Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      ئاوێتەکردنی ئۆپەراسیۆنە مرۆیی و درۆنییەکان

      December 31, 2025

      کوەیت درۆنی دەریاوانیی بێ کارمەندی سەر ڕووی دەریا بەگەڕدەخات

      December 31, 2025

      سەرکەوتنێک بەسەر توندڕەوی

      December 31, 2025

      تیرۆرستان سوود لە ژیریی دەستکرد وەردەگرن

      December 31, 2025

      بنیاتنانی پردی پەیوەندی لە نێوان ئاسیای ناوەڕاست و کەداوی عەرەبی

      December 31, 2025
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      ئەمریکا و ئۆزبەکستان پابەندبوونیان بە ئاسایشی ئاسیای ناوەڕاست دووپاتکردەوە

      December 31, 2025

      قەتەڕ بەشداریی مەشقی ئاسمانیی نێودەوڵەتی دەکات

      December 31, 2025

      کوەیت هاوبەشی لەگەڵ ناتۆ بەهێز دەکات

      December 31, 2025

      ئەفسەرێکی باڵای بەحرەین لە کۆلێژی سەربازیی ئەمریکا ڕێزی لێنرا

      December 31, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 13, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      بنیاتنانی هێزێکی دەریایی پیشەیی

      December 31, 2025

      ئەمریکا و ئۆزبەکستان پابەندبوونیان بە ئاسایشی ئاسیای ناوەڕاست دووپاتکردەوە

      December 31, 2025

      قەتەڕ بەشداریی مەشقی ئاسمانیی نێودەوڵەتی دەکات

      December 31, 2025
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home»تایبتمەندیەکان»تیرۆرستان سوود لە ژیریی دەستکرد وەردەگرن
    تایبتمەندیەکان

    تیرۆرستان سوود لە ژیریی دەستکرد وەردەگرن

    تەکنەلۆژیا دەرکەوتووەکان دەستنیشانی دەکەن چۆن وڵاتان بەرەنگاریی ڕێکخراوە توندڕەوە توندوتیژەکان دەبنەوە
    لیوا دکتۆر هیشام ئەحمەد خریسات، هێزە چەکدارەکانی ئەردەنBy لیوا دکتۆر هیشام ئەحمەد خریسات، هێزە چەکدارەکانی ئەردەنDecember 31, 2025Updated:January 2, 2026No Comments10 Mins Read
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    تیرۆر بریتییە‭ ‬لە‭ ‬دیاردەیەکی‭ ‬ئاڵۆزی‭ ‬جیهانی‭ ‬کە‭ ‬هەوڵدەدات‭ ‬لە‭ ‬کۆمەڵگاکان‭ ‬بدات‭ ‬و‭ ‬توندوتیژی‭ ‬و‭ ‬هەڕەشە‭ ‬بۆ‭ ‬گەیشتن‭ ‬بە‭ ‬ئامانجەکانی‭ ‬بەکاربهێنێت‭. ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬فرەڕەهەند‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬و‭ ‬یەکخستنی‭ ‬هەوڵی‭ ‬سەربازی،‭ ‬ئاسایشی،‭ ‬هەواڵگری،‭ ‬ئابووری،‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬و‭ ‬ئەکادیمی‭ ‬لەخۆبگرێت،‭ ‬چونکە‭ ‬تادێت‭ ‬تیرۆریزم‭ ‬شێواز‭ ‬و‭ ‬ئامرازی‭ ‬پێشکەوتوو‭ ‬بەکاردەهێنێت،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬بە‭ ‬ڕادەیەکی‭ ‬وەها‭ ‬هەڕەشە‭ ‬لە‭ ‬سەقامگیریی‭ ‬ناوخۆیی‭ ‬و‭ ‬ناوچەیی‭ ‬دەکات‭ ‬وەکو‭ ‬هەڕەشەیەکی‭ ‬جیهانی‭.‬

    گروپە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬دروستکردنی‭ ‬کاریگەری‭ ‬و‭ ‬برەودان‭ ‬بە‭ ‬بیرۆکە‭ ‬توندڕەوەکانیان،‭ ‬کار‭ ‬بۆ‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬ستراتیژ‭ ‬و‭ ‬شێوازی‭ ‬شەڕکردن‭ ‬دەکەن،‭ ‬لە‭ ‬هێرشە‭ ‬نەریتییەکانەوە‭ ‬بۆ‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬چەکی‭ ‬پێشکەوتوو‭ ‬گۆڕانکاری‭ ‬دەکەن،‭ ‬گرنگی‭ ‬بە‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬هاوچەرخ‭ ‬دەدەن،‭ ‬سوود‭ ‬لە‭ ‬پێشکەوتنی‭ ‬خێرای‭ ‬تەکنەلۆژی‭ ‬وەردەگرن‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬بڵاوکردنەوەی‭ ‬پشێوی‭ ‬لە‭ ‬کۆمەڵگاکان‭ ‬و‭ ‬زیادکردنی‭ ‬کاریگەرییەکانیان‭ ‬بەردەوام‭ ‬بەدوای‭ ‬ئامرازی‭ ‬نوێدا‭ ‬دەگەڕێن‭.‬

    هەروەها‭ ‬خەریکە‭ ‬تیرۆریستان‭ ‬لە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬پێشکەوتوو‭ ‬بۆ‭ ‬گەیشتن‭ ‬بە‭ ‬ئامانجەکانیان‭ ‬شارەزا‭ ‬دەبن‭. ‬بە‭ ‬دیاریکراوی‭ ‬تیرۆری‭ ‬ئەلیکترۆنی،‭ ‬کە‭ ‬بووەتە‭ ‬هەڕەشەیەکی‭ ‬پەرەسەندوو،‭ ‬بە‭ ‬تایبەت‭ ‬لەگەڵ‭ ‬زیادبوونی‭ ‬پشتبەستنی‭ ‬جیهان‭ ‬بە‭ ‬ئینتەرنێت‭. ‬ئەمەش‭ ‬گرنگی‭ ‬گرتنەبەری‭ ‬ڕێوشوێنی‭ ‬گشتگیر‭ ‬بۆ‭ ‬سنووردارکردنی‭ ‬توانای‭ ‬تیرۆریستان‭ ‬لە‭ ‬بەئامانجگرتنی‭ ‬تۆڕەکان‭ ‬و‭ ‬ژێرخانی‭ ‬تری‭ ‬دیجیتاڵی‭ ‬دەخاتە‭ ‬ڕوو‭.‬

    لەم‭ ‬چوارچێوەیەدا،‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ (‬AI‭) ‬بەهۆی‭ ‬گەشەی‭ ‬بەکارهێنانەکانی،‭ ‬خێرایی‭ ‬گەشەسەندنی‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬شۆڕشەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬بوارە‭ ‬جیاجیاکانی‭ ‬دروستیکردووە‭: ‬سەربازی،‭ ‬ئاسایش،‭ ‬پیشەسازی،‭ ‬ئابووری،‭ ‬پزیشکی‭ ‬و‭ ‬پەروەردە،‭ ‬وەک‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬کاریگەرترین‭ ‬تەکنەلۆژیاکان‭ ‬سەریهەڵداوە‭. ‬بەم‭ ‬توانا‭ ‬مەزنە،‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬بووە‭ ‬بە‭ ‬شمشێرێکی‭ ‬دوو‭ ‬سەر،‭ ‬چونکە‭ ‬ئەگەر‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬دروست،‭ ‬ژیرانە‭ ‬و‭ ‬بەگوێرەی‭ ‬پێوەر‭ ‬و‭ ‬کۆنترۆڵە‭ ‬ئاکارییەکان‭ ‬بەکاربهێنرێت،‭ ‬ئەوا‭ ‬دەتوانێت‭ ‬ببێت‭ ‬بە‭ ‬نیعمەتێک‭ ‬بۆ‭ ‬مرۆڤایەتی،‭ ‬یاخود‭ ‬مەترسییەکی‭ ‬جددی‭ ‬دروست‭ ‬بکات‭ ‬ئەگەر‭ ‬لەلایەن‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬تیرۆریستییەکانەوە‭ ‬بەکاربهێنرێت‭.‬

    چەندین‭ ‬جۆری‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬بوونیان‭ ‬هەیە‭ ‬و‭ ‬هەر‭ ‬جۆرێکیش‭ ‬بوار،‭ ‬بەکارهێنان‭ ‬و‭ ‬کاریگەریی‭ ‬جیاوازی‭ ‬هەیە‭. ‬ژیریی‭ ‬دەستکردی‭ ‬سنووردار‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬ئەرک‭ ‬و‭ ‬تواناکانی‭ ‬سنووردارە،‭ ‬تایبەتە‭ ‬بە‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئەرکی‭ ‬دیاریکراو،‭ ‬هەروەها‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکردی‭ ‬گشتی‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬هەرە‭ ‬پێشکەوتووترینە،‭ ‬بەو‭ ‬پێیەی‭ ‬توانای‭ ‬تێگەیشتنی‭ ‬خۆکار،‭ ‬فێربوونی‭ ‬ئامێر،‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬زانیاری‭ ‬و‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬چەندین‭ ‬ئەرکی‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬مرۆڤ‭ ‬ئەنجامی‭ ‬دەدات‭. ‬

    هەروەها‭ ‬زاراوەیەکی‭ ‬نوێ‭ ‬سەریهەڵداوە‭ ‬کە‭ ‬ئاماژەیە‭ ‬بۆ‭ ‬جۆری‭ ‬سێیەمی‭ ‬ژیریی،‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکردنی‭ ‬باڵا،‭ ‬کە‭ ‬چاوەڕوان‭ ‬دەکرێت‭ ‬وێنە‭ ‬و‭ ‬تەکنەلۆژیاکانی‭ ‬لە‭ ‬داهاتوودا‭ ‬ڕوونببێتەوە‭. ‬هەندێک‭ ‬لە‭ ‬زانایان‭ ‬پێشبینی‭ ‬ئەوە‭ ‬دەکەن‭ ‬کە‭ ‬دەکرێت‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬بوارێکدا‭ ‬ژیریی‭ ‬مرۆڤ‭ ‬تێپەڕێت،‭ ‬لەوانە‭ ‬توانای‭ ‬داهێنان،‭ ‬خۆگونجاندن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬بارودۆخ‭ ‬و‭ ‬ژینگەی‭ ‬دەوروبەر،‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬کێشەکان‭ ‬و‭ ‬بڕیاردان‭ ‬لەسەر‭ ‬بنەمای‭ ‬ئامێر‭ ‬و‭ ‬فێربوونی‭ ‬قووڵ‭ ‬بەبێ‭ ‬گەڕانەوە‭ ‬بۆ‭ ‬مرۆڤ‭ ‬کە‭ ‬بەڕێوەی‭ ‬دەبات‭.‬

    بەو‭ ‬پێیەی‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬یەکێکە‭ ‬لە‭ ‬ئامرازە‭ ‬تەکنەلۆژییە‭ ‬هاوچەرخەکان‭ ‬دەرکەوتووەکان‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬بەردەستی‭ ‬ژمارەیەکی‭ ‬ئێجگار‭ ‬زۆری‭ ‬خەڵکدایە،‭ ‬دەکرێت‭ ‬بکەوێتە‭ ‬دەستی‭ ‬ئەو‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬تیرۆریستیانەی‭ ‬کە‭ ‬هەوڵدەدەن‭ ‬بۆ‭ ‬مەبەستی‭ ‬توندڕەوی‭ ‬بۆ‭ ‬خزمەتکردنی‭ ‬بیرۆکەکانیان‭ ‬یان‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬پلانەکانیان‭ ‬بەکاریبهێنن‭. ‬تیرۆریستان‭ ‬دەتوانن‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانیاندا،‭ ‬لە‭ ‬قۆناغەکانی‭ ‬پلاندانان،‭ ‬یان‭ ‬جێبەجێکردن‭ ‬و‭ ‬دەستپێکردنی‭ ‬هێرشەکان،‭ ‬یان‭ ‬تەنانەت‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬ئەندام‭ ‬و‭ ‬بڵاوکردنەوەی‭ ‬بیری‭ ‬توندڕەو،‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬بەکاربهێنن‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬دەتوانێت‭ ‬بەشداریبکات‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬هێرشە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬دروستتر،‭ ‬خێراتر‭ ‬و‭ ‬مەترسیداربن،‭ ‬کە‭ ‬ئەمەش‭ ‬ئاڵنگاری‭ ‬بۆ‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬هەواڵگری‭ ‬دروست‭ ‬دەکات‭.‬

    پێویست‭ ‬دەکات‭ ‬لەسەر‭ ‬وڵاتان‭ ‬و‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬هەواڵگری‭ ‬ڕێگری‭ ‬بکەن‭ ‬لەوەی‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬ببنە‭ ‬خاوەنی‭ ‬ئەم‭ ‬تەکنەلۆژیایانە‭ ‬و‭ ‬پلان‭ ‬بۆ‭ ‬دڵنیابوونەوە‭ ‬لەوەی‭ ‬تەکنەلۆژیاکان‭ ‬زیانێکی‭ ‬کەمتر‭ ‬دروستدەکەن،‭ ‬دابڕێژن‭.‬

    لە کۆبوونەوەیەکدا کە تەوەری بەرگریی ئەلیکترۆنیی لەخۆگرتبوو، پێداگریی هەڵۆی 25 میوانداری ئەندامانی دەزگاکانی خزمەتگوزاریی بەحرەین، کوەیت، عومان، قەتەڕ، سعودیە، ئیماڕات و ئەمریکا دەکات.  عەریف دین جۆن ک.د. دۆیس/سوپای ئەمریکا

    چۆن‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬بەکاردەهێنن

    سوودوەرگرتن‭ ‬لە‭ ‬تۆڕی‭ ‬کۆمەڵایەتی

    تۆڕی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬بووەتە‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬گرنگترین‭ ‬بوارەکان‭ ‬کە‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬تێیدا‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬بەکاردەهێنن‭: ‬بۆ‭ ‬بڵاوکردنەوەی‭ ‬بیرۆکەی‭ ‬توندڕەوانە،‭ ‬خۆراکدانی‭ ‬وتاری‭ ‬قینەدار،‭ ‬دامەزراندن،‭ ‬هەماهەنگی،‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬هێرشی‭ ‬دەروونی‭ ‬و‭ ‬کۆکردنەوەی‭ ‬پارە‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬ڕاستەوخۆ‭ ‬و‭ ‬ناڕاستەوخۆ‭. ‬ڕێکخراوە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬تایبەتمەندییە‭ ‬ناوازەکانی‭ ‬سەکۆکانی‭ ‬تۆڕی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬بەکاردەهێنن،‭ ‬کە‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬ڕاستەوخۆ،‭ ‬توانای‭ ‬دەستڕاگەیشتن‭ ‬بە‭ ‬ئامادەبووانی‭ ‬بەرفراوان‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬جیهان‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬خۆحەشاردانیان‭ ‬لە‭ ‬ئینتەرنێتدا‭ ‬لەخۆدەگرێت‭.‬

    بەکارهێنانی‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬لە‭ ‬شیکارکردنی‭ ‬داتای‭ ‬قەبارە‭ ‬گەورە

    بەکارهێنانی‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬لەلایەن‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆریستییەکانەوە‭ ‬مەترسییەکی‭ ‬ڕاستەقینە‭ ‬و‭ ‬پەرەسەندوو‭ ‬لە‭ ‬جیهانی‭ ‬دیجیتاڵیدا‭ ‬دروست‭ ‬دەکات‭. ‬تیرۆریستان‭ ‬دەتوانن‭ ‬ئەم‭ ‬ئامرازانە‭ ‬بۆ‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬تواناکانیان‭ ‬بۆ‭ ‬دامەزراندن،‭ ‬پلان‭ ‬داڕشتن‭ ‬و‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬کاریگەرتر‭ ‬بقۆزنەوە‭. ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬بوار‭ ‬بە‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬دەدات‭ ‬بڕێکی‭ ‬زۆر‭ ‬لە‭ ‬داتاکان‭ ‬شی‭ ‬بکەنەوە،‭ ‬ڕێگەیان‭ ‬پێدەدات‭ ‬لە‭ ‬بەدەستخستنی‭ ‬نەخشەڕێگاکان‭ ‬وەبەرهێنان‭ ‬بکەن،‭ ‬بۆ‭ ‬چڕکردنەوەی‭ ‬ئامانجەکانیان‭ ‬لێکۆڵینەوە‭ ‬لە‭ ‬ڕەفتار‭ ‬یاخود‭ ‬چالاکییەکانی‭ ‬تاک‭ ‬بکەن‭ ‬لەسەر‭ ‬ئینتەرنێت‭. ‬جگە‭ ‬لەوەش،‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬شیکارکردنی‭ ‬داتاکانەوە،‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬دەتوانێت‭ ‬لە‭ ‬پلانداڕێژیی‭ ‬هێرشەکان‭ ‬بە‭ ‬ھاوشێوەکردنی‭ ‬سیناریۆکان‭ ‬و‭ ‬دەستنیشانکردنی‭ ‬بۆشاییە‭ ‬ئاسایشییەکان‭ ‬بەشداری‭ ‬بکات‭.‬

    سوودوەرگرتن‭ ‬لە‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬لە‭ ‬دەستپێکردنی‭ ‬هێرشی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬دامەزراوە‭ ‬گرنگەکان

    بەکارهێنانی‭ ‬هێرشی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬لەلایەن‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬تیرۆریستییەکانەوە‭ ‬هەڕەشەیەکی‭ ‬گەشەسەندووە‭ ‬کە‭ ‬گۆڕانکاری‭ ‬لەو‭ ‬تاکتیک‭ ‬و‭ ‬شێوازانەی‭ ‬ئەم‭ ‬گروپانە‭ ‬پشتی‭ ‬پێدەبەستن‭ ‬دەخاتەڕوو‭. ‬چیتر‭ ‬هێرشە‭ ‬ئەلیکترۆنییەکان‭ ‬سنووردار‭ ‬نین‭ ‬بە‭ ‬ئامانجە‭ ‬نەریتییەکانی‭ ‬وەک‭ ‬سیستەمی‭ ‬سەربازی‭ ‬یاخود‭ ‬ئابووری؛‭ ‬دەکرێت‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬هێرشەکانی‭ ‬بەئامانجگرتنی‭ ‬ژێرخانی‭ ‬گرنگ‭ ‬کە‭ ‬کاریگەریی‭ ‬بەرچاو‭ ‬لەسەر‭ ‬ژیانی‭ ‬هاوڵاتیان‭ ‬دروستدەکەن،‭ ‬لەخۆبگرن‭. ‬ئەم‭ ‬هێرشانە‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬هەڕەشەن‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ئاسایشی‭ ‬زانیاری‭ ‬و‭ ‬گۆڕینی‭ ‬ڕای‭ ‬گشتی‭.‬

    سوودوەرگرتن‭ ‬لە‭ ‬دراوە‭ ‬دیجیتاڵییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬دارایی‭ ‬تیرۆریستان‭ ‬و‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬داراییە‭ ‬گوماناوییەکان

    بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد،‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬لەڕێگەی‭ ‬بەکاربردنی‭ ‬دراوە‭ ‬دیجیتاڵییەکانی‭ ‬وەک‭ ‬بیتکۆین،‭ ‬وە‭ ‬بە‭ ‬سوودوەرگرتن‭ ‬لە‭ ‬بەدواداچوونی‭ ‬جیهانی‭ ‬بۆ‭ ‬پەرەپێدان‭ ‬و‭ ‬کانگاکردنی‭ ‬دراوە‭ ‬دیجیتاڵییەکان‭ ‬دەتوانن‭ ‬ئاسانکاری‭ ‬بۆ‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬دارایی‭ ‬تیرۆریستت‭ ‬بکەن‭. ‬بەهەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬دەتوانێت‭ ‬بە‭ ‬باشترکردنی‭ ‬شێوازەکانی‭ ‬کۆدکردن‭ ‬بەشداری‭ ‬لە‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬مامەڵە‭ ‬داراییە‭ ‬نایاساییەکاندا‭ ‬بکات،‭ ‬ئەمەش‭ ‬کاری‭ ‬بەدواداچوون‭ ‬و‭ ‬شیکردنەوەی‭ ‬جوڵەی‭ ‬پارە‭ ‬بۆ‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬سەختتر‭ ‬دەکات‭. ‬

    سوودوەرگرتن‭ ‬لە‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬کۆدکراوی‭ ‬پارێزراو

    ڕێکخراوە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬تەکنیکە‭ ‬پێشکەوتووەکانی‭ ‬کۆدکردن‭ ‬کە‭ ‬پەیوەندییەکانی‭ ‬نێوان‭ ‬ئەندامانیان‭ ‬دەشارنەوە‭ ‬سوود‭ ‬لە‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬وەردەگرن،‭ ‬ئەمەش‭ ‬وا‭ ‬کاری‭ ‬تیمە‭ ‬تایبەتمەندەکانی‭ ‬تەکنیکی،‭ ‬هەواڵگری‭ ‬و‭ ‬ئاسایش‭ ‬بۆ‭ ‬شیکردنەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬پەیوەندییانە‭ ‬بۆ‭ ‬شوێنهەڵگرتنی‭ ‬تیرۆریستان‭ ‬سەختتر‭ ‬دەکات‭. ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ئەم‭ ‬تەکنیکانەوە،‭ ‬گرووپە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬دەتوانن‭ ‬بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬تۆڕە‭ ‬تایبەتە‭ ‬نابەرجەستەکانی‭ ‬خۆیان،‭ ‬توانای‭ ‬شاردنەوەی‭ ‬ناسنامەی‭ ‬خۆیان‭ ‬لە‭ ‬ئینتەرنێتدا‭ ‬باشتر‭ ‬بکەن‭.‬

    سوودوەرگرتنی‭ ‬نائاکاریی‭ ‬لە‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد

    بەکارهێنانی‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬لەلایەن‭ ‬تیرۆریستانەوە‭ ‬لە‭ ‬بوارەکانی‭ ‬بەزاندنی‭ ‬تایبەتمەندێتی،‭ ‬تیرۆرکردنی‭ ‬کەسایەتییەکان‭ ‬و‭ ‬پێشێلکردنی‭ ‬ستانداردە‭ ‬ئاکارییەکان،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬لەژێر‭ ‬ڕۆشنایی‭ ‬پێشکەوتنی‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬شیکارکردنی‭ ‬داتاکان،‭ ‬هەڵمەتەکانی‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬دیجیتاڵی‭ ‬و‭ ‬بڵاوکردنەوەی‭ ‬زانیاریی‭ ‬چەواشەکارانە‭ ‬و‭ ‬وتاری‭ ‬کینەئامێز‭ ‬بۆ‭ ‬بڵاوکردنەوەی‭ ‬ڕق‭ ‬لەنێو‭ ‬چین‭ ‬و‭ ‬توێژەکانی‭ ‬کۆمەڵگادا‭ ‬مەترسییەکی‭ ‬ڕاستەقینە‭ ‬دروست‭ ‬دەکات‭. ‬ئەم‭ ‬هەڕەشانە‭ ‬نیگەرانیی‭ ‬ئاکاریی‭ ‬پەیوەست‭ ‬بە‭ ‬پاراستنی‭ ‬زانیاری‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬مافی‭ ‬تاکەکان‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەر‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬نایاساییانەی‭ ‬ئەم‭ ‬تەکنەلۆژیایانە‭ ‬دەورووژێنن‭.‬

    گەشەپێدانی‭ ‬چەکی‭ ‬سەربەخۆی‭ ‬ڕۆبۆتی‭ ‬و‭ ‬ئاڕاستەکراو

    پەرەپێدانی‭ ‬چەکی‭ ‬سەربەخۆ‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬چەکانەی‭ ‬لەلایەن‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکردەوە‭ ‬ڕێنمایی‭ ‬دەکرێن،‭ ‬وەک‭ ‬درۆن،‭ ‬لەلایەن‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆریستییەکانەوە‭ ‬هەڕەشەیەکی‭ ‬توندگیر‭ ‬دێنێتە‭ ‬کایەوە‭. ‬ئەم‭ ‬تەکنەلۆژییایە‭ ‬توانای‭ ‬ئەو‭ ‬گروپانە‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬هێرشی‭ ‬کاریگەر‭ ‬و‭ ‬وردتر‭ ‬بەبێ‭ ‬بەشداریکردنی‭ ‬ڕاستەوخۆی‭ ‬مرۆڤ‭ ‬بەرەوپێش‭ ‬دەبات‭. ‬بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬پێشکەوتوو‭ ‬کە‭ ‬دروستیی‭ ‬چەک‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬پێکانی‭ ‬ئامانجەکانیان‭ ‬باشتر‭ ‬دەکات،‭ ‬توانای‭ ‬خۆگونجاندنیان‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬خۆکار‭ ‬و‭ ‬دینامیکی‭ ‬زیاد‭ ‬دەکات،‭ ‬ئەمەش‭ ‬چۆنیەتی‭ ‬بەرگریکردن‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەریان‭ ‬ئاڵۆزتر‭ ‬دەکات‭.‬

    شیکارکردنی‭ ‬وێنە‭ ‬و‭ ‬ڤیدیۆ

    بەکارهێنانی‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬لەلایەن‭ ‬تیرۆریستانەوە‭ ‬بۆ‭ ‬شیکردنەوەی‭ ‬وێنە‭ ‬و‭ ‬ڤیدیۆ‭ ‬دەتوانێت‭ ‬تواناکانیان‭ ‬لە‭ ‬زۆر‭ ‬بواری‭ ‬وەکو‭ ‬چاودێریکردن،‭ ‬دەستنیشانکردنی‭ ‬دروستی‭ ‬ئامانج‭ ‬و‭ ‬جیاکاری‭ ‬کردن،‭ ‬دامەزراندن‭ ‬و‭ ‬پلانداڕێژی‭ ‬ئۆپەراسیۆن‭ ‬لەسەر‭ ‬بنەمای‭ ‬ڕاستییەکان،‭ ‬دروستکردن‭ ‬و‭ ‬فریودانی‭ ‬ڕاگەیاندن‭ ‬باشتر‭ ‬بکات‭ ‬و‭ ‬پەرەپێبدات‭. ‬ئەم‭ ‬تەکنەلۆژیایانە‭ ‬لە‭ ‬دەستکاریکردنی‭ ‬وێنە،‭ ‬زانیاری‭ ‬بینراو‭ ‬و‭ ‬ڤیدیۆ‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬چەند‭ ‬سەرچاوەیەکەوە‭ ‬بەدەست‭ ‬دەهێنرێن،‭ ‬لەوانە‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬کراوە‭ ‬یان‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬شیکارکردنی‭ ‬داتاکانەوە‭ ‬بۆ‭ ‬تیرۆریستان‭ ‬بەسوود‭ ‬بن،‭ ‬کە‭ ‬ئەمەش‭ ‬ئاڵنگارییەک‭ ‬بۆ‭ ‬سیستەمی‭ ‬ئاسایش‭ ‬لە‭ ‬چاودێریکردن‭ ‬و‭ ‬بەدواداچوونی‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬دروست‭ ‬دەکات‭. ‬ئەمەش‭ ‬بۆ‭ ‬یارمەتیدانی‭ ‬دەزگا‭ ‬حکومییەکان‭ ‬لە‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ئاستی‭ ‬هۆشیاریی‭ ‬میدیایی‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬ناوەڕۆکی‭ ‬ساختە،‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬باڵاتر‭ ‬وەک‭ ‬لەوەی‭ ‬ئەم‭ ‬گروپانە‭ ‬دەستیان‭ ‬پێی‭ ‬گەیشتووە‭ ‬پێویست‭ ‬دەکات‭.‬

    ڕێگاکانی‭ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬لەلایەن‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆریستییەکانەوە

    دەتوانرێت‭ ‬پرۆتۆکۆلەکان‭ ‬بۆ‭ ‬سنووردارکردنی‭ ‬توانای‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬دەستگەیشتن‭ ‬بە‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬هاوچەرخەکان‭ ‬و‭ ‬قۆستنەوەیان‭ ‬لە‭ ‬هێرشەکانیاندا،‭ ‬ئاخۆ‭ ‬ژێرخانی‭ ‬ئابووری،‭ ‬سیستەمی‭ ‬کۆمپیوتەر،‭ ‬یاخود‭ ‬کەسانی‭ ‬بیرمەند‭ ‬بکەنە‭ ‬ئامانج‭ ‬بۆ‭ ‬بڵاوکردنەوەی‭ ‬بیرۆکەی‭ ‬ژەهراوی‭ ‬و‭ ‬توندڕەو،‭ ‬پەیڕەو‭ ‬بکرێن‭. ‬لەم‭ ‬چوارچێوەیەدا،‭ ‬دەکرێت‭ ‬کۆمەڵێک‭ ‬هەنگاوی‭ ‬ڕێکاری‭ ‬دەستنیشان‭ ‬بکرێن،‭ ‬لەوانە‭:‬

    بەرزکردنەوەی‭ ‬کارایی‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر

    بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬و‭ ‬سنووردارکردنی‭ ‬توانایان‭ ‬بۆ‭ ‬بەکاربردنی‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬لە‭ ‬کارەکانیاندا‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬ئاستێکی‭ ‬بەرزی‭ ‬کارایی‭ ‬هەیە،‭ ‬جەختکردنەوە‭ ‬لەسەر‭ ‬گرنگی‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬توانای‭ ‬دەزگا‭ ‬تایبەتمەندەکان‭ ‬لەڕێگەی‭ ‬پاڵپشتیکردنیان‭ ‬بە‭ ‬نوێترین‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ (‬AI‭)‬،‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬توانا‭ ‬ئەلیکترۆنییەکانیان،‭ ‬و‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬بەرنامەی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬بۆ‭ ‬کارمەندان‭ ‬لەسەر‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬ئەم‭ ‬تەکنەلۆژیایانە،‭ ‬کە‭ ‬وایان‭ ‬لێدەکات‭ ‬بتوانن‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬خۆیان‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬کارا‭ ‬و‭ ‬کاریگەر‭ ‬ئەنجامبدەن‭.‬

    ڕیشەکێشکردنی‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬دارایی‭ ‬تیرۆریستان

    ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬لەلایەن‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆریستییەکانەوە‭ ‬لە‭ ‬چالاکییە‭ ‬تاوانکارییەکانیاندا‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬بنبڕکردنی‭ ‬سەرچاوەکانیان‭ ‬هەیە‭. ‬ئەمەش‭ ‬دەتوانرێت‭ ‬بە‭ ‬سەپاندنی‭ ‬سنووردارکردنی‭ ‬توند‭ ‬بەسەر‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬پارە‭ ‬و‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬مامەڵە‭ ‬گوماناوییەکان‭ ‬بەدەستبهێنرێت،‭ ‬چونکە‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬پشت‭ ‬بە‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬نایاسایی‭ ‬پارەدان‭ ‬دەبەستن‭. ‬

    جێبەجێکردنی‭ ‬توێژینەوەی‭ ‬زانستی‭ ‬و‭ ‬شیکاری

    لە‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬سنووردارکردنی‭ ‬توانای‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬سوود‭ ‬وەرگرتن‭ ‬لە‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد،‭ ‬پشگیریکردن‭ ‬لەو‭ ‬توێژینەوە‭ ‬و‭ ‬لێکۆڵینەوانەی‭ ‬پەیوەندیدارن‭ ‬بە‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬دیارترین‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬هاوچەرخ‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬بەکاردەهێنرێن،‭ ‬شیکردنەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬ڕێگایانەی‭ ‬کە‭ ‬ئەم‭ ‬گروپانە‭ ‬تێیدا‭ ‬ئەم‭ ‬تەکنەلۆژیایانەیان‭ ‬تێدا‭ ‬بەکارهێناوە،‭ ‬وە‭ ‬چۆن‭ ‬بەکاریانهێنەوە‭ ‬و‭ ‬دیارترین‭ ‬ئەو‭ ‬کەلێنە‭ ‬ئاسایشییانەی‭ ‬قۆستوویانەوە‭ ‬گرنگیی‭ ‬خۆی‭ ‬هەیە‭.‬

    ئەم‭ ‬ڕێبازە‭ ‬هەبوونی‭ ‬تێگەیشتنێکی‭ ‬گشتگیر‭ ‬لەو‭ ‬تەکنەلۆژیایانەی‭ ‬کە‭ ‬ئەم‭ ‬گروپانە‭ ‬وەبەرهێنانیان‭ ‬تێدا‭ ‬کردووە،‭ ‬کۆکردنەوەی‭ ‬زانیاریی‭ ‬پێویست‭ ‬کە‭ ‬دەتوانرێت‭ ‬بۆ‭ ‬تێگەیشتن‭ ‬لە‭ ‬چۆنیەتی‭ ‬بیرکردنەوەی‭ ‬ئەم‭ ‬گروپانە،‭ ‬پێشبینیکردنی‭ ‬چالاکییەکانی‭ ‬داهاتوویان‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬ئامرازانەی‭ ‬کە‭ ‬ڕەنگە‭ ‬سوودیان‭ ‬لێوەربگرن،‭ ‬ڕەچاوکردنیان‭ ‬لە‭ ‬پلان‭ ‬و‭ ‬بەرنامە‭ ‬جێبەجێکراوەکان‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر‭ ‬لەخۆدەگرێت‭.‬

    پێکهێنانی‭ ‬تیمی‭ ‬هەمەچەشن

    بەکارهێنانی‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬ئاستێکی‭ ‬بەرزی‭ ‬شارەزایی‭ ‬هەمەچەشن،‭ ‬فێربوونی‭ ‬بەردەوام،‭ ‬توانای‭ ‬پەرەپێدان‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬سیستەمی‭ ‬زیرەک‭ ‬هەیە،‭ ‬چونکە‭ ‬زۆرێک‭ ‬لە‭ ‬پسپۆڕییەکان‭ ‬لە‭ ‬بواری‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆردا‭ ‬کەڵەکەدەبن‭. ‬ئەندازیاران‭ ‬و‭ ‬کارمەندانی‭ ‬بوارەکانی‭ ‬تەکنۆلۆژیا،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆردا‭ ‬کار‭ ‬بۆ‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬کوالیتی‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬هاوچەرخ‭ ‬دەکەن،‭ ‬ڕەنگە‭ ‬لە‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرددا‭ ‬لە‭ ‬چالاکییە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬تێنەگەن،‭ ‬مەگەر‭ ‬زانیارییەکانیان‭ ‬لەلایەن‭ ‬شارەزایی‭ ‬پیشەگەری‭ ‬یاسایی‭ ‬و‭ ‬ئەندامانی‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬ئاسایشەوە‭ ‬پشتگیری‭ ‬بکرێت‭.‬

    پێکهێنانی‭ ‬تیمی‭ ‬تایبەتمەند‭ ‬و‭ ‬یەکخراو‭ ‬کە‭ ‬خاوەنی‭ ‬ئەزموونی‭ ‬هەمەجۆرن‭ ‬لە‭ ‬بواری‭ ‬سەربازی،‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬ئاسایش،‭ ‬بوارە‭ ‬تەکنەلۆژییەکان‭ ‬و‭ ‬ئەکادیمیا‭ ‬بۆ‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬ئاڵنگارییە‭ ‬ئاڵۆزەکانی‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬پێویستە‭.‬

    هەماهەنگیی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر

    مەترسیی‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆریستیەکان‭ ‬مەترسییەکی‭ ‬جیهانییە‭. ‬ئەزموونەکانی‭ ‬پێشوو‭ ‬دەیسەلمێنن‭ ‬کە‭ ‬بەگشتی‭ ‬کاریگەری‭ ‬هەر‭ ‬ڕێکخراوێکی‭ ‬تیرۆریستی‭ ‬سنووردار‭ ‬نییە‭ ‬بە‭ ‬بوارێکی‭ ‬جوگرافیی‭ ‬تەسک،‭ ‬بەڵکو‭ ‬درێژدەبێتەوە‭ ‬تا‭ ‬ژمارەیەکی‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬جیهان‭ ‬بگرێتەوە،‭ ‬ئەمەش‭ ‬گرنگیی‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬هەماهەنگییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ئامادەکردن‭ ‬و‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬ئەو‭ ‬پلانانەی‭ ‬کە‭ ‬ڕەچاوی‭ ‬بارودۆخی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬دەکەن،‭ ‬دەردەخات‭.‬

    چەسەپاندنی‭ ‬سنووردارکردنی‭ ‬یاسایی‭ ‬و‭ ‬ئاکاری

    پێویستە‭ ‬حکومەت‭ ‬و‭ ‬وڵاتانی‭ ‬جیاواز‭ ‬کار‭ ‬بۆ‭ ‬داڕشتنی‭ ‬یاسا،‭ ‬ستاندارد‭ ‬و‭ ‬ڕێساکان‭ ‬بکەن‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬لەلایەن‭ ‬تیرۆریستانەوە،‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬لە‭ ‬دروستکردنی‭ ‬ناوەڕۆکی‭ ‬هەڵبەستراو،‭ ‬چەواشەکارانە‭ ‬و‭ ‬ساختە‭ ‬لە‭ ‬ڤیدیۆ‭ ‬و‭ ‬وێنەکانەوە‭ ‬ڕێگرییان‭ ‬لێ‭ ‬بکەن،‭ ‬و‭ ‬بوار‭ ‬بدەن‭ ‬بەدواداچوونیان‭ ‬بۆ‭ ‬بکرێت‭. ‬پێویستە‭ ‬لەسەر‭ ‬وڵاتان‭ ‬ئامراز‭ ‬بۆ‭ ‬دەستنیشانکردنی‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬ناوەڕۆکە‭ ‬و‭ ‬هۆشیارکردنەوەی‭ ‬میدیایی‭ ‬ناوەڕۆکی‭ ‬ساختە‭ ‬پەرەپێبدەن،‭ ‬کە‭ ‬ئەمەش‭ ‬کاریگەریی‭ ‬ئەو‭ ‬ڕێبازانە‭ ‬لە‭ ‬گۆڕینی‭ ‬ڕای‭ ‬گشتیدا‭ ‬سنووردار‭ ‬دەکات‭.‬

    دەرەنجام

    بەکارهێنانی‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬لەلایەن‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬ئاڵۆزە،‭ ‬فرەلایەنە،‭ ‬پەرەسەندن‭ ‬و‭ ‬خێراترە،‭ ‬و‭ ‬نوێنەرایەتی‭ ‬ئاڵنگارییەکی‭ ‬گەورە‭ ‬دەکات‭ ‬کە‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬هەمەلایەنە‭ ‬لەلایەن‭ ‬حکومەتەکان‭ ‬و‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬ئاسایشەوە‭ ‬هەیە‭. ‬ئەمەش‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬کاریگەر‭ ‬بۆ‭ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬هەڕەشە‭ ‬دیجیتاڵییەکان،‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬توانا‭ ‬تەکنیکی،‭ ‬مرۆیی‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬نێودەوڵەتی،‭ ‬وە‭ ‬گەشەپێدان‭ ‬و‭ ‬باشترکردنی‭ ‬ئامرازەکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دیجیتاڵی‭ ‬لەخۆدەگرێت‭.‬

    بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬لەلایەن‭ ‬تیرۆریستانەوە‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬ڕێبازێکی‭ ‬یەکگرتوو‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ژێرخانی‭ ‬ئاسایشی،‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬سیاسەت،‭ ‬یاسا‭ ‬و‭ ‬ڕێساکان‭ ‬و‭ ‬باشترکردنی‭ ‬توانا‭ ‬تەکنیکییەکان‭ ‬لە‭ ‬چاودێریکردن‭ ‬و‭ ‬شیکارکردندا‭ ‬یەکبخات

    هەروەها‭ ‬گرنگە‭ ‬تیشک‭ ‬بخرێتە‭ ‬سەر‭ ‬لایەنی‭ ‬ئەکادیمی‭ ‬و‭ ‬پەروەردەیی‭ ‬بۆ‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ئاستی‭ ‬هۆشیاری‭ ‬لە‭ ‬گرنگی‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ (‬AI‭)‬،‭ ‬و‭ ‬ڕێوشوێنی‭ ‬خۆپارێزی‭ ‬کە‭ ‬دەبێت‭ ‬وڵاتان‭ ‬و‭ ‬کۆمەڵگاکان‭ ‬بیگرنەبەر‭ ‬بۆ‭ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬تیرۆریستیانەی‭ ‬کە‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬سەرهەڵداو‭ ‬دەقۆزنەوە‭.  ‬


    ڕۆڵی‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکیی‭ ‬کرداریی‭ ‬دارایی

    ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬لەلایەن‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆریستییەکانەوە‭ ‬لە‭ ‬چالاکییە‭ ‬تاوانکارییەکانیاندا‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬پچڕاندنی‭ ‬پاڵپشتیی‭ ‬دارایی‭ ‬تیرۆر‭ ‬و‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬تۆڕە‭ ‬داراییە‭ ‬فەرمی‭ ‬و‭ ‬نافەرمیەکانیان‭ ‬هەیە‭. ‬ئەمەش‭ ‬دەتوانرێت‭ ‬بە‭ ‬کارکردن‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬حکومەت‭ ‬لەگەڵ‭ ‬یەکەی‭ ‬هەواڵگریی‭ ‬دارایی‭ ‬وڵاتەکە‭ (‬FIU‭) ‬بەدەستبهێنرێت‭. ‬ئەرکی‭ ‬پابەندبوون‭ ‬بە‭ ‬نەزمی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ “‬کڕیارەکەت‭ ‬بناسە‭” (‬KYC‭) ‬و‭ ‬ڕێساکانی‭ ‬دژە‭ ‬سپیکردنەوەی‭ ‬پارە‭ (‬AML‭) ‬کە‭ ‬لە‭ ‬پرسی‭ ‬ڕێنمایی‭ ‬لەلایەن‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬کرداریی‭ ‬دارایی‭ (‬FATF‭)‬ـەوە‭ ‬سەرچاوە‭ ‬دەگرن،‭ ‬بە‭ ‬یەکەی‭ ‬هەواڵگریی‭ ‬دارایی‭ (‬FIU‭) ‬سپێردراوە‭.‬

    هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬کرداریی‭ ‬دارایی‭ (‬FATF‭) ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬ڕێکخراوێکی‭ ‬ناحکومی‭ ‬کە‭ ‬وەکو‭ ‬چاودێرێک‭ ‬بۆ‭ ‬سپیکردنەوەی‭ ‬پارەی‭ ‬جیهانی‭ ‬و‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬دارایی‭ ‬تیرۆریستان‭ ‬خزمەت‭ ‬دەکات‭. ‬لەگەڵ‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬200‭ ‬وڵات‭ ‬و‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬دادوەریی‭ ‬پشتیوان،‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬چوونە‭ ‬ناوەوەی‭ ‬پارەی‭ ‬نایاسایی‭ ‬بۆ‭ ‬ناو‭ ‬سیستەمی‭ ‬دارایی‭ ‬جیهانی،‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬کرداریی‭ ‬دارایی‭ (‬FATF‭) ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬گروپە‭ ‬لاوەکییە‭ ‬ناوچەییەکانییەوە‭ ‬بەدواداچوون‭ ‬دەکات‭ ‬و‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬جیهانی‭ ‬هەماهەنگ‭ ‬دەکات‭. ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬پارانە‭ ‬لە‭ ‬تاوانی‭ ‬ڕێکخراو،‭ ‬گەندەڵی،‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەری‭ ‬نایاسایی،‭ ‬بازرگانیکردن‭ ‬بە‭ ‬مرۆڤ،‭ ‬بڵاوکردنەوەی‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ‭ ‬و‭ ‬چالاکییە‭ ‬تاوانکارییەکانی‭ ‬دیکەوە‭ ‬پەیدادەبن‭.‬

    بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬پشیوانیکردنی‭ ‬دارایی‭ ‬تیرۆریستی‭ ‬و‭ ‬پچڕاندنی‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬دراوی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬لەلایەن‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆریستییەکانەوە‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬هاوبەشپێکردنی‭ ‬زانیاری‭ ‬و‭ ‬هەواڵگری‭ ‬هەیە‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬حکومییەکان‭ ‬و‭ ‬لەگەڵ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬هاوبەش‭ ‬تا‭ ‬بتوانرێت‭ ‬سزا،‭ ‬دەستبەسەرداگرتن،‭ ‬لێکۆڵینەوەی‭ ‬تاوانکاری‭ ‬و‭ ‬کردەوەی‭ ‬سەربازی‭ ‬ئەنجام‭ ‬بدرێت‭.‬‭  ‬سەرچاوە‭: ‬دەستەی‭ ‬یونیپاس

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleبنیاتنانی پردی پەیوەندی لە نێوان ئاسیای ناوەڕاست و کەداوی عەرەبی
    Next Article سەرکەوتنێک بەسەر توندڕەوی

    Related Posts

    ئاوێتەکردنی ئۆپەراسیۆنە مرۆیی و درۆنییەکان

    December 31, 2025

    کوەیت درۆنی دەریاوانیی بێ کارمەندی سەر ڕووی دەریا بەگەڕدەخات

    December 31, 2025

    سەرکەوتنێک بەسەر توندڕەوی

    December 31, 2025

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.