Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      جێگیر لە دەریادا

      April 24, 2026

      ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

      April 24, 2026

      ڕێنمایی دەستەبژێر

      April 24, 2026

      مەشخەڵی هیوا لە کەنداوی عەرەبی

      April 24, 2026

      توندکردنی بەڕێوەبردنی سنوور

      April 23, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026

      مەشقی ئاک شومکار پەیوەندیی نێوان قڕغستان و ئەمریکا بەهێز دەکات

      April 23, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پارێزەری بەندەرەکان

      April 23, 2026

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home » هەماهەنگی لە پێناو سەرکەوتن
    تایبتمەندیەکان

    هەماهەنگی لە پێناو سەرکەوتن

    UnipathBy UnipathDecember 4, 202303 Mins Read
    Саудовские войска демонстрируют американским военным оборудование во время выполнения полевых заданий в ходе учений «Решительный орел – 23». ПРАПОРЩИК КЕЛЛИ ОСМОН/ СУХОПУТНЫЕ ВОЙСКА США
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    دەستەی‭ ‬یونیپاس

    یونیپاس‭: ‬ئایا‭ ‬گرنگی‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬مەشقەکان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوکارەکان‭ ‬لە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬کەنداو‭ ‬و‭ ‬هاوبەشە‭ ‬ستراتیژییەکەتان،‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬چییە؟

    لیوا‭ ‬فەهد‭:‬‭ ‬مەشقە‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوکارەکانمان‭ ‬لە‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬کەنداو‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ڕۆڵیکی‭ ‬گرنگ‭ ‬دەگێڕن،‭ ‬لەبەرئەوەی‭ ‬ئامانجە‭ ‬خوازراوەکانی‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬مەشقانە‭ ‬بریتیین‭ ‬لە‭ ‬بەهێزکردن‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬ستانداردکردنی‭ ‬بنەما‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬هیزەکانی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬کەنداو‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭. ‬ئامانجەکە‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬بە‭ ‬ستانداردکردنی‭ ‬پلاندانان‭ ‬و‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ڕێکارییەکان‭ ‬و‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬بنەماکان‭ ‬و‭ ‬بناغە‭ ‬بۆ‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬کاری‭ ‬هاوبەشی‭ ‬پێویست‭ ‬بۆ‭ ‬گەیشتن‭ ‬بە‭ ‬شیاویی‭ ‬پێویستی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬و‭ ‬یەکخستنی‭ ‬هێزە‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬ئەم‭ ‬وڵاتانە‭.‬

    یونیپاس‭: ‬میوانداریکردنی‭ ‬مەشقی‭ ‬پێداگریی‭ ‬هەڵۆ‭ ‬بۆ‭ ‬یەکەمجار‭ ‬لە‭ ‬شانشینی‭ ‬سعودیە،‭ ‬چۆن‭ ‬بوو؟

    لیوا‭ ‬فەهد‭:‬‭ ‬میوانداریکردنی‭ ‬پێداگریی‭ ‬هەڵۆی‭ ‬23‭ ‬ئەزموونێکی‭ ‬ناوازەبوو،‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬وڵاتانی‭ ‬بەشداربووی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬هێزی‭ ‬هەمەچەشنیان‭ ‬بۆ‭ ‬بەشداریکردن‭ ‬لە‭ ‬ڕاهێنانەکانی‭ ‬هێزە‭ ‬زەمینی،‭ ‬ئاسمانی‭ ‬و‭ ‬دەریاییەکان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزەکانی‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬ڕەوانەکرد‭. ‬ئەم‭ ‬هێزانە‭ ‬لە‭ ‬چەندین‭ ‬ناوچەی‭ ‬جیاوازی‭ ‬شانشینەکە،‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬لە‭ ‬ناوەندی‭ ‬جەنگیی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬لە‭ ‬زەهران‭ ‬ئەرکەکانیان‭ ‬بەجێگەیاند‭. ‬ئەم‭ ‬ئەزموونە‭ ‬توانای‭ ‬هێزە‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬کەنداو‭ (‬GCC‭) ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬ئەنجامدان‭ ‬و‭ ‬بەجێگەیاندنی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬پلاندانانی‭ ‬باش‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬ستانداردکردنی‭ ‬بنەما‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬نیشان‭ ‬دەدات‭.‬

    یونیپاس‭: ‬ئەو‭ ‬وانانە‭ ‬چیی‭ ‬بوون‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬پێداگریی‭ ‬هەڵۆی‭ ‬23ـەوە‭ ‬پەیدابوون؟

    لیوا‭ ‬فەهد‭:‬‭ ‬گرنگیی‭ ‬درێژەدان‭ ‬بە‭ ‬کاری‭ ‬هاوبەشی‭ ‬نێوان‭ ‬هێزەکانی‭ ‬سعودیە‭ ‬و‭ ‬هێزە‭ ‬دراوسێکان‭ ‬و‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئەمریکا‭. ‬ئەمە‭ ‬تیشک‭ ‬خستنە‭ ‬سەر‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬زانیاری‭ ‬لە‭ ‬مەشقە‭ ‬هاوبەشەکان،‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬تەقەمەنیی‭ ‬ڕاستەوخۆ‭ ‬بۆ‭ ‬هێزە‭ ‬هاوبەشەکان،‭ ‬هاوبەشیپێکردنی‭ ‬ئەزموون‭ ‬و‭ ‬زانیاری‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬دوایین‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬و‭ ‬ڕاهێنانە‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬و‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬کاری‭ ‬تیم‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬وڵاتە‭ ‬بەشداربووەکان‭ ‬لەخۆدەگرێت‭.‬

    سەربازانی سعودی لە میانی ڕاهێنانی مەیدانی لە پێداگریی هەڵۆی 23، ئامێر نیشانی سەربازانی سوپای ئەمریکا دەدەن.ئەفسەری پشکنەری بەرپرسی پلە دوو کێڵی ئۆزمۆن/سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

    یونیپاس‭: ‬پلاندانان‭ ‬و‭ ‬بەجێگەیاندنی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬ماوەی‭ ‬چەندی‭ ‬خایاند؟

    لیوا‭ ‬فەهد‭:‬‭ ‬پلاندانان‭ ‬و‭ ‬جێبەجێ‭ ‬کردنی‭ ‬ئەم‭ ‬مەشقە‭ ‬نزیکەی‭ ‬یەک‭ ‬ساڵی‭ ‬خایاند،‭ ‬و‭ ‬هەشت‭ ‬کۆنفرانس‭ ‬ڕێکخرا،‭ ‬کە‭ ‬حەوتیان‭ ‬لە‭ ‬ڕیاز‭ ‬بوون‭ ‬و‭ ‬هەرە‭ ‬دووایینیان‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬کۆنفڕانسێک‭ ‬لە‭ ‬تامپا،‭ ‬فلۆریدا‭. ‬ئەمانە‭ ‬کۆنفڕاسەکانی‭ ‬سەربارەت‭ ‬بە‭ ‬برەودان‭ ‬بە‭ ‬بنەما‭ ‬و‭ ‬ڕاپرسیی‭ ‬مەیدانی‭ ‬گۆڕەپانە‭ ‬پێشنیارکراوەکانی‭ ‬مەشقکردن،‭ ‬کۆنفرانسە‭ ‬سەرەکی‭ ‬و‭ ‬کۆتاکانی‭ ‬پلاندانان‭ ‬و‭ ‬کۆنفرانسەکانی‭ ‬پلاندانانی‭ ‬دابینکردنی‭ ‬لەخۆگرتبوو‭. ‬مەشقەکە‭ ‬بە‭ ‬جێبەجێ‭ ‬کردنی‭ ‬پلانی‭ ‬گەیشتنی‭ ‬هێزە‭ ‬بەشداربووەکان‭ ‬و‭ ‬وانەی‭ ‬پەروەردەیی‭ ‬کە‭ ‬چەندین‭ ‬بەشی‭ ‬دەگرتەوە‭ ‬لەوانە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ئەلیکترۆنی،‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬زانیاری‭ ‬و‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬یەکخستن،‭ ‬دەستی‭ ‬پیکرد‭. ‬پاشان‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬بە‭ ‬بەشداریی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬کەنداو‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬دەستیپێکرد‭ ‬کە‭ ‬هێزە‭ ‬زەمینی،‭ ‬ئاسمانی،‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬مووشەکییەکان‭ ‬لەخۆدەگرێت‭. ‬مەشقەکە‭ ‬بە‭ ‬سیمینارێک‭ ‬لەلایەن‭ ‬فەماندە‭ ‬سەربازییە‭ ‬باڵاکانی‭ ‬دەوڵەتە‭ ‬بەشداربووەکان‭ ‬کۆتاییهات‭.‬

    یونیپاس‭: ‬لە‭ ‬چ‭ ‬ڕوویەکەوە‭ ‬مەشقەکە‭ ‬ئامانجە‭ ‬پلان‭ ‬بۆ‭ ‬دانراوەکانی‭ ‬بەدەستهێنا؟

    لیوا‭ ‬فەهد‭: ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬ئامانجە‭ ‬سەرەکییەکانی‭ ‬پێداگریی‭ ‬هەڵۆی‭ ‬23‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬سەربازیی،‭ ‬ئاڵوگۆرکردنی‭ ‬لێهاتوویی‭ ‬لە‭ ‬بەشەکانی‭ ‬بەرگریی‭ ‬مووشەکی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬وڵاتە‭ ‬بەشداربووەکان،‭ ‬بە‭ ‬ستانداردکردنی‭ ‬ڕێکارییەکانی‭ ‬پلاندانان‭ ‬و‭ ‬جێبەجێ‭ ‬کردن،‭ ‬وە‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬بنەماکان‭ ‬و‭ ‬بناغە‭ ‬بۆ‭ ‬کاری‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬هاوبەش‭ ‬لەپێناو‭ ‬گەیشتن‭ ‬بە‭ ‬گونجاوی‭ ‬و‭ ‬یەکخستنی‭ ‬پێویست‭. ‬سوپاس‭ ‬بۆ‭ ‬خوا،‭ ‬ئەم‭ ‬ئامانجانە‭ ‬بەشێوەیەکی‭ ‬سەرکەوتوو‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬شوێنکەوتنی‭ ‬پلانە‭ ‬پەسەندکراوەکانی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬بەدیهاتن‭.‬

    یونیپاس‭: ‬تۆ‭ ‬هەستت‭ ‬چییە‭ ‬دەربارەی‭ ‬ئەدای‭ ‬کرداریی‭ ‬هێزە‭ ‬هاوبەشەکان؟

    لیوا‭ ‬فەهد‭:‬‭ ‬هیزە‭ ‬بەشداربووەکان‭ ‬بەشێوەیەکی‭ ‬باش‭ ‬هەماهەنگبوون‭ ‬بۆ‭ ‬بە‭ ‬ستانداردکردنی‭ ‬بنەماکان،‭ ‬تەنانەت‭ ‬بەرلەوەی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬دەستپێبکات‭. ‬ئەم‭ ‬هێزانە‭ ‬لە‭ ‬بەشدارییەکانی‭ ‬پێشوویان‭ ‬لە‭ ‬مەشقی‭ ‬هاوبەش‭ ‬لەگەڵ‭ ‬لایەنی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬سوودمەند‭ ‬بوون،‭ ‬چی‭ ‬لە‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبی‭ ‬یاخود‭ ‬لە‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ئەنجامدرابن‭. ‬هەروەها‭ ‬هێزەکانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬بەشداربوو‭ ‬لە‭ ‬کاتی‭ ‬بەجێگەیاندنی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬مەشقەکە،‭ ‬ئاخۆ‭ ‬لە‭ ‬ناوەندی‭ ‬جەنگیی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬بێت‭ ‬یاخود‭ ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬مەشقە‭ ‬مەیدانییەکان‭ ‬لە‭ ‬بەشە‭ ‬جیاوازەکانی‭ ‬شانشینەکە،‭ ‬توانای‭ ‬پیشەیی‭ ‬و‭ ‬خۆگونجاندنی‭ ‬بەرزیان‭ ‬پیشاندا‭. ‬ئەمە‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬ئاشکرا‭ ‬لە‭ ‬ڕاپۆرتەکانی‭ ‬هەڵسەنگاندن‭ ‬ڕوون‭ ‬بوو،‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬هەڵسەنگێنەرانی‭ ‬پسپۆڕەوە‭ ‬بە‭ ‬درێژایی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬کۆکرابوونەوە‭.  ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleچاوی هەڵۆ ئاسمانەکان دەپشکنێت
    Next Article هێرشکردنە سەر سەرچاوەی دارایی تیرۆر

    Related Posts

    جێگیر لە دەریادا

    April 24, 2026

    ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

    April 24, 2026

    ڕێنمایی دەستەبژێر

    April 24, 2026

    Comments are closed.

    ئاشتی و ئاشتەوایی | بەرگی 13، ژمارە 4 زستانی 2026

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.