێزەری بەندەرەکان

      April 23, 2026

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home » هێزەکانی تاجاکستان لەگەڵ هاوبەشانی ئەمریکا مەشق دەکەن
    تایبتمەندیەکان

    هێزەکانی تاجاکستان لەگەڵ هاوبەشانی ئەمریکا مەشق دەکەن

    چالاکییەکان ئەندازیاری، شەڕی شاخ، تەکتیکی پیادە و پەیوەندییەکانی مەیدانی جەنگی لەخۆگرتبوو
    UnipathBy UnipathApril 9, 2025Updated:April 30, 202503 Mins Read
    هێزەکانی تاجاکستان و ئەمریکا بەبۆنەی تەواوکردنی مەشقی تەکتیکی پیادە لە ساڵی 2024، ئاهەنگ دەگێڕن.
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    وتار‭ ‬و‭ ‬وێنەکان‭ ‬لەلایەن‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬ڤێرجینیا

    لەنیوەی‭ ‬یەکەمی‭ ‬ساڵی‭ ‬2024‭ ‬ـدا،‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬تاجاکستان‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬21‭ ‬ساڵەی‭ ‬خۆیان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشە‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬زنجیرەیەک‭ ‬چالاکی‭ ‬مەشق‭ ‬و‭ ‬ڕاهێنانەوە‭ ‬کە‭ ‬ئەندازیاری،‭ ‬جەنگی‭ ‬شاخ،‭ ‬تەکتیکی‭ ‬پیادە‭ ‬و‭ ‬پەیوەندییەکانی‭ ‬مەیدانی‭ ‬جەنگی‭ ‬لەخۆگرتبوو،‭ ‬دەوڵەمەندتر‭ ‬کرد‭. ‬

    لە‭ ‬سەرەتای‭ ‬ساڵی‭ ‬2024،‭ ‬فڕۆکەوانانی‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬ڤێرجینیا‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬مەشقێک‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەندازیارانی‭ ‬جەنگیی‭ ‬تاجاکستان‭ ‬و‭ ‬سەربازانی‭ ‬خاوەن‭ ‬ئەزموون‭ ‬لە‭ ‬لەناوبردنی‭ ‬کەرەستەی‭ ‬تەقەمەنی‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬سنوورەکان‭ ‬گەیشتنە‭ ‬تاجاکستان‭.‬

    هاوبەشەکان‭ ‬مەشقەکانیان‭ ‬لەسەر‭ ‬چاککردنەوەی‭ ‬چاڵە‭ ‬دروستبووەکانی‭ ‬فڕۆکەخانەکان‭ ‬بەهۆی‭ ‬بۆمبەوە‭ ‬کە‭ ‬دەکرێت‭ ‬ڕێگری‭ ‬لە‭ ‬نیشتنەوەی‭ ‬فڕۆکەکان‭ ‬بکات‭ ‬چڕکردەوە‭. ‬هەروەها‭ ‬مەشقیان‭ ‬لەسەر‭ ‬دانانی‭ ‬ناوچەی‭ ‬بەرگری‭ ‬کرد‭ ‬لە‭ ‬دۆخێکدا‭ ‬بنکەیەکی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬بکەوێتە‭ ‬ژێر‭ ‬هێرشی‭ ‬سەربازیی‭ ‬هێزی‭ ‬زەمینییەوە‭. ‬

    ‭”‬ئەزموونەکە‭ ‬بواری‭ ‬پێمان‭ ‬بەخشی‭ ‬لە‭ ‬یەکتر‭ ‬فێربین‭ ‬و‭ ‬بمانکات‭ ‬بە‭ ‬ئەندازیاری‭ ‬باشتر‭ ‬لە‭ ‬داهاتوودا،‭” ‬کاپتنی‭ ‬تاجیکی‭ ‬ئەمیرجۆن‭ ‬هۆجیڤ‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئازاری‭ ‬2024،‭ ‬سەربازانی‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬ڤێرجینیا‭ ‬کارامەیی‭ ‬پیادەییان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سەربازانی‭ ‬کەرتی‭ ‬ئاشتیپارێزی‭ ‬وەزارەتی‭ ‬بەرگریی‭ ‬تاجاکستان‭ ‬هاوبەشپێکرد‭.‬

    هاوبەشەکان‭ ‬بابەتەکانی‭ ‬وەکو‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬لە‭ ‬ناوچە‭ ‬شارییەکان‭ ‬و‭ ‬ئاماژەکانی‭ ‬دەستی‭ ‬و‭ ‬چەکییەکان‭ ‬لە‭ ‬بەرەکانی‭ ‬شەڕدا‭ ‬تاوتوێ‭ ‬کردووە،‭ ‬ڕائید‭ ‬لە‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ئیسحاق‭ ‬ڕیڤێرا‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    عەمید ڕوکن تۆد هابارد، بەڕێوەبەری دەستەی ئەرکانی هاوبەشی پاسەوانی نیشتمانی ڤێرجینیا، لەگەڵ عەمید ڕوکنی تاجیکی ئیسمۆن شوکیرزۆدا، فەرماندەی هێزە گەڕۆکەکانی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.

    ‭”‬ئاڵوگۆڕەکە‭ ‬بە‭ ‬مەشقێکی‭ ‬مەیدانی،‭ ‬کە‭ ‬سەربازەکان‭ ‬هەموو‭ ‬لێهاتووییەکانیان‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنێکی‭ ‬سەربازیدا‭ ‬لەناوچەیەکی‭ ‬شارنشیندا‭ ‬تاقیکردەوە،‭ ‬گەیشتە‭ ‬لوتکە،‭” ‬ڕائید‭ ‬ڕیڤێرا‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬سەربازانی‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬ڤێرجینیا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشە‭ ‬تاجیکییەکانیاندا‭ ‬بیرۆکە،‭ ‬باشترین‭ ‬کردارەکان‭ ‬و‭ ‬وانە‭ ‬فێربووەکانیان‭ ‬بەیەکەوە‭ ‬تاوتوێکرد‭.”‬

    مانگێک‭ ‬دواتر،‭ ‬سەربازانی‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬ڤێرجینیا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سوپای‭ ‬تاجاکستان‭ ‬لە‭ ‬شاری‭ ‬ڕۆمیت‭ ‬کە‭ ‬کەوتووەتە‭ ‬ناوچەیەکی‭ ‬ڕۆژئاوای‭ ‬دوشانبێی‭ ‬پایتەخت،‭ ‬مەشقیی‭ ‬جەنگی‭ ‬شاخیان‭ ‬ئەنجامدا‭. ‬

    لە‭ ‬میانی‭ ‬مەشقەکاندا،‭ ‬سەربازانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشە‭ ‬تاجیکییەکان‭ ‬لە‭ ‬کەرتی‭ ‬ئاشتیپارێزی‭ ‬وەزارەتی‭ ‬بەرگری‭ ‬و‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬تاجاکستان‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬جەنگی‭ ‬شاخیان‭ ‬ئەنجامدا‭. ‬تیمەکە‭ ‬ڕاهێنانیان‭ ‬لەسەر‭ ‬گرێ‭ ‬بەستن‭ ‬و‭ ‬دابەزینە‭ ‬خوارەوە‭ ‬لە‭ ‬لوتکەیەکی‭ ‬100‭ ‬مەتری‭ ‬و‭ ‬دروستکردنی‭ ‬پردی‭ ‬گوریس‭ ‬ئەنجامدا‭. ‬

    لە‭ ‬دەوروبەری‭ ‬هەمان‭ ‬کاتدا،‭ ‬بەشداربووانی‭ ‬تاجیکی‭ ‬لە‭ ‬پێنج‭ ‬پێکهاتەی‭ ‬جیاوازی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەربازی،‭ ‬لەوانە‭ ‬وەزارەتی‭ ‬بەرگری،‭ ‬پاسەوانی‭ ‬سنوور،‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانی،‭ ‬وەزارەتی‭ ‬ناوخۆ‭ ‬و‭ ‬لیژنەی‭ ‬بارودۆخی‭ ‬نائاسایی،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سەربازانی‭ ‬بەشی‭ ‬ئاماژە‭ ‬و‭ ‬ئەلیکترۆنیی‭ ‬ئەمریکادا‭ ‬مەشقیانکرد‭.‬

    بەشێکی‭ ‬سەرەکی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬پێویستی‭ ‬پەیوەندی‭ ‬ڕادیۆیی‭ ‬سەلامەت،‭ ‬پارێزراو‭ ‬و‭ ‬متمانەپێکراو‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬ئەو‭ ‬سەربازانەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬گۆڕەپانەکەدا‭ ‬ئەرکەکانیان‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدا‭. ‬

    هاوشێوەی‭ ‬فڕۆکەخانە،‭ ‬ئاڵوگۆڕی‭ ‬تەکتیکی‭ ‬پیادە‭ ‬و‭ ‬جەنگی‭ ‬شاخاوی،‭ ‬وە‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬پەیوەندییەکان‭ ‬پشتیوانییان‭ ‬لە‭ ‬بەرنامەی‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬ویلایەتی‭ ‬وەزارەتی‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬کرد‭. ‬ڤێرجینیا‭ ‬و‭ ‬تاجاکستان‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2003ـوە‭ ‬هاوبەشن‭ ‬و‭ ‬بەیەکەوە‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬200‭ ‬چالاکییان‭ ‬ئەنجامداوە‭.‬

    سەرکردەکانی‭ ‬تاجاکستان‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئایاری‭ ‬2024‭ ‬بە‭ ‬ئاڵوگۆڕی‭ ‬بۆچوونی‭ ‬سەرکردە‭ ‬سەرەکییەکان‭ ‬لە‭ ‬دوشانبێ،‭ ‬کۆتاییان‭ ‬بەم‭ ‬چالاکییانە‭ ‬هێنا‭. ‬عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬تۆد‭ ‬هابارد‭ ‬لە‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬ڤێرجینیا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬عەمید‭ ‬ڕوکنی‭ ‬تاجیکی‭ ‬ئیسمۆن‭ ‬شوکیرزۆدا،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬هێزە‭ ‬گەڕۆکەکانی‭ ‬وڵاتەکە‭ ‬کۆبووەوە‭. ‬

    فەریق‭ ‬ڕەجەبالی‭ ‬ڕەحمۆنالی،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬پاسەوانی‭ ‬سنووری‭ ‬تاجاکستان،‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێزلێنان‭ ‬لە‭ ‬هاوبەشە‭ ‬ئەمریکییەکان‭ ‬بە‭ ‬سەردانێک‭ ‬گەیشتە‭ ‬ڤێرجینیا‭.‬

    ‭”‬من‭ ‬لەو‭ ‬هاوڕێیەتیانەی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشە‭ ‬تاجیکییەکانمان‭ ‬دروستم‭ ‬کردووە‭ ‬چێژ‭ ‬دەبینم،‭” ‬عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬هابارد‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬ئەوان‭ ‬شانازی‭ ‬بە‭ ‬وڵاتی‭ ‬سەربەخۆی‭ ‬خۆیانەوە‭ ‬دەکەن‭ ‬و‭ ‬دەیانەوێت‭ ‬ئاسایش‭ ‬بۆ‭ ‬هاووڵاتییان‭ ‬باشتر‭ ‬بکەن‭.” ‬

    لە‭ ‬ساتی‭ ‬دەستپێکردنیەوە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1993،‭ ‬بەرنامەی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬ویلایەتیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬گەشەی‭ ‬کردووە‭ ‬بۆ‭ ‬لەخۆگرتنی‭ ‬92‭ ‬هاوبەشی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬106‭ ‬وڵاتدا‭.  ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleیەکەم لە گەیشتن، کۆتا لە جێهێشتن
    Next Article ئەنجامدانی مەشق بۆ ئامانج

    Related Posts

    جێگیر لە دەریادا

    April 24, 2026

    ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

    April 24, 2026

    ڕێنمایی دەستەبژێر

    April 24, 2026

    Comments are closed.

    ئاشتی و ئاشتەوایی | بەرگی 13، ژمارە 4 زستانی 2026

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.