خوێندکارانی یەمەن سود لە هاوکاریی سعودیە وەردەگرن

وەکو‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬پڕۆژە‭ ‬و‭ ‬دەستپێشخەرییەکانی‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬سەرپەرشتیکراو‭ ‬لەلایەن‭ ‬بەرنامەی‭ ‬گەشەپێدان‭ ‬و‭ ‬ئاوەدانکردنەوەی‭ ‬سعودیە‭ ‬بۆ‭ ‬یەمەن‭ (‬SDRPY‭)‬،‭ ‬دوو‭ ‬قوتابخانەی‭ ‬نوێ‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬تشرینی‭ ‬دووەمی‭ ‬2023‭ ‬لە‭ ‬پارێزگای‭ ‬تەعز‭ ‬کرانەوە‭: ‬عومەر‭ ‬بن‭ ‬ئەلخەتاب‭ ‬و‭ ‬ئەلوەحدە‭ ‬ئەلموشتەرەکە‭.‬

کردنەوەی‭ ‬قوتابخانەکان‭ ‬وەکو‭ ‬وەڵامێک‭ ‬بۆ‭ ‬پێویستیی‭ ‬بەپەلە‭ ‬بۆ‭ ‬پەروەردە‭ ‬هات،‭ ‬کە‭ ‬دەرفەتی‭ ‬نوێی‭ ‬پەروەردەیی‭ ‬و‭ ‬دروستکردنی‭ ‬ژینگەیەکی‭ ‬سەلامەت‭ ‬و‭ ‬پاڵنەری‭ ‬فێرکردن‭ ‬بۆ‭ ‬وەبەرهێنان‭ ‬لە‭ ‬توانا‭ ‬و‭ ‬لێهاتووییەکانی‭ ‬خوێندکاران‭ ‬دابیندەکات‭. ‬قوتابخانەکان‭ ‬بە‭ ‬خزمەتگوزارییەکانی‭ ‬وەکو‭ ‬تاقیگە،‭ ‬ژووری‭ ‬کۆمپیوتەر،‭ ‬هۆڵی‭ ‬وەرزش‭ ‬و‭ ‬شانۆ‭ ‬ئامێربەندکراون‭. ‬

لە‭ ‬کۆی‭ ‬229‭ ‬پڕۆژەی‭ ‬گەشەپێدان‭ ‬و‭ ‬دەستپێشخەری‭ ‬لە‭ ‬یەمەن،‭ ‬بەرنامەی‭ ‬گەشەپێدان‭ ‬و‭ ‬ئاوەدانکردنەوەی‭ ‬سعودیە‭ ‬بۆ‭ ‬یەمەن‭ ‬SDRPY 52‭ ‬پڕۆژەی‭ ‬پەروەردەیی،‭ ‬کە‭ ‬چاپکردن‭ ‬و‭ ‬دابەشکردنی‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬500‭,‬000‭ ‬هەزار‭ ‬پەرتووکی‭ ‬خوێندن،‭ ‬دروستکردنی‭ ‬31‭ ‬قوتابخانەی‭ ‬نوێ،‭ ‬دابینکردنی‭ ‬نزیکەی‭ ‬13,000‭ ‬پارچە‭ ‬مۆبیلیاتی‭ ‬قوتابخانە،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬دابینکردنی‭ ‬پاس‭ ‬بۆ‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬خوێندکارانی‭ ‬هەموو‭ ‬ئاستەکانی‭ ‬لەخۆگرتبوو‭ ‬بە‭ ‬زانکۆکانیشەوە،‭ ‬جێبەجێکردووە‭. ‬

بەدەر‭ ‬لەوەش،‭ ‬سعودیە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬یەمەندا‭ ‬ڕێکەوتنێکی‭ ‬بە‭ ‬ناوی‭ “‬پەروەردە‭ ‬بۆ‭ ‬گەشەپێدان‭” ‬واژۆ‭ ‬کرد،‭ ‬کە‭ ‬بەگوێرەی‭ ‬ئەو‭ ‬ڕێکەوتنە‭ ‬بەرنامەی‭ ‬گەشەپێدان‭ ‬و‭ ‬ئاوەدانکردنەوەی‭ ‬سعودیە‭ ‬بۆ‭ ‬یەمەن‭ (‬SDRPY‭) ‬دەرماڵەی‭ ‬مانگانە‭ ‬بۆ‭ ‬خوێندکارانی‭ ‬یەمەنیی‭ ‬خاوەن‭ ‬سکۆلەرشیپ‭ ‬لە‭ ‬دەرەوەی‭ ‬وڵات‭ ‬بە‭ ‬بڕی‭ ‬46‭ ‬ملیۆن‭ ‬دۆلاری‭ ‬ئەمریکی‭ ‬هاوکاری‭ ‬دابیندەکات‭. ‬

229‭ ‬پڕۆژەی‭ ‬گەشەپێدان‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬پارێزگا‭ ‬جیاوازەکانی‭ ‬یەمەندا‭ ‬لەلایەن‭ ‬بەرنامەکەوە‭ ‬جێبەجێکرا،‭ ‬کەرتە‭ ‬گرنگەکانی‭ ‬لەخۆگرتبوو‭: ‬پەروەردە،‭ ‬تەندروستی،‭ ‬ئاو،‭ ‬وزە،‭ ‬گواستنەوە،‭ ‬کشتوکاڵ،‭ ‬ئاژەڵداریی‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬توانای‭ ‬دامەزراوەکانی‭ ‬حکومەت‭.‬

بەرنامەی‭ ‬گەشەپێدان‭ ‬و‭ ‬ئاوەدانکردنەوەی‭ ‬سعودیە‭ ‬بۆ‭ ‬یەمەن‭ (‬SDRPY‭) ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2018ـدا‭ ‬بە‭ ‬فەرمانی‭ ‬شاهانەی‭ ‬خاوەن‭ ‬شکۆ‭ ‬شا‭ ‬سەلمان‭ ‬بن‭ ‬عەبدولعەزیز‭ ‬ئال‭ ‬سعود‭ ‬دامەزرا،‭ ‬کاتێک‭ ‬دەستەیەک‭ ‬لە‭ ‬پسپۆڕی‭ ‬سعودی‭ ‬بەرنامەکەیان‭ ‬بۆ‭ ‬خزمەتکردنی‭ ‬پێداویستییەکانی‭ ‬کۆماری‭ ‬یەمەن‭ ‬داڕشت‭.‬

بەرنامەی‭ ‬گەشەپێدان‭ ‬و‭ ‬ئاوەدانکردنەوەی‭ ‬سعودیە‭ ‬بۆ‭ ‬یەمەن‭ (‬SDRPY‭) ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشی‭ ‬جیاوازدا‭ ‬لە‭ ‬سعودیە‭ ‬و‭ ‬یەمەن،‭ ‬لە‭ ‬نێوانیاندا‭ ‬حکومەتی‭ ‬یەمەن‭ ‬و‭ ‬دامەزراوە‭ ‬ناحکومییەکان،‭ ‬کاردەکات‭.  ‬سەرچاوەکان‭: ‬دەزگای‭ ‬ڕاگەیاندنی‭ ‬سعودیە،‭ ‬SDRPY،‭ ‬ئەلشەرق‭ ‬ئەلئەوسەت

Comments are closed.