ئەفسەرانی سعودیە لە جەنگی ئەلیکترۆنیدا شارەزایی وەردەگرن
هەزاران کاتژمێر مەشق و ڕاهێنان سەربازەکان بۆ خواستەکانی جەنگی مۆدێرن ئامادە دەکات
دەستەی یونیپاس
لەکاتێکدا نەیاران بەتواناتر دەبن و هەڕەشەکان ئاڵۆزتر دەبن، بەرزکردنەوەی تواناکانی جەنگی ئەلیکترۆنی تادێت گرنگتر دەبێت بۆ ئاسایشی ناوچەکە.
بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی جەنگی ئەلیکترۆنیی سعودیە، 13 ئەفسەری هێزی ئاسمانی شاهانەی سعودیە لە مانگی ئازاری 2024 ـدا بەرنامەیەکی 3 ساڵ و نیوی مەشقی جەنگی ئەلیکترۆنییانلە بنکەی هاوبەشی سان ئەنتۆنیۆ لە ویلایەتی تەکساس تەواو کرد.
لە میانی مەراسیمێکدا کە سەرکردە باڵاکانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا و سەربازی سعودیە ئامادەی بوون، ئەفسەرانی سعودیە بڕوانامەی ڕاھێنانی ئەفسەری جەنگی ئەلیکترۆنییان پێبەخشرا. هێزی ئاسمانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە ئەم خوێندکارانە یەکێکن لە باشترین ڕاھێنراو و شارەزایانی جەنگی ئەلیکترۆنی و تۆڕی کۆمپیوتەری لە جیهاندا.
بەرنامەکە پێکدێت لە 4,400 کاتژمێر وانە، کە چوار قۆناغ و 34 خول و چەندین ھاوشێوەکردن و ڕاهێنان لەخۆدەگرێت. “زۆر شانازیتان پێوە دەکەین، بە نوێنەرایەتی پایە بەرزی شاهانە بۆ فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سعودیە، پیرۆزباییتان لێدەکەم. … ئێمە بەوپەڕی پێزانینەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە دەست بە ئەرک و کارەکانتان بکەنەوە،” لیوا فەهد ئەلجولەیھیم، جێگری بەڕێوەبەری هێزی ئاسمانی شاهانەی سعودیە بۆ مەشق و ڕاهێنان ڕایگەیاند.
جەنگی ئەلیکترۆنی کۆمەڵێک چالاکیی بەرفراوان لەخۆدەگرێت، وەک بەکارهێنانی شەبەنگی کارۆموگناتیسی لە ململانێ سەربازییەکان، وەستاندنی پەیوەندییەکانی دوژمن، ڕێگریکردن لە ئاماژەکان و بازدانی لەرەلەر بۆ ڕێگریکردن لە هێزەکانی دوژمن لە گوێگرتن لە پەیوەندییەکان.
”ئێوە سوودمەندی خولێکی ڕاھێنانی بێھاوتان، کە بە تایبەتی بۆ پشتگیریکردنی هێزی ئاسمانی شاهانەی سعودیە داڕێژراوە،” عەقید کەیسی پۆمبێرت، فەرماندەی یەکەکانی هاوکاری و ڕاھێنانی ئاسایشی هێزی ئاسمانی ئەمریکا ڕایگەیاند. “هیوای سەرکەوتنی گەورە بۆ هەریەکێکتان دەخوازم لە هەموو هەوڵەکانی داهاتووتاندا،” هەرچەندە هێڵی نێوان ئەو دووانە بەردەوامە لە کاڵبوونەوە، بەڵام جەنگی ئەلیکترۆنی جیاوازە لە شەڕی تۆڕی کۆمپیوتەری چونکە یەکەمیان ڕەقەکاڵا و ئاماژەکان دەکاتە ئامانج لە کاتێکدا دووەمیان نەرمەکاڵا و داتاکان دەکاتە ئامانج.
جەنگی ئەلیکترۆنی بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ دیاریکردن و ڕێگریکردن و وەستاندنی پەیوەندییەکانی دوژمن و ئاماژەکانی ڕادار سەرنج دەخاتە سەر بەکارهێنانی شەبەنگی کارۆموگناتیسی، وەکو شەپۆلی ڕادیۆیی. زۆرجار لە دژی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە نەیارەکان بەکارھێنراوە بۆ تێکدانی جوڵەکانیانن.
جەنگی ئەلیکترۆنی ئاماژەیە بۆ هێرشی دیجیتاڵی بۆ بە ئامانجگرتنی سیستەمی کۆمپیوتەر و تۆڕ و ژێرخانی دیجیتاڵی.
پەیوەندی بەرگری و سەربازی ئەمریکا لەگەڵ سعودیە زۆر بەھێزە. بەرنامەی ڕاھێنانی سەربازی، مەشقی سەربازی دوولایەنە و هاوبەش، هاوبەشی پێکردنی زانیاری هەواڵگری، تەکنەلۆژیای بەرگری و فرۆشتنی چەک لەخۆدەگرێت.
وە هەردوو وڵات لە نزیکەوە هاوکاری دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە ئاسایشییە ناوچەیی و جیهانییەکانی وەکو تیرۆر، چەتەی دەریایی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ، چەک و ماددە هۆشبەر.
لە مانگی ئایاری 2024، ڕاھێنانی توڕەیی ڕەسەن توانای هێزەکانی ئەمریکا، سعودیە و ئیماراتی نیشان دا بۆ جوڵاندنی کاروانێکی زەمینی بە درێژایی 1,900 کیلۆمەتر بەسەر نیمچە دوورگەی عەرەبیدا، ئەمەش دڵنیایی دەدات لە ئەگەری پەککەوتنی هێڵەکانی کەشتیوانی دەریایی.
سەرچاوەکان: Defense-arab.com، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا
Comments are closed.