Getting your Trinity Audio player ready...
|
لە جەنگی بەردەوامیان دژ بە تیرۆریزم، هێزەکانی ئاسایشی کازاخستان بە هاوکاری نووسینگەی ئاسایشی دیپلۆماسیی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مەشقیان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی توندڕەویی ئۆنلاین وەرگرت.
بەرنامەی هاوبەشی ڕاهێنانی ئاسایشی دیجیتاڵی لە مانگی ئایاری 2024 ـدا بە بەشداری ئەکادیمیای چەسپاندنی یاسای کازاخستان و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کازاخستان جێبەجێ کرا.
لەگەڵ ئەوەی تا دێت توندڕەوەکان سەکۆکانی ئینتەرنێت بەشێوەیەکی زیاتر بۆ بڵاوکردنەوەی بیرەباوەڕەکانیان و لەخشتەبردنی شوێنکەوتووەکانیان بەکاردەهێنن، ڕاهێنانەکە لە بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵاتی وەکو ئامرازێکی لێکۆڵینەوە بۆ ناسینەوە، بەدواداچوونکردن و تێکشکاندنی گروپە توندڕەوەکان هاوکاری دەزگاکانی چەسپاندنی یاسای کرد. ئەم هەماهەنگییە تیشک دەخاتە سەر گۆڕانی سروشتی هەڕەشە ئاسایشییەکان و پێویستیی شێوازی نوێ بۆ چارەسەرکردنیان.
”جەنگی دژ بە تیرۆریزمی هاوچەرخ داخوازیی چارەسەری تەکنەلۆژی هاوچەرخ دەکات.”
پۆڵ هێندریکس، ئەفسەری ئاسایشی ناوچەکە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئاستانا ڕایگەیاند. “هەماهەنگیی
لە نێوان کازاخستان و ئەمریکا لەم بوارەدا ڕۆڵێکی گرنگی دەگێڕێت لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی وڵاتەکانمان و تەواوی ناوچەکە.”
ئەم دەستپێشخەرییە هاوبەشە بەشێکە لە بەرنامەیەکی گەورەتری نووسینگەی ئاسایشی دیپلۆماسی بۆ یارمەتیدانی کازاخستان لە بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژ و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە. بەوپێیەی توندڕەویی ئۆنلاین وەکو هەڕەشەیەکی توند دەمێنێتەوە، هەوڵە هاوبەشەکانی لەم چەشنە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە گرنگتر دەبن.
سەرچاوەکان: ZONAkz، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا