هێزە چەکدارەکانی لوبنان (LAF) بەهۆی چەکداماڵین و سەقامگیرکردنی بەشی باشووری وڵاتەکە لە دوای ململانێکانی ئەم دواییە، ستایشی نێودەوڵەتییان بەدەستهێنا.
لیوای ئەمریکی جاسپەر جێفرز، سەرۆکی ئەوکاتەی میکانیزمی جێبەجێکردنی ئاگربەست، لە سەردانێکدا بۆ ناوچەی باشووری لیتانی وڵاتەکە یاوەری ئەفسەرانی LAFـی کرد.
گەشتەکەی مانگی کانونی دووەمی 2025 سەردانکردنی ئەلخیامی لەخۆگرتبوو، کە یەکەم ناوچەی سنوورییە لە دوای واژۆکردنی وازهێنانی شەڕ لە 27ـی تشرینی دووەمی 2024، بە تەواوی بگەڕێنرێتەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی لوبنان. تەنها لە ماوەی مانگێکدا، LAF زیاتر لە 9,800 پارچە کەرەستەی تەقەمەنیی لە زیاتر لە 80 شوێندا پاککردەوە.
”من بە پیشەیی و دڵسۆزیی LAF زۆر سەرسامبووم. ئەوان بەبێ وەستان کار بۆ دابینکردنی ئاسایش و هەڵوەشاندنەوەی پاشماوە نەتەقیووەکان دەکەن تا هاوڵاتیانی لوبنانی بتوانن بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان،” لیوا جێفرز، سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند.
جگە لە بەرگریکردن لە سەربەخۆیی وڵات و پاراستنی هاوبەشیی سەربازی بەهێز لەگەڵ هاوتاکانیان لە وڵاتانی هاوبەش، LAF لەگەڵ ڕێکخراوە ئاسایشیی و مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بۆ باشتر خزمەتکردنی وڵاتەکەیان کاردەکەن.

AFP/گێتی ئیمەیجس
لە مانگی ئابی 2024، فەریقی یەکەم جۆزێف عەون، فەرماندەی ئەوکاتەی سوپای لوبنان لە نووسینگەکەیدا لە لوبنان پێشوازی لە سایمۆن ئایشلیمان، سەرۆکی ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی خاچی سور (ICRC) کرد.
کۆبوونەوەکە بە واژۆکردنی ڕێککەوتنی هەماهەنگیی نێوان LAF و ICRC کۆتایی هات، کە بەهۆیەوە ICRC بەڵێنیدا بۆ کۆکردنەوەی DNA لە پاشماوەی مرۆڤ بۆ ناسینەوەی قوربانیانی شەڕەکانی ڕابردوو لە وڵاتەکەدا پشتیوانیی تەکنیکی پێشکەش بە LAF بکات.
بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کەسانی زیانیان بەرکەوتوو بەهۆی شەڕی چەکدارییەوە پارێزگاری و هاوکاری مرۆییان پێدەبەخشرێت، ICRC لە ساڵی 1967ـەوە لە لوبنان ئامادەیی هەیە و لە ماوەی چەندین قۆناغی شەڕی چەکداریدا کاری مرۆیی لە لوبنان ئەنجامداوە، لەوانەش شەڕی ناوخۆی 1975-1990.
لە مانگی کانونی دووەمی 2025، لوبنان، عەونی وەکو سەرۆکی داهاتووی خۆی هەڵبژارد. عەونی سوێندی خوارد کە “سەردەمێکی نوێ” بۆ لوبنان بهێنێتە ئاراوە، کە کاڵبوونەوەی دابەشبوونە تائیفیەکان و جەخترکردنەوەیەک لەلایەن LAFـەوە لەسەر مافی تایبەتی خاوەندارێتی چەک لە وڵاتەکەدا لەخۆبگرێت.
لە کارەکەی پێشوویدا وەکو فەرماندەی هێزە چەکدارەکان، عەون سەربازانی لوبنانی بۆ تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش، کە ساڵانێک بوو لە شاخەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات خۆیان حەشاردابوو، کۆکردەوە، ئۆپەراسیۆنێکی یەکلاکەرەوەی هەفتەیی ئەنجامدا کە ستایشی سەرانسەری جیهاندا بەدەستهێنا.
بۆ یارمەتیدانی پاراستنی ئاشتی لە باشووری لوبنان، هاوبەشێکی تری LAF، هێزی کاتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان (UNIFIL)، ئەرکەکەی بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە. ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئابی 2024 بە کۆی دەنگ دەنگی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی بوونی ئەو هێزە لە باشووری لوبنان دا.
لە ساڵی 2006، ئەرکی UNIFIL فراوانتر بوو کاتێک ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ڕێگەدان بە ئاشتیپارێزان لە یارمەتیدانی LAF تا بەشێک لە باشوور لە چەک یاخود لە کارمەندانی چەکدار پاکبکاتەوە جگە لە چەکەکانی دەوڵەتی لوبنان، بڕیارنامەی 1701ـی پەسەند کرد.
سەرچاوەکان: ڕۆیتەرز، ICRC، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە لوبنان