نەسرین ئەلحەمود، بەڕێوەبەری پڕۆژە، ناوەندی جێبەجێکار بۆ سەلامەتیی بایۆلۆژی، ئاسایشی بایۆلۆژی و تەکنەلۆژیای بایۆلۆژی، کۆمەڵگەی زانستی شاهانە، ئەردەن دڵنیابوونەوە لەوەی کە لایەنە ناحکومییەکان نەتوانن ڤایرۆس، بەکتریا و ماددە بایۆلۆژییەکانی تر بۆ هەڕەشەکردن لە ئاشتی و ئاسایشی جیهانی بەدەستبخەن و بیکەن بە چەک، ئامانجی بڕیارنامەی 1540ـی ساڵی 2004ـی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێککەوتننامەی چەکی بایۆلۆژی و ژەهراوی (BTWC) ساڵی 1972 بووە. واژۆکەرانی ئەو دوو ڕێککەوتنە بە نزیکەیی هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا (MENA) لە خۆدەگرێت، لە نێوانیاندا ئەردەن، بەڵام بەرەوپێشچوونەکان لە بەرامبەر توندکردنی ڕێساکان بۆ دوورکەوتنەوە لە کارەسات و ئەگەری کەوتنە دەستی هەڵەی ماددە بایۆلۆژییە مەترسیدارەکان ناپارسەنگ بووە.…
Unipath
دەستەی یونیپاس لە نمایشکردنی لێهاتووی سەربازی کە دیزاینکراوە بۆ ڕێگریکردن لە دوژمنان و دڵنیاکردنەوەی هاوبەشەکان، سوپاکانی سعودیە و ئەمریکا هێزێکی گەڕانی وشکانی دەریای لە بەندەری یەنبوع سەر دەریای سوور دابەزاند و بۆ سەدان کیلۆمەتر لەناو وشکانی جوڵەپێکرد. ئەمە دوایین دووبارەبوونەوەی مانۆڕی سەربازیی شێتگیری ڕەسەنی بوو، کە لە مانگی ئابی ساڵی 2022 لە سعودیە بەڕێوەچوو. شێتگیری ڕەسەنی 22 زیاتر تیشکی خستە سەر بواری لۆجیستیی دەریایی بە بەشداری هێزی چەکداری شاهانەی سعودیە و هێزی پیادەی دەریایی ئەمریکا. زیاتر لە 1,000 کارمەندی سەربازی، زۆرێك لە کەشتی، کەشتییە دەریاییەکان، ناوەندەکانی ئۆپەراسیۆنی تاکتیکی و توانا ئەلیکترۆنییەکان بەشداربوون لە هەشتەمین گەڕی مانۆڕەکە لە بەندەرەکانی…
هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا شەپۆلی ناسەقامگیری نەک بە تەنها بەسەر ئەوروپا، بەڵکو بە هەمان شێوە بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوری ئاسیا و ئاسیای ناوەڕاستدا بڵاوکردووەتەوە. هەرچەندە ئەم هەڕەشانە بۆ سەر ئاسایش ڕاستەوخۆبن، هەڵهاتنی پەنابەران کە لە ناوچە جەنگییەکان، یاخود ناڕاستەوخۆبن، کورتهێنانی گەنم کە بووتە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داگیرکارییەکەی ڕووسیا زیانبەخش بووە. شارەزایان لە بواری ئاسایش، لە هەردوو بەشی سەربازی و مەدەنی، زیانە بەرکەوتووەکان بەهۆی جەنگی ڕووسیاوە لە کۆنفڕانسی شەشەمی ڕکابەریی زلهێزەکان لە زانکۆی باشوری فلۆریدا لە مانگی کانوونی دووەمی 2022ـدا، تاوتوێکرد. سەرنجێکی تایبەتی کۆنفرانسەکە بریتی بوو لە کاریگەرییەکانی جەنگەکە لەسەر فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە…
دەستەی یونیپاس لەدوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت، دانیشتوانی ئاسیای ناوەڕاست درکیان بەوەکرد کە ئەوان لە نێوان ماددەی تیشکدەری کەڵەکەبوودا دەژین. کانەکانی یۆرانیۆم، کۆکای عەمبارکردن و کارگەکانی بەڕێوەبردن، و لە هەندێک دۆخدا چەکی ئەتۆمیی ڕاستەقینە، بریتی بوون لە مێژووی ئەم دواییانەی سۆڤیەتەکەیان. سی ساڵ لە داماڵینی چەکی ئەتۆمی و پاقژکردنەوەی پاشماوە تیشکدەرەکان کازاخستان، قڕغستان، تاجاکستان، تورکمانستان و ئۆزبەگستانی سەلامەتتر کردووە. بەڵام کێشەی گواستنەوەی نایاسایی ماددەی ئەتۆمی، و دەرکەوتنی ئاڵنگاریییە نوێیەکان لەگەڵ ویستی تیرۆریستان بۆ چەکە بایۆلژییەکان، گرنگیدانێکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژ (WMD) دەبێتە کارێکی پێویست. د. ئیلهۆم میرسەیدزادە، سەرۆکی دەزگای ئاسایش و سەلامەتیی کیمیایی، بایۆلۆژی، تیکشی و ئەتۆمی (CBRN)، باس…
عەمید جۆ حەداد، هێزە چەکدارەکانی لوبنان وڵاتێکی بچووک لە ژینگەیەکی جوگرافیی گرژدا، لوبنان پشکێکی ناهاوسەنگی لە ئاڵنگارییە ئاسایشییەکان بەردەکەوێت: تریرۆزم، جەنگی نەریتی، هەڕەشە ناهاوسەنگەکان، کارەساتە دەستکردەکان، کۆچکردنی بە لێشاوی نایاسایی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ و قاچاخچیەتی بەرهەم، چەک و ماددە نایاساییەکان. هەموو ئەم کێشانە فشار دەخەن سەر سنوردەکانی، هەردوو جۆری وشکانی و ئاوی.خەمڵاندنی ژمارەی دانیشتوانی بە 5.6 ملیۆن، لوبنان میوانداری زۆرترین ژمارەی پەنابەر بۆ هەر تاکێک دەکات لە جیهاندا، بە نزیکەیی 1.5 ملیۆن پەنابەری سوری لەگەڵ نزیکەی 500,000 پەنابەری فەڵەستنی لە کەمپە قەڵەباڵغەکاندا دەژین. لە ساڵی 2006، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە حکومەتی لوبنان کرد ئاسایشی سنورەکانی و…
لیوا محەمەد سەڵاحەدین حەسەن یاریدەدەری وەزیریی بەرگری بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، وەزیری بەرگری و بەرهەمهێنانی سەربازی، میسڕ جەنگ هەروەکو زۆربەی چالاکییەکانی تری مرۆڤ، بە تەکنەلۆژیا، کە هەمیشە ڕۆڵکی کاریگەری لە پەرەپێدان و گۆڕینی جەنگدا بینیووە، ئاسانکراوە و بەڕێوەدەبرێت. بۆ چەندین سەدە، پێویست بووە سوپاکان تواکانیان بۆ چەسپاندنی کاریگەریەتی شەڕەکان، بەهێزتر بکەن. لەگەڵ ئەمەشدا، ئەوانەی کە شکستیان هێنا لە نوێگەریکردن باڵادەستیی خۆیان لە گۆڕەپانەکانی جەنگدا لەدەستدا. بەڵام لەم سەردەمەدا، ئەم سەرنج خستنەسەر کەرەستەی فیزیکییەکان بواری ڕەخساندووە بۆ بەرزکردنەوەی ڕادەی گرنگیدان بە توانا داهێنەرییەکان. لە کاتێدا سەدەی بیستەم گەواهیدەری گۆرانکارییەکی بەرچاوبوو لە جەنگدا، لە سوارەی ئەسپ لە ساڵانی 1910، بۆ بە ئامێرکردن لە…
دەستەی یونیپاس لە نمایشێکی دەریاییدا کە لە کەنداوی عەرەبییەوە هەتا کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و لە باکوری بەندەری عەقەبە لەسەر دەریای سوورەوە هەتا کەنداوی عومان درێژ دەبێتەوە، هەزاران دەریاوان و سەربازی هێزی دەریایی لە مانگی ئازاری 2023ـدا بەشدارییان لە مەشقی دەریایی نێودەوڵەتیدا (IMX) کرد. ئۆپەراسیۆنە دەریاییە ئاساییە بێ کۆتاکانی وەکو مینڕێژکردن، مەشقی تۆپهاوێژی و پالامار، سواربوون، گەڕان و دەستبەسەرداگرتن سیناریۆکانی مەشقەکەیان پێکهێنابوو. بەڵام مەشقی دەریایی نێودەوڵەتی زۆربەی سەرنجی خۆی خستووەتە سەر خودکاری. فراوانی دەریاکان ئەوەندە گەورەن، و لە ڕووی ستراتیژییەوە ئەوەندە گرنگن، کە سیستەمی بێ سەرنشین و زیرەکیی دەستکرد بوونەتە ئامرازێکی گرنگ بۆ درێژکردنەوەی مەودای هێزە دەریاییەکان و پاسەوانانی کەناراوەکان. …
فەریقی یەکەم مایکڵ کوڕیڵا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە شوێنێک لە کەنداوی عەرەبی، نزیکەی 50 کیلۆمەتر دوور لە کەنارەکە، کەشتییەکی چارۆکەدار لە سەر ڕووی ئاوەکە ڕێگەی خۆی گرتوەتەبەر. لە دەرەوە، ئەم کەشتیە چارۆکەدارە هەر وەکو ئەو هەزارەها کەشتیەی تر دەردەکەوێت کە ڕۆژانە بەناو ئەو دەریایانەدا گەشت دەکەن. بەڵام لێرەدا جیاوازییەک هەیە، ئەم کەشتییە چارۆکەدارە هەزاران کیلۆ لە تەقەمەنی بۆ ناو ناوچەکە دەگوازێتەوە. ئەم تەقەمەنییانە بە هیچ جۆرە وردبوونەوەیەکی دەرەکی نادۆزرێنەوە. لە پڕدا، دوو کەشتی بە خێرایی 70 گرێ بەناو زەریاکەدا دەڕۆن. پیاوانی سەر کەشتییە چارۆکەدارەکە بەرلەوەی تێبگەن کە چی ڕوودەدات، گەمارۆ دەدرین. کاتێک کەشتییەکان بوارەکانی جوڵەکردن دەگرن، ئەندامانی…
حامید ئەلزەعابی، بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی جێبەجێکاری ئیمارات بۆ دژە سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەی پاڵشتیکردنی دارایی تیرۆریزمی حکومەتی ئیماڕات ئیمارات لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە داراییەکان بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە، بەڵام بەهێزکردنی سیستەمەکە زۆر زیاتر لە جاران پێویستی بە بەشداربوونی زیاتری لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە. تاوانە داراییەکان لە ڕووی ئاڵۆزییەوە بەردەوامن لە گەشەکردن و هەتا ڕادەیەکی زۆر ڕێچکەی جیهانی ئەو چالاکییانەی کە بەسەر چەندین دەسەڵاتی دادوەری و دامەزراوە داراییەکان درێژبوونەتەوە لەخۆدەگرێت. تەنها لە ماوەی چەند ساڵێکدا، لەگەڵ ئەوەی دەسەڵات بە کاریگەرترین شێوازی بەردەوام ڕێگرییان لە تاوانباران کردووە، ڕێژەکانی هەواڵدان، لێکۆڵینەوە، لێپێچینەوەی یاسایی و غەرامەکردن بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە. بۆ ئەوەی ئەم بەرەوپێشچوونە بە دەقەکەوە…
دەستەی یونیپاس یونیپاس: ئایا گرنگی ئەنجامدانی مەشقەکان لەگەڵ هاوکارەکان لە وڵاتانی هاوبەشی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو و هاوبەشە ستراتیژییەکەتان، ئەمریکا، چییە؟ لیوا فەهد: مەشقە هاوبەشەکان لەگەڵ هاوکارەکانمان لە هێزەکانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو و ئەمریکا ڕۆڵیکی گرنگ دەگێڕن، لەبەرئەوەی ئامانجە خوازراوەکانی ئەم جۆرە مەشقانە بریتیین لە بەهێزکردن و بە ستانداردکردنی بنەما سەربازییەکان لە نێوان هیزەکانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو و ئەمریکا. ئامانجەکە بریتییە لە بە ستانداردکردنی پلاندانان و ئەنجامدانی ڕێکارییەکان و بنیاتنانی بنەماکان و بناغە بۆ هەماهەنگیی کاری هاوبەشی پێویست بۆ گەیشتن بە شیاویی پێویستی ئۆپەراسیۆنی و یەکخستنی هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتانە. یونیپاس: میوانداریکردنی مەشقی پێداگریی هەڵۆ بۆ یەکەمجار لە شانشینی سعودیە، چۆن…