Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      یەکڕیزی لەسەر کەنداوی عەرەبی

      November 3, 2026

      دەستێکی هاوکاریی مرۆیی

      November 3, 2026

      بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت بەها پێشکەش دەکات

      November 3, 2026

      پاراستنی پێگە

      November 3, 2026

      جوڵەی ئیلهامبەخشی 2026

      November 3, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home » یەکڕیزی لەسەر کەنداوی عەرەبی
    تایبتمەندیەکان

    یەکڕیزی لەسەر کەنداوی عەرەبی

    هێزە ئاسمانییەکان بۆ ئەرکی مەشقی فرەنەتەوەیی ڕمی سەرکەوتن یەکدەگرن
    By دەستەی یونیپاس | وێنەکان لەلایەن وەزارەتی بەرگریی شانشینی سعودیەNovember 3, 202603 Mins Read
    تیمێکی هاوبەشی جڵەوکردنی هێرشی تێرمیناڵی فرەنەتەوەیی لە مەشقی ڕمی سەرکەوتن لە دەستنیشاندکردنی ئامانجەکاندا یارمەتی فڕۆکەی جەنگی دەدات.
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    هاوپەیمانییەکی‭ ‬فرەنەتەوەیی‭ ‬هێزە‭ ‬ئاسمانییەکان‭ ‬لە‭ ‬ئەرکێکی‭ ‬مەشقکردندا‭ ‬بۆ‭ ‬بەرگریکردن‭ ‬لە‭ ‬ئاسمانەکان‭ ‬بەسەر‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبیدا‭ ‬یەکیانگرت‭ .‬پانزە‭ ‬وڵات،‭ ‬لە‭ ‬نێویاندا‭ ‬فڕۆکەکانی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬پاکستان،‭ ‬قەتەڕ،‭ ‬بەڕیتانیا،‭ ‬فەڕەنسا‭ ‬و‭ ‬ئیتاڵیا،‭ ‬لە‭ ‬مەشقی‭ ‬ڕمی‭ ‬سەرکەوتنی‭ ‬26ـدا‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬سعودیەی‭ ‬وڵاتی‭ ‬میواندارەوە‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬کرا،‭ ‬بەشدارییان‭ ‬کرد‭.‬

    ڕمی‭ ‬سەرکەوتن‭ ‬لە‭ ‬کۆتاییەکانی‭ ‬مانگی‭ ‬کانوونی‭ ‬دووەمەوە‭ ‬هەتا‭ ‬سەرەتای‭ ‬مانگی‭ ‬شوباتی‭ ‬2026‭ ‬لە‭ ‬ناوەندی‭ ‬جەنگی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬لە‭ ‬بنکەی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬شا‭ ‬عەبدولعەزیز‭ ‬لە‭ ‬شاری‭ ‬زەهران،‭ ‬لە‭ ‬بەشی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬وڵات‭ ‬لە‭ ‬نزیک‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبی‭ ‬بەردەوام‭ ‬بوو‭. ‬بەشداربووانی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬بۆ‭ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬هەڕەشە‭ ‬ئاسمانییەکان‭ ‬کە‭ ‬توانای‭ ‬ناسەقامگیرکردنی‭ ‬ناوچەکەیان‭ ‬هەیە،‭ ‬لە‭ ‬نێویاندا‭ ‬سیستەمی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬بێ‭ ‬کارمەند،‭ ‬تاکتیکەکانیان‭ ‬یەکخست‭.‬

    سعودیە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2020ـەوە‭ ‬میوانداری‭ ‬مەشقی‭ ‬ڕمی‭ ‬سەرکەوتنی‭ ‬کردووە،‭ ‬بەڵام‭ ‬گەڕی‭ ‬2026‭ ‬زۆرترین‭ ‬ژمارەی‭ ‬بەشداربووان‭ ‬و‭ ‬ئەرکی‭ ‬زیاتری‭ ‬لەخۆگرتبوو‭ ‬بە‭ ‬بەراورد‭ ‬بە‭ ‬پێشووو،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬مەشقەکان‭ ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬محەمەد‭ ‬بن‭ ‬عەلی‭ ‬ئەلعومەری‭ ‬لە‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬شاهانەی‭ ‬سعودیە‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    فڕۆکەیەکی جەنگیی سعودی لە ڕمی سەرکەوتن لەسەر زەوی بەرز دەبێتەوە.

    ‭”‬کاتمان‭ ‬بۆ‭ ‬ئامادەکاری‭ ‬بۆ‭ ‬ئەم‭ ‬گەڕەی‭ ‬مەشقی‭ ‬ڕمی‭ ‬سەرکەوتن‭ ‬تەرخان‭ ‬کرد،‭ ‬ئەمەش‭ ‬بە‭ ‬سوودوەرگرتن‭ ‬لە‭ ‬ئەزموونەکانی‭ ‬گەڕەکانی‭ ‬پێشوومان‭. ‬ئێمە‭ ‬سوودمان‭ ‬لە‭ ‬ئەزموونی‭ ‬خۆمان‭ ‬لە‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬هاوپەیمانیی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬و‭ ‬ناوچەیی‭ ‬وەرگرت،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬لەو‭ ‬وڵاتە‭ ‬زۆرانەی‭ ‬کە‭ ‬بەشدارییان‭ ‬لە‭ ‬گەڕەکانی‭ ‬پێشووی‭ ‬مەشقەکەدا‭ ‬کرد،‭ “‬لیوا‭ ‬ئەلعومەری‭ ‬ئاماژەی‭ ‬پێدا‭.‬

    ‭”‬ئێمە‭ ‬سیناریۆیەکمان‭ ‬پەرەپێدا‭ ‬کە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پێداویستییەکانی‭ ‬جەنگی‭ ‬هاوچەرخ‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬هەڕەشە‭ ‬سەرهەڵداوانەی‭ ‬بە‭ ‬خێرایی‭ ‬پەرەدەستێنن،‭ ‬هاوتەریب‭ ‬بێت‭.”‬

    لە‭ ‬مەشقەکەدا‭ ‬ھاوشێوەکردنی‭ ‬ئاڵۆزی‭ ‬بۆ‭ ‬لاساییکردنەوەی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تاکتیکییە‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬لەخۆگرتبوو‭. ‬سیناریۆکانی‭ ‬جەنگی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬و‭ ‬کۆمپیوتەری‭ ‬ڕۆڵیان‭ ‬هەبوو،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬سیستەمی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬بێ‭ ‬کارمەند‭ ‬کە‭ ‬هاتنی‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەکانی‭ ‬شەڕ‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬نەریتیی‭ ‬پەکخستووە‭.‬

    ڕمی‭ ‬سەرکەوتن‭ ‬بۆ‭ ‬چڕکردنەوەی‭ ‬ئامادەیی‭ ‬جەنگ‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکان‭ ‬بۆ‭ ‬پشتیوانیکردن‭ ‬لە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬جیهانی،‭ ‬یارمەتی‭ ‬هێزە‭ ‬بەشداربووەکانی‭ ‬دا‭. ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬شەو،‭ ‬چاودێریکردن‭ ‬و‭ ‬هەواڵگری‭ ‬و‭ ‬پڕکردنەوەی‭ ‬سووتەمەنی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬بەشێک‭ ‬بوون‭ ‬لە‭ ‬تێکەڵەکە‭.‬

    هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬پاکستان‭ ‬بۆ‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬تواناکانی‭ ‬بۆ‭ ‬هەماهەنگیکردنی‭ ‬ئەرکەکان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬هاوبەش‭ ‬ستایشی‭ ‬مەشقەکەی‭ ‬کرد،‭ ‬و‭ ‬ڕایگەیاند‭ ‬کە‭ ‬هیوادارە ‭”‬ئامادەیی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬خۆی‭ ‬لە‭ ‬مەودای‭ ‬شەڕی‭ ‬کێبڕکێدار‭ ‬و‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬تەکنەلۆژیدا‭ ‬بچەسپێنێت‭.”‬

    فڕۆکە‭ ‬پاکستانییەکان،‭ ‬کە‭ ‬فڕۆکەکانی‭ ‬F-16ـی‭ ‬پۆلی‭ ‬52‭ -‬لەخۆگرتبوو،‭ ‬ئەرکی‭ ‬مەشقەکەیان‭ ‬بە‭ ‬گەشتێکی‭ ‬بێ‭ ‬وەستان‭ ‬لە‭ ‬بنکەکەیانەوە‭ ‬لە‭ ‬پاکستانەوە‭ ‬بۆ‭ ‬سعودیە‭ ‬دەستپێکرد‭. ‬ئەمە ‭”‬دەستڕاگەیشتن‭ ‬بە‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬دوور‭ ‬مەودا‭ ‬و‭ ‬تواناکانی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬پاکستانی” ‬نیشاندا،‭ ‬بەشی‭ ‬ڕاگەیاندنی‭ ‬سوپای‭ ‬پاکستان‭ ‬ئاماژەی‭ ‬پێدا‭. ‬

    بەشداربووانی پاکستانی لە مەشقی ڕمی سەرکەوتن لەگەڵ میواندارە سعودییەکان لە مەشقەکەدا ڕادەوەستن.

    ناوەندی‭ ‬جەنگی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬وەک‭ ‬ناوەندێک‭ ‬بۆ‭ ‬مەشقی‭ ‬پێشکەوتووی‭ ‬جەنگی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬و‭ ‬بارەگای‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬کەنداو‭ ‬کاردەکات‭. ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬نیسانی‭ ‬2019‭ ‬لەلایەن‭ ‬خاوەن‭ ‬پایەی‭ ‬شاهانە‭ ‬شازادەی‭ ‬جێنشین‭ ‬محەمەد‭ ‬بن‭ ‬سەلمانەوە‭ ‬وەک‭ ‬یەکەم‭ ‬ناوەندی‭ ‬لەو‭ ‬جۆرە‭ ‬لە‭ ‬ناوچەی‭ ‬کەنداو،‭ ‬کردییەوە‭. ‬ڕێبازی‭ ‬ناوەندەکەی‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬بنکەی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬نێڵسی‭ ‬ئەمریکا‭.‬

    مەشقەکە‭ ‬15‭ ‬وڵاتی‭ ‬بەشداربووی‭ ‬لەخۆگرتبوو،‭ ‬هەندێکیان‭ ‬وەک‭ ‬چاودێر‭: ‬سعودیەی‭ ‬میواندار،‭ ‬بەحرەین،‭ ‬بەنگلادیش،‭ ‬فەڕەنسا،‭ ‬یۆنان،‭ ‬ئیتاڵیا،‭ ‬ئەردەن،‭ ‬مالیزیا،‭ ‬مەغریب،‭ ‬عومان،‭ ‬پاکستان،‭ ‬قەتەڕ،‭ ‬تورکیا،‭ ‬بەڕیتانیا‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭.‬

    ‭  ‬سەرەڕای‭ ‬ئەوەی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬زیاتر‭ ‬تیشکی‭ ‬خستبووە‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەرکە‭ ‬ئاسمانییەکان،‭ ‬بەڵام‭ ‬ڕمی‭ ‬سەرکەوتن‭ ‬بۆهەوڵدان‭ ‬بۆ‭ ‬هەماهەنگیکردنێکی‭ ‬بێ‭ ‬کێشە‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬لقە‭ ‬جیاوازەکانی‭ ‬حکومەتدا‭ ‬هێزە‭ ‬ئاسمانی،‭ ‬زەمینی،‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬پشتیوانەکانی‭ ‬یەکخست‭.‬

    سعودیە‭ ‬لقی‭ ‬زەمینی،‭ ‬ئاسمانی،‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬خۆی‭ ‬بەشداری‭ ‬پێکرد،‭ ‬ئەمە‭ ‬جگە‭ ‬لە‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانی،‭ ‬سەرۆکایەتی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬و‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬سەربازیی‭ ‬یەکگرتووی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬کەنداو‭.  ‬

    سەرچاوەکان‭ :‬پەیوەندییە‭ ‬گشتییەکانی‭ ‬نێو‭ ‬دەزگایی ‭)‬پاکستان)‭ ‬،‭ ‬ئەلعەرەبیە،‭ ‬وەزارەتی‭ ‬بەرگریی‭ ‬شانشینی‭ ‬سعودیە

    فڕۆکەوانە سعودییەکان خۆیان بۆ فڕین ئامادە دەکەن.
    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleدەستێکی هاوکاریی مرۆیی
    Next Article پارستنی شانشین

    Related Posts

    دەستێکی هاوکاریی مرۆیی

    November 3, 2026

    بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت بەها پێشکەش دەکات

    November 3, 2026

    پاراستنی پێگە

    November 3, 2026

    Comments are closed.

    پارستنی سنوورەکان

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.