دەستەی یونیپاس | وێنەکان لەلایەن فەرماندەیی ناوەندی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا
هەر سوپایەک کەرتێکی تایبەتمەند لە پزیشک، پەرستار، تیمارکەران بۆ ئامادەکاری بۆ برین و بریندارییە حەتمییەکان دەهێڵێتەوە. بەڵام بە دەگمەن ئەم جۆرە سەربازانە کە بە هەزاران کیلۆمەتر دوور لە وڵاتەکانی خۆیاندا جێگیرن،
دەرفەتیان دەبێت تەکنیکەکانی باشترکردنی توانای مانەوەیان هاوبەشپێبکەن.
بەحرەین بە میوانداریکردنی چالاکیی تەندروستیی جیهانی بۆ 77 تیمارکەر، پەرستار و پزیشک لە مەشقی دەریایی نێودەوڵەتی لە شوباتی 2025 دەرفەتێکی لەو شێوەیەی بۆ هەماهەنگی و ئاوێتەکردن ڕەخساند.
لە یەک ئەرکدا بۆ چارەسەرکردنی قوربانییانی سەنگەرەکان، کازاخی و ئۆزبەکییەکان لە تەنیشت هاوکارە سەربازییەکانی بەحرەین، ئەردەن، پاکستان، ئەمریکا، فلیپین و ئوستڕالیا برینەکانیان پێچایەوە، پەلەکانیان جێگیرکرد و خوێنبەربوونیان وەستاند.
”ئەم وانانە یارمەتیمان دەدەن لە نوێکردنەوەی زانیارییە پزیشکییەکانمان بۆ ڕزگارکردنی ژیان.” رائیدی هێزی دەریایی عاسیف عەلی جەمالی، پزیشکی نەشتەرگەری گشتی لە هێزی دەریایی پاکستان ڕایگەیاند. “گرنگە لەگەڵ تیمارکەران و پزیشکانی هێزی دەریایی جیاواز کاربکەین. ئاشنابین بە ئەزموون و ڕێنماییەکانیان و هاوبەشپێکردنی ئەزموون و ڕێنماییەکانمان لەپێناو یەک دۆزی هاوبەش کە وامان لێدەکات لە گەڕانەوەمان بۆ وڵاتەکانمان هەست بە متمانە و ئاسوودەیی زیاتر بکەین.”

چالاکیی تەندروستی جیهانی کە هەفتەیەک دەخایەنێت بە فێرکاری ناو پۆل دەستی پێکرد و بە نمایشێکی لێهاتووییەکان لە بوارەکەدا گەیشتە لوتکە. بەشێکی زۆری مەشقەکە ئەنجامدرا، بە نمایشکردنی نوێترین تەکنەلۆژیای ژیاندنەوەی دڵ و سییەکان تەواوکرا، کە لە ناوەندی شازادەی جێنشین بۆ ڕاهێنان و توێژینەوەی پزیشکی لە بەحرەین ئەنجامدرا.
موقەدەم عیسا ئەلنازارۆڤا، سەرۆکی بەشی نەشتەرگەریی پزیشکیی هێزی دەریایی کازاخستان، ستایشی ئەو کارە تیمییەی کرد کە بووە هۆی هەماهەنگی کردنێکی بێ خەوش لە میانی مەشقی قوربانییە بەکۆمەڵەکاندا کە کۆتایی بە مەشقەکانیان هێنا. تیمە پزیشکییە فرەنەتەوەییەکان خەڵکانی بریندار، سەربازان و مەدەنییەکان، لە گۆڕەپانی جەنگدا ڕزگارکرد و بۆ نەخۆشخانەیەکی مەیدانی گواستیانیاننەوە.
”بە بوون لە پێگەی فەرماندەیی، ئاستی ئامادەکاریی تیمە پزیشکییە تاکتیکییەکان کە لێرە تێبینیم کرد زۆر سەرسامی کردم،” موقەدەم ئەلنەزارۆڤا ڕایگەیاند. “شتێکی نموونەیی دەبێت ئەگەر تیمەکانمان لە کازاخستان بتوانن ئاستێکی باش پێشکەش بکەن هاوشیوەی ئەوەی تیمەکان لێرە نیشانیاندا.”
ئامانجی سەرەکیی چالاکیی پزیشکی بریتییە لە یەکخستنی تاکتیک و ڕێکارە پزیشکییەکان لە نێوان وڵاتانی بەشداربوو تا بە شێوەیەکی کاراتر ژیانی خەڵک ڕزگاربکەن، عەقید محەمەد عەلی ئەل بوفلاسا، فەرماندەی ناوەندی پزیشکیی دەریایی لە خزمەتگوزاریی پزیشکی شاهانەی هێزی بەرگریی بەحرەین ڕایگەیاند.
بە ڕەچاوکردنی سیناریۆی سەرەکی IMX 2025، چۆڵکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە بەشێک لە وڵاتێک کە لە ژێر هێرشی مووشەکیدایە، ڕاهێنانە پزیشکییەکە سەرنجی خستبووە سەر ڕزگارکردنی قوربانییەکان لەسەر زەوییەکی جێگیر، بە پێچەوانەی مەشقەکانی پێشوو کە سەرنجیان خستبووە سەر چارەسەرکردنی برینەکان لە دەریادا.

بەرلەوەی پزیشکانی تیمارکەر نمایشەکەیان لە دەرەوە ئەنجام بدەن، ئەوان لە ھاوشێوەکردنێکی ناو ناوەند هەوڵێکی تاقیکارییان ئەنجامدا. شاشەیەک بە قەبارەی دیوار بۆ هاوشێوەکردنی سەنگەرێکی شەڕ، کامڵ لەگەڵ دەنگی تەقینەوە، ناڵەوهاوار و تەقەی دەنگی بەرز کاریگەریی وێنەیی و دەنگیی دروست دەکرد.
هەڵسەنگاندنی سەنگەرەکان جیاوازییەکی ڕیشەییە لە چاودێری پزیشکیی ئاسایی لە نەخۆشخانە مەدەنییەکان، عەقید محەمەد ڕایگەیاند. لە نەخۆشخانە مەدەنییەکان، ئۆتۆمبێلێکی فریاگوزاری کە بە نوێترین تەکنەلۆژیا ئامێربەندکراوە، بریندارەکە لەسەر ڕێگایەکی قیرتاوکراو دەگوازێتەوە. سەبارەت بە بریندارییەکانی جەنگ، کە دەکرێت فیشەک، تەقینەوە و بڕینی بەشەکانی جەستەی تێدابێت، بەگشتی پزیشکانی تیمارکەر بە تەنها لە بارودۆخی سەخت و مەترسیداردا کاردەکەن.
”یەکێک لە ئاڵنگارییەکان بریتییە لە سەختی ڕێکخستنی تیمێکی پزیشکی کە پێک بێت لە پسپۆڕانی چەند وڵاتێک لە چارەسەرکردنی بریندارییەکان و چۆڵکردنیان لە بەرەکانی جەنگ.” عەقید محەمەد ڕایگەیاند.
”سیستەمەکان و زانستی پزیشکی هەر یەکن، بەڵام ئێمە لە زماندا ڕووبەڕووی کێشە دەبینەوە. ئێمە وڵاتانێکمان هەیە کە بە ڕووسی، عەرەبی، ئینگلیزی و فلیپینی و زمانە ئەفریقییەکان قسەدەکەن. هەر وڵاتێک دەستەواژەی پزیشکیی و ڕۆتینی خۆی هەیە کە جیاوازن لە تەواوی وڵاتانی دیکە.”
ڕێکخەری سەرەکیی ڕاهێنانی پزیشکیی IMX بریتیی بوو لە ڕائیدی هێزی دەریایی ئەمریکی ڤرێدی مەنوای، بەڕێوەبەری چالاکیی پزیشکیی جیهانی بۆ فەرماندەیی ناوەندیی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا. تەشەنەکردنی ململانێ چەکدارییەکان و قەیرانە مرۆییەکان لە سەرانسەری جیهاندا پێویستی بەوەیە کە پسپۆڕانی پزیشکیی سەربازی هەوڵی بە ستانداردکردنی پەیڕەوەکان بدەن و تەکنەلۆژیای داهێنەرانە هاوبەشی پێبکەن، ناوبراو ڕایگەیاند.

”ژمارەی لەدەستدانی ژیانی مرۆڤەکان دڵتەزێنە، لەگەڵ ژمارەی بێشوماری ئەو تاکانەی بەدەست بریندارییەوە دەناڵێنن کە دەکرا بە وەڵامێکی هەماهەنگ کەمبکرێنەوە یان بە شێوەیەکی کاریگەر چارەسەر بکرێن.”ڕائید مەنوای لە میانی پشوویەک لە ڕاهێنانەکان لە بەحرەین ڕایگەیاند.
بەناوی ڕیالیزمەوە (بوونگەرایی)، فەرماندە بەحرەینییەکە جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کە دوا چالاکییەکانی مەشقەکە لە دەرەوە لە بیابانەکاندا ئەنجامبدرێن تەنانەت ئەگەر پێشبینییەکانی کەشوهەواش چاوەڕڕوانیی باران بارین بکات.
”هاوڕێ ئەمریکییەکەم پرسیاری ئەوەی لێکردم کە ئایا پێویستمان بە دابینکردنی چادرێک دەبێت. منیش ووتم نەخێر. پێوەیستە ئێمە لاسایی جیهانی ڕاستەقینە بکەینەوە و لە ھەموو بارودۆخێکدا کاربکەین”.عەقید محەمەد ڕایگەیاند. “لەکاتی شەڕدا، تۆ چادرت نییە، وە سەنگەری شەڕیش ڕێگە بە پزیشک نادات خۆی لە بارودۆخی سەخت بپارێزێت. هەتا زیاتر تیمەکە بخەیتە بەردەم بارودۆخی مەیدانی، زیاتر متمانە بەخۆبوون دروست دەکەیت بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن لە هەموو بارودۆخێکدا.”
لانی کەم سەردانکەرێکی سەربازی بۆ بەحرەین لەگەڵ ئەو هەڵسەنگاندنە هاوڕا بوو. بۆ د. قوسەی ئەلڕەشدان، ئاڵایەکی دەریایی بەخشرا بە خزمەتگوزاریی پزیشکیی شاهانەی ئەردەن، ڕاهێنانە مەیدانییەکە بە ڕادەی توانا لە ڕاستەقینە دەچوو.
”ئێمە ڕووبەڕووی ئاڵنگاریی هاوشێوەی ئەوانە بووینەوە کە دەکرێت لە بواری ئۆپەراسیۆنەکاندا ڕووبەڕووی ببینەوە” د. قوسەی ڕایگەیاند. “ئەوە یارمەتیدەرمان بوو بۆ بەرزکردنەوەی ئامادەییمان بۆ وەڵامدانەوەی حاڵەتە فریاگوزارییە پزیشکییەکان لە ژینگەیەکی شەڕکردندا.”