Getting your Trinity Audio player ready...
|
دەسەڵاتدارانی ئاسایشی ئەردەن لە مانگی حوزەیرانی 2024ـدا لە شوقەیەکدا کە یەک کیلۆمەتر لە فڕۆکەخانەی سەربازیی مارکا لە عەممان دوورە، کۆگایەکی تەقەمەنییان دۆزیەوە.
لێکۆڵینەوەکان لە دوای دوو ڕۆژ بوونە دەرەنجامی دۆزینەوەی تەقەمەنی زیاتر لە کۆگایەکی گەڕەکی ئەبو عەلەندا لە عەممان، کە چەند کیلۆمەترێک لە شوقەکە دوورە.
هەموو ئەم تەقەمەنیانە لەلایەن فەیلەقی ئەندازیارانی شاهانەوە بەشێوەیەکی سەلامەت تەقێندرانەوە، وە بەڵگەکان وایان لە لێکۆڵەران کرد بگەنە ئەو باوەڕەی کە دوو کۆگاکە سەر بە یەک گروپی گومانلێکراوبن.
لەم دواییانەدا دەسەڵاتدارانی ئەردەن ڕێگرییان لە چەندین هەوڵی قاچاخچێتیی چەک کرد، کە دوایینیان لە مانگی ئازاری ساڵی 2024ـدا بوو، کاتێک هەوڵێکی قاچاخی ئەو چەکانەی کە لە میلیشیاکانی سوریاوە نێردرابوون بۆ شانەیەک لە ئەردەن شکستپێهێنا.
ئەردەن و ئەمریکا ساڵانێکە لە هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەی تیرۆریزم و قاچاخچێتی چەک لە ناوچەکە هەماهەنگی دەکەن. بەگوێرەی ئاماری خەرجییەکانی دەزگای گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکا، ئەردەن سێهەم گەورەترین وەرگری هاوکارییە دەرەکییەکانی ئەمریکایە، کە زۆربەیان بۆ هاوکاریی سەربازی تەرخانکراون.
سەرچاوەکان: تەلەفیزیۆنی ئەلعەرەبیە، ئەشرەق ئەلئەوسەت، سی ئێن ئێن، Fox59.com