Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      جێگیر لە دەریادا

      April 24, 2026

      ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

      April 24, 2026

      ڕێنمایی دەستەبژێر

      April 24, 2026

      مەشخەڵی هیوا لە کەنداوی عەرەبی

      April 24, 2026

      توندکردنی بەڕێوەبردنی سنوور

      April 23, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026

      مەشقی ئاک شومکار پەیوەندیی نێوان قڕغستان و ئەمریکا بەهێز دەکات

      April 23, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پارێزەری بەندەرەکان

      April 23, 2026

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home » بەرەنگاربوونەوەی ناسەقامگیری لە یەمەن
    تایبتمەندیەکان

    بەرەنگاربوونەوەی ناسەقامگیری لە یەمەن

    UnipathBy UnipathDecember 4, 202305 Mins Read
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    موعەمەر‭ ‬ئەلعریانی،‭ ‬وەزارەتی‭ ‬زانیاری،‭ ‬کلتوور‭ ‬و‭ ‬گەشتیاریی‭ ‬کۆماری‭ ‬یەمەن

    لە‭ ‬5ـی‭ ‬مانگی‭ ‬تەمموزی‭ ‬2023،‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ڕایگەیاند‭ ‬کە‭ ‬ڕێگرییان‭ ‬لە‭ ‬هەوڵێکی‭ ‬ئێرانییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬دەستبەسەرداگرتنی‭ ‬کەشتییە‭ ‬نەوت‭ ‬هەڵگرە‭ ‬دەستنیشانکراوەکانی‭ ‬دورگەکانی‭ ‬بەهاماس‭ ‬و‭ ‬مارشاڵ‭ ‬لە‭ ‬نزیک‭ ‬گەرووی‭ ‬هورمز‭ ‬کردووە‭. ‬ڕۆژێک‭ ‬دواتر،‭ ‬کەشتیگەلی‭ ‬پێنجەمی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ڕایگەیاند‭ ‬کە‭ ‬هێزی‭ ‬پاسەوانی‭ ‬پیادەی‭ ‬دەریایی‭ ‬شۆڕشگێڕانی‭ ‬ئیسلامی‭ (‬IRGC-N‭) ‬لە‭ ‬ناوچە‭ ‬ئاوییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬لە‭ ‬نزیک‭ ‬کەندای‭ ‬عەرەبی‭ ‬دەستیان‭ ‬بەسەر‭ ‬کەشتییەکی‭ ‬بازرگانیدا‭ ‬گرتووە‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬وەڵامدا‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬کەشتیەکانی‭ ‬جێگیرکردووە‭.‬

    ئەم‭ ‬ڕوداوانە‭ ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬IRGC-N‭ ‬لە‭ ‬ناوچە‭ ‬ئاوییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکاندا‭ ‬یەکەم‭ ‬ڕوداوگەل‭ ‬نیین‭. ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2021‭ ‬ـەوە،‭ ‬وەکو‭ ‬بەردەوامییدان‭ ‬بە‭ ‬ڕێبازێک‭ ‬کە‭ ‬خۆی‭ ‬و‭ ‬بەکرێگیراوانی‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬شۆرشی‭ ‬ساڵی‭ ‬1979‭ ‬ـوە‭ ‬کە‭ ‬کۆماری‭ ‬ئیسلامی‭ ‬دروستکرد‭ ‬گرتوویانەتە‭ ‬بەر،‭ ‬ئێران‭ ‬20‭ ‬کەشتیی‭ ‬بازرگانی‭ ‬کردووەتە‭ ‬ئامانج‭.‬

    قلیشانەوەکە‭ ‬چەند‭ ‬مانگێک‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬بەیاننامەی‭ ‬1ـی‭ ‬ئازار،‭ ‬کە‭ ‬لایەنی‭ ‬سعودی‭ ‬و‭ ‬ئێرانی‭ ‬دوای‭ ‬حەوت‭ ‬ساڵ‭ ‬لە‭ ‬دابڕان‭ ‬ڕێککەوتن‭ ‬لەسەر‭ ‬گەڕاندنەوەی‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬دیپلۆماسسیەکان‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬دوو‭ ‬مانگدا،‭ ‬ڕوویدا‭. ‬ڕێککەوتننامەکە‭ ‬بەشێک‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬هەوڵە‭ ‬بێ‭ ‬وچانەکانی‭ ‬سەرکردایەتیی‭ ‬شانشینی‭ ‬سعودیە‭ ‬بۆ‭ ‬کۆتاییهێنان‭ ‬بە‭ ‬قەیرانەکان،‭ ‬زیندووکردنەوەی‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬دۆستانە،‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬کێشە‭ ‬هەڵپەسێردراوەکانی‭ ‬نێوان‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ناوچەکە،‭ ‬سنوردارکردنی‭ ‬دەستێوەردان‭ ‬لە‭ ‬کاروباری‭ ‬وڵاتانی‭ ‬عەرەبی‭ ‬و‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬تەندروست‭ ‬لەسەر‭ ‬بنەمای‭ ‬دەستێوەرنەدان،‭ ‬ڕێزگرتن‭ ‬لە‭ ‬سەربەخۆیی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬و‭ ‬هەوڵدان‭ ‬بۆ‭ ‬بەرژەوەندییە‭ ‬هاوبەشەکان‭.‬

    ئەو‭ ‬ساتە‭ ‬بۆ‭ ‬پێداچوونەوە‭ ‬بە‭ ‬ڕەفتارە‭ ‬خراپەکانی،‭ ‬ڕیزگرتن‭ ‬لە‭ ‬بنەماکانی‭ ‬جاڕنامەی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬و‭ ‬یاسا‭ ‬و‭ ‬پەیماننامە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان،‭ ‬خۆبەدورگرتن‭ ‬لە‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬میلیشیاکان‭ ‬و‭ ‬بەکارهێنانیان‭ ‬بۆ‭ ‬چەسپاندنی‭ ‬سیاسەتی‭ ‬تێکدەرانە،‭ ‬دەرفەتیکی‭ ‬خستە‭ ‬بەردەم‭ ‬ڕژێمی‭ ‬ئێران‭.‬

    لەگەڵ‭ ‬ئەوەشدا،‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬واژۆکردنی‭ ‬ڕێککەوتننامەکە،‭ ‬مامەڵەی‭ ‬ئێران‭ ‬هیچ‭ ‬گۆڕانێکی‭ ‬بەسەردا‭ ‬نەهات‭. ‬بەردەوام‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬ئەو‭ ‬میلیشیایانەی‭ ‬کە‭ ‬ئاڵۆزی‭ ‬و‭ ‬تیرۆریزم‭ ‬بڵاودەکەنەوە‭ ‬و‭ ‬هەڕەشە‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬بەرژەوەندییە‭ ‬نێوەدەوڵەتییەکان‭ ‬دروست‭ ‬دەکەن‭. ‬ڕەفتارەکانی‭ ‬تاران‭ ‬نەک‭ ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬بۆ‭ ‬ناوچەکە،‭ ‬بەڵکو‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتیش‭ ‬مەترسیەکی‭ ‬بەردەوام‭ ‬دروست‭ ‬دەکات،‭ ‬لەبەرئەوەی‭ ‬هەوڵدەدات‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬هێزەوە‭ ‬هاوسەنگیی‭ ‬سیاسی،‭ ‬کلتووری‭ ‬و‭ ‬ئایدیۆلۆژی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬بگۆڕێت‭.‬

    حوسییەکان لە مانگی ئەیلولی 2022 نمایشێکی سەربازی ئەنجام دەدەن، نواندنێکی شەڕانگیزی کە هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ پاراستنی ئاگربەست و بنیاتنانی ئاشتی لە یەمەن پێشێل کرد. AFP/گێتی ئیمەیجس

    ئێران‭ ‬بڕیاریداوە‭ ‬ڕێبازە‭ ‬شۆڕشگێڕانەکەی‭ ‬هەناردەی‭ ‬دەرەوە‭ ‬بکات‭. ‬وە‭ ‬ئەم‭ ‬کارەش‭ ‬بە‭ ‬فراوانکردنی‭ ‬کاریگەرییە‭ ‬جوگرافی‭ ‬و‭ ‬کلتورییەکەی‭ ‬لە‭ ‬پێگەی‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬میلیشیاکانی‭ ‬وەکو‭ ‬حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬یەمەن‭ ‬بۆ‭ ‬گرتنەدەستی‭ ‬دەسەڵات‭ ‬لە‭ ‬ناوخۆ‭ ‬و‭ ‬دەرەوەدا‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدات‭.‬

    کۆمارە‭ ‬ئیسلامییەکە‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬بەخشندانە‭ ‬خەرجیی‭ ‬میلیشیا‭ ‬دڵسۆزەکانی‭ ‬و‭ ‬پاڵپشتی‭ ‬دارایی‭ ‬چالاکییە‭ ‬خراپەکانیان‭ ‬دەکات،‭ ‬وە‭ ‬پارە،‭ ‬چەک‭ ‬و‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬جەنگیشیان‭ ‬بۆ‭ ‬دابین‭ ‬دەکات‭. ‬تاران،‭ ‬میلیشیاکان‭ ‬لە‭ ‬نێوانیاندا‭ ‬حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬هاوڵاتیانی‭ ‬ئاسایی‭ ‬ئێران،‭ ‬کە‭ ‬باوەڕیان‭ ‬بە‭ ‬ئایدۆلۆژیاکەی‭ ‬نییە‭ ‬لە‭ ‬خۆی‭ ‬بە‭ ‬نزیکتر‭ ‬دەزانێت‭.‬

    مەترسییەکە‭ ‬ئا‭ ‬لێرەدایە‭: ‬لە‭ ‬کاتێکدا‭ ‬ئێران‭ ‬کار‭ ‬بۆ‭ ‬لاوازکردنی‭ ‬سەقامگیری‭ ‬و‭ ‬سەربەخۆیی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬دەکات،‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەردا‭ ‬میلیشیاکانی‭ ‬بەهێزدەکات،‭ ‬تەنانەت‭ ‬ئەگەر‭ ‬ئەوە‭ ‬بە‭ ‬مانای‭ ‬وێرانکاری‭ ‬و‭ ‬خاپورکردنی‭ ‬زیاتربێت‭ ‬وەک‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬لێیکەوتووەتەوە‭. ‬ئەمە‭ ‬لە‭ ‬یەمەندا‭ ‬بە‭ ‬تەواوی‭ ‬ئاشکرایە،‭ ‬کە‭ ‬ململانێیەکی‭ ‬خوێناوی‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬خراپترین‭ ‬قەیرانە‭ ‬مرۆییەکانی‭ ‬جیهانی‭ ‬وێرانتر‭ ‬کردووە‭.‬

    لە‭ ‬یەمەن،‭ ‬هێشتا‭ ‬خەڵکی‭ ‬باجی‭ ‬سیاسەتی‭ ‬ڕژێمی‭ ‬ئێران‭ ‬دەدەن‭. ‬خواستەکانی‭ ‬فراوانخوازی‭ ‬و‭ ‬دەستێوەردانی‭ ‬ئاشکرا‭ ‬لە‭ ‬کاروباری‭ ‬ناوخۆی‭ ‬یەمەن‭ ‬بە‭ ‬کودەتای‭ ‬میلیشیا‭ ‬حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬دژی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2014،‭ ‬بە‭ ‬پشتیوانیکردن،‭ ‬پاڵپشتی‭ ‬دارایی‭ ‬و‭ ‬پلاندانانی‭ ‬ئێران‭ ‬گەیشتە‭ ‬لوتکە‭. ‬

    لە‭ ‬پێشێلکردنی‭ ‬بڕیارنامەی‭ ‬2216ـی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان،‭ ‬ئێران‭ ‬لە‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬سەرەکی‭ ‬خۆی‭ ‬لە‭ ‬قاچاخچێتی‭ ‬بەردەوامی‭ ‬چەک‭ ‬و‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭ ‬بۆ‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بەردەوامە،‭ ‬کە‭ ‬ئەمەش‭ ‬دەستپێشخەری‭ ‬و‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دراوسێ‭ ‬بە‭ ‬سەرۆکایەتی‭ ‬سعودیە‭ ‬و‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬بۆ‭ ‬دامرکاندنەوە‭ ‬و‭ ‬گەڕاندنەوەی‭ ‬ئاگربەستی‭ ‬سەرپەرشتیکراو‭ ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکانەوە‭ ‬پەکدەخات،‭ ‬و‭ ‬وەکو‭ ‬بەربەستێک‭ ‬لەبەردەم‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬کۆتاییهێنان‭ ‬بە‭ ‬جەنگ‭ ‬و‭ ‬هێنانەدی‭ ‬ئاشتییەکی‭ ‬گشتگیر،‭ ‬دادپەروەر‭ ‬و‭ ‬بەردەوام‭ ‬وەستاوە‭. ‬لەگەڵ‭ ‬ئەوەشدا،‭ ‬ئیران‭ ‬ژمارەی‭ ‬قوربانیان‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬ئازارە‭ ‬ئابووری‭ ‬و‭ ‬مرۆییانەی‭ ‬یەمەنییەکان‭ ‬لە‭ ‬شەڕەکەدا‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬دەرەنجامی‭ ‬کودەتاکەوە‭ ‬سەریهەڵدا،‭ ‬پشتگوێ‭ ‬دەخات‭.‬

    ئەزموونی‭ ‬یەمەن‭ ‬لە‭ ‬کاریگەری‭ ‬ئێرانییەکان‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬سەرهەڵدانی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬وەکو‭ ‬میلیشیایەکی‭ ‬چەکدار‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2003‭ ‬بەڵگەیەکی‭ ‬بەهێزی‭ ‬ئەو‭ ‬وێرانکارییەیە‭ ‬کە‭ ‬بەهۆی‭ ‬چوار‭ ‬دەیەی‭ ‬سیاسەتی‭ ‬فراوانخوازی‭ ‬و‭ ‬ویستە‭ ‬هەژموونگەراییەکەی‭ ‬ئێران‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە‭ ‬دروست‭ ‬بووە‭.‬

    ئەندامانی پاسەوانی کەناراوەکانی یەمەن بەشداری لە مەشقەکانی پەلاماردان، سەرکەوتن، گەڕان و دەست بەسەرداگرتن دەکەن لەسەر کەشتییەکان لە کەنداوی عەرەبی. لە پشتییانەوە کەشتیی Lewis B. Pullerـی ئەمریکی دەبینرێت، کە لێیەوە دابەزین. پسپۆڕ بڕایان کڵەی/ هیزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

    هەر‭ ‬کەسێک‭ ‬سەردانی‭ ‬شاری‭ ‬سەنعای‭ ‬پایتەختی‭ ‬یەمەنی‭ ‬کردبێت‭ ‬بەرلەوەی‭ ‬بکەوێتە‭ ‬دەستی‭ ‬حوسییەکان،‭ ‬و‭ ‬بەراوردی‭ ‬بکات‭ ‬بە‭ ‬شارەکە‭ ‬لەمڕۆدا،‭ ‬ئەوا‭ ‬لە‭ ‬واتای‭ “‬هەناردەکردنی‭ ‬شۆڕشی‭ ‬ئێران‭” ‬تێدەگات‭. ‬ئەمڕۆ،‭ ‬پایتەخت‭ ‬لە‭ ‬شانازیکردن‭ ‬بە‭ ‬سەرکردەکانی‭ ‬ئێران‭ ‬تابلۆی‭ ‬بانگەشە‭ ‬نمایش‭ ‬دەکات‭. ‬

    جگە‭ ‬لەوەش،‭ ‬لە‭ ‬کاتێکدا‭ ‬کە‭ ‬ئامادەکاری‭ ‬بۆ‭ ‬داخستنی‭ ‬پەیمانگای‭ ‬زمانی‭ ‬یەمەنی‭ ‬ئەمریکی‭ ‬کە‭ ‬تایبەتمەندە‭ ‬لە‭ ‬وتنەوەی‭ ‬وانەی‭ ‬زمانی‭ ‬ئینگلیزی‭ ‬دەکرا،‭ ‬فشاریان‭ ‬خستە‭ ‬سەر‭ ‬زانکۆ‭ ‬و‭ ‬پەیمانگاکان‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬لە‭ ‬خوێندنی‭ ‬زمانی‭ ‬فارسیدا‭ ‬تایبەتمەندبن‭. ‬هەروەها‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێزگرتن‭ ‬لە‭ ‬ئێران،‭ ‬حوسییەکان‭ ‬یادکردنەوەی‭ ‬ڕوداوە‭ ‬نیشتمانپەروەرییەکانیان‭ ‬هەڵوەشاندەوە‭. ‬

    بە‭ ‬لەبەرچاوگرتنی‭ ‬ئەوە،‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬بە‭ ‬سەرۆکایەتی‭ ‬ئەندامانی‭ ‬هەمیشەیی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان،‭ ‬نابێت‭ ‬بەبێ‭ ‬سزادان‭ ‬ڕێگە‭ ‬بە‭ ‬تێپەڕبوونی‭ ‬ڕەفتارە‭ ‬خراپەکانی‭ ‬ڕژێمی‭ ‬ئێران‭ ‬بدات‭. ‬جگە‭ ‬لەوەش،‭ ‬پاسەوانی‭ ‬کەناراوەکانی‭ ‬یەمەن‭ ‬بۆ‭ ‬باشترکردنی‭ ‬توانای‭ ‬پاراستنی‭ ‬ناوچە‭ ‬ئاوییەکانی‭ ‬یەمەن‭ ‬و‭ ‬بەشداریکردن‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬دەریاییە‭ ‬فرەتەوەییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬ناوچە‭ ‬ئاوییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکانی‭ ‬نزیک‭ ‬یەمەن‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬پشتیوانی‭ ‬هەیە‭. ‬

    ئێستا‭ ‬کاتی‭ ‬ئەوە‭ ‬هاتووە‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئاشتی‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬یەکلاکەرەوە‭ ‬هەنگاو‭ ‬بنێت‭. ‬پێویستە‭ ‬لە‭ ‬پێناو‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬مەترسیانەی‭ ‬کە‭ ‬تاران‭ ‬و‭ ‬میلیشیاکانی‭ ‬دەیخەنە‭ ‬ڕوو،‭ ‬لە‭ ‬پێشەنگی‭ ‬هەموویاندا‭ ‬حوسییەکان،‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬ناسەقامگیرییە‭ ‬بە‭ ‬سیستەمکراوەی‭ ‬برەوی‭ ‬پێدەدات،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەردا‭ ‬وڵاتان‭ ‬و‭ ‬گەلانی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬باجێکی‭ ‬قورسیان‭ ‬بۆ‭ ‬دەدەن،‭ ‬ئەم‭ ‬کارە‭ ‬جێبەجێ‭ ‬بکرێت‭.   ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleعێراق برەو بە گفتوگۆی نێوان ئایینەکان دەدات
    Next Article ئەرکێکی فرەنەتەوەیی لەپێناو ئاشتی

    Related Posts

    جێگیر لە دەریادا

    April 24, 2026

    ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

    April 24, 2026

    ڕێنمایی دەستەبژێر

    April 24, 2026

    Comments are closed.

    ئاشتی و ئاشتەوایی | بەرگی 13، ژمارە 4 زستانی 2026

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.