عەمید قەیاد جەڕاد، بەڕێوەبەری پێشووی بەشی مەش و ڕاهێنانی هێزە چەکدارەکانی ئەردەن ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە سەرکەوتنی مەشقی سەربازیی ‘شێری تامەزرۆ 22’ کە لە ئەردەن لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2022 بەڕێوەچوو. “یونیپاس” لەبارەی گرنگیی ڕاهێنانی سەربازی لە ئالەنگارییە ئاسایشییە هاوچەرخەکان چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کرد: “یونیپاس”: ئایا مەشقی ‘شێری تامەزرۆ’ تا چەند گرنگە بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە؟ عەمید قەیاد جەڕاد: سەرەتا بەر لە هەر شتێك، سوپاستان دەکەم بۆ ئەم چاوپێکەتنە. من دەمەوێت جەخت لەسەر قووڵیی پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی نێوان ئەردەن و ئەمریکا بکەمەوە، وە بە هەمان شێوە لەسەر دۆستایەتی قووڵی بەشداریکردنی هەردوو وڵات لە مەشقی ئەمساڵیش. بارودۆخی ستراتیژی گۆرانکارییەکی خێرای بەخۆیەوە…
Unipath
لیوای ئەردەنی (خانەنشین) عەودە شوزەیفات سەڕەڕای هەموو بەخشینەکانی کە مرۆڤایەتی بەهادار کردووە، تەکنەلۆژیا بریتییە لە شمشێرێکی دوو سەر، ژیان وێران دەکات ئەگەر بەوجۆرانە بەکاربهێنرێت کە بە هیچ جۆرێك یارمەتی مرۆڤ نەدات. مرۆڤی خراپەکار تەکنەلۆژیا بۆ خزمەتکردنی ئامانجە و مەبەستە خراپەکانی خۆی بەکاردەهێنێت. هەموو شتێك یاسایی دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی کەسانی نائاسایی، توندڕەو، بازرگانانی ماددەی هۆشبەت، فێڵکەران وساختەکاران، و ئەو کەسانەی کە کاری تیرۆرستی دەکەن لە هەر شێوازێژدا بێت. ئایا چەندێك لە تاوانەکان بە بەشداری درۆنەکان ئەنجامدراون، چەند کەسی گیانی لەدەستداوە، چەندێك خوێن ڕژاوە، شەرەفی چەندێك لەکەدار کراوە و چەندێك موڵك خاپورکراوە؟ تیرۆریزمی مەودا درێژ بووە بە جۆرێکی دەستپێگەیشتوو و هەرزان،…
دەستەی “یونیپاس” دامەزراوە ئەکادیمییەکان پشت دەبەستن بە هاوبەشی کردنی ئەزموون و هاوکاری نێودامەزراوەیی بۆ بنیاتنانی بەرنامەیەکی بەهێز ودەستەیەکی پیشەیی شارەزا لە بنیاتنانی وڵاتدا. ڕەنگە ئەکادیمیا سەربازییەکان زیاتر پێویستیان بە هاوبەشی نێوان دامەزراوەکان هەبێت بەهۆی گۆڕانکارییە زۆرەکانی بواری زانستی سەربازی. بێگومان، ئەم دامەزراوانە هەوڵی تەواو دەدەن بۆ زانینی تاکتیکە نوێیەکان، بە تایبەتی ئامرازی جەنگیی ناهاوسەنگی ئەم دواییە، بەکارهێنانی درۆنە ئاسمانیەکان بۆ گۆڕەپانی جەنگ، و دروستبوونی بەرەی نوێ، بە تایبەتی مەیدانی ئەلیکترۆنی. لە دەرەنجامدا، ئێمە وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان دەبینین کە بەرنامەی ئاڵوگۆڕکردن دروست دەکەن، خوێندکاران دەنێرنە دەرەوە بۆ وڵاتانی هاوبەش و لە بەرامبەردا خوێندکار وەردەگرن. لەم ڕووەوە کۆلێژی فەرماندەیی و دەستەی…
د. خالید بن موحەمەد عەتیە، جێگری سەرۆك وەزیرانی قەتەڕ و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بەرگری ساڵی2022 ساڵێکی زۆر تایبەت بوو بۆ دەوڵەتی قەتەڕ، لەبەر ئەوەی خۆمان ئامادە دەکرد بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانی ساڵی 2022. من هەمان قسەی خاوەن شکۆ ئەمیر شێخ تەمیم بن حەمەد دەکەمەوە کەوتی ئێمە زۆر شەرەفمەندین بە گەشەسەندنەکانی دەوڵەتی قەتەر و سوپاسی ئەو سەرنجە جیهانییە دەکەین جامی جیهانی پێمانیبەخشی کە هاندەر و بزوێنەری گەشەسەندنی قەتەر بوو لە چەندین ڕووەوە، بە تایبەتیش لە بواری ژێرخانی ئابووری و سیاسەتدا. وەرزش کاریگەریرکی ئێجگار مەزنی هەیە لەسەر مرۆڤ؛ کە دەتوانێت خەڵکانێکی هەمەچەشن بەجۆش بکات و کۆبکاتەوە. وەرزش لە باشترین شێوەی خۆیدا…
دەستەی “یونیپاس” کاتێك بۆ دروستکردنی شەڕی ناوخۆ، دەوڵەتێک گرژی و ناکۆکیە نەژادییەکان دەوروژێنێت لە وڵاتێکی هاوسنووردا، هاوپەیمانییەکی سەربازی نێودەوڵەتی پێکدەهێنرێت بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لەوەی ململانێکە هەموو ناوچەکە بگرێتەوە هێزەکانی هاوپەیمانان پێکهاتبوون لە فەوجێکی پیادەی تاجاکستان، فەوجێکی ئۆپەراسیۆنی تایبەتیی پاکستان، فەوجێکی پیادەی کازاخستان، فەوجێکی پیادەی پڕچەککراوی ئۆزبەکستان، دوو کۆمپانیای ئۆپەراسیۆنی تایبەتی مەنگۆلی، فەوجێکی پیادەی پڕچەککراوی ئەمریکا و دوو فەوجێکی ناتۆ کە وەک هێزی ئاشتیپارێز جێگیرکراون. بەکارهێنانی جەنگی ناهاوسەنگ لەلایەن دوژمنەوە – پڕوپاگەندەی تۆڕی کۆمەڵایەتی، تەقاندنەوەی تیرۆریستی و تاکتیکی نائاسایی تر- مانای ئەوە بوو کە هێزەکانی هاوپەیمانان نەیاندەتوانی تەنها پشت بە هێز ببەستن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشە واقیعییەکان. پێویستە زاڵبن بەسەر…
عەمید فەیسەڵ ئەلجەمال، نوێنەری نیشتمانیی یەمەن لە فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا وێنە لەلایەن گێتی ئیمەیجس فەریق . ساغیر مەحمود بن عەزیز لە لوتکەی سوپای یەمەنی وەکو سەرۆکی دەستەی ئەرکان و سەرۆکی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان سوپا ڕاوەستاوە، خاوەن پیشەیەکی سەربازی کە لە قوتابخانەی ئامادەییەوە دەستیپێکرد لە ساڵی 1983، کاتێك کە دەستی بە ڕێچکەیەکی شکۆمەند کرد لەنێوان ژیانی سەربازی و مەدەنیدا لە حکومەتەکەی عەمڕان لە باکوری کۆماری یەمەن. فەریق بن عەزیز ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ عەشیرەتی سوفیان، یەکێك لە پایە سەرەکییەکانی عەشیرەتی باکیل لە یەمەن. لە ساڵی 1967 لەدایکبووە، وە باوکی بن عەزیز شێخی یەکیک لە گەورەترین عەشیرەتە لاوەکییەکانی عەشیرەتی حرف سوفیان، وە…
بوون بە سەرەڕم بۆ ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی قاعیدە لە میزۆپۆتامیا و تێکشکاندنی تۆڕەکانی و کوشتن و دەستگیرکردنی سەرکردەکانی، دەزگای دژەتیرۆری عێراق (CTS) لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە لە ساڵی 2003، ڕۆڵێکی بەرچاوی بینی لە جەنگی دژ بە تاقمە تیرۆرستیەکان و گروپە لە یاسادەرچووەکان. ڕۆڵی دەزگای دژەتیرۆر تەنها پەیوەست نەبووە بە جەنگی گروپە چالاکەکانی تیرۆرستان لە ناو عێراق بەڵکو ئەرکی تریشی ئەنجامداوە لە ناویاندا دامرکاندنەوەی توندوتیژیی تایەفی (ئاینی) لە ساڵی 2006. بە یارمەتی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا، دژەتیرۆری عێراق سەرکەوتووبوو لە دروستکردنی هێزێکی تۆکمە کە بتوانێت ئەکنەلۆژیای سەربازی نوێ بەکاربهێنێت لەگەڵ بەرپەرچدانەوەی هەڵگەڕانەوە و تەکنیکی دژە گەریلا. سەرکەوتنەکانی دژەتیرۆری عێراق لە بوارەکەدا دەگەڕێتەوە بۆ توانای…
لە کاتی ڕەچاوکردنی بواری هەواڵگریدا، لێکۆڵینەوە دەروونییەکان ئەوە دەردەخەن کە مێشکی مرۆڤ لە خەباتدایە بۆ پێشکەشکردنی شیکارییەکی بەسوود و بێلایەن، مەگەر بە تەواوی گۆشکرابێت بە بەکارهێنانی ئامراز و تەکنیکە پیشەییەکانی زیادکردنی زیرەکی. ئەم ئامرازە بەرجەستە و مەعنەویانە لە کۆتاییدا کاریگەریی خۆیان دەسەلمێنن ئەگەر ئەنجامێکی ئاشکرا و دروست بەرهەم بهێنن کە بەهای هەبێت بۆ بەکارهێنەری ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان. ئەم سەردەمە نوێیە لە زانستی هەواڵگریدا پێویستی بە بیری کراوەیی هەیە بۆ زانیاری لە سەرچاوەی زیاتر. بیرکردنەوەی ڕەق – قبوڵکردنی تەنها ئەو ڕاستیانەی کە بە سەختی لەگەڵ زانیاریی پێشوخەتدا دەگونجێن – دەبێت بخرێتە لاوە. پێویستە شیکەرەوەکان خاوەنی جێگری دەروونی و سۆزدارییە بن بۆ گۆڕینی…
دەستەی “یونیپاس” لە 19ی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2022، فەریقی یەکەم کوڕیڵا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، سەردانێکی مەیدانیی ڕێکخست بۆ USS West Virginia، کە ژێردەریاییەکی هەڵگری موشەکی بالستیکی پلە دەریاوانیی ئۆهایۆیە لە شوێنێکی نهێنی لە سنورە ئاویە نێودەوڵەتیەکاندا لە دەریای عەرەبی. کۆڕیڵا بە هاوەڵیی جێگری لیوا چووە سەر USS West Virginia. براد کۆپەر، فەرماندەی کەشتیگەرلی دەریایی پێنجەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ناوەندی هێزی دەریایی ئەمریکا. لەماوەی سەردانەکەیدا بۆ سەر ژێردەریاییەکە، فەریقی یەکەم کوڕیڵا ژمارەیەکی زۆر لە تواناکانی ژێردەریاییەکی نیشاندرا، کە لە سەرانسەری جیهاندا لە ژێر لەژێر فەماندەی ستراتیژی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USSTRATCOM) کاردەکات. “من زۆر سەرسام بووم بە دەستەی USS…
چەندین ساڵ لە دوای دامەزراندنی دەزگای نیشتمانیی بۆشایی ئاسمان (NSSA)، بەحرەین بوو بە دووەم وڵاتی عەرەبی کە ڕێککەوتنامەی ئاریمتایمز واژۆ بکات، ڕێککەوتنامەیەك کە لەلایەن ئەمریکاوە ڕابەرایەتی دەکرێت بۆ پێکهێنانی یاسای نێودەوڵەتی بۆ گەڕانەکانی دۆزینەوەی بۆشایی ئاسمان. محەمەد ئەلعەسیری، سەرۆکی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی بەحرەین، لە میانی دانیشتنێکی وتووێژی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و بەحرەین لە مانگی ئازاری ساڵی 2022، ڕێککەوتنامەکەی واژۆکرد. لە مانگی شوباتی یەکەمی ساڵی 2022، وڵاتەکە یەکەم مانگی دەستکردی خۆی بەگەڕخست، کە پێی دەوترا Light-1. ئامانجی بەرنامە پاڵپشکراوە داراییە هاوبەشەکەی بەحرەین و ئیماڕات بریتی بوو لە پێوانەکردنی تیشکەکانی گامای بەرگەهەوا. “من خۆشحاڵم بەوەی کە بەحرەین پابەندبوونی خۆی لە گەڕانی ئاشتیانەی…