کێشەی یەمەن بۆ سەقامگیری

میلیشیاکانی سەر بە ئێران بە قاچاخ چەک دەگوازنەوە و هەڕەشە لە کەشتییە دەریاییەکانی دەریای سوور دەکەن و کۆمەڵگای یەمەن وێران دەکەن

لیوا‭ ‬محەمەد‭ ‬زەید‭ ‬ئیبراهیم،‭ ‬بریکاری‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬بەرگریی‭ ‬یەمەن‭ ‬بۆ‭ ‬ویلایەتە‭ ‬یەکگرتووەکانی‭ ‬ئەمریکا

لیوا محەمەد زەید ئیبراهیم، بریکاری پەیوەندیی بەرگریی یەمەن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

یەکێک لە‭ ‬گرنگترین‭ ‬کۆبوونەوەکانی‭ ‬گفتوگۆی‭ ‬مەنامە‭ ‬لە‭ ‬تشرینی‭ ‬دووەمی‭ ‬2023‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬کۆبوونەوەیەکی‭ ‬تایبەت‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬داینامیکی‭ ‬قەیرانی‭ ‬دەسرای‭ ‬سوور،‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬بەرچاو‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬قۆچی‭ ‬ئەفریقا‭ ‬و‭ ‬یەمەندا‭ ‬پەرەی‭ ‬سەندووە‭. ‬لە‭ ‬ڕاستیدا‭ ‬ئەو‭ ‬ململانێیانەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ناوخۆدا‭ ‬سەرهەڵدەدەن‭ ‬زۆرجار‭ ‬سنوورەکان‭ ‬دەبڕن،‭ ‬وەک‭ ‬ئەوەی‭ ‬لە‭ ‬سوریا،‭ ‬یەمەن،‭ ‬لیبیا‭ ‬و‭ ‬سۆماڵدا‭ ‬ڕوویدا‭. ‬

ئەم‭ ‬ململانێیانە‭ ‬لێکەوتەی‭ ‬نەرێنییان‭ ‬هەیە،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬سووردا‭. ‬ئەوان‭ ‬کۆچکردنی‭ ‬نایاسایی‭ ‬و‭ ‬قاجاخچیەتی‭ ‬چەک‭ ‬و‭ ‬هەروەها‭ ‬ئەو‭ ‬تیرۆرەی‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬ئەلقاعیدە‭ ‬و‭ ‬داعشەوە‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدرێن‭ ‬چڕتر‭ ‬کردووەتەوە‭ ‬کردووەتەوە‭. ‬

دەریای‭ ‬سوور‭ ‬بۆ‭ ‬ناوچە‭ ‬عەرەب‭ ‬زمانەکان‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگە‭. ‬ئەم‭ ‬ناوچەیە‭ ‬مێژووەکەی‭ ‬دەگەڕێنێتەوە‭ ‬بۆ‭ ‬شارستانییەتە‭ ‬کۆنەکان‭ ‬و‭ ‬یارمەتی‭ ‬لەدایکبوونی‭ ‬سێ‭ ‬ئایینی‭ ‬ئیبراهیمی‭ ‬دا‭. ‬حەوت‭ ‬وڵاتی‭ ‬عەرەب‭ ‬زمان‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵات‭ ‬و‭ ‬ڕۆژئاوای‭ ‬دەریای‭ ‬سووردا‭ ‬هەن،‭ ‬ئەوانیش‭ ‬بریتیین‭ ‬لە‭ ‬ئەردەن،‭ ‬سعودیە،‭ ‬سۆماڵ،‭ ‬جیبۆتی،‭ ‬سودان‭ ‬و‭ ‬میسرن،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬وڵاتی‭ ‬من‭ ‬یەمەن‭. ‬ئەم‭ ‬وڵاتانە‭ ‬نزیکەی‭ ‬90%ی‭ ‬کەناراوەکان‭ ‬و‭ ‬بەندەرەکانی‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭ ‬پێکدەهێنن‭. ‬

پێویستە‭ ‬سیاسەتی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬ئەم‭ ‬ڕێڕەوە‭ ‬ستراتیژییە‭ ‬بەڕێوەببات‭. ‬گرنگی‭ ‬ناوازەی‭ ‬جیۆپۆلەتیکی‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭ ‬لە‭ ‬ڕێڕەوە‭ ‬ئاوییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکانی‭ ‬دیکە‭ ‬جیای‭ ‬دەکاتەوە‭. ‬
خاڵی‭ ‬یەکگرتنی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬پێکدەهێنێت،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬بەهۆی‭ ‬چەقی‭ ‬نێوەندگیرییەوە‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬سێ‭ ‬کیشوەری‭ ‬جیهانی‭ ‬کۆن‭ (‬ئاسیا،‭ ‬ئەفریقا‭ ‬و‭ ‬ئەوروپا‭). ‬وە‭ ‬پەیوەندییەکی‭ ‬دەریایی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬دەریای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬زەریای‭ ‬هیندی‭ ‬پێکدەهێنێت‭. ‬

جگە‭ ‬لەوەش‭ ‬چەندین‭ ‬دورگەی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬گەرووەکان‭ ‬و‭ ‬خاڵەکانی‭ ‬خنکاندن‭ ‬دەکەن‭. ‬دەستەبەرکردنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬یەمەن‭ ‬ڕەچاوکردنێکی‭ ‬گرنگە‭ ‬لە‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬بابەتی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نەتەوەیی‭ ‬عەرەبیی‭ ‬ئەفریقیدا‭. ‬ئەمەش‭ ‬کاریگەری‭ ‬لەسەر‭ ‬هاوسەنگی‭ ‬هێز‭ ‬دەبێت‭. ‬

ئەوەی‭ ‬لە‭ ‬یەمەن‭ ‬ڕوودەدات‭ ‬کاردانەوەی‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭ ‬هەیە‭. ‬لەوەتەی‭ ‬میلیشیا‭ ‬حوسییەکان‭ ‬کەناراوەکانی‭ ‬ڕۆژئاوای‭ ‬یەمەنیان‭ ‬خستووەتە‭ ‬ژێر‭ ‬ڕکێفی‭ ‬خۆیانەوە،‭ ‬مەترسییە‭ ‬کاریگەرەکان‭ ‬لەسەر‭ ‬ئازادی‭ ‬کەشتیوانی‭ ‬دەریایی‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭ ‬زیادی‭ ‬کردووە‭. ‬ئەم‭ ‬میلیشیایانە‭ ‬هەڕەشە‭ ‬لە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوچەکەش‭ ‬دەکەن،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬دوای‭ ‬ئەوەی‭ ‬دەستیان‭ ‬بەسەر‭ ‬بەندەری‭ ‬حودەیدەدا‭ ‬گرت‭ ‬کە‭ ‬گەورەترین‭ ‬بەندەری‭ ‬کەنارەکانی‭ ‬ڕۆژئاوای‭ ‬یەمەنە‭. ‬

لەم‭ ‬ڕووەوە،‭ ‬پشتیوانی‭ ‬ئێران‭ ‬لە‭ ‬بوونی‭ ‬میلیشیا‭ ‬حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬سووردا،‭ ‬نوێنەرایەتی‭ ‬خاڵێکی‭ ‬گرنگ‭ ‬لەستراتیژی‭ ‬ئێران‭ ‬دەکات‭ ‬و‭ ‬خواست‭ ‬و‭ ‬ئیرادەی‭ ‬ئێران‭ ‬بۆ‭ ‬بەڕیوەبردنی‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬ئاوی‭ ‬نێودەوڵەتیی‭ ‬گرنگی‭ ‬لەو‭ ‬جۆرە‭ ‬زیاد‭ ‬کردووە‭. ‬

ئێران‭ ‬هەوڵیداوە‭ ‬گوشارەکان‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەوپێشبردنی‭ ‬پڕۆژە‭ ‬ئەتۆمییەکەی‭ ‬بەکاربهێنێت،‭ ‬لەوانە‭ ‬هەڕەشەکردن‭ ‬لە‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬بازرگانی‭ ‬جیهانی‭ ‬بۆ‭ ‬پەرەسەندنی‭ ‬بەرژەوەندییەکانی‭. ‬

سەربازانی یەمەن لە پارێزگای مەئریب نمایش دەکەن. AFP/گێتی ئیمەیجس

بۆ‭ ‬گەیشتن‭ ‬بە‭ ‬خواستەکانی‭ ‬ئێران،‭ ‬ئەم‭ ‬دەوڵەتە‭ ‬زیانبەخشە‭ ‬بەلەمی‭ ‬بۆمبڕێژکراو‭ ‬و‭ ‬مینی‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬بێفڕۆکەوان‭ ‬بۆ‭ ‬میلیشیا‭ ‬حوسییەکان‭ ‬کۆمەک‭ ‬دەکات،‭ ‬هەروەها‭ ‬بۆ‭ ‬زیادکردنی‭ ‬کوشندەیی‭ ‬هێرشی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬مەشق‭ ‬و‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬دابین‭ ‬دەکات‭.‬

بەدەستکەوتنی‭ ‬ئەم‭ ‬دواییانەی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بە‭ ‬بەلەمەی‭ ‬پاڵنەری‭ ‬خۆکاری‭ ‬ئێرانی‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬دووبارە‭ ‬کردنەوەی‭ ‬هێرشەکان‭ ‬لە‭ ‬دوورەوە‭ ‬بەڕێوەدەبرێن،‭ ‬دەریای‭ ‬سووری‭ ‬کردووەتە‭ ‬ناوچەیەکی‭ ‬جەنگی‭. ‬

تیرۆری‭ ‬حوسی‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬سوور،‭ ‬کە‭ ‬گەرووی‭ ‬بابولمەندەب‭ ‬کە‭ ‬یەکێکە‭ ‬لە‭ ‬جەنجاڵترین‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬کەشتیوانی‭ ‬لە‭ ‬جیهاندا،‭ ‬بازرگانیی‭ ‬جیهانی‭ ‬سەرکوت‭ ‬کردووە‭. ‬

ئەمانە‭ ‬ڕاستیی‭ ‬ئاشکران‭. ‬هێزەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬چەندین‭ ‬کەشتییان‭ ‬ڕاگرت‭ ‬کە‭ ‬چەک‭ ‬و‭ ‬تەقەمەنیی‭ ‬نێردراویان‭ ‬بۆ‭ ‬میلیشیا‭ ‬حوسسیەکان‭ ‬هەڵگرتبوو‭. ‬بۆ‭ ‬سنووردارکردنی‭ ‬دابینکردنی‭ ‬چەک‭ ‬بۆ‭ ‬میلیشیا‭ ‬حوسییەکان‭ ‬و‭ ‬ڕێگەدان‭ ‬بە‭ ‬هەڕەشەکردن‭ ‬و‭ ‬هێرشکردنە‭ ‬سەر‭ ‬ئەو‭ ‬کەشتیانەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭ ‬دەپەڕنەوە،‭ ‬باوەڕمان‭ ‬وایە‭ ‬دەبێت‭ ‬هەموو‭ ‬پشتیوانییەکی‭ ‬سەربازی‭ ‬بۆ‭ ‬گەیشتن‭ ‬بە‭ ‬میلیشیا‭ ‬حوسییەکان‭ ‬ڕابگرین‭. ‬هەروەها‭ ‬ئەمەش‭ ‬یارمەتیدەر‭ ‬دەبێت‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬جەنگێک‭ ‬کە‭ ‬دەکرێت‭ ‬هەموو‭ ‬ناوچەکە‭ ‬بگرێتەوە‭.‬

هەروەها‭ ‬یارمەتیدەر‭ ‬دەبێت‭ ‬لە‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬ئازار‭ ‬و‭ ‬مەینەتیەکانی‭ ‬گەلی‭ ‬یەمەن‭. ‬بەداخەوە،‭ ‬وا‭ ‬دە‭ ‬ساڵ‭ ‬بەسەر‭ ‬قێزەونترین‭ ‬شێوەکانی‭ ‬سوکایەتی‭ ‬پێکردن‭ ‬و‭ ‬چەوساندنەوەدا‭ ‬تێپەڕیوە،‭ ‬و‭ ‬مەرگەساتەکەمان‭ ‬بەردەوامە‭ ‬لە‭ ‬قووڵبوونەوە‭. ‬

ئەزموونی‭ ‬باوی‭ ‬یەمەن‭ ‬یەکێکە‭ ‬لە‭ ‬نەهامەتییە‭ ‬کۆمەڵایەتییەکان‭ ‬کە‭ ‬بەشێکی‭ ‬بەهۆی‭ ‬بەرزترین‭ ‬ئاستی‭ ‬بێکارییەوە‭ ‬لە‭ ‬جیهاندا‭ ‬خراپتر‭ ‬بووە‭. ‬هەلی‭ ‬کاری‭ ‬زۆر‭ ‬کەمە‭ ‬و‭ ‬بواری‭ ‬ژیانی‭ ‬کۆمەڵایەتیی‭ ‬بۆ‭ ‬ملیۆنان‭ ‬هاوڵاتی‭  ‬تەواو‭ ‬سنوردارە‭. ‬شارەکان‭ ‬بێبەشن‭ ‬لە‭ ‬خزمەتگوزاری‭ ‬و‭ ‬دانیشتووانیان‭ ‬ناتوانن‭ ‬پێداویستیەکانیان‭ ‬دەستەبەر‭ ‬بکەن‭.‬

بەرزبوونەوەی‭ ‬تێچووەکان،‭ ‬لەنێوانیاندا‭ ‬بۆ‭ ‬گواستەنەوەی‭ ‬زۆر‭ ‬پێویست‭ ‬و‭ ‬سووتەمەنی،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬داڕمانی‭ ‬ڕێژەی‭ ‬ئاڵوگۆڕی‭ ‬دراودا‭ ‬یەکدەگرن‭. ‬شارەکان‭ ‬قەرەباڵغن‭ ‬بە‭ ‬خەڵکی‭ ‬ئاوارە،‭ ‬وە‭ ‬هاتنی‭ ‬کۆچبەرانی‭ ‬نایاسایی‭ ‬مەتوسی‭ ‬خۆحەشاردانی‭ ‬چەکدارانی‭ ‬تیرۆریست‭ ‬لە‭ ‬ناویاندا‭ ‬زیاد‭ ‬دەکات‭. ‬

کەشتی بارهەڵگری نێودەوڵەتی گالاکسی لیدەر کە لەلایەن حوسییەکانەوە ڕفێندرابوو، لە کەناراوەکانی یەمەن لەنگەری گرتووە. تیمە فرەنەتەوەییەکان دوای دەستبەسەرداگرتنی لە مانگی تشرینی دووەمی 2023 بۆ چەند مانگێک دیارنەمان. ڕۆیتەرز

ئەمەش‭ ‬واقیعێکی‭ ‬دروست‭ ‬کردووە‭ ‬کە‭ ‬تێپەڕاندنی‭ ‬ئەستەمە‭. ‬چاکسازی‭ ‬ناتوانێت‭ ‬ڕێژەی‭ ‬ئەو‭ ‬دابەشبوون‭ ‬و‭ ‬پچڕانە‭ ‬بەرفراوان‭ ‬و‭ ‬بێ‭ ‬وێنەیە‭ ‬لە‭ ‬پێکهاتەی‭ ‬دانیشتوواندا‭ ‬هاوسەنگ‭ ‬بکاتەوە‭. ‬وە‭ ‬دۆزینەوەی‭ ‬چارەسەی‭ ‬سەرکەوتوو‭ ‬هەتا‭ ‬ئێستاش‭ ‬بە‭ ‬ئەستەم‭ ‬ماوەتەوە‭. ‬

تۆڕی‭ ‬دەسەڵاتە‭ ‬نێودەوڵەتییەکانی‭ ‬سەلامەتی‭ ‬خۆراک‭ (‬INFOSAN‭)  ‬پێشبینی‭ ‬خراپتربوونی‭ ‬قەیرانی‭ ‬برسێتی‭ ‬لە‭ ‬هەندێک‭ ‬لەو‭ ‬پارێزگایانەی‭ ‬یەمەندا‭ ‬کردووە‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬میلیشیا‭ ‬حوسییەکان‭ ‬داگیرکراون،‭ ‬ئەمەش‭ ‬لەبەرئەوەی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬دابینکاری‭ ‬هاوکاریی‭ ‬خۆراکی‭ ‬ئەو‭ ‬ناوچانەی‭ ‬وەستاند‭. ‬

لە‭ ‬ڕاستیدا،‭ ‬ڕاپۆرتێکی‭ ‬تۆڕی‭ ‬سیستەمی‭ ‬ئاگادارکردنەوەی‭ ‬پێشوەختەی‭ ‬برسێتی‭ ‬ئاماژەی‭ ‬بەوە‭ ‬کردووە‭ ‬کە‭ ‬بەرنامەی‭ ‬خۆراکی‭ ‬جیهانی‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬کانوونی‭ ‬یەکەمی‭ ‬2023ـدا‭ ‬دابەشکردنی‭ ‬خۆراکی‭ ‬بۆ‭ ‬ناوچەکانی‭ ‬باکووری‭ ‬یەمەن‭ ‬کە‭ ‬لەژێر‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬حوسییەکاندان‭ ‬ڕاگرتووە‭. ‬بە‭ ‬دڵنیاییەوە‭ ‬ئەوەش‭ ‬دەبێتە‭ ‬هۆی‭ ‬تێکچوونی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬خۆراک‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2024ـدا‭. ‬

ڕاپۆرتەکە‭ ‬نیگەرانی‭ ‬دەربڕیوە‭ ‬لەوەی‭ ‬دانیشتوانی‭ ‬ناوچەکانی‭ ‬ژێر‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬مەترسیدار‭ ‬تووشی‭ ‬بەدخۆراکی‭ ‬دەبن،‭ ‬واتە‭ ‬لانیکەم‭ ‬1‭ ‬لە‭ ‬هەر‭ ‬3‭ ‬خێزانێک‭ ‬تووشی‭ ‬کەمیی‭ ‬خۆراک‭ ‬و‭ ‬دەرمان‭ ‬دەبن،‭ ‬ئەمەش‭ ‬ژمارەی‭ ‬گیانلەدەستدان‭ ‬زیاد‭ ‬دەکات‭. ‬

جگە‭ ‬لەوەش‭ ‬تۆڕی‭ ‬دەسەڵاتە‭ ‬نێودەوڵەتییەکانی‭ ‬سەلامەتیی‭ ‬خۆراک‭ ‬ئاماژەی‭ ‬بەوە‭ ‬کردووە‭ ‬کە‭ ‬ملیۆنان‭ ‬خێزان‭ ‬لە‭ ‬پارێزگا‭ ‬گوندنشینەکانی‭ ‬ژێر‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬جێگرەوەیان‭ ‬نییە‭ ‬بۆ‭ ‬خۆراکی‭ ‬سەلامەت‭ ‬کە‭ ‬قەرەبووی‭ ‬لەدەستدانی‭ ‬هاوکاری‭ ‬خۆراکی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬بکاتەوە‭. ‬ئەمەش‭ ‬نەک‭ ‬هەر‭ ‬کورتهێنانەکە‭ ‬دوو‭ ‬هێندە‭ ‬دەکات‭ ‬بەرەو‭ ‬دابینکردنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬خۆراک،‭ ‬بەڵکو‭ ‬ئەم‭ ‬پارێزگایانە‭ ‬ناچار‭ ‬دەکات‭ ‬ڕێوشوێنی‭ ‬توند‭ ‬بگرنەبەر‭ ‬بۆ‭ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬برسیەتی‭ ‬و‭ ‬نەخۆشی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ئارادان‭.‬‏‭ 

Comments are closed.