Getting your Trinity Audio player ready...
|
قەتەڕ پاڵەوانی چارەسەرە دیپلۆماسییەکان، لە ئاشتی نێودەوڵەتیدا بەشدارییەکی گرنگ دەکات، وە لە نێوەندگیری نێوان لایەنە ناکۆکەکانی ناوچەکە هەوڵی بەرچاو دەدات. ئاسانکاریکردن بۆ کۆبوونەوە سەرکەوتووەکانی دانوستان لە نێوان لایەنە شەڕکەرەکاندا متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە قەتەڕ بەخشی.
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، قەتەڕ لە مانگی حوزەیرانی 2024 بە سەرۆکایەتی شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئال سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەڕ میوانداری 160ـهەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC)ـی کرد لە دۆحە. وەزیرانی کاروباری دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی GCC بەشدارییان تێداکرد.
دوابەدوای ئەنجامدانی گفتوگۆی بەرفراوان لەسەر پرسە هەرە گرنگە ناوچەیی و جیهانییەکان، چەند پێشنیارێک لە کۆبوونەوەکەوە خرانەڕوو:
ستایشکردنی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کە لەلایەن کۆمەڵەی جیهانی موسڵمانانەوە لە مانگی ئازاری 2024 لە شاری مەککەی سعودیە لەژێر دروشمی “بنیاتنانی پرد لە نێوان مەزهەبە ئیسلامییەکان” ڕێکخرابوو، بە ئامانجی لەیەکتر نزیککردنەوەی شوێنکەوتوانی مەزهەبە جیاوازەکانی ئیسلام.
ڕاسپاردنی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) و ئەمریکا لەسەر ئاستی وەزیرەکان، کە لە مانگی نیسانی 2024 لە بارەگای سکرتاریەتی گشتیی GCC بەڕێوەچوو، وە هەروەها کۆبوونەوەی گروپەکانی ئەرکی بەرگریی GCC و ئەمریکا سەبارەت بە بەرگریی ئاسمانی و مووشەکیی یەکگرتوو و ئاسایشی دەریایی، لە ڕیاز، سعودیە، لە مانگی ئایاری 2024.
ئیدانەکردنی بەردەوامی داگیرکاریی ئێران لەسەر سێ دوورگەی ئیماڕات: تونبی گەورە، تونبی بچووک و ئەبو موسا، وە داواکاری بۆ بڕیاری فەرمی لە ڕێگەی دانوستانی ڕاستەوخۆ یاخود دادگای نێودەوڵەتی.
دووپاتکردنەوەی هەڵوێستی نەگۆڕی GCC دژ بە هەموو جۆرەکانی تیرۆیزم و توندڕەوی، بەڵێندان لە کارکردنی بەردەوام لەپێناو لەناوبردنی سەرچاوەکانی بودجەی تیرۆرستان و بەشداریکردن لە هەوڵە جیهانییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە لێبوردەیی و پێکەوەژیان لە نێوان گەلان و خەڵکی ئەو بنەما گرنگانەنن کە GCCـی لەسەر دامەزراوە.
ستایشکردنی دووەمین کۆبوونەوەی وەزاریی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان GCC و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست کە لە مانگی نیسانی 2024 لە تاشکێنتی ئۆزبەکستان بەڕێوەچوو.
جەختکردنەوە لەسەر دەرئەنجامە ئەرێنییەکانی سەکۆی ئاستی باڵا لەسەر ئاسایش و هەماهەنگیی ناوچەیی لە نێوان یەکێتی ئەوروپا و GCC کە لە مانگی نیسانی 2024 لە لۆکسمبۆرگ بەڕێوەچوو.