Getting your Trinity Audio player ready...
|
وتار و وێنەکان لەلایەن پاسەوانی نیشتمانیی ڤێرجینیا
لەنیوەی یەکەمی ساڵی 2024 ـدا، هێزە چەکدارەکانی تاجاکستان پەیوەندیی 21 ساڵەی خۆیان لەگەڵ هاوبەشە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی زنجیرەیەک چالاکی مەشق و ڕاهێنانەوە کە ئەندازیاری، جەنگی شاخ، تەکتیکی پیادە و پەیوەندییەکانی مەیدانی جەنگی لەخۆگرتبوو، دەوڵەمەندتر کرد.
لە سەرەتای ساڵی 2024، فڕۆکەوانانی پاسەوانی نیشتمانیی ڤێرجینیا بۆ ئەنجامدانی مەشقێک لەگەڵ ئەندازیارانی جەنگیی تاجاکستان و سەربازانی خاوەن ئەزموون لە لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی و پاراستنی سنوورەکان گەیشتنە تاجاکستان.
هاوبەشەکان مەشقەکانیان لەسەر چاککردنەوەی چاڵە دروستبووەکانی فڕۆکەخانەکان بەهۆی بۆمبەوە کە دەکرێت ڕێگری لە نیشتنەوەی فڕۆکەکان بکات چڕکردەوە. هەروەها مەشقیان لەسەر دانانی ناوچەی بەرگری کرد لە دۆخێکدا بنکەیەکی ئاسمانی بکەوێتە ژێر هێرشی سەربازیی هێزی زەمینییەوە.
”ئەزموونەکە بواری پێمان بەخشی لە یەکتر فێربین و بمانکات بە ئەندازیاری باشتر لە داهاتوودا،” کاپتنی تاجیکی ئەمیرجۆن هۆجیڤ ڕایگەیاند.
لە مانگی ئازاری 2024، سەربازانی پاسەوانی نیشتمانیی ڤێرجینیا کارامەیی پیادەییان لەگەڵ سەربازانی کەرتی ئاشتیپارێزی وەزارەتی بەرگریی تاجاکستان هاوبەشپێکرد.
هاوبەشەکان بابەتەکانی وەکو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ناوچە شارییەکان و ئاماژەکانی دەستی و چەکییەکان لە بەرەکانی شەڕدا تاوتوێ کردووە، ڕائید لە سوپای ئەمریکا ئیسحاق ڕیڤێرا ڕایگەیاند.

”ئاڵوگۆڕەکە بە مەشقێکی مەیدانی، کە سەربازەکان هەموو لێهاتووییەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لەناوچەیەکی شارنشیندا تاقیکردەوە، گەیشتە لوتکە،” ڕائید ڕیڤێرا ڕایگەیاند. “سەربازانی پاسەوانی نیشتمانیی ڤێرجینیا لەگەڵ هاوبەشە تاجیکییەکانیاندا بیرۆکە، باشترین کردارەکان و وانە فێربووەکانیان بەیەکەوە تاوتوێکرد.”
مانگێک دواتر، سەربازانی پاسەوانی نیشتمانیی ڤێرجینیا لەگەڵ سوپای تاجاکستان لە شاری ڕۆمیت کە کەوتووەتە ناوچەیەکی ڕۆژئاوای دوشانبێی پایتەخت، مەشقیی جەنگی شاخیان ئەنجامدا.
لە میانی مەشقەکاندا، سەربازانی ئەمریکا لەگەڵ هاوبەشە تاجیکییەکان لە کەرتی ئاشتیپارێزی وەزارەتی بەرگری و پاسەوانی نیشتمانیی تاجاکستان ئۆپەراسیۆنی جەنگی شاخیان ئەنجامدا. تیمەکە ڕاهێنانیان لەسەر گرێ بەستن و دابەزینە خوارەوە لە لوتکەیەکی 100 مەتری و دروستکردنی پردی گوریس ئەنجامدا.
لە دەوروبەری هەمان کاتدا، بەشداربووانی تاجیکی لە پێنج پێکهاتەی جیاوازی ئاسایش و سەربازی، لەوانە وەزارەتی بەرگری، پاسەوانی سنوور، پاسەوانی نیشتمانی، وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی بارودۆخی نائاسایی، لەگەڵ سەربازانی بەشی ئاماژە و ئەلیکترۆنیی ئەمریکادا مەشقیانکرد.
بەشێکی سەرەکی مەشقەکە بریتی بوو لە پێویستی پەیوەندی ڕادیۆیی سەلامەت، پارێزراو و متمانەپێکراو لە نێوان ئەو سەربازانەی کە لە گۆڕەپانەکەدا ئەرکەکانیان ئەنجام دەدا.
هاوشێوەی فڕۆکەخانە، ئاڵوگۆڕی تەکتیکی پیادە و جەنگی شاخاوی، وە ڕاهێنانی پەیوەندییەکان پشتیوانییان لە بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کرد. ڤێرجینیا و تاجاکستان لە ساڵی 2003ـوە هاوبەشن و بەیەکەوە زیاتر لە 200 چالاکییان ئەنجامداوە.
سەرکردەکانی تاجاکستان و ئەمریکا لە مانگی ئایاری 2024 بە ئاڵوگۆڕی بۆچوونی سەرکردە سەرەکییەکان لە دوشانبێ، کۆتاییان بەم چالاکییانە هێنا. عەمید ڕوکن تۆد هابارد لە پاسەوانی نیشتمانیی ڤێرجینیا لەگەڵ عەمید ڕوکنی تاجیکی ئیسمۆن شوکیرزۆدا، فەرماندەی هێزە گەڕۆکەکانی وڵاتەکە کۆبووەوە.
فەریق ڕەجەبالی ڕەحمۆنالی، فەرماندەی دەزگاکانی پاسەوانی سنووری تاجاکستان، بۆ ڕێزلێنان لە هاوبەشە ئەمریکییەکان بە سەردانێک گەیشتە ڤێرجینیا.
”من لەو هاوڕێیەتیانەی لەگەڵ هاوبەشە تاجیکییەکانمان دروستم کردووە چێژ دەبینم،” عەمید ڕوکن هابارد ڕایگەیاند. “ئەوان شانازی بە وڵاتی سەربەخۆی خۆیانەوە دەکەن و دەیانەوێت ئاسایش بۆ هاووڵاتییان باشتر بکەن.”
لە ساتی دەستپێکردنیەوە لە ساڵی 1993، بەرنامەی هاوبەشی پاسەوانی نیشتمانیی ویلایەتیی ئەمریکا گەشەی کردووە بۆ لەخۆگرتنی 92 هاوبەشی لەگەڵ 106 وڵاتدا.