Getting your Trinity Audio player ready...
|
سیراجەدین موهرەدین وەزیری دەرەوەی تاجاکستان باسی لە زیادکردنی هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئاسایشی سنوورەکان و تاوانە نێودەوڵەتییەکان کرد.
لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ مانوێل میکاڵەر باڵیۆزی ئەمریکا لە مانگی ئایاری 2024، موهرەدین پێشنیاری بەهێزکردنی هاوبەشیی درێژخایەنی ئاسایشی هەر دوو وڵات کرد.
هەروەها دیپلۆماتکارەکان فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری زیاتری ئابووری لە تاجاکستان و ناوچەکە خستە بەر باس.
تاجاکستان ئەندامێکە لە گروپی “C5+1”، سەکۆیەکی دیپلۆماسی کە پێنج دەوڵەتی ئاسیای ناوەڕاست و ئەمریکا لەخۆدەگرێت. ئەم چوارچێوەی کارە چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئاسایشییە هاوبەشەکان و پێشخستنی هەماهەنگیی ناوچەیی دەکاتە ئامانج. تاجاکستان و ئەمریکا خواستی خۆیان بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ نوێنەرانی ئامادەبووی وڵاتانی دیکە دەربڕی.
بەشداریکردنی ئاست بەرزی تاجاکستان تیشک دەخاتە سەر پابەندبوونی ئەمریکا بە ئاسایشی ئاسیای ناوەڕاست و داننان بە گرنگیی ستراتیژیی تاجاکستان. بۆ تاجاکستان، پەیوەندیی بەهێزتری لەگەڵ ئەمریکادا سوودی گرنگ لە هاوکاری سەربازی، هاوبەشپێکردنی زانیاریی هەواڵگری و گەشەپێدانی ئابووری پێشکەش دەکات.
بەشێکی گرنگی هاوبەشیی ئاسایشیی تاجاکستان لەگەڵ ئەمریکا بریتییە لە بەشداریکردنی لە بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەتیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا. هێزەکانی تاجاکستان لەگەڵ هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی ڤێرجینیا بۆ ڕاهێنان و بنیاتنانی پەیوەندی یەکدەخرێن.
سەرچاوەکان: Khovar.tj، نیوز سێنتڕاڵ ئاسئا، SNG Today ،SNG FM