Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      هەماهەنگی لە قەیرانەکاندا

      August 15, 2025

      هێزە چەکدارەکانی لوبنان ناوچەی باشووری وڵات دەپارێزن

      August 15, 2025

      سعودیە هەوڵی ئاسایشی ناوچەیی دەدات

      August 15, 2025

      بنیاتنانی جەنگاوەری هاوچەرخ

      August 15, 2025

      شێرەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق

      August 15, 2025
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      میسر ڕۆڵی باڵا دەگێڕێت لە سەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

      August 11, 2025

      هێزی ئاسمانیی پاکستان پشتیوانی هاوتا عێراقییەکان دەکات

      August 11, 2025

      دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبی لەسەر کێڵگەی گازی دەریایی پشتیوانی لە سەرەوەریی کوەیت دەکەن

      August 11, 2025

      تاجاکستان هاوبەشیی ئاسایش لەگەڵ کوەیت بەهێزدەکات

      August 11, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 13, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 6, 2024

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پیشەیی بوون لە دەزگای دژەتیرۆر

      August 11, 2025

      میسر ڕۆڵی باڵا دەگێڕێت لە سەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

      August 11, 2025

      هێزی ئاسمانیی پاکستان پشتیوانی هاوتا عێراقییەکان دەکات

      August 11, 2025
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home»تایبتمەندیەکان»بنیاتنانی جەنگاوەری هاوچەرخ
    تایبتمەندیەکان

    بنیاتنانی جەنگاوەری هاوچەرخ

    ناوەندی ڕاهێنانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی شا عەبدوڵڵای دووەمی ئەردەن ڕاهێنانی بە زیاتر لە 100,000 کردووە
    دەستەی یونیپاس | وێنە لەلایەن ناوەندی ڕاهێنانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی شا عەبدوڵڵای دووەمی ئەردەنBy دەستەی یونیپاس | وێنە لەلایەن ناوەندی ڕاهێنانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی شا عەبدوڵڵای دووەمی ئەردەنAugust 15, 2025Updated:August 18, 2025No Comments7 Mins Read
    سەربازەکان لە گۆڕەپانی مەشقەکاندا مەشقی بەئانجگرتن ئەنجام دەدەن.
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    ناوەندی ڕاهێنانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تایبەتەکانی‭ ‬شا‭ ‬عەبدوڵڵای‭ ‬دووەم‭ (‬KASOTC‭) ‬لە‭ ‬ئەردەن‭ ‬باشترین‭ ‬ناوچەی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬وڵاتەکەیە‭ ‬بۆ‭ ‬ئامادەکردنی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەت‭ ‬بۆ‭ ‬خواستەکانی‭ ‬ململانێی‭ ‬هاوچەرخ‭. ‬لەگەڵ‭ ‬زیادبوونی‭ ‬چڕیی‭ ‬ئۆپراسیۆنە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬لە‭ ‬زۆربەی‭ ‬ناوچەکانی‭ ‬جیهان،‭ ‬پێکهێنانی‭ ‬هێزی‭ ‬چالاکتر‭ ‬و‭ ‬جوڵە‭ ‬خێرا‭ ‬بووەتە‭ ‬پێویستییەک‭ ‬بۆ‭ ‬وڵاتان‭. ‬KASOTC‭ ‬یارمەتی‭ ‬پڕکردنەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬ڕۆڵە‭ ‬پێکهێنەرە‭ ‬دەدات‭. ‬یونیپاش‭ ‬لەگەڵ‭ ‬بەڕێوەبەرەکەی،‭ ‬عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬نایل‭ ‬ئەلشقیرات‭ ‬لە‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬گفتوگۆی‭ ‬لەبارەی‭ ‬KASOTCـەوە‭ ‬کرد‭. ‬

    یونیپاس‭:‬‏‭ ‬ناوەندی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تایبەتەکانی‭ ‬شا‭ ‬عەبدوڵڵای‭ ‬دووەم‭ ‬لە‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬تواناکان‭ ‬و‭ ‬ئامادەکردنی‭ ‬تیمەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەت‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا‭ ‬ڕۆڵێکی‭ ‬سەرەکی‭ ‬دەگێڕێت‭. ‬ئایا‭ ‬دەتوانیت‭ ‬باس‭ ‬لە‭ ‬مەنهەج‭ ‬و‭ ‬بەرنامەکانی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬بکەیت؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬ئەلشقیرات‭:‬‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬چەندین‭ ‬بەرنامەی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬و‭ ‬مەنهەج‭ ‬کە‭ ‬پێنج‭ ‬تەوەری‭ ‬سەرەکی‭ ‬دەگرێتەوە،‭ ‬جێبەجێ‭ ‬دەکات‭:‬

    • تەوەری‭ ‬یەکەم‭: ‬هێزە‭ ‬تایبەتەکان‭ ‬و‭ ‬دژەتیرۆر‭ ‬
    • تەوەری‭ ‬دووەم‭: ‬هێزی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوخۆ‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬کەسانی‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگ‭ (‬VIP‭) ‬
    • تەوەری‭ ‬سێیەم‭: ‬ڕاهێنانی‭ ‬پزیشکی‭ ‬
    • تەوەری‭ ‬چوارەم‭: ‬سەرکردایەتی‭ ‬و‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬تیم‭ ‬
    • تەوەری‭ ‬پێنجەم‭: ‬ڕاهێنانکردن‭ ‬بە‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬مرۆییەکان‭ ‬
    • هەر‭ ‬تەوەرێک‭ ‬کۆمەڵێک‭ ‬خولی‭ ‬تایبەتمەند‭ ‬لە‭ ‬ئاستی‭ ‬جیاوازدا‭ ‬لەخۆدەگرێت‭: ‬بنەڕەتی،‭ ‬مامناوەند‭ ‬و‭ ‬پێشکەوتوو‭.‬

    جگە‭ ‬لەوەش،‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬خولی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬بۆ‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬پێداویستییە‭ ‬تایبەتە‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬کە‭ ‬پێی‭ ‬دەوترێت‭ ‬خولی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬تایبەتمەند،‭ ‬دروست‭ ‬دەکات‭.‬

    هەروەها‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬لە‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬هاوپەیمانییەکان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەت‭ ‬لە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬برا‭ ‬و‭ ‬دۆست،‭ ‬کار‭ ‬لەسەر‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬پلان‭ ‬و‭ ‬بەرنامەکانی‭ ‬هێزی‭ ‬تایبەتی‭ ‬شاهانەی‭ ‬شا‭ ‬عەبدوڵڵای‭ ‬دووەم‭ ‬دەکات‭. ‬هەروەها‭ ‬بە‭ ‬سودوەرگرتن‭ ‬لە‭ ‬ئاسانکاری‭ ‬و‭ ‬تواناکانی‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەک‭ ‬کە‭ ‬یارمەتی‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬پەیوەندییەکان‭ ‬و‭ ‬لێکتێگەیشتنی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬نێوان‭ ‬ئەم‭ ‬هێزانە‭ ‬بدات‭ ‬تا‭ ‬باشتر‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬ئاڵنگارییە‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬ببنەوە‭ ‬لە‭ ‬داهاتوودا،‭ ‬توانا‭ ‬گونجاوەکان‭ ‬بۆ‭ ‬یەکخستنی‭ ‬چەمکەکان‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬ئەم‭ ‬هێزانەدا‭ ‬دابین‭ ‬دەکات‭. ‬

    فێرخوازانی KASOTC بە سەر دیوارێکدا هەڵدەگەڕێن.

    یونیپاس‭:‬‏‭ ‬چەند‭ ‬خول‭ ‬لەلایەن‭ ‬KASOTCـەوە‭ ‬پێشکەش‭ ‬دەکرێت‭ ‬و‭ ‬چەند‭ ‬بەشداربوو‭ ‬لە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دۆست‭ ‬و‭ ‬براوە‭ ‬بەشداری‭ ‬دەکەن؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬ئەلشقیرات‭:‬‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬ساڵانی‭ ‬2009‭ ‬هەتا‭ ‬2024،‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬و‭ ‬خزمەتگوزارییە‭ ‬پشتیوانییەکانی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬پێشکەش‭ ‬بە‭ ‬124‭,‬000‭ ‬سەرباز‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تایبەتەکان،‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر‭ ‬و‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوخۆی
    73‭ ‬وڵات‭ ‬کردووە،‭ ‬جگە‭ ‬لە‭ ‬17‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬حکومی‭ ‬و‭ ‬ناحکومی‭.‬

    یونیپاس‭:‬‏‭ ‬چۆن‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬بەرنامەکانی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬و‭ ‬شارەزایی‭ ‬ڕاهێنەران‭ ‬گەشەپێدەدات؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬ئەلشقیرات‭:‬‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬لەم‭ ‬ڕووەوە‭ ‬شێوازێکی‭ ‬کاری‭ ‬دیاریکراو‭ ‬جێبەجێ‭ ‬دەکات‭. ‬بەرنامەکان‭ ‬بۆ‭ ‬دڵنیاییدان‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬ئاڵنگارییە‭ ‬نوێیەکان‭ ‬و‭ ‬هەڕەشە‭ ‬سەرهەڵداوەکان‭ ‬دەبنەوە،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬شانبەشانی‭ ‬نوێترین‭ ‬بەرنامەکانی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکانی‭ ‬تری‭ ‬جیهان‭ ‬هەنگاوبنێت،‭ ‬بەشێوەیەکی‭ ‬ماوەیی‭ ‬پێداچوونەوەیان‭ ‬بۆ‭ ‬دەکرێت‭. ‬ئەمەش‭ ‬بە‭ ‬هاوکاریی‭ ‬هاوبەشە‭ ‬ناوخۆیی،‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬بە‭ ‬مەبەستی‭ ‬هاوبەشپێکردنی‭ ‬شارەزایی‭ ‬و‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬هاوبەش‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدرێت‭.‬

    ڕاهێنەران‭ ‬بە‭ ‬هەڵسەنگاندنی‭ ‬ماوەیی‭ ‬و‭ ‬بەردەوامدا‭ ‬تێدەپەڕن‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬تواناکانیان‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬بۆ‭ ‬پەیڕەوکردنی‭ ‬بەرنامەکانی‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬خود‭ ‬بە‭ ‬بەشداریکردن‭ ‬لە‭ ‬خولەکان‭ ‬و‭ ‬هەروەها‭ ‬دەستپێشخەرییەکانی‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬دامەزراوەیی‭ ‬لە‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬هاندەدرێن،‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشە‭ ‬ناوخۆیی،‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬ڕاهێنەران‭ ‬بەشداری‭ ‬لە‭ ‬چەندین‭ ‬خولی‭ ‬دەمەزەردکردنەوە‭ ‬و‭ ‬شایستەبووندا‭ ‬دەکەن‭.‬

    یونیپاس‭:‬‏‭ ‬ئایا‭ ‬ئێوە‭ ‬لە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دۆستەوە‭ ‬ڕاهێنەر‭ ‬و‭ ‬پسپۆڕ‭ ‬دادەمەزرێنن؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬ئەلشقیرات‭:‬‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬بەشێوەیەکی‭ ‬بەردەوام‭ ‬بۆ‭ ‬پتەوکردنی‭ ‬پەیوەندییەکانی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ژمارەیەک‭ ‬لە‭ ‬هاوبەشانی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬لە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دۆست‭ ‬کاردەکات‭. ‬لە‭ ‬ئێستادا‭ ‬ئێمە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬کۆمپانیای‭ ‬IPC‭ ‬لە‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬کە‭ ‬تایبەتمەندە‭ ‬لە‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬و‭ ‬سیستەمی‭ ‬ھاوشێوەکردن‭ ‬و‭ ‬ئامانجە‭ ‬جوڵاوەکان،‭ ‬هاوبەشیمان‭ ‬هەیە‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬کۆمپانیایەکی‭ ‬تری‭ ‬ئەمریکی‭ ‬کە‭ ‬تایبەتە‭ ‬بە‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬لە‭ ‬پرۆسەی‭ ‬واژۆکردنی‭ ‬ڕێکەوتنی‭ ‬هەماهەنگیدایە‭. ‬ئەم‭ ‬ڕێککەوتنە‭ ‬پسپۆڕان‭ ‬و‭ ‬ڕاهێنەرانی‭ ‬بیانی‭ ‬لەخۆدەگرێت‭. ‬هەروەها‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬بەپێی‭ ‬داواکاری‭ ‬هاوبەش،‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬تۆڕی‭ ‬پەیوەندی‭ ‬و‭ ‬هاوبەشییەوە‭ ‬کە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬کۆمپانیا‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬هەمانە،‭ ‬دەتوانێت‭ ‬هەر‭ ‬پسپۆڕێکی‭ ‬بیانی‭ ‬بهێنێتە‭ ‬ناوەوە‭.‬

    گۆڕەپانی KASOTC کە لە کانگایەکی کۆنی بەردەڵانەوە هەڵکۆڵراوە، ئاڵنگاریی ناوازە پێشکەش دەکات.

    یونیپاس‭:‬‏‭ ‬KASOTC‭ ‬بە‭ ‬پێشبڕکێی‭ ‬ساڵانەی‭ ‬جەنگاوەر‭ ‬ناسراوە‭. ‬ئەم‭ ‬چالاکییە‭ ‬چۆن‭ ‬پەرەی‭ ‬پێدەدرێت‭ ‬و‭ ‬تیمەکانی‭ ‬دادوەری‭ ‬چۆن‭ ‬هەڵدەبژێردرێن؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬ئەلشقیرات‭:‬‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2024ـدا‭ ‬میوانداریی‭ ‬13هەمین‭ ‬گەڕی‭ ‬پێشبڕکێی‭ ‬جەنگاوەرانمان‭ ‬کرد‭. ‬هەر‭ ‬گەڕێک‭ ‬جیاوازە‭ ‬و‭ ‬لەسەر‭ ‬بنەمای‭ ‬ئەو‭ ‬سیناریۆیانەی‭ ‬ئەرکەکانی‭ ‬ژیانی‭ ‬ڕاستەقینەی‭ ‬یەکە‭ ‬دەستەبژێرەکان‭ ‬لە‭ ‬وڵاتە‭ ‬جیاوازەکاندا‭ ‬ھاوشێوە‭ ‬دەکەن،‭ ‬دامەزراوە‭. ‬چالاکییە‭ ‬کێبڕکێییەکان‭ ‬بە‭ ‬هاوبەشی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬کۆمپانیاکانی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬لە‭ ‬ئەمریکا‭ ‬دادەڕێژرێن‭. ‬ئەوان‭ ‬لەسەر‭ ‬بنەمای‭ ‬داواکاریی‭ ‬بەڕێوەبەرایەتی‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬بۆ‭ ‬داخوازی‭ ‬دارایی‭ ‬لەپێناو‭ ‬بەڕێوەبردن‭ ‬و‭ ‬داڕشتنی‭ ‬ڕووداوەکانی‭ ‬پێشبڕکێکە‭ ‬داواکاری‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێکخستنی‭ ‬چالاکییەکە‭ ‬پێشکەش‭ ‬دەکەن‭. ‬کۆمپانیای‭ ‬براوە‭ ‬بە‭ ‬پشتبەستن‭ ‬بە‭ ‬ئەزموونی‭ ‬خۆی‭ ‬لە‭ ‬بواری‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬یەکە‭ ‬دەستەبژێرکراوەکان‭ ‬و‭ ‬ڕێکخستنی‭ ‬پێشبڕکێ‭ ‬سەربازییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەک‭ ‬کە‭ ‬شەفافیەت،‭ ‬بێلایەنی‭ ‬و‭ ‬بێگەردی‭ ‬پێشبڕکێکە‭ ‬مسۆگەر‭ ‬بکات،‭ ‬هەڵدەبژێردرێت‭. ‬ئەمانە‭ ‬بریتیین‭ ‬لە‭ ‬بەها‭ ‬سەرەکییەکانی‭ ‬ناوەندەکە،‭ ‬هەر‭ ‬بۆیە‭ ‬کۆمپانیای‭ ‬نێکسوسی‭ ‬ئەمریکی‭ ‬بۆ‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬گەڕی‭ ‬13ـی‭ ‬پێشبڕکێی‭ ‬جەنگاوەر‭ ‬هەڵبژێردرا‭.‬

    یونیپاس‭:‬‏‭ ‬ئایا‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬بە‭ ‬هاوبەشی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دۆست‭ ‬چ‭ ‬بەرنامەیەکی‭ ‬نوێ‭ ‬پێشکەش‭ ‬دەکات؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬ئەلشقیرات‭:‬‭ ‬چەندین‭ ‬پلان‭ ‬و‭ ‬بەرنامەی‭ ‬نوێ‭ ‬بۆ‭ ‬ئەو‭ ‬دەستە‭ ‬ڕاهێنانانەی‭ ‬کە‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬پێشکەشی‭ ‬دەکات‭ ‬زیاد‭ ‬دەکرێن،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬ئەو‭ ‬بەرنامانەی‭ ‬کە‭ ‬پەیوەستن‭ ‬بە‭ ‬تێکەڵکردنی‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬هاوچەرخ‭ ‬لە‭ ‬پرۆسەی‭ ‬ڕاهێناندا‭ ‬بە‭ ‬ئامانجی‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬ڕێژەی‭ ‬زیانەکانی‭ ‬لە‭ ‬ناو‭ ‬هێزە‭ ‬دەستەبژێرییەکان‭ ‬و‭ ‬زیادکردنی‭ ‬دەرفەتی‭ ‬سەرکەوتنیان‭ ‬لە‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئەرکەکاندا‭. ‬ئەمەش‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬ڕاستیی‭ ‬خەیاڵی‭ ‬و‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬دەگرێتەوە‭. ‬هەموو‭ ‬ئەمانە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬هاوکاری‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬هەمیشەیی‭ ‬و‭ ‬بەردەوام‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشە‭ ‬ناوخۆیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدرێت‭. ‬ئەم‭ ‬بەرنامانە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬بەردەستبووندا‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ماڵپەڕی‭ ‬ناوەندەکەوە‭ ‬ڕادەگەیەنرێن‭. ‬

    یونیپاس‭:‬‏‭ ‬چۆن‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬مەنهەجەکەی‭ ‬بۆ‭ ‬لەخۆگرتنی‭ ‬پێشهاتە‭ ‬نوێیەکانی‭ ‬جەنگی‭ ‬هاوچەرخ‭ ‬دەگونجێنێت؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬ئەلشقیرات‭:‬‭ ‬بە‭ ‬هۆی‭ ‬پەیوەندییەکەی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬وەکو‭ ‬هاوبەشێکی‭ ‬سەرەکی،‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬هەڕەشە‭ ‬و‭ ‬پێشهاتە‭ ‬سەرهەڵداوەکان‭ ‬لە‭ ‬ژینگەی‭ ‬ئاسایشیی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬جیهانیدا،‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬وانانەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬شیکردنەوەی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬ئاسایشییەکانی‭ ‬ئێستا‭ ‬فێربوون،‭ ‬ئاگادارە‭. ‬ئەم‭ ‬پێشهاتانە‭ ‬لێکۆڵینەوەیان‭ ‬لەسەر‭ ‬دەکرێت‭ ‬و‭ ‬دەخرێنە‭ ‬ناو‭ ‬مەنهەجی‭ ‬ڕاهێنانەکانمانەوە‭ ‬بەجۆرێک‭ ‬کە‭ ‬ڕەنگدانەوەی‭ ‬دۆخە‭ ‬ڕاستەقینەکانی‭ ‬ژیانی‭ ‬بێت‭. ‬سەڕەڕای‭ ‬ئەوەش،‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشە‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتییەکان،‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬توانیویەتی‭ ‬بەشێوەیەکی‭ ‬بەردەوام‭ ‬بەرنامەی‭ ‬نوێی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬پەرەپێبدات‭ ‬و‭ ‬ئەوانەشی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬پەیڕەوکردان‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەک‭ ‬نوێ‭ ‬بکاتەوە‭ ‬کە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەو‭ ‬ژیانە‭ ‬ڕاستەقینەدا‭ ‬بگونجێت‭ ‬کە‭ ‬ئێمە‭ ‬تێیدا‭ ‬دەژین‭.‬

    یونیپاس‭:‬‏‭ ‬پێویستە‭ ‬ڕاهێنانەکە‭ ‬هەردوو‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬مەیدانی‭ ‬و‭ ‬تیۆری‭ ‬لەخۆبگرێت‭. ‬ئایا‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬تیۆری‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬هێرشە‭ ‬ئەلیکترۆنییەکان‭ ‬لەخۆدەگرێت؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬ئەلشقیرات‭:‬‭ ‬ئەو‭ ‬مەنهەجە‭ ‬ڕاهێنانانەی‭ ‬کە‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬پەسەندی‭ ‬کردووە،‭ ‬هەردوو‭ ‬لایەنی‭ ‬تیۆری‭ ‬و‭ ‬کرداری‭ ‬لەخۆدەگرێت،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬لە‭ ‬بوارەکانی‭ ‬پلاندانانی‭ ‬تەکتیکی‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاستی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬و‭ ‬تەکتیکی،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوەش‭ ‬هەنگاوەکانی‭ ‬پرۆسەی‭ ‬بڕیاردان،‭ ‬و‭ ‬چەندین‭ ‬شیکاری‭ ‬و‭ ‬لێکۆڵینەوە‭ ‬لە‭ ‬شێوازەکانی‭ ‬هەڕەشەکان‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬گەیشتن‭ ‬بە‭ ‬گونجاوترین‭ ‬بڕیار‭. ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ئەلیکترۆنی،‭ ‬ئەمە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬هاوبەشە‭ ‬ناوخۆیی‭ ‬و‭ ‬تایبەتمەندەکانەوە‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدرێت‭ ‬کە‭ ‬تێگەیشتنێکی‭ ‬تەواویان‭ ‬لە‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەم‭ ‬بابەتە‭ ‬هەیە‭. ‬ناوەندەکە‭ ‬دڵنیایی‭ ‬ئەوە‭ ‬دەدات‭ ‬کە‭ ‬هەموو‭ ‬داواکارییە‭ ‬پێویستەکان‭ ‬بۆ‭ ‬سەرکەوتنی‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬ڕاهێنانە‭ ‬بە‭ ‬هاوکاری‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬تەواو‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشی‭ ‬ناوخۆیی‭ ‬دابین‭ ‬دەکرێن‭.‬

    یونیپاس‭:‬‏‭ ‬چۆن‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬پێویستیی‭ ‬مامەڵەکردنی‭ ‬هێزەکان‭ ‬لە‭ ‬کاتی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکاندا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬لقە‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬تر‭ ‬لەخۆدەگرێت؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬ئەلشقیرات‭:‬‭ ‬تەوەرە‭ ‬سەرەکییەکانی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬لە‭ ‬ناوەندەکەدا‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەت،‭ ‬هێزەکانی‭ ‬دژە‭ ‬تیرۆر‭ ‬و‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوخۆ‭ ‬دەکەنە‭ ‬ئامانج،‭ ‬بە‭ ‬پلەی‭ ‬یەکەم‭ ‬بۆ‭ ‬مسۆگەرکردنی‭ ‬ئەوەی‭ ‬کە‭ ‬ئەم‭ ‬هێزانە‭ ‬خاوەنی‭ ‬هەموو‭ ‬ئەو‭ ‬لێهاتوویی‭ ‬و‭ ‬زانیارییەن‭ ‬کە‭ ‬پێویستن‭ ‬بۆ‭ ‬پێدانی‭ ‬توانا‭ ‬تا‭ ‬ئەرکەکان‭ ‬بە‭ ‬سەرکەوتوویی‭ ‬ئەنجام‭ ‬بدەن‭. ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬لایەنەکانی‭ ‬ئەمە‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬توانای‭ ‬ئەم‭ ‬هێزانە‭ ‬بۆ‭ ‬کارکردن‭ ‬لە‭ ‬ژینگەیەکی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬هاوبەشدا،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانی‭. ‬ناوەندەکە‭ ‬توانای‭ ‬دەستگەیشتنی‭ ‬بە‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬جۆراوجۆر‭ ‬هەیە‭ ‬لە‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیدا‭ ‬بۆ‭ ‬مەبەستی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزە‭ ‬دەستەبژێرییەکان،‭ ‬ئەگەر‭ ‬ئەمە‭ ‬مەرجێکی‭ ‬هاوبەش‭ ‬بێت‭. ‬بەهۆی‭ ‬هاوبەشییەکەی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکان،‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬دەتوانێت‭ ‬داواکارییە‭ ‬پێویستەکان‭ ‬بۆ‭ ‬هەر‭ ‬بەرنامەیەکی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬کڕیارێکەوە‭ ‬داوای‭ ‬دەکرێت،‭ ‬لەوانەش‭ ‬ڕاهێنەرانی‭ ‬لقە‭ ‬جیاوازەکانی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکان،‭ ‬دابینبکات‭.‬

    یونیپاس‭:‬‏‭ ‬سودەکانی‭ ‬ڕاهێنانکردن‭ ‬لە‭ ‬ژینگەیەکی‭ ‬فرەجۆریی‭ ‬زەوی‭ ‬وەکو‭ ‬خاکی‭ ‬ئەردەن‭ ‬چین؟

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬ئەلشقیرات‭:‬‭ ‬گومانی‭ ‬تێدا‭ ‬نییە‭ ‬کە‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬لە‭ ‬ژینگە‭ ‬و‭ ‬زەوییە‭ ‬جۆراوجۆرەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬کە‭ ‬هەموویان‭ ‬لە‭ ‬نزیک‭ ‬یەکترەوەن،‭ ‬کات،‭ ‬هەوڵ‭ ‬و‭ ‬تێچووی‭ ‬زۆر‭ ‬پاشەکەوت‭ ‬دەکات‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬دەرفەت‭ ‬بۆ‭ ‬سوپاکان‭ ‬دەڕەخسێنێت‭ ‬کە‭ ‬ڕاستەقینەیی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکان‭ ‬بە‭ ‬دانانی‭ ‬سەربازەکان‭ ‬لە‭ ‬بارودۆخێکدا‭ ‬کە‭ ‬تا‭ ‬دەتوانرێت‭ ‬نزیک‭ ‬بێت‭ ‬لە‭ ‬ژیانی‭ ‬ڕاستەقینە‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬ئەرکانەی‭ ‬کە‭ ‬ڕەنگە‭ ‬پێیان‭ ‬بسپێردرێت‭ ‬هاوشێوە‭ ‬بکەن،‭ ‬ئەمەش‭ ‬بە‭ ‬لەبەرچاوگرتنی‭ ‬مەودای‭ ‬بەرفراوانی‭ ‬شانۆی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکان‭ ‬کە‭ ‬زۆرێک‭ ‬لە‭ ‬سوپاکان‭ ‬لە‭ ‬جیهاندا‭ ‬تێیدا‭ ‬کاردەکەن‭. ‬بەهۆی‭ ‬هاوبەشییەکەی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکان،‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬دەتوانێت‭ ‬بەرنامەکانی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬لە‭ ‬ژینگەیەکی‭ ‬جیاوازی‭ ‬وەکو‭ ‬بیابان،‭ ‬شاخ‭ ‬و‭ ‬دارستانەکان،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ژینگەی‭ ‬دەریایی‭ ‬جێبەجێ‭ ‬بکات،‭ ‬ئەمەش‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬دەستڕاگەیشتنی‭ ‬ئازادی‭ ‬بە‭ ‬هەموو‭ ‬گۆڕەپانەکان‭ ‬و‭ ‬ناوچەکانی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬سەر‭ ‬بەم‭ ‬هێزانە‭.  ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleشێرەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق
    Next Article سعودیە هەوڵی ئاسایشی ناوچەیی دەدات

    Related Posts

    هەماهەنگی لە قەیرانەکاندا

    August 15, 2025

    هێزە چەکدارەکانی لوبنان ناوچەی باشووری وڵات دەپارێزن

    August 15, 2025

    سعودیە هەوڵی ئاسایشی ناوچەیی دەدات

    August 15, 2025

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2025 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.