Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      هەماهەنگی لە قەیرانەکاندا

      August 15, 2025

      هێزە چەکدارەکانی لوبنان ناوچەی باشووری وڵات دەپارێزن

      August 15, 2025

      سعودیە هەوڵی ئاسایشی ناوچەیی دەدات

      August 15, 2025

      بنیاتنانی جەنگاوەری هاوچەرخ

      August 15, 2025

      شێرەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق

      August 15, 2025
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      میسر ڕۆڵی باڵا دەگێڕێت لە سەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

      August 11, 2025

      هێزی ئاسمانیی پاکستان پشتیوانی هاوتا عێراقییەکان دەکات

      August 11, 2025

      دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبی لەسەر کێڵگەی گازی دەریایی پشتیوانی لە سەرەوەریی کوەیت دەکەن

      August 11, 2025

      تاجاکستان هاوبەشیی ئاسایش لەگەڵ کوەیت بەهێزدەکات

      August 11, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 13, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 6, 2024

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پیشەیی بوون لە دەزگای دژەتیرۆر

      August 11, 2025

      میسر ڕۆڵی باڵا دەگێڕێت لە سەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

      August 11, 2025

      هێزی ئاسمانیی پاکستان پشتیوانی هاوتا عێراقییەکان دەکات

      August 11, 2025
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home»تایبتمەندیەکان»پاراستنی ڕێڕەوە دەریاییەکان
    تایبتمەندیەکان

    پاراستنی ڕێڕەوە دەریاییەکان

    وڵاتان بۆ پاراستنی بازرگانیی جیهانی لە بەرامبەر ئاڵنگارییە ئاسایشییەکاندا بە یەکدەگرن
    UnipathBy UnipathAugust 15, 2025Updated:August 18, 2025No Comments4 Mins Read
    کەشتی فڕۆکەهەڵگری Harry S. Trumanـی هێزی دەریایی ئەمریکا لە مانگی کانوونی دووەمی 2024 بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری دەریایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کەناڵی سوێسدا تێدەپەڕێت. هێزی دەریایی ئەمریکا
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    ئەمریکا و‭ ‬هاوپەیمان‭ ‬و‭ ‬هاوبەشەکانی‭ ‬دووپاتیان‭ ‬کردووەتەوە‭ ‬کە‭ ‬ڕێڕەوە‭ ‬ئاوییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬کەشتیوانیی‭ ‬جیهانی‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگن‭ ‬و‭ ‬پێویستە‭ ‬بە‭ ‬کراوەیی‭ ‬بمێننەوە‭. ‬بۆ‭ ‬ئەو‭ ‬مەبەستەش،‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬هیندی‭ ‬هێمنی‭ ‬ئەمریکا‭ (‬USINDOPACOM‭)‬،‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ (‬USCENTCOM‭) ‬و‭ ‬ئەوانی‭ ‬تر‭ ‬هەڵمەتی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬یەکخراوی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬سەرجەم‭ ‬تەوەرەکان‭ (‬CJADO‭) ‬چڕ‭ ‬دەکەنەوە،‭ ‬کە‭ ‬برتییە‭ ‬لە‭ ‬دەستپێشخەرییەکی‭ ‬نێودەوڵەتیی‭ ‬پابەندبوو‭ ‬بە‭ ‬پاراستنی‭ ‬جووڵەی‭ ‬سەلامەتی‭ ‬کەشتی‭ ‬بارهەڵگر‭ ‬و‭ ‬کەشتییە‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ئۆقیانوس‭ ‬و‭ ‬دەریا‭ ‬گرنگە‭ ‬ستراتیژییەکانەوە‭.‬

    زیاتر‭ ‬لە‭ ‬80‭%‬ـی‭ ‬ڕێژەی‭ ‬بەرهەکانی‭ ‬جیهان‭ ‬بە‭ ‬کەشتییەکان‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬هێڵەکانی‭ ‬دەریای‭ ‬هیندی‭ ‬و‭ ‬هێمن‭ ‬و‭ ‬خاڵەکانی‭ ‬پشکنین،‭ ‬لە‭ ‬زەریای‭ ‬هیندییەوە‭ ‬بۆ‭ ‬دەریای‭ ‬ژاپۆن‭ ‬و‭ ‬گەرووەکانی‭ ‬لوزۆن،‭ ‬مەلاکا،‭ ‬سەنگافورە‭ ‬و‭ ‬تایوان‭ ‬دەگوازرێنەوە‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬بڕێکی‭ ‬زۆر‭ ‬لە‭ ‬بار‭ ‬بە‭ ‬ئاوەکانی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاستدا‭ ‬وەکو‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەدەن،‭ ‬دەریای‭ ‬سوور،‭ ‬دەریای‭ ‬ناوەڕاست،‭ ‬گەرووی‭ ‬هورمز‭ ‬و‭ ‬باب‭ ‬ئەل‭ ‬مەندەب،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەو‭ ‬ڕێڕەوانەی‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬بەرفراوان‭ ‬جیا‭ ‬دەکرێنەوە‭ ‬وەکو‭ ‬ئاوەکانی‭ ‬قۆچی‭ ‬ئەفریقا‭ ‬و‭ ‬کەناڵی‭ ‬پەنەما،‭ ‬دەگوازرێتەوە‭.‬

    هێزی‭ ‬دەریایی،‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬و‭ ‬سوپاکانی‭ ‬هاوپەیمانان‭ ‬و‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬مەشق‭ ‬و‭ ‬ڕۆتینی‭ ‬تێپەڕاندن‭ ‬بۆ‭ ‬دڵنیابوونەوە‭ ‬لە‭ ‬بەردەوامبوونی‭ ‬کرانەوەی‭ ‬ئەم‭ ‬هێڵانەی‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەنجامدەدەن‭. ‬ئەوان‭ ‬مانگی‭ ‬دەستکرد،‭ ‬هەستەوەرەکان،‭ ‬درۆنی‭ ‬بێ‭ ‬کارمەندی‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬بێ‭ ‬فڕۆکەوان‭ ‬و‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬تر‭ ‬بۆ‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬هۆشیاریی‭ ‬بواری‭ ‬دەریایی‭ ‬بەکاردەهێنن،‭ ‬وە‭ ‬بۆ‭ ‬یارمەتیدانی‭ ‬ئاشکراکردنی‭ ‬خراپەکاری‭ ‬زانیاری‭ ‬ئاڵوگۆڕ‭ ‬دەکەن‭.‬

    فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬مایکڵ‭ ‬کوڕیڵا،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬ئەوکاتەی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ (‬USCENTCOM‭)‬،‭ ‬سەردانی‭ ‬کەشتیی‭ ‬فڕۆکەهەڵگری‭ ‬Harry S‭. ‬Trumanـی‭ ‬ئەمریکیی‭ ‬کرد،‭ ‬کە‭ ‬وەکو‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬بەردەوامەکان‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬ئاویی‭ ‬گرنگی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬سووردا‭ ‬خززمەت‭ ‬دەکات‭. ‬

    کەشتی فڕۆکەهەڵگری Dwight D. Eisenhowerـی ئەمریکی و کەشتییە جەنگییەکانی تر لە گەرووی هورمزەوە دەڕۆنە ناو کەنداوی عەرەبی. ئەفسەری پلە نزم ئاستی دوو ڕوسکین ناڤاڵ/ هێزی دەریایی ئەمریکا

    ‭”‬گرووپی‭ ‬هێرشبەری‭ ‬کەشتیی‭ ‬فڕۆکە‭ ‬هەڵگری‭ ‬Harry S‭. ‬Trumanـی‭ ‬ئەمریکی‭ ‬نموونەی‭ ‬هێز،‭ ‬دەرخستنی‭ ‬توانا‭ ‬و‭ ‬لێهاتوویی‭ ‬جەنگیی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەمریکایە‭. ‬بوونی‭ ‬گروپی‭ ‬هێرشبەری‭ ‬کەشتیی‭ ‬فڕۆکە‭ ‬هەڵگر‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا‭ ‬شانبەشانی‭ ‬هاوبەش‭ ‬و‭ ‬هاوپەیمانەکانمان،‭ ‬بۆ‭ ‬دەستەبەرکردنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬هەڕەشەکان‭ ‬لەسەر‭ ‬سەقامگیری‭ ‬ناوچەکە‭ ‬پابەندبوونمان‭ ‬بەهێزتر‭ ‬دەکات‭. ‬من‭ ‬سەرسام‭ ‬بووم‭ ‬بەو‭ ‬کارە‭ ‬ناوازەیەی‭ ‬لەلایەن‭ ‬ئەو‭ ‬ژن‭ ‬و‭ ‬پیاوانەی‭ ‬کە‭ ‬خزمەت‭ ‬بە‭ ‬نەتەوە‭ ‬و‭ ‬بەرژەوەندییە‭ ‬نیشتمانییەکانمان‭ ‬دەکەن‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدرێن،‭ ‬لە‭ ‬هەمان‭ ‬کاتدا‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬لە‭ ‬ئاشتی،‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا‭ ‬دەکەن،‭” ‬فەریق‭ ‬کوڕیڵا‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬

    بەڵام‭ ‬هێشتا‭ ‬لایەنە‭ ‬خراپەکارەکان‭ ‬بەردەوامن‭ ‬لە‭ ‬هەڕەشەکردنە‭ ‬سەر‭ ‬ڕێڕەوە‭ ‬دەریاییە‭ ‬نەریتییەکان‭. ‬بۆ‭ ‬نموونە‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬حوزەیرانی‭ ‬2024،‭ ‬هێرشبەرانی‭ ‬چین‭ ‬هێرشیان‭ ‬کردە‭ ‬سەر‭ ‬ئەو‭ ‬بەلەمانەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬دورگەی‭ ‬تۆماس‭ ‬شۆڵی‭ ‬دووەم‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬باشووری‭ ‬چین‭ ‬دابینکارییان‭ ‬بۆ‭ ‬بنکەیەکی‭ ‬سەربازی‭ ‬فلیپینیان‭ ‬دەکرد،‭ ‬بە‭ ‬چەقۆ‭ ‬ناوپۆشی‭ ‬بەلەمە‭ ‬پڕ‭ ‬لە‭ ‬هەواکراوەکانیان‭ ‬دڕاند،‭ ‬ئامێرەکانیان‭ ‬لەناوبرد،‭ ‬دەستیان‭ ‬بەسەر‭ ‬چەکدا‭ ‬گرت‭ ‬و‭ ‬ئەندامانی‭ ‬تیمی‭ ‬دابینکردنەوەکەیان‭ ‬بریندارکرد‭. ‬دەریاوانێکی‭ ‬فلیپینی‭ ‬لەم‭ ‬شەڕەدا‭ ‬پەنجە‭ ‬گەورەی‭ ‬لەدەستدا‭. ‬هێرشەکە‭ ‬سەرەڕای‭ ‬بڕیارێکی‭ ‬فەرمیی‭ ‬دادگای‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2016‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬ناوچەکە‭ ‬لە‭ ‬ناوچەی‭ ‬ئابووری‭ ‬تایبەتی‭ ‬فلیپیندایە‭ ‬ئەنجامدرا‭. ‬چین‭ ‬بڕیارەکە‭ ‬ڕەتدەکاتەوە‭ ‬و‭ ‬بەشێوەیەکی‭ ‬نادروست‭ ‬زۆربەی‭ ‬دەریای‭ ‬باشووری‭ ‬چین‭ ‬وەکو‭ ‬خاکی‭ ‬خۆی‭ ‬هێشتووەتەوە‭.‬

    پشگوێخستنەکەی‭ ‬چین‭ ‬بۆ‭ ‬سەروەری‭ ‬یاسا‭ ‬لە‭ ‬کردارە‭ ‬شەڕانگێزەکانی‭ ‬یاخیبووانی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬یەمەن‭ ‬دەردەکەوێت‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەدەن‭ ‬هێرشیان‭ ‬کردووەتە‭ ‬سەر‭ ‬کەشتییەکان،‭ ‬لەنێویاندا‭ ‬نوقمکردنی‭ ‬کەشتییە‭ ‬بارهەڵگری‭ ‬گەورەی‭ ‬MV Rubymar‭ ‬و‭ ‬MV Tutor‭. ‬هێرشەکانی‭ ‬حوسییەکان،‭ ‬کە‭ ‬بازرگانی‭ ‬جیهانی‭ ‬پچڕاندووە‭ ‬و‭ ‬لانیکەم‭ ‬چوار‭ ‬دەریاوانیان‭ ‬کوشتووە،‭ ‬دەرئەنجامە‭ ‬وێرانکەرەکانی‭ ‬کردەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬لایەنانە‭ ‬نیشان‭ ‬دەدەن‭ ‬کە‭ ‬یاسا‭ ‬نێودەوڵەتییە‭ ‬دەریاییەکان‭ ‬پشتگوێ‭ ‬دەخەن‭.‬

    ‭”‬ململانێکە‭ ‬ئانوساتی‭ ‬و‭ ‬حەتمی‭ ‬نییە،‭” ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬جۆن‭ ‬ئاکویلینۆ،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬ئەوکاتەی‭ ‬USINDOPACOM،‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئایاری‭ ‬2024‭ ‬بە‭ ‬کۆنگرێسی‭ ‬ڕاگەیاند،‭ “‬بەڵام‭ ‬نەیارە‭ ‬شاراوەکانی‭ ‬ئێمە‭ ‬تادێت‭ ‬زیاتر‭ ‬شەڕانگێز‭ ‬دەبن‭ ‬و‭ ‬هەوڵدەدەن‭ ‬ئیرادەی‭ ‬خۆیان‭ ‬بەسەر‭ ‬گەلانی‭ ‬هاوبیر‭ ‬بسەپێنن‭.”‬

    هەڵمەتی‭ ‬CJADO‭ ‬بەدواداچوون‭ ‬بۆ‭ ‬ئەم‭ ‬سیناریۆیانە‭ ‬دەکات‭ ‬و‭ ‬داوای‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ئاستی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬نێوان‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬جەنگییەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬هاوپەیمان‭ ‬و‭ ‬هاوبەشە‭ ‬نێودەوڵەتییەکانیان‭ ‬دەکات‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬ئاویی‭ ‬گرنگی‭ ‬ستراتیژی‭. ‬بۆ‭ ‬نموونە،‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تایبەتەکان‭ ‬و‭ ‬USINDOPACOM،‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬چالاکییە‭ ‬ئەگەرییانە‭ ‬کە‭ ‬مەبەست‭ ‬لێی‭ ‬پچڕانی‭ ‬بازرگانی‭ ‬دەریاییە‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬کرداریی‭ ‬ئەنجامداوە‭.‬

    لەم‭ ‬دواییانەدا‭ ‬لە‭ ‬نمایشێکی‭ ‬ڕێگریکردنی‭ ‬یەکخراودا،‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬13‭ ‬کەشتی‭ ‬و‭ ‬فڕۆکە‭ ‬مەشقی‭ ‬هاوکاتی‭ ‬ئازادی‭ ‬جوڵەکردنیان‭ ‬بەدرێژایی‭ ‬نۆ‭ ‬هێڵی‭ ‬دەریایی‭ ‬گرنگ‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬جیهان‭ ‬ئەنجامدا‭.  ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleعێراقییەکان باڵاترین تیرۆریستەکان دەستگیردەکەن
    Next Article ڕوانگەیەکی نوێ

    Related Posts

    هەماهەنگی لە قەیرانەکاندا

    August 15, 2025

    هێزە چەکدارەکانی لوبنان ناوچەی باشووری وڵات دەپارێزن

    August 15, 2025

    سعودیە هەوڵی ئاسایشی ناوچەیی دەدات

    August 15, 2025

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2025 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.