Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      پاراستنی دەریای سوور

      May 13, 2025

      پاراستنی ئاسایشی دەریاکان

      May 13, 2025

      فەرماندەییکردنی هاوپەیمانییەکی دەریایی

      May 13, 2025

      ئەرکێکی پزیشکیی فرەنەتەوەیی

      May 7, 2025

      پتەوکردنی بەرگریی پێکەوەیی

      April 30, 2025
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      کوەیت و ئەمریکا هاوبەشیی بەرگری پتەودەکەن

      April 9, 2025

      بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەرنامەی کاری تورکمانستان و ئەمریکا

      April 9, 2025

      ئەردەن دژ بە کاریگەریی خراپی ناوچەیی دەجەنگێت

      April 9, 2025

      کۆماری قڕغستان پەیوەندی ستراتیژی لەگەڵ ویلایەتی مۆنتانا بنیات دەنێت

      April 9, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 13, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 6, 2024

      March 27, 2024

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      سەربازێکی تایبەت بۆ فەرماندەیی هێزە تایبەتەکان

      April 9, 2025

      کوەیت و ئەمریکا هاوبەشیی بەرگری پتەودەکەن

      April 9, 2025

      بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەرنامەی کاری تورکمانستان و ئەمریکا

      April 9, 2025
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home»تایبتمەندیەکان»پاراستنی ئاسایشی دەریاکان
    تایبتمەندیەکان

    پاراستنی ئاسایشی دەریاکان

    مەشقی دەریایی نێودەوڵەتیی 2025 بە ئامانجی هاوبەشی پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییەکان، زیاتر لە 30 وڵات یەکدەخات.
    UnipathBy UnipathMay 13, 2025No Comments6 Mins Read
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    مەشقی دەریایی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ (‬IMX‭) ‬بۆ‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬کاری‭ ‬تیم،‭ ‬هاوبەشییەکان،‭ ‬یەکخستن‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬لە‭ ‬دەیان‭ ‬وڵاتەوە‭ ‬هێزە‭ ‬دەریاییەکان‭ ‬کۆدەکاتەوە‭. ‬ئەوان‭ ‬ڕاهێنانە‭ ‬کردارییەکانی‭ ‬دەستگیرکردنی‭ ‬قاچاخچییەکان،‭ ‬پاراستنی‭ ‬ڕێگا‭ ‬ئاوییەکان،‭ ‬پوچەڵکردنەوەی‭ ‬مین،‭ ‬بەگەڕخستنی‭ ‬درۆنە‭ ‬دەریاییەکان‭ ‬و‭ ‬پارێزگاریکردن‭ ‬لە‭ ‬بەندەرەکانیان‭ ‬ئەنجامدا‭.‬

    گەڕی‭ ‬مانگی‭ ‬شوباتی‭ ‬2025ـی‭ ‬IMX‭ ‬ڕەهەندێکی‭ ‬دیکەی‭ ‬بۆ‭ ‬فراوانکردنی‭ ‬تواناکانی‭ ‬بەشداربووانی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬زیاد‭ ‬کرد‭: ‬چۆڵکردنی‭ ‬ئاڵۆزی‭ ‬هەزاران‭ ‬قوربانیی‭ ‬زریانی‭ ‬تسونامی‭ ‬لە‭ ‬وڵاتێکی‭ ‬خەیاڵی‭.‬

    ئەم‭ ‬سیناریۆیە‭ ‬ڕۆڵێکی‭ ‬گەورەتری‭ ‬بە‭ ‬سەربازە‭ ‬جوڵەپێکراوەکانی‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬51/5ـی‭ ‬ئەمریکای‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬لیوای‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬گەڕۆك‭ ‬و‭ ‬هاوبەشە‭ ‬فرەنەتەوەییەکانیان‭ ‬بەخشی‭. ‬بە‭ ‬کارکردن‭ ‬لە‭ ‬بنکەیەکی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬لە‭ ‬شاری‭ ‬مەنامە،‭ ‬لە‭ ‬بەحرەین،‭ ‬ئەم‭ ‬سەربازە‭ ‬لێهاتوو‭ ‬و‭ ‬خۆگونجێنەرانەی‭ ‬پاکستان،‭ ‬میسڕ،‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬ئەوروپا‭ ‬بۆ‭ ‬بەجێگەیاندنی‭ ‬ئەرکی‭ ‬مەشقەکە،‭ ‬هێندەی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬سوودیان‭ ‬لە‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬وەرگرت‭.‬

    ‭”‬ئەم‭ ‬مەشقە‭ ‬تێڕوانینی‭ ‬زۆری‭ ‬بۆ‭ ‬مامەڵەکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬بارودۆخی‭ ‬تاک‭ ‬بە‭ ‬ڕێگای‭ ‬جیاواز‭ ‬پێشکەش‭ ‬کرد،‭” ‬فەرماندەی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬پاکستان‭ ‬ڕەشید‭ ‬مەحمود‭ ‬شێخ‭ ‬کە‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬مەشقی‭ ‬بنکەی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬کرد،‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬من‭ ‬دڵنیام‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬دەستکەوتەکانی‭ ‬ئەم‭ ‬مەشقە‭ ‬لە‭ ‬پلاندانان‭ ‬و‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬جۆراوجۆر‭ ‬لە‭ ‬وڵاتەکانیاندا‭ ‬خزمەت‭ ‬بە‭ ‬هەموو‭ ‬بەشداربووان‭ ‬دەکەن‭.”‬

    فەرماندەی هیزی دەریایی پاکستان ڕەشید مەحمود شێخ لە مەشقی دوای فەرمانی IMX قسە بۆ سەربازەکان دەکات. لە تەنیشتیەوە عەقیدی هێزی دەریایی ئەمریکا ماڕک لیستۆن، چەپ و عەمید ڕوکن ستیڤن لایتفۆت، فەرماندەی هێزی ئەرکی 51/5ـی لیوای هێزی دەریایی گەڕۆک. عەریف. ئەینجێلا ویکۆکس/ هێزی دەریایی ئەمریکا

    5,000‭ ‬سەربازی‭ ‬سوپا‭ ‬لە‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬30‭ ‬وڵاتەوە‭ ‬بەشدارییان‭ ‬لە‭ ‬IMX 25ـدا‭ ‬کرد‭. ‬ئەم‭ ‬مەشقەی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەقامگیرییە‭ ‬دەریاییەی‭ ‬کە‭ ‬ماوەی‭ ‬12‭ ‬ڕۆژی‭ ‬خایاند‭ ‬هاوکات‭ ‬لەگەڵ‭ ‬مەشقی‭ ‬دەریایی‭ ‬خەنجەری‭ ‬خێرای‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ئەفریقا‭ ‬بەڕێوەچوو‭. ‬هێزە‭ ‬بەشداربووەکان‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبی،‭ ‬کەنداوی‭ ‬عومان،‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەدەن،‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭ ‬و‭ ‬ناوچە‭ ‬کەنارییەکانی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ئەفریقادا‭ ‬بڵاوبوونەوە‭. ‬

    لە‭ ‬بەندەری‭ ‬عەقەبەی‭ ‬ئەردەن،‭ ‬سەربازانی‭ ‬IMX‭ ‬تێکەڵ‭ ‬بە‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬یەکخراوی‭ ‬ڕۆژئاوا‭ ‬بوون،‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬یەکەکانی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬شاهانەی‭ ‬ئەردەن،‭ ‬پاسەوانی‭ ‬کەناراوەکانی‭ ‬یەمەن‭ ‬و‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬میسڕەوە‭ ‬بەهێزکرابوو‭. ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬یەکخراوی‭ ‬ڕۆژهەڵات‭ ‬کە‭ ‬بنکەکەی‭ ‬لە‭ ‬بەحرەین‭ ‬بوو،‭ ‬بەشداربووانی‭ ‬بەحرەین،‭ ‬میسڕ،‭ ‬عومان،‭ ‬پاکستان،‭ ‬قەتەڕ‭ ‬و‭ ‬ئیماڕاتی‭ ‬لەخۆگرتبوو‭.‬

    بەشداریکردنێک‭ ‬لە‭ ‬چالاکیی‭ ‬پزیشکیی‭ ‬جیهانیی‭ ‬IMX‭ ‬لە‭ ‬بەحرەین‭ ‬سەربازانی‭ ‬لە‭ ‬ناوچە‭ ‬مەودا‭ ‬زۆر‭ ‬دوورەوە‭ ‬بەلای‭ ‬خۆیدا‭ ‬ڕاکێشا‭. ‬پزیشکانی‭ ‬تیمارکەر‭ ‬و‭ ‬نەشتەرگەرانی‭ ‬کازاخستان‭ ‬و‭ ‬ئۆزبەکستان‭ ‬بۆ‭ ‬پێکهێنانی‭ ‬تیمێکی‭ ‬فرەنەتەوەیی‭ ‬بۆ‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬قوربانیانی‭ ‬جەنگ‭ ‬لە‭ ‬بەرەکانی‭ ‬جەنگدا‭ ‬چوونە‭ ‬پاڵ‭ ‬هاوبەشە‭ ‬بەحرەین،‭ ‬ئەردەن،‭ ‬پاکستان،‭ ‬فلیپین‭ ‬و‭ ‬ئەمریکییەکان‭.‬

    جێگری‭ ‬فەریقی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬جۆرج‭ ‬ویکۆف،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬کەشتیگەلی‭ ‬پێنجەمی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬لەنێو‭ ‬ئەو‭ ‬ئەفسەرە‭ ‬باڵایانەدا‭ ‬بوو‭ ‬کە‭ ‬پێزانینی‭ ‬خۆیان‭ ‬بۆ‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬دۆستانە‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬هێزە‭ ‬فرەنەتەوەییەکان‭ ‬دەربڕی‭ ‬سەرەڕای‭ ‬بوونی‭ ‬زمان‭ ‬و‭ ‬بنەمای‭ ‬سەربازیی‭ ‬جیاواز‭.‬

    ‭”‬بینینی‭ ‬ئەوەی‭ ‬ژمارەیەکی‭ ‬زۆر‭ ‬لە‭ ‬نەتەوەکان‭ ‬بەیەوەکەوە‭ ‬کاردەکەن‭ ‬شتێکی‭ ‬ئیلهام‭ ‬بەخشە‭. ‬ئاستی‭ ‬ناوازەی‭ ‬نوێنەرایەتیی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬بۆ‭ ‬سەرکەوتنمان‭ ‬لە‭ ‬پاراستنی‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬ئاوی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬چالاککردنی‭ ‬جوڵەی‭ ‬ئازادی‭ ‬بازرگانی‭ ‬ئێجگار‭ ‬گرنگە،‭” ‬جێگری‭ ‬فەریق‭ ‬ویکۆف‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬بەڕاستی‭ ‬IMX 2025‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬هاوبەشیکردن‭ ‬بۆ‭ ‬بەهێزکردن‭ ‬و‭ ‬فراوانکردنی‭ ‬تواناکانمان‭.”‬

    ئەندامێکی هێزی دەریایی شاهانەی ئەردەن لە میانی ڕاهێنان لە عەقەبە بە سەر دیوارێکدا هەڵدەگەڕێت. عەریف. تۆماس بڕاون/سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

    IMX‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2012‭ ‬وەکو‭ ‬مەشقێکی‭ ‬دەریایی‭ ‬دەستیپێکرد،‭ ‬کە‭ ‬سەرنجی‭ ‬خستبووە‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬دەستنیشانکردن،‭ ‬خۆپاراستن‭ ‬و‭ ‬لەناوبردنی‭ ‬مینە‭ ‬دەریاییەکان‭. ‬هەرچەندە‭ ‬ئەو‭ ‬ڕاهێنانە‭ ‬لە‭ ‬مەشقی‭ ‬ساڵی‭ ‬2025ـدا‭ ‬بەردەوام‭ ‬بوو،‭ ‬جەختی‭ ‬خستبووە‭ ‬سەر‭ ‬هێزێکی‭ ‬ئەرکی‭ ‬بەرپەرچدانەوەی‭ ‬مین‭ ‬کە‭ ‬بنکەکەی‭ ‬لە‭ ‬کەنداوی‭ ‬عومان‭ ‬بوو،‭ ‬بەڵام‭ ‬IMX‭ ‬مەودای‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬پەیڕەوکردنی‭ ‬پێشکەوتنی‭ ‬تەکنەلۆژی‭ ‬لە‭ ‬درۆن‭ ‬و‭ ‬زیرەکی‭ ‬دەستکرددا‭ ‬فراوانتر‭ ‬کردووە‭.‬

    بەکارهێنانی‭ ‬درۆنی‭ ‬دەریایی‭ ‬بێ‭ ‬کارمەند،‭ ‬کە‭ ‬سەردەکەونە‭ ‬سەر‭ ‬ڕووی‭ ‬ئاو،‭ ‬دەڕۆنە‭ ‬ژێر‭ ‬ئاو‭ ‬و‭ ‬بەسەریدا‭ ‬دەفڕن،‭ ‬لە‭ ‬دەستنیشانکردنی‭ ‬نەیارانی‭ ‬مەترسیدار‭ ‬کە‭ ‬ئامانجیان‭ ‬تێکدانی‭ ‬کەشتیوانی‭ ‬یان‭ ‬هێرشکردنە‭ ‬سەر‭ ‬بەندەرەکان‭ ‬بوو،‭ ‬یارمەتی‭ ‬دەریاوانەکانی‭ ‬دا‭. ‬ئەم‭ ‬سیستەمە‭ ‬ڕۆبۆتییانە‭ ‬لە‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبیدا‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئەو‭ ‬کەشتیانەی‭ ‬لە‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬ئاوی‭ ‬ستراتیژیی‭ ‬وەکو‭ ‬گەرووی‭ ‬هورمزدا‭ ‬دەڕۆن‭ ‬بەکارهێنران‭.‬

    لە‭ ‬مەشقە‭ ‬سیناریۆییەکە‭ ‬لە‭ ‬عەقەبە،‭ ‬درۆنێکی‭ ‬ژێر‭ ‬ئاو‭ ‬بەلەمێکی‭ ‬پڕ‭ ‬لە‭ ‬تیرۆریستیان‭ ‬لە‭ ‬باکووری‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭ ‬دەستنیشان‭ ‬کرد‭ ‬کە‭ ‬دەچووە‭ ‬ناو‭ ‬سنوورە‭ ‬ئاوییەکانی‭ ‬ئەردەن،‭ ‬کە‭ ‬هێزە‭ ‬فرەنەتەوەییەکان‭ ‬لە‭ ‬کاتی‭ ‬خۆیدا‭ ‬ئاگادار‭ ‬دەکاتەوە‭ ‬بۆ‭ ‬شکستپێهێنانی‭ ‬هەڕەشەکە‭.‬

    ‭”‬مەشقەکە‭ ‬واقیعی‭ ‬هەڕەشەکانی‭ ‬ئێستا‭ ‬و‭ ‬داهاتووی‭ ‬بە‭ ‬یەکخستنی‭ ‬سیستەمی‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬بۆ‭ ‬لەناوبردنی‭ ‬ھەموو‭ ‬جۆرە‭ ‬ھەڕەشە‭ ‬ئەگەرییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬ھێڵەکانی‭ ‬کەشتیوانی‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭ ‬ھاوشێوە‭ ‬کرد،‭ ‬چونکە‭ ‬یەکێکە‭ ‬لە‭ ‬قەرەباڵغترین‭ ‬ڕێگاکان‭ ‬کە‭ ‬ئاسیا‭ ‬و‭ ‬ئەوروپا‭ ‬بەیەکەوە‭ ‬دەبەستێتەوە‭.” ‬عەقید‭ ‬هیشام‭ ‬ئەلجەراح،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬شاهانەی‭ ‬ئەردەن‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    وەکو‭ ‬وڵاتی‭ ‬میوانداری‭ ‬بەشێکی‭ ‬زۆری‭ ‬IMX 25،‭ ‬بەحرەین‭ ‬بەشێکی‭ ‬زۆری‭ ‬ئەو‭ ‬هێزانەی‭ ‬دابین‭ ‬دەکرد‭ ‬کە‭ ‬بەشدارییان‭ ‬تێدا‭ ‬کردبوو‭. ‬ئەو‭ ‬سەربازانە‭ ‬نەک‭ ‬تەنها‭ ‬لە‭ ‬هێزی‭ ‬دەریاییەوە،‭ ‬بەڵکو‭ ‬لە‭ ‬ئەندازیارانی‭ ‬سوپا،‭ ‬هێزە‭ ‬تایبەتەکان‭ ‬و‭ ‬دەزگا‭ ‬خزمەتگوزارییە‭ ‬پزیشکییەکانیشەوە‭ ‬هاتبوون‭. ‬کەشتیی‭ ‬بەحرەینی‭ ‬خالید‭ ‬بن‭ ‬عەلی،‭ ‬کە‭ ‬160‭ ‬دەریاوان‭ ‬و‭ ‬ئەفسەری‭ ‬هەڵگرتبوو،‭ ‬وەکو‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬هێزێکی‭ ‬دەریایی‭ ‬فرەنەتەوەیی‭ ‬لە‭ ‬IMX‭ ‬کەشتیوانیی‭ ‬کرد‭. ‬ئاوێتەی‭ ‬کەشتیگەلێکی‭ ‬فرەنەتەوەیی‭ ‬بوو‭ ‬کە‭ ‬کەشتی‭ ‬سەیفی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬پاکستانیشی‭ ‬لەخۆگرتبوو،‭ ‬کە‭ ‬کەشتیەکی‭ ‬ڕێنمایی‭ ‬مووشەکییە‭. ‬

    درۆنێکی گەڕۆکی دەریاوانی بێ کارمەندی سەر ڕووی دەریا لە میانی مەشقی دەریاییدا دەریاوانی دەکات. یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی بریتییە لە پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەکان، کە سوودی بۆ کەشتیوانی هەیە.
    سەرۆکی ئەفسەرانی پلە نزم عارف پاتانی/هێزی دەریایی ئەمریکا

    ‭”‬ئێمە‭ ‬شانازیی‭ ‬بە‭ ‬میوانداریکردنی‭ ‬مەشقێکی‭ ‬دەریایی‭ ‬نێودەوڵەتیی‭ ‬بەم‭ ‬قەبارەیە‭ ‬و‭ ‬بەشداریی‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬30‭ ‬وڵات‭ ‬دەکەین،‭” ‬عەمیدی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬بەحرەین‭ ‬ئەحمەد‭ ‬بن‭ ‬عەلی‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬ڕوویەکەوە‭ ‬سوودێکی‭ ‬زۆری‭ ‬بۆ‭ ‬ئێمە‭ ‬هەبوو،‭ ‬چ‭ ‬لەگەڵ‭ ‬خزمەتگوزارییە‭ ‬پزیشکییەکان،‭ ‬هێزی‭ ‬تایبەت‭ ‬یاخود‭ ‬کەشتییەکان‭. ‬بەحرەین‭ ‬خاوەنی‭ ‬کەشتیی‭ ‬هاوشێوەی‭ ‬ئەو‭ ‬کەشتییە‭ ‬تێکشکێنەر‭ ‬و‭ ‬مینبڕانە‭ ‬نییە‭ ‬کە‭ ‬بەشدارییان‭ ‬لە‭ ‬مەشقەکەدا‭ ‬کرد،‭ ‬بۆیە‭ ‬کاتێک‭ ‬ئەفسەرەکانمان‭ ‬لەسەریان‭ ‬کار‭ ‬دەکەن،‭ ‬ئەزموونێکی‭ ‬بەنرخ‭ ‬بەدەست‭ ‬دەهێنن‭.”‬

    بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ئاشنابوون‭ ‬بە‭ ‬درۆنەکان‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬ئامانجێکی‭ ‬بەنرخی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬بۆ‭ ‬هێزەکانی‭ ‬بەحرەین،‭ ‬عەمیدی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەحمەد‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬

    ‭”‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬سەرنجەکانی‭ ‬خستبووە‭ ‬سەر‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬سیستەمی‭ ‬ئاوێتەکراوی‭ ‬درۆنە‭ ‬دەریاییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬چالاکییە‭ ‬تیرۆریستییەکان،‭ ‬تاوانە‭ ‬دەریاییەکان‭ ‬و‭ ‬چەتەی‭ ‬دەریایی‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬ناوچە‭ ‬بەرفراوانەکانی‭ ‬دەریا،‭” ‬ناوبراو‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬هەروەها‭ ‬بۆ‭ ‬بەشداریکردن‭ ‬لە‭ ‬خولەکانی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬تایبەتمەند‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەم‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬هاوچەرخانە‭ ‬بانگهێشتی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دۆستی‭ ‬کردووە،‭ ‬وە‭ ‬ئێمە‭ ‬توانیمان‭ ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬مەشقەکەدا‭ ‬کاریگەریی‭ ‬ئەم‭ ‬تەکنەلۆژیایانە‭ ‬ببینین‭.”‬

    IMX 25‭ ‬نۆیەمین‭ ‬گەڕی‭ ‬مەشقی‭ ‬دەریایی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬دەستپێکردنی‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2012‭. ‬ئەم‭ ‬مەشقە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سەرهەڵدانی‭ ‬هەڕەشەکان‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬کەشتیوانی‭ ‬لە‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬ئاوی‭ ‬ستراتیژیی‭ ‬وەکو‭ ‬باب‭ ‬ئەلمەندەب،‭ ‬کەناڵی‭ ‬سوێس‭ ‬و‭ ‬گەرووی‭ ‬هورمز،‭ ‬گرنگتر‭ ‬بووە‭.‬

    عەقیدی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬ئەلبەلووشی،‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬فەرماندەکانی‭ ‬IMX،‭ ‬شانازی‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬سەرکەوتنی‭ ‬ئەرکی‭ ‬مەشقی‭ ‬هاوبەش‭ ‬دەربڕی‭ ‬کە‭ ‬سوودبەخش‭ ‬دەبێت‭ ‬بۆ‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬جیهانی‭ ‬ڕاستەقینە‭.‬

    ‭”‬با‭ ‬بەردەوام‭ ‬بین‭ ‬لە‭ ‬کارکردن‭ ‬لەپێناو‭ ‬ژینگەیەکی‭ ‬دەریایی‭ ‬سەلامەتتر‭ ‬و‭ ‬پارێزراوتر‭ ‬کە‭ ‬گەلەکانمان‭ ‬بتوانن‭ ‬بە‭ ‬ئاشتی‭ ‬و‭ ‬خۆشگوزەرانییەوە‭ ‬تێیدا‭ ‬جوڵە‭ ‬بکەن‭.” ‬عەمیدی‭ ‬ناوبراو‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    بەشداربووان‭ ‬لە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاستەوە‭ ‬لەوانە‭ ‬کازاخستان‭ ‬پرشنگدارترینی‭ ‬IMX 25‭ ‬بوون‭. ‬

    ‭”‬لە‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬سیاسەتی‭ ‬هاوسەنگی‭ ‬دەرەوەی‭ ‬خۆیدا،‭ ‬وەزارەتی‭ ‬بەرگریی‭ ‬کۆماری‭ ‬کازاخستان‭ ‬بەردەوامە‭ ‬لە‭ ‬پاراستنی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬نزیک‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پێکهاتەی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬NAVCENT‭”. ‬عەقیدی‭ ‬پێشووی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬کازاخستان،‭ ‬عەزمەت‭ ‬مورزابێکۆڤ،‭ ‬نوێنەری‭ ‬باڵای‭ ‬پێشووی‭ ‬وڵاتەکە‭ ‬لە‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬بە‭ ‬دیاریکراوی،‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬کازاخستان‭ ‬چاودێرانی‭ ‬بۆ‭ ‬25ـەمین‭ ‬مەشقی‭ ‬دەریایی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬نارد‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬شوباتدا‭ ‬لە‭ ‬ناوچەی‭ ‬بەرپرسیارێتی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بەڕێوەچوو‭. ‬ئەفسەرانی‭ ‬کازاخستان‭ ‬ئاشنابوون‭ ‬بە‭ ‬پڕۆسەی‭ ‬دەرکردنی‭ ‬بڕیار‭ ‬و‭ ‬ئەزموونەکانیان‭ ‬لە‭ ‬بواری‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دەریایی،‭ ‬پاککردنەوەی‭ ‬مین‭ ‬و‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬درۆن‭ ‬لە‭ ‬دەریادا‭ ‬ئاڵوگۆڕ‭ ‬کرد‭.”‬

    فەریقی‭ ‬یەکەمی‭ ‬ئەمریکی‭ ‬مایکڵ‭ ‬کوڕیڵا‭ ‬هاوڕا‭ ‬بوو‭. ‬وەکو‭ ‬فەرماندەی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬لەپێناو‭ ‬فراوانکردنی‭ ‬بازنەی‭ ‬هاوپەیمانییە‭ ‬دەریاییە‭ ‬فرەنەتەوەییەکان‭ ‬کە‭ ‬چاودێریی‭ ‬ڕێڕەوە‭ ‬یاوییە‭ ‬گرنگەکان‭ ‬دەکەن،‭ ‬سەرکردایەتیی‭ ‬هەوڵێکی‭ ‬کرد‭.‬

    ‭”‬IMX 25‭ ‬پابەندبوونی‭ ‬بەکۆمەڵی‭ ‬هاوپەیمانان‭ ‬و‭ ‬هاوبەشەکانمان‭ ‬بۆ‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دەریایی‭ ‬ناوچەیی،‭ ‬زیادکردنی‭ ‬کارکردنی‭ ‬پێکەوەیی،‭ ‬وە‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە‭ ‬نیشان‭ ‬دەدات،‭” ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬کوڕیڵا‭ ‬ڕایگەیاند‭.   ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleفەرماندەییکردنی هاوپەیمانییەکی دەریایی
    Next Article پاراستنی دەریای سوور

    Related Posts

    پاراستنی دەریای سوور

    May 13, 2025

    فەرماندەییکردنی هاوپەیمانییەکی دەریایی

    May 13, 2025

    ئەرکێکی پزیشکیی فرەنەتەوەیی

    May 7, 2025

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2025 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.