Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      هەماهەنگی لە قەیرانەکاندا

      August 15, 2025

      هێزە چەکدارەکانی لوبنان ناوچەی باشووری وڵات دەپارێزن

      August 15, 2025

      سعودیە هەوڵی ئاسایشی ناوچەیی دەدات

      August 15, 2025

      بنیاتنانی جەنگاوەری هاوچەرخ

      August 15, 2025

      شێرەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق

      August 15, 2025
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      میسر ڕۆڵی باڵا دەگێڕێت لە سەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

      August 11, 2025

      هێزی ئاسمانیی پاکستان پشتیوانی هاوتا عێراقییەکان دەکات

      August 11, 2025

      دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبی لەسەر کێڵگەی گازی دەریایی پشتیوانی لە سەرەوەریی کوەیت دەکەن

      August 11, 2025

      تاجاکستان هاوبەشیی ئاسایش لەگەڵ کوەیت بەهێزدەکات

      August 11, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 13, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 6, 2024

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پیشەیی بوون لە دەزگای دژەتیرۆر

      August 11, 2025

      میسر ڕۆڵی باڵا دەگێڕێت لە سەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

      August 11, 2025

      هێزی ئاسمانیی پاکستان پشتیوانی هاوتا عێراقییەکان دەکات

      August 11, 2025
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home»تایبتمەندیەکان»قەیرانی یەمەن پرسێکی جیهانییە
    تایبتمەندیەکان

    قەیرانی یەمەن پرسێکی جیهانییە

    هەتا توندوتیژی پاڵپشتیکراو لەلایەن ئێرانەوە کۆنتڕۆڵ نەکر‌ێت ئەوا هەڕەشەکان بۆ سەر کەشتیوانیی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبن
    UnipathBy UnipathAugust 14, 2025Updated:August 18, 2025No Comments3 Mins Read
    دکتۆر ڕەشاد محەمەد ئەلعەلیمی سەرۆک کۆماری یەمەن لە میانی 79هەمین کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان قسە دەکات. AFP/گێتی ئیمەیجس
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    گروپی تیرۆریستیی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬هەڵمەتی‭ ‬توندوتیژی‭ ‬و‭ ‬تۆقاندنی‭ ‬پشتیوانیکراو‭ ‬لەلایەن‭ ‬ئێرانەوە‭ ‬بەردەوامن‭ ‬لە‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬ناسەقامگیریی‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬ئابووری‭ ‬لە‭ ‬یەمەن‭.‬

    سەرەکیترین‭ ‬بێزارکردنی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬بریتین‭ ‬لە‭ ‬هێرشە‭ ‬دڕۆنی‭ ‬و‭ ‬مووشەکییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬کەشتییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭.‬

    ‭”‬حوسییەکان‭ ‬دەیانەوێت‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬سووردا‭ ‬جیهان‭ ‬ناچاربکەن‭ ‬و‭ ‬کردەوە‭ ‬تێکدەرەکانیان‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬پاساوی‭ ‬سیاسیی‭ ‬چەواشەکارانەدا‭ ‬پەردەپۆش‭ ‬بکەن،‭” ‬دکتۆر‭ ‬ڕەشاد‭ ‬محەمەد‭ ‬ئەلعەلیمی،‭ ‬سەرۆکی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬سەرکردایەتیی‭ ‬سەرۆکایەتی‭ ‬یەمەن،‭ ‬لە‭ ‬بەهاری‭ ‬2025‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    سنووردارکردنی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬هەڕەشەکردن‭ ‬لە‭ ‬یاسا‭ ‬و‭ ‬ڕێسای‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬هەوڵێکی‭ ‬پێکەوەیی‭ ‬هاوبەشە‭ ‬نێودەوڵەتییەکانە،‭ ‬سەرۆکی‭ ‬یەمەن‭ ‬ڕایگەیاند،‭ ‬بەڵام‭ ‬ئاماژەی‭ ‬بە‭ ‬دوایین‭ ‬نیشانەکانی‭ “‬هاوئاهەنگیی‭ ‬نەتەوەیی‭ ‬فراوان‭”‬ـی‭ ‬پێکهاتە‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬و‭ ‬یەکەکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬یەمەن‭ ‬کرد‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ “‬جەنگێک‭ ‬بۆ‭ ‬ڕزگاربوون‭” ‬لەپێناو‭ ‬بەدەرنانی‭ ‬تیرۆریستانی‭ ‬حوسییەکان‭.‬

    سەرۆک‭ ‬دوپاتی‭ ‬کردەوە‭ ‬کە‭ ‬بەردەوامبوونی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬هێرشە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬کەشتییە‭ ‬جیهانییەکان‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭ ‬و‭ ‬ڕێڕەوە‭ ‬ئاوییە‭ ‬نزیکەکان‭ ‬بریتیە‭ ‬لە‭ ‬سووکایەتیکردن‭ ‬بە‭ ‬جیهان‭. ‬ئەوەی‭ ‬ڕۆژگارێک‭ ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ناوخۆی‭ ‬یەمەن‭ ‬مەترسی‭ ‬بوو،‭ ‬ئێستا‭ ‬فراوانتر‭ ‬بووە‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬بەهای‭ ‬سەدان‭ ‬ملیار‭ ‬دۆلار‭ ‬مەترسی‭ ‬لەسەر‭ ‬ڕەوتی‭ ‬بازرگانیی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬دروست‭ ‬کردووە‭. ‬ناوبراو‭ ‬حوسییەکانی‭ ‬بە‭ ‬یەکەم‭ ‬گرووپی‭ ‬یاخیبوو‭ ‬لە‭ ‬مێژوودا‭ ‬ناوزەدکرد،‭ ‬کە‭ ‬مووشەکی‭ ‬بالیستی‭ ‬و‭ ‬دڕۆن‭ ‬لە‭ ‬دژی‭ ‬کەشتییە‭ ‬بازرگانییە‭ ‬مەدەنییەکان‭ ‬بەکاربهێنن‭. ‬

    ئەم‭ ‬شێوازە‭ ‬لە‭ ‬پەرەسەندنی‭ ‬بێباکانە‭ ‬لە‭ ‬وەڵامی‭ ‬داخوازی‭ ‬بۆ‭ ‬ئاشتی،‭ ‬پێویستی‭ ‬بەوە‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬سیاسەتی‭ ‬توند‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬میلیشیاکان‭ ‬لە‭ ‬زیانگەیاندنی‭ ‬زیاتر‭ ‬بگرێتەبەر‭. ‬ئەم‭ ‬هەوڵانە‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬توندوتیژی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬پەسەندکردنی‭ ‬بڕیارنامەی‭ ‬2216ـی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬لە‭ ‬2015،‭ ‬بەردەوامن‭. ‬دکتۆر‭ ‬ئەلعەلیمی‭ ‬ڕایگەیاند‭ ‬حوسییەکان‭ ‬پێشێلکارییەکی‭ ‬گەورەی‭ ‬مافەکانی‭ ‬مرۆڤیان‭ ‬ئەنجامداوە،‭ ‬لەنێویاندا‭ ‬دەستگیرکردنی‭ ‬دەیان‭ ‬کارمەندی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬لەم‭ ‬دواییانە،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هەزاران‭ ‬ژن،‭ ‬منداڵ‭ ‬و‭ ‬گەنج‭ ‬و‭ ‬بەساڵاچووی‭ ‬بێتاوان‭ ‬کە‭ ‬ساڵانێکە‭ ‬لە‭ ‬زیندانەکاندا‭ ‬دیارنەماون‭.‬

    گێڕانەوەی‭ ‬سەقامگیری‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬ئابووری‭ ‬بۆ‭ ‬یەمەن‭ ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬پرسێکی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬نییە‭ ‬بەڵکو‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬جیهانیشە‭. ‬سەقامگیرییەکەی‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئاشتی،‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬و‭ ‬مافی‭ ‬گەشتکردن‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭ ‬و‭ ‬عەرەبی‭ ‬و‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬ئاوی‭ ‬دەوروبەریدا،‭ ‬لەوانەش‭ ‬کەناڵی‭ ‬سوێس،‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگە‭. ‬

    سەقامگیری‭ ‬یەمەن‭ ‬پەیوەستە‭ ‬بە‭ ‬قەدەغەکردنی‭ ‬ڕۆیشتنی‭ ‬چەکی‭ ‬ئێران‭ ‬و‭ ‬بنبڕکردنی‭ ‬ئەو‭ ‬سەرچاوە‭ ‬داراییانەی‭ ‬کە‭ ‬ململانێکانی‭ ‬درێژکردووەتەوە‭. ‬هەتا‭ ‬ئەو‭ ‬کارە‭ ‬ئەنجام‭ ‬نەدرێت،‭ ‬حوسییەکان‭ ‬خواستی‭ ‬زۆر‭ ‬کەمیان‭ ‬دەبێت‭ ‬بۆ‭ ‬وازهێنان‭ ‬لە‭ ‬ناچارکردنی‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬و‭ ‬دەستکردن‭ ‬بە‭ ‬دانوستان‭ ‬لەپێناو‭ ‬ئاشتییەکی‭ ‬هەمەلایەنە‭ ‬و‭ ‬دادپەروەرانە،‭ ‬سەرۆک‭ ‬کۆماری‭ ‬یەمەن‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    حکومەتی‭ ‬دەستووری‭ ‬بە‭ ‬پاڵپشتیی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬پەسەندکردنی‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬هاندانی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬بەشداریکردن‭ ‬لە‭ ‬دانوستانەکانی‭ ‬ئاشتی‭ ‬پێشکەش‭ ‬کرد‭. ‬هەوڵەکان‭ ‬ڕەتکرانەوە‭.‬

    ‭”‬میلیشیاکان‭ ‬بە‭ ‬ڕفاندی‭ ‬سێ‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬هێڵی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬یەمەن،‭ ‬هێرشکردنە‭ ‬سەر‭ ‬دامەزراوەی‭ ‬نەوتیی‭ ‬سەفەر‭ ‬لە‭ ‬پارێزگای‭ ‬مەریب‭ ‬و‭ ‬دەرکردنی‭ ‬یاسا‭ ‬و‭ ‬ڕێسای‭ ‬ڕەگەزپەرستانەیان‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬فەرمانگەی‭ ‬گشتی‭ ‬گرنگی‭ ‬بر‭ ‬پۆلێکی‭ ‬تایبەتی‭ ‬چەکدارە‭ ‬دڵسۆزەکانی‭ ‬بدات،‭ ‬دیارترینیان‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬دادوەرییە،‭ ‬کە‭ ‬ئاماژەیە‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێوشوێنی‭ ‬سەرکوتکەرتر،‭ ‬وەڵامیان‭ ‬دایەوە،‭” ‬د‭. ‬ئەلعەلیمی‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    پڕۆسەی‭ ‬ئاشتی‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬هێزە‭ ‬میانڕەوەکان‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە‭ ‬بە‭ ‬سەرۆکایەتی‭ ‬شانشینی‭ ‬سعودیە‭ ‬کە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬لە‭ ‬هاوپەیماناندا‭ ‬بۆ‭ ‬پشتیوانیکردن‭ ‬لە‭ ‬دەستوور‭ ‬لە‭ ‬یەمەن‭ ‬بەرپرسیارێتی‭ ‬بەرگریکردن‭ ‬لە‭ ‬بڕیارنامە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان،‭ ‬درێژکردنی‭ ‬دەستی‭ ‬هاوکاری‭ ‬و‭ ‬کردنەوەی‭ ‬دەرگاکانیان‭ ‬بە‭ ‬ڕووی‭ ‬قوربانیانی‭ ‬ململانێکان‭ ‬لە‭ ‬ئەستۆ‭ ‬گرتووە‭.‬

    ‭”‬بەبێ‭ ‬هاوپەیمانێتییەکە‭ ‬بە‭ ‬سەرۆکایەتی‭ ‬سعودیە،‭ ‬حوسییەکان‭ ‬و‭ ‬ئێران‭ ‬دەستیان‭ ‬بەسەر‭ ‬هەموو‭ ‬یەمەندا‭ ‬دەگرت،‭ ‬هەتا‭ ‬سنوورەکانیش‭ ‬لەگەڵ‭ ‬عومان‭.” ‬سەرۆکی‭ ‬یەمەن‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬بە‭ ‬هاوکاری‭ ‬هاوپەیمانێتی‭ ‬توانیمان‭ ‬70‭ ‬لە‭ ‬سەدی‭ ‬خاکەکە‭ ‬ئازاد‭ ‬بکەین‭.”    ‬سەرچاوەکان‭: ‬دێر‭ ‬شپیگل‭ ‬و‭ ‬ئەلشەرق‭ ‬ئەلئەوسەت

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆری بایۆلۆژی
    Next Article عێراقییەکان باڵاترین تیرۆریستەکان دەستگیردەکەن

    Related Posts

    هەماهەنگی لە قەیرانەکاندا

    August 15, 2025

    هێزە چەکدارەکانی لوبنان ناوچەی باشووری وڵات دەپارێزن

    August 15, 2025

    سعودیە هەوڵی ئاسایشی ناوچەیی دەدات

    August 15, 2025

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2025 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.