Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      پێشکەوتنی جەنگاوەرانی ئاڵتوونی

      August 11, 2026

      پێشکەوتنێک لە هەماهەنگیی ستراتیژی

      August 11, 2026

      بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئاڵۆزەکان

      August 11, 2026

      ئاڕاستەکردنی ئاڵۆزییەکانی ئاسایشی ناوچەیی

      August 11, 2026

      هەماهەنگیی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان

      August 11, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە

      August 10, 2026

      ھاوبەشیی قەتەڕ و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ

      August 10, 2026

      وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست گروپی پەیوەندیی ئەفغانستان پێکدەهێنن

      August 10, 2026

      کۆماری قڕغستان هەوڵی بەدەستهێنانی کورسیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات

      August 10, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە

      August 10, 2026

      ھاوبەشیی قەتەڕ و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ

      August 10, 2026

      وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست گروپی پەیوەندیی ئەفغانستان پێکدەهێنن

      August 10, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home » حوسییەکان تۆوی ناسەقامگیری و توندوتیژی لە هەرێمەکەدا دەچێنن
    بەشەکان

    حوسییەکان تۆوی ناسەقامگیری و توندوتیژی لە هەرێمەکەدا دەچێنن

    UnipathBy UnipathAugust 11, 2025Updated:August 18, 202503 Mins Read
    پیاوێکی ئاوارەی یەمەن یارمەتی مرۆیی وەردەگرێت کە لەلایەن ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویجەوە لە پارێزگای حجە لە مانگی نیسانی 2024 پێشکەشکرا. AFP/گێتی ئیمەیجس
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    میلیشیا‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بەردەوامن‭ ‬لە‭ ‬سەرپێچیکردنی‭ ‬بانگەوازە‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬ئازارەکانی‭ ‬گەلی‭ ‬یەمەن‭ ‬و‭ ‬ڕێزگرتن‭ ‬لە‭ ‬مافی‭ ‬ژیانیان‭ ‬بە‭ ‬شکۆمەندی‭.‬

    ئەو‭ ‬گرووپە‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬حوزەیرانی‭ ‬2024‭ ‬شەپۆلێکی‭ ‬دەستگیرکردنیان‭ ‬ئەنجامدا‭. ‬دەیان‭ ‬کارمەندی‭ ‬یەمەنی‭ ‬کە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬یارمەتییە‭ ‬مرۆییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬و‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬دیپلۆماسییەکان‭ ‬لە‭ ‬یەمەن‭ ‬کاریان‭ ‬دەکرد،‭ ‬لەوانەش‭ ‬ڕێکخراوەکانی‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان،‭ ‬بە‭ ‬تۆمەتی‭ ‬سیخوڕیکردن‭ ‬ڕفێنران‭.‬

    لێکۆڵەرانی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬فشاردا‭ ‬دانپێدانیان‭ ‬لە‭ ‬دەستگیرکراوانی‭ ‬بێتاوان‭ ‬وەرگرتووە،‭ ‬کە‭ ‬ڕەنگدانەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬تۆمەتانە‭ ‬بوو‭ ‬لەلایەن‭ ‬گروپەکەوە‭ ‬دژییان‭ ‬دروستکرابوون‭. ‬

    دەستگیرکراوەکان‭ ‬بەڵێنی‭ ‬ئازادکردنیان‭ ‬پێدەدرا‭ ‬ئەگەر‭ ‬دانیان‭ ‬بە‭ ‬تۆمەتە‭ ‬هەڵبەستراوەکاندا‭ ‬بنایە‭. ‬بەڵام‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بەڵێنەکەیان‭ ‬نەبردە‭ ‬سەر،‭ ‬بەڵکو‭ ‬تا‭ ‬پاساو‭ ‬بۆ‭ ‬کردەوەکانیان‭ ‬بهێننەوە‭ ‬ئەو‭ ‬جۆرە‭ ‬دانپێدانانەیان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬میدیاکانی‭ ‬پەیوەست‭ ‬بە‭ ‬حوسییەکاندا‭ ‬هاوبەشپێکرد‭.‬

    لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئەیلولی‭ ‬2024،‭ ‬موعەمەر‭ ‬ئەلعریانی‭ ‬وەزیری‭ ‬ڕاگەیاندن‭ ‬و‭ ‬ڕۆشنبیری‭ ‬و‭ ‬گەشتوگوزاری‭ ‬یەمەن‭ ‬ئیدانەی‭ ‬دەستگیرکردنەکانی‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬داوای‭ ‬لە‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬کرد‭ ‬فشار‭ ‬بخەنە‭ ‬سەر‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬ئازادکردنی‭ ‬هەموو‭ ‬کارمەندانی‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان،‭ ‬دامەزراوە‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬و‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬ناوخۆییەکان‭ ‬و‭ ‬هەروەها‭ ‬نوێنەرایەتییە‭ ‬دیپلۆماسییەکان‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬زەبری‭ ‬هێز‭ ‬دەستبەسەرکراون‭.‬

    ‭”‬تیرۆریستانی‭ ‬حوسی‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬ئێرانەوە‭ ‬پشتیوانی‭ ‬دەکرێن،‭ ‬زنجیرەیەک‭ ‬دانپێدانانی‭ ‬بەزۆر‭ ‬وەرگیراوی‭ ‬دەستگیرکراوانی‭ ‬یەمەن‭ ‬بڵاودەکەنەوە،‭ ‬کە‭ ‬بەشێکی‭ ‬زۆریان‭ ‬لەنێو‭ ‬دەستەبژێراندان،‭ ‬لەوانە‭ ‬کەسانی‭ ‬ئەکادیمی‭ ‬و‭ ‬پسپۆڕ‭ ‬کە‭ ‬ساڵانێکی‭ ‬زۆریان‭ ‬لە‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬نێودەوڵەتییەکانی‭ ‬فریاگوزاری‭ ‬مرۆیی‭ ‬و‭ ‬نوێنەرایەتییە‭ ‬دیپلۆماسییەکان‭ ‬لە‭ ‬یەمەن‭ ‬خزمەتیان‭ ‬کردووە،‭ ‬وەکو‭ ‬کەرەستەیەک‭ ‬بۆ‭ ‬پڕوپاگەندەی‭ ‬سیاسی‭ ‬بەکاریان‭ ‬دەهێنن‭. ‬تاوانێکی‭ ‬قێزەون‭ ‬لەم‭ ‬چەشنە‭ ‬سوکایەتیپێکردنی‭ ‬ئاشکرای‭ ‬گروپەکە‭ ‬بە‭ ‬گەلی‭ ‬یەمەن،‭ ‬بەربەرییەت،‭ ‬دواکەوتوویی‭ ‬و‭ ‬نەبوونی‭ ‬بەها‭ ‬ئاکارییان‭ ‬ئاشکرا‭ ‬دەکات،‭” ‬ئەلعریانی‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    هێزە‭ ‬فرەنەتەوەییەکان‭ ‬وەڵامی‭ ‬داواکەیان‭ ‬داوەتەوە،‭ ‬دیارترینیان‭ ‬ناردنی‭ ‬هێزێکی‭ ‬ئەرکیی‭ ‬فڕۆکەهەڵگری‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەمریکایە‭ ‬بۆ‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭. ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬کانوونی‭ ‬دووەمی‭ ‬2025،‭ ‬هێزەکانی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬14‭ ‬مووشەکی‭ ‬حوسییان‭ ‬تێکشاند‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬ئێرانەوە‭ ‬نێردرابوون‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکانی‭ ‬ژێر‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬یەمەن‭ ‬بهاوێژرێن‭.‬

    ‭”‬کردەوەکانی‭ ‬تیرۆریستانی‭ ‬حوسی‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬ئێرانەوە‭ ‬پشتیوانی‭ ‬دەکرێن‭ ‬بەردەوامە‭ ‬لە‭ ‬مەترسی‭ ‬خستنە‭ ‬سەر‭ ‬دەریاوانە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬و‭ ‬تێکدانی‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬کەشتیوانیی‭ ‬بازرگانیی‭ ‬لە‭ ‬باشووری‭ ‬دەریای‭ ‬سووری‭ ‬و‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬ئاوییە‭ ‬تەنیشتییەکان‭.” ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬مایکڵ‭ ‬کوڕیڵا،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬ئەوکاتەی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬بەردەوام‭ ‬دەبین‭ ‬لە‭ ‬گرتنەبەری‭ ‬هەنگاوەکان‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬ژیانی‭ ‬دەریاوانە‭ ‬بێتاوانەکان‭ ‬و‭ ‬هەمیشە‭ ‬گەلەکەمان‭ ‬دەپارێزین‭.”‬

    بۆ‭ ‬چەندین‭ ‬ساڵ‭ ‬ژمارەیەکی‭ ‬زۆر‭ ‬لە‭ ‬قوربانیی‭ ‬بێتاوان‭ ‬لەلایەن‭ ‬حوسییەکانەوە‭ ‬تووشی‭ ‬ڕفاندن،‭ ‬بێسەروشوێنکردنی‭ ‬زۆرەملێ،‭ ‬ئەشکەنجەی‭ ‬دەروونی‭ ‬و‭ ‬جەستەیی‭ ‬بوونەتەوە،‭ ‬وە‭ ‬بە‭ ‬بڵاوکردنەوەی‭ ‬وێنە‭ ‬و‭ ‬دانپێدانانەکانیان‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬زۆرەملێ‭ ‬وەرگیراون‭ ‬ناوبانگیان‭ ‬لەکەدار‭ ‬بووە،‭ ‬وەزیر‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬

    دیالا‭ ‬حەیدەر،‭ ‬لێکۆڵەری‭ ‬یەمەن‭ ‬لە‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬لێبوردنی‭ ‬نێودەوڵەتی،‭ ‬داوای‭ ‬ئازادکردنی‭ ‬دەستبەجێی‭ ‬ئەو‭ ‬کارمەندانەی‭ ‬کرد‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬ئارەزووی‭ ‬خۆیان‭ ‬دەستگیریان‭ ‬کردوون،‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬تەمموزی‭ ‬2024‭ ‬ڕایگەیاند‭:‬

    ‭”‬ئەم‭ ‬شەپۆلە‭ ‬مەترسیدارە‭ ‬دەستگیرکردنە‭ ‬کە‭ ‬مافەکانی‭ ‬مرۆڤ‭ ‬و‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬مرۆڤایەتی‭ ‬دەکاتە‭ ‬ئامانج،‭ ‬بیرهێنانەوەی‭ ‬توندی‭ ‬دیکەی‭ ‬ئەو‭ ‬مەودایەیە‭ ‬کە‭ ‬دەسەڵاتدارانی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬دەیبەزێنن‭ ‬لە‭ ‬سەرکوتکردنی‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬مەدەنیدا‭. ‬جگە‭ ‬لەوەش،‭ ‬ئەم‭ ‬هەڵمەتانە‭ ‬دۆخی‭ ‬ناجێگیری‭ ‬و‭ ‬خراپی‭ ‬مرۆیی‭ ‬و‭ ‬مافە‭ ‬مرۆییەکان‭ ‬لە‭ ‬یەمەن‭ ‬بەرەو‭ ‬خراپتر‭ ‬دەکەن،‭ ‬چونکە‭ ‬زۆرێک‭ ‬لەوانەی‭ ‬کە‭ ‬دەستگیرکراون‭ ‬کاریان‭ ‬بۆ‭ ‬پێشکەشکردنی‭ ‬هاوکاری‭ ‬یاخود‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئەو‭ ‬کەسانە‭ ‬دەکرد‭ ‬کە‭ ‬ئەوپەڕی‭ ‬پێوویستیان‭ ‬بە‭ ‬یارمەتی‭ ‬بوو‭.” ‬

    سەرچاوەکان‭: ‬ئەشرق‭ ‬ئەلئەوسەت،‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬لێبوردنی‭ ‬نێودەوڵەتی،‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭.‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleهاوبەشیی بەحرەین و بەڕیتانیا لە گەشەکردنی بەردەوامدایە
    Next Article ئۆزبەکستان و تورکمانستان سەقامگیری ناوچەکە پتەودەکەن

    Related Posts

    پەیامی سەرەکیی سەرۆك

    August 11, 2026

    کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە

    August 10, 2026

    ھاوبەشیی قەتەڕ و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ

    August 10, 2026

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت | بەرگی 14 بەهاری 2026

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.