بۆ بەهێزکردنی هاوبەشیی بەرگریی و ئابووری لەگەڵ وڵاتانی باکووری ئەفریقا، محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری ئەندامانی کابینەکەی، لە مانگی ئابی 2024 سەردانی میسڕ و تونسی کرد.
لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسڕ، سودانی جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە، “عێراقێکی سەقامگیر هێزێکە بۆ هەموو وڵاتانی برا و دۆست لە ناوچەکەدا.” لە درێژەی قسەکانیدا وتی وڵاتەکەی لە توانایدایە ببێتە زەمینەی کۆبوونەوەی وڵاتانی هاوبەش بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و کپکردنەوەی جەگەکان لە ناوچەکە.
بە بەڵێندان لەسەر پشتیوانیکردنی بەردەوام لەپێناو یەکڕیزی، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی عێراق، سەرۆک سیسی جەختی لەسەر پەرۆشی حکومەتی میسڕ کردەوە بۆ هەماهەنگیکردنی تەواو لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا، وە ڕایگەیاند کە عێراقێکی بەهێز وەکو پایەیەک خزمەت بە ئاسایشی ناوچەکە دەکات. هەروەها تیشکی خستە سەر بەشداریکردنی میسڕ لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق و هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری، گەشەکردن و کرانەوەی ئابووری لەگەڵ ناوچەکە و جیهان بەرز نرخاند. بڕیارە چەندین کۆمپانیای میسڕی پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوە بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار لە عێراودا جێبەجێ بکەن.
لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ میسڕ، شاندی عێراق بە سەرۆکایەتی ئەلسودانی بە فڕۆکە بەرەو تونس ڕۆیشتن و لەگەڵ قەیس سەعید سەرۆک کۆمار و کەمال مەداوی سەرۆک وەزیرانی تونس کۆبوونەوە.
سەرۆکی تونس ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و گەڕان بەدوای ڕێگای نوێ بۆ هەماهەنگیکردن لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش دەربڕی. ئەوانە هاوبەشیی فراوانتر لەگەڵ عێراق لە بوارەکانی گواستنەوەی ئاسمانی، گەشتیاری، ڕۆشنبیری، وزە، کشتوکاڵ و بازرگانی لەخۆدەگرن.
هەژدە ڕێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەلایەن فوئاد حسێن وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق و نەبیل عەمار وەزیری کاروباری دەرەوە، کۆچ و تونسییەکانی دەرەوە لە مانگی ئایاری 2024 لە بەغدا واژۆ کرا.
سەرچاوەکان: Aljazeera.net ،alquds.co.uk