وەزارەتەکانی کاروباری دەرەوەی تورکمانستان و ئۆزبەکستان بە یەکێک لە “کارە لەپێشینە باڵاکان” ناویان برد، کە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025 بەرنامەیەکی هەماهەنگیی دوو ساڵەیان واژۆ کرد کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەهێزتر دەکات.
شاندێکی تورکمانستان بە سەرۆکایەتی ڕاسیت مێرێدۆڤی وەزیری دەرەوە بۆ دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆزبەکستان بەختیۆر سەیدۆڤ و سەرۆکی ئۆزبەکستان شەڤکەت میرزیۆیێڤ، گەیشتە ئۆزبەکستان. هەردوولایەن بەرنامەی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتەکانی کاروباری دەرەوەی تورکمانستان و ئۆزبەکستان بۆ ساڵی 2025-2026 و پرۆتۆکۆڵی وەبەرهێنان و باشترکردنی چوارچێوەی یاسایی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان واژۆ کرد.
هەردوو وڵات باسیان لە پەرەپێدانی وتووێژی سیاسی و دیپلۆماسی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی تورکمانستان و ئۆزبەکستان کرد و بەڵێنیان دا کە لە ڕێگەی ڕێکخراوە ناوچەیی و فرەنەتەوەییەکانی وەکو نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە هاوبەشی لەسەر دەستپێشخەرییەکانی ئاشتی و ئاسایش هەماهەنگی بکەن.
وەزیر سەیدۆڤ ستایشی قووڵبوونەوەی هاوبەشیی ستراتیژی وڵاتەکەی لەگەڵ دراوسێی ئاسیای ناوەڕاستی وڵاتەکەی کرد و ڕێککەوتنەکانی بە “بناغەیەکی تۆکمە و درێژخایەن” ناوبرد. تورکمانستان و ئۆزبەکستان لەسەر ئاڵوگۆڕی چڕ و پڕی دوولایەنە لە هەموو ئاستەکاندا کە بڕیارە لە ساڵی 2025ـدا ئەنجام بدرێت، ڕێککەوتن.
ئەو بوارانەی کە بۆ هەماهەنگی دیاریکراون بریتین لە گواستنەوە، وزە، بەڕێوەبردنی ئاو، کولتوور و بازرگانی، و توێژینەوەی زانستی و تەکنەلۆژی.
ئیلخۆم مەخکامۆڤ، وەزیری گواستنەوەی ئۆزبەکستان پلانەکانی بۆ فراوانکردنی ڕێگاکانی گواستنەوەی نێودەوڵەتی بە گرنگیدان بە تورکمانستان برەوپێدا. یەکێک لەو ڕێگایانە بریتییە لە ڕێڕەوێکی تورکمانستان-ئازەربایجان- جۆرجیا-ئەوروپا کە سوود لە دەریای قەزوین وەردەگرێت. بە هەمان شێوە وڵاتان پشتیوانیان خۆیان بۆ ناوچەی بازرگانیی ئازادی سنوور بڕی شاڤات-داشۆگوز دووپاتکردەوە.
تورکمانستان خاوەنی بەشێک لە گەورەترین یەدەگی غازی سروشتی جیهانە، کە بە نزیکەی 15 تریلیۆن مەتر سێجا مەزەندە دەکرێت و هەناردەکردنی غازی تورکمانستان بۆ ئۆزبەکستان دەتوانێت لە کەمکردنەوەی پشتبەستنی وڵات بە بەرهەمهێنەرانی تر یارمەتیدەر بێت. سەرچاوەکان: کاسپیان نیوز، وەزارەتی دەرەوەی تورکمانستان