بە سەرکردایەتیکردنی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی ئاسایش لە ناوچەکەدا، میسڕ لە مانگی ئەیلوولی 2024، لە بارەگای کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرە، میوانداری ئەنجومەنی وەزیرانی کۆمکاری عەرەبی کرد.
لەگەڵ وەزیرانی کاروباری دەرەوەی دەوڵەتانی عەرەبی، چەندین بەرپرسی دیاری نێودەوڵەتی بەشدارییان کرد، لەوانە هاکان فیدانی وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا، جۆزێپ بۆرێلی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، کۆمیساری گشتی فریاگوزاریی نەتەوە یەکگرتووەکان و سیگرید کاگ ڕێکخەری مرۆیی و ئاوەدانکردنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ غەززە.
بە شێوەیەکی سەرەکی تیشکی خستە سەر ململانێی غەززە، وە بابەتەکان بریتی بوون لە:
داواکردن لە لایەنەکانی ململانێی غەززە کە دان بەخۆیاندا بگرن، ڕێگری لە ئاڵۆزبون بکەن و بەشداری دانوستان بکەن تا کۆتایی بە دوژمنایەتی بهێنن.
گفتوگۆکردن لەبارەی ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە دەرەنجامی ئاسایشی و مرۆیی کارەساتبار کە لە ئەنجامی کاریگەریی تەشەنەکردنی ململانێی ئەگەری لە ناوچەکەدا پەیدادەبن.
داواکردن لە لایەنەکان بۆ پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و دوورکەوتنەوە لە ناسەقامگیرکردنی زیاتری ئاسایشی ناوچەکە.
داواکردن لە لایەنەکان بۆ پابەندببوون بە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی کە هاوڵاتیانی مەدەنی لە کاریگەرییەکانی شەڕی چەکداری دەپارێزێت.
داواکردن بە ئازادکردنی دەستبەجێی سەرجەم دیل و زیدانییەکانی جەنگ و ڕێگەدان بە چوونە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناو غەززە.
داواکردن لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ چڕکردنەوەی گوشارەکان بۆ سەر لایەنە شەڕکەرەکان تا دوژمنایەتیەکان بوەستێنن، ئەحمەد ئەبولغیت سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی ڕایگەیاند: “ئاگربەست چیتر داواکارییەکی عەرەبی نییە، بەڵکو داواکارییەکی جیهانییە. ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی ململانێکان بۆ ناو ناوچەکە ئامانجێکی ستراتیژیی پێویستی مرۆیی و ئاکارییە.”
هەتا سەرەتای 2025، زۆرێک لە ڕاسپاردەکانی کۆمکاری عەرەبی لەگەڵ کەمبوونەوەی کێشەی غەززە خەریک بوو بەدیدەهێنران.
سەرچاوەکان: ئەشرەق ئەلئەوسەت، Aljazeera.net