سەردەمێکی نوێ لە ئاسایش لە کەنداوی عەرەبیدا
تەکنەلۆژیای بێ سەرنشین شۆڕشێکە لەوەی چۆن هاوبەشە ناوچەییەکان چاودێریی زەوی، دەریا و ئاسمانەکان دەکەن
فەریقی یەکەم مایکڵ کوڕیڵا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا
لە شوێنێک لە کەنداوی عەرەبی، نزیکەی 50 کیلۆمەتر دوور لە کەنارەکە، کەشتییەکی چارۆکەدار لە سەر ڕووی ئاوەکە ڕێگەی خۆی گرتوەتەبەر.
لە دەرەوە، ئەم کەشتیە چارۆکەدارە هەر وەکو ئەو هەزارەها کەشتیەی تر دەردەکەوێت کە ڕۆژانە بەناو ئەو دەریایانەدا گەشت دەکەن.
بەڵام لێرەدا جیاوازییەک هەیە، ئەم کەشتییە چارۆکەدارە هەزاران کیلۆ لە تەقەمەنی بۆ ناو ناوچەکە دەگوازێتەوە.
ئەم تەقەمەنییانە بە هیچ جۆرە وردبوونەوەیەکی دەرەکی نادۆزرێنەوە.
لە پڕدا، دوو کەشتی بە خێرایی 70 گرێ بەناو زەریاکەدا دەڕۆن.
پیاوانی سەر کەشتییە چارۆکەدارەکە بەرلەوەی تێبگەن کە چی ڕوودەدات، گەمارۆ دەدرین.
کاتێک کەشتییەکان بوارەکانی جوڵەکردن دەگرن، ئەندامانی دەستەی کەشتییە چارۆکەدارەکە سەریان لێ دەشێوێت. تا ئەو ڕادەیەی کە بزانن، هیچ مرۆڤێک لەسەر ئەو دوو کەشتییە بوونی نییە.
لە ماوەی 30 خولەکدا، کەشتییەکی چاودێری بۆ گەمارۆدان و دەستگیرکردنی دەستەکە دەگاتەجێ.
ڕێگری لە گواستنەوەی نایاسایی تەقەمەنییەکان کرا.
ئەندامانی دەستەی کەشتییە چارۆکەدارەکە هەرگیز لەوە تێنەگەیشتن کە چۆن ئاشکرابوون.
ئایا لێرەدا چی ڕوویدا؟
کەشتییە چارۆکەدارەکە لەسەر ڕێڕەوێکی گواستنەوە بوو کە بە شێوەیەکی نەریتی بۆ گواستنەوەی بار بەکارناهێنرێت. ڕێڕەوەکە بە شێوەیەکی نەریتی بۆ گواستنەوەی ماددەی نایاسایی بەکاردەهێنرێت.
درۆنە سەر ڕووی ئاوییە پێشکەوتووەکان، کە ئامێربەند کراون بە هەستەوەری بەستراو بە خاڵە تیشکدەرە سەر ئاوییەکان و هەستەوەرەکانی ژێر دەریاوە، چاودێری کەنداوی عەرەبی دەکەن. هەموو ئەم گرێیانە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەیەکەوە بەستراون.
ئەم درۆنانە لەسەر ئاو و ژێر ئاودا هێڵکاری نەخشەیی زیندەوەران دەکەن و شوێنی کەشتییە ئاسایی و نائاساییە جێ گومانەکانی دەوروبەریان دەستنیشان دەکەن.
هەستەوەرە تۆڕییەکان ڕۆژانە شوێنی ئەو هەزاران کەشتییە هەڵدەگرن کە بە ڕێڕەوی گواستنەوەی کەشتیی بازرگانیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێدەپەڕن.
بە درێژایی کەناراوەکان، بینایەک بوونی هەیە کە تێیدا 14 ئەفسەری سوپا و سەربازانی ژن و پیاو لە ناوەندێکی ئۆپەراسیۆندا خزمەت دەکەن.
یەکخستنی زانیارییەکان و زیرەکیی دەستکرد ڕێگە بەم مرۆڤانە دەدەن لە تێکڕای ئەو زانیاریانە تێبگەن کە لە هەموو هەستەوەرەکانیانەوە بە بەردەوامی وەردەگیرێن.
وە کاتێک کەشتییە چارۆکەدارەکە لە هێڵکاریی کەشتیی بازرگانی دەرچوو، ئەو بەرنامەی زیرەکیی دەستکردەی کە ئەوان بەکاریدەهێنن، دەستنیشانی کرد. تیمی ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکان ئاماژەیەکی دەستبەجێیان پێگەیشت. بە هەمان شێوە درۆنەکانیش وە بەبێ هیچ فەرمانێک و تەنانەت بەبێ ئەوەی تیمەکە لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکاندا پەنجە بە هیچ دوگمەیەکدا بنێن، نزیکترین درۆن وێنەکانی گرت.
ئەو وێنانە یەکسەر گواسترانەوە بۆ ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکان.
کارمەندانی ناو ناوەندەکە دۆخەکەیان هەڵسەنگاند و بڕیاری ئەوەیاندا کە چی بکەن.
ئێستا با بچینە سەر تەوەرێکی تر. لە شوێنێکی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داواکارییەک بۆ دووبارە دابینکردنەوەیەکی گەورەی تەقەمەنی و پارچەی یەدەگ دەگات. لە دوای سی خولەک، پێنج ئۆتۆمبێل لە ناوچەی پشتیوانی لیوایەکەوە بەرەو ناوچەیەکی پشتیوانی کەرت بەڕێدەکەون.
کاتێک کە ئۆتۆمبێلی سەرەکی بنکەی سەربازی جێدەهێڵێت، چوار ئۆتۆمبێل شوێنی دەکەون. لەکاتێکدا کاروانە پێنج ئۆتۆمبێلییەکە دەچنە ناو گۆڕەپانی دیدەنی سەربازییەوە، لایەنی ئاسایش بە سەرسوڕمانەوە پێشوازیان لێدەکەن. دەزانیت، بە تەنها ئۆتۆمبێلی یەکەم تیمێکی مرۆڤی تێدایە؛ چوار دانەکەی تر ئۆتۆمبێلی بێ سەرنشیننن کە لە ڕێگەی زیرەکیی دەستکردەوە کاریان پێدەکرێت.
ئەو سیناریۆیانە ساڵانێکی زۆریان پێناچێت تا دەبن بە ڕاستی. لە ڕاستیدا، ئەو تەکنەلۆژیایەی کە من باسمکرد، لەم ڕۆژەدا بوونی هەیە، وە ئێمە لێرە لە بەحرەین هێزێکی ئەرکی دەریاییمان هەیە، هێزی ئەرکی 59، کە لە سەرانسەری ناوچەکە بەکاری دەهێنین و برەوی پێدەدەین.
ئێمە توانای تەکنەلۆژیمان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی خێرای هۆشیاریی بواری دەریایی و بنیاتنانی تۆڕێکی ئاوێتەی بێ سەرنشین و زیرەکیی دەستکرد لەپێناو فەراهەمکردنی دەریای سەلامەتتر و پاراستنی بازرگانیی جیهانی بە شێوەیەکی بەهێزتر.
لە دەریادا، ئێمە لەسەر ئەو سامانەی هەمانە بنیاتنان ئەنجام دەدەین و تۆڕێکی هاوئاهەنگی پێکەوەبەستراو لە هەستەوەرەکان دروست دەکەین کە زانیاریی هاوکات بگوازێتەوە. هەموو ئەم زانیارییانە، کە لە ڕێگەی یەکخستنی زانیاری و سەکۆکانی زیرەکیی دەستکردەوە دەنێردرێن، لە دروستکردنی وێنەیەکی ڕوونتر لە ژینگەی کارکردندا یارمەتیدەر دەبن.
لەمەش گرنگتر، لەم ڕێگەیەدا هاوبەشە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکانمان پاڵپشتمانن، بە تایبەتی بەحرەین. ساڵی ڕابردوو، هێزی ئەرکی 59 لەگەڵ بەحرەیندا یەکیان گرت و لێرە ڕایەڵێکی زانیاریمان دامەزراندووە لەگەڵ دانەیەک لە عەقەبە، ئوردن.
لەم دواییانەدا بەحرەین لە کەنداودا بەشداری لە مەشقێکی دەریاییدا کرد، کە تێیدا حەوت کەشتیی دەستەی سعودیە، بەحرەین، بەریتانیا و ئەمریکا لەگەڵ سیستەمی بێ سەرنشیندا یەکیان گرت. ئەمە یەکێکە لەو نمونە زۆرانەی کە جەخت دەکەنەوە لەوەی هێزەکانمان لە ئێستادا درک بە داهاتوو دەکەن، و پێکەوە مەشقەکە ئەنجام دەدەن.
لە کۆتایی ساڵی 2023ـدا، هێزی ئەرکی 59 کەشتیگەلێکی دەریای پێکهاتوو لە زیاتر لە 100 کەشتیی بێ سەرنشینی سەر ڕووی ئاوی و ژێر دەریایی بنیات دەنێت کە پێکەوە کاردەکەن، پەیوەندی دەبەستن و هۆشیاریی بواری دەریایی بۆ هەموو سوپا بەشداربووەکان دابین دەکەن. بەلایەنی کەمەوە 80%ـی ئەم کەشتییە بێ سەرنشینانە لەلایەن هێزە هاوبەشەکانمانەوە دابین دەکرێن. ژمارەی وڵاتانی هاوبەش بەردەوام لە زیادبووندایە، و ئەوان بەشێکن لە هێز و دەستەی ئۆپەراسیۆنی هێزی ئەرکی 59.
لە هەمان کاتدا، هێزی ئەرکی 39، کە هێزی ئەرکی داهێنانی زەمینیی ئێمەیە، چەمک و تەکنەلۆژیا بە ئاڕاستەی بنیاتنانی قافڵەی گوێزەرەوەی بێ سەرنشینی زەمینی تاقی دەکاتەوە بۆ ئەوەی بوارمان پێبدات گوێزەرەوە سەرنشینییە زەمینییەکانمان بە شێوەیەکی کاریگرتر بەکاربهێنین.
جگە لە هێزی ئەرکی 39 و هێزی ئەرکی 59، ئێمە هێزی ئەرکی 99ـمان هەیە کە بنکەکەی لە قەتەرە و لە بواری ئاسمانیدا کاردەکات. هێزی ئەرکی 99 هەوڵەکانی هێزی ئەرکی 59 دووبارە دەکاتەوە لە ڕێگەی سیستەمێکی درۆنی ئاسمانی کە باری تایبەتمەند هەڵدەگرن و توانای دیکەیان هەیە.
هێزی ئەرکی 99ـی قافڵەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هەڵبژاردنی ناچاری بەسەر نەیارەکانماندا دەسەپێنێت و هەڕەشەکان بۆ سەر سیستەمەکانمان و هاوبەشەکانمان دەستنیشان دەکەن و تێکیان دەشکێنن.
هەستەوەرەکان لەسەر ئەم سیستەمە بێ سەرنشینانە بەردەوام زانیاری هەڵدەگرن، لە هەموو کاتێکدا لە دەریا، لە سەر زەوی و لە ئاسماندا چاو و گوێمان پێدەبەخشن.
ئەم سیستەمە بێ سەرنشینانە بە یەکەوە لەسەر هەمان تۆڕی هاوئاهەنگ کاردەکەن، کۆمەڵێک زانیاری دەخەنە ناو بەرنامەیەکی زیرەکی دەستکرد کە هەمووی شیکاردەکات، واتای پێدەبەخشێت و هاوکات زانیاریی گرنگ بۆ شیکەرەوەکان دەنێرێت.
ئەو شیکەرەوانە لەگەڵ هێزە هاوبەشەکاندا ئەم زانیاریانە هاوبەشی پێدەکەن، کە هەر هەموویان هەمان وێنەی هەڕەشە و هەمان زانیارییان لەبەردەست دەبێت.
ئا لێرەدایە کە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بەرەو داهێنان هەنگاودەنێت.
جگە لەو بەرنامانە، ئێمە لەگەڵ هاوبەشەکانماندا لێرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرنامەیەکی تاقیکردنەوە بۆ شکستپێهێنانی درۆنی نەیارەکان دادەڕێژین. لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای درۆن، ئێستا درۆنی نەیارەکان وەک گەورەترین هەڕەشەی تەکنەلۆژی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە لە کاردان.
ئەزموونی هاوبەشمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ شکستپێهێنانی ئەو سیستەمانە، تیشک دەخاتە سەر توانای نوێ، تەکنەلۆژیای نوێ و تەکنیکی نوێ.
هەموو ئەم توخمانە لە ژێر چەتری کلتوری داهێناندان کە ئێمە لە سەرانسەری فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکادا بنیاتیان دەنێین. داهێنان بوارمان پێدەدات ئەو هاوبەشییە مەزنانەی کە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنیاتمان ناوە، فراوانتر بکەین. بوارمان پێدەدات بەهای کارپێکردنی سیستەمە سەرنشینییەکانمان زیاتر بکەین.
بۆ ئێمە داهێنان تەنها بە زیرەکیی دەستکرد و فێربوونی ئامێر و وزەی ئاراستەکراوەوە پەیوەست نییە. هەروەها، بە تەنها پەیوەندی بە بەکارخستنی تەکنەلۆژیای نوێوە نییە.
کلتوری داهێنانی ئێمە بریتییە لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکان لە ناوچەکەدا لەسەر پرۆسەی نوێ، شێوازی نوێی بیرکردنەوە لە ئاسایش، ڕێکاری نوێ، بیری نوێ، و چەمکی نوێ … و تەکنەلۆژیای نوێ
تواناکانی ئەم کلتورە لە داهێنان ئێجگار مەزنە. داهێنان بوارمان پێدەدات باشتر دۆخی هێزەکانمان جێگیربکەین، باشتر هەست بە ژینگەکە بکەین و بە شێوەیەکی کاریگەرتر هەڕەشەی لایەنەکان ڕابگرین و شکستیان پێبهێنین.
ئەو گەلانەی لەم ژوورەدا نوێنەرایەتی دەکرێن، تەکنەلۆژیای نوێیان قۆرخ نەکردووە. بە هەمان شێوە نەیارەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سیستەم و تەکنەلۆژیای نوێ لە دژمان بەکاردەهێنن.
هەر بۆیە پێویستمان بە هەموو هاوبەشەکانی ناوچەکەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێمەدا داهێنان بکەن. بە یەکەوە لە ڕێگەی داهێنانەوە، هەموومان لەپێناو بەهێزکردنی سەقامگیریی ناوچەکە دەتوانین کاری زۆر زیاتر ئەنجام بدەین.
Comments are closed.