پاکستان برەو بە هاوبەشیی فرەنەتەوەیی دەدات
هێزە چەکدارەکانی پاکستان لە ڕێگەی زنجیرەیەک مەشقی سەربازییەوە کە هاوبەشەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاستەوە لە نیوەی دووەمی ساڵی 2023ـدا بەشداریان تێداکرد، پابەندبوونی خۆی بە هەماهەنگیی فرەنەتەوەیی دووپات دەکاتەوە.
بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە مەشقی هاوبەشی ‘ئەلبەتار 1’ـی نێوان پاکستان و سعودیە، لە مانگی تشرینی دووەمی 2023، ئامانجی سەرەکی بوو. پۆلەکانی هێزە تایبەتەکانی هەردوو وڵات، کە لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەوە پشتیوانی دەکران، کارامەییەکانیان لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا لە باکوری پاکستان نمایشکرد. شوێنی مەشقەکە بە مەبەست هەڵبژێردرا، چونکە لە نێوان ئەو پارێزگایانەدایە کە زۆرترین زیانی توندوتیژی تیرۆریستییان بەرکەوتووە.
چەند هەفتەیەک دواتر بە بەشداریی هێزە تایبەتەکانی کازاخستان، قەتەڕ، ئۆزبەکستان و تورکیا دووهەمین مەشقی بەرەنگاربوونەوە تیرۆر، لە شاری بارۆتا لە پاکستان ئەنجامدرا. مەشقەکە ناونرا ‘برایەتی هەمیشەیی 2’، بە شێوەیەک داڕێژرابوو کە هێزەکان بە هاوبەشی کاربکەن و لە هەمان کاتدا ئەزموونەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هاوبەشی پێبکەن.
بە هەمان شێوە هێزەکانی پاکستان شانبەشانی سەربازانی زیاتر لە دەیان وڵات لە میسڕ، بەشداریان لە مەشقی ‘ئەستێرەی گەشی 23’ـدا کرد. یەکێک لە گرینگترین لایەنەکانی مەشقی مانگی ئەیلول بریتی بوو لە بەشداریکردنی فڕۆکەوانانی جەنگی، بەڕێوەبەرانی بەرگریی ئاسمانی و تیمە زەمینییەکان کە فڕۆکە جەنگییە JF-17 Thunderـکانیان وەکو بەشێک لە هێزێکی فرەنەتەوەیی کە هێزەکانی ئاسمانیی ئەمریکا و میسڕی لەخۆگرتبوو، بەڕێوەدەبرد. سەرچاوەکان: هیلال، عەرەب نیوز
Comments are closed.