ئەمریکا شانشینی بەحرەین وەک یەکێک لە هاوبەشە پشت پێ بەستووەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبینێت.
بۆ برەودان بە پیشەیی بوونی سەربازی و دامەزراندنی پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ سەرکردەکانی داهاتووی بەحرەین، قوتابخانە سەربازییەکانی ئەمریکا سەدان ئەندامی هێزە چەکدارەکانی بەحرەینیان پەروەردە کردووە.
لە مانگی ئازاری 2025، چوار خوێندکاری پێشووی نێودەوڵەتیی کۆلێژی فەرماندەیی و دەستەی ئەرکانی گشتی سوپای ئەمریکا لە هۆڵی ناوبانگداریی نێودەوڵەتی لە زانکۆی سوپای ئەمریکا، لە فۆرت لیڤنۆرس، کێنساس، لە هۆڵی ناوبانگداریی نێودەوڵەتی پەسەندکران.
لە نێویاندا د.عبداللطیف بن ڕەشید ئەل زەیانی دەرچووی پۆلی خولی ساڵی 1988ـی خولی فەرماندەیی و ئەفسەری دەستەی ئەرکانی گشتی بوو. دکتۆر ئەل زەیانی وەک وەزیری کاروباری دەرەوەی بەحرەین خزمەت دەکات.
فەرماندەی کۆلێژ فەریق میلفۆرد ئێچ بیگل جونیۆر، ڕوونیکردەوە کە دکتۆر ئەل زەیانی خاوەنی پیشەیەکی سکۆلەرشیپی ئاست بەرز و خزمەتکردنە، وە لەگەڵ دەرچوونی لە ساڵی 1988 شمشێری شانازی و نازناوی مامۆستای لۆژیستی وەرگرتووە.
”ئەو بە هەمان شێوە زانیارییەکانی وەکو ئامرازێکی بەهێز بۆ گەشەپێدانی سەربازی و مەدەنی بەکارهێناوە. وەک پەروەردەکارێکی بەڕێز، دکتۆر ئەل زەیانی لە هەندێک لە دامەزراوە پیشەنگەکان لە سەرانسەری جیهان نەوەکانی داهاتووی ڕاهێناوە و ئیلهامی پێیان بەخشیوە”، فەریق بیگل ئاماژەی پێدا.
لە وەرگرتنی ئەو شەرەفەدا، دکتۆر ئەل زەیانی ستایشی ئەو بنەمایانە کرد کە 37 ساڵ لەمەوبەر وەک خوێندکاری کۆلێژی فەرماندەیی فێریان بوو. لە ساڵی 2020 وەک وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەی دەستنیشانکرا.
”هەوڵم داوە بەرهەمەکانی ئەم پەروەردەیە بۆ داکۆکیکردن لە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و جیهانی، بەتایبەتی پێویستبوونی هەماهەنگیی و هاوبەشیی نێودەوڵەتی ڕاستەقینە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پرسە گرنگەکان و پەرەپێدانی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری ڕاستەقینە بەکاربهێنم،” دکتۆر ئە لزەیانی ڕایگەیاند.
ناوبراو پابەندبوونی خۆی بۆ پاراستنی متمانەی خاوە شکۆ شا حەمەد بن عیسا ئەل خەلیفەی بەحرەین دەربڕی. خاوەن شکۆ یەکەم ئەفسەری بەحرەینی بوو کە دەرچووی ئەم کۆلێژە بەناوبانگەی ئەمریکا بێت و لە نێوان یەکەم گروپدا بوو کە لە هۆڵی ناوبانگداری تۆمارکران.
بەحرەین، کە لە ساڵی 2002 لەلایەن ئەمریکاوە وەک هاوپەیمانێکی سەرەکی ناتۆ دەستنیشانکرا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەتەی دەریایی، قاچاخچێتی و تیرۆر میوانداری کەشتیگەلی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا و هاوپەیمانی هێزی دەریایی یەکخراوی 47 وڵات دەکات.
سەرچاوەکان: دەزگای هەواڵی بەحرەین، سوپای ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
