سوپای لوبنان خوێندن دەکات بە دیجیتاڵ
باشترین کۆلێژی ڕاهێنانی سەربازیی لوبنان بۆ ئامادەکردنی ئەفسەران بۆ داهاتوو کە تێیدا بە کۆمپیوتەرکردن ڕۆڵێکی گەورەتر لە ئاشتی و ئاسایشدا دەگێڕێت، تیشک دەخەنە سەر بە دیجیتاڵکردن.
لە کۆلێژی فەرماندەیی و دەستەی فوئاد شەهاب، ڕێککەوتنی هەماهەنگی لە نێوان سوپای لوبنان و تۆڕی گۆڕانکاری دیجیتاڵی لوبنانی (LDTN) لە مانگی ئەیلولی 2022 واژۆکرا. لە نێوان ئامادەبووانی واژۆکەردا، فەرماندەی ئەوکاتەی کۆلێژ لیوا حەسەن جونی و ڕێکخەری گشتیی تۆڕی گۆڕانکاریی دیجیتاڵیی لوبنانی پڕۆفیسۆر نەدیم مەنسوڕی بەدی دەکران.
ئامانجی ڕێککەوتننامەکە بریتی بوو لە بەرەوپێشبردنی سیستەمی پەروەردەی سەربازی تا ئەفسەران بتوانن لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکاندا هەنگاوبنێن.
”شکست لە پێدانی سەرنجی شایستە بە تەکنەلۆژیا لە زۆربەی بوارەکانی ژیاندا دەمانخاتە پەراوێزی شارستانییەت، تێێدا بێدەسەڵاتانە سەیری ئەوانە دەکەین کە بەرەوی داهاتوویەکی گەش هەنگاو دەنێن کە تێیدا ئێمە پێگەیەکی گونجاومان نابێت،” لیوا جونی لە وتارێکدا لە ڕێوڕەسمی واژۆکردنەکە ڕایگەیاند.
”جەنگەکانی ئەمڕۆ بوون بە جەنگی تەکنەلۆژیا … کەرەستەی سەربازیی قورس دەستی بە لەدەستدانی باڵادەستی لە بەرامبەر تەڵزمێکی (چیپ) ئەلیکترۆنی بچووک کردووە.”
بە دیجیتاڵکردن نەک بە تەنها لە سەربازی، بەڵکو لە سەرانسەری زۆربەی بەشەکانی حکومەت ڕودەدات. بۆ نموونە، لە ماوەی پەتای جیهانیی کۆڤید- 19، حکومەتەکانی خاوەن سیستەم و ژێرخانی دیجیتاڵی بنیاتنراو بۆ بەدواداچوون لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە و دابینکردنی هاوکاری بۆ هاوڵاتیان لە پێگەیەکی باشتردا بوون.
زۆربەی شارەزایان داوایان لە حکومەت کرد بۆ توێژینەوە لە قەیرانە ئابووریە بەردەوامەکانی وڵات، بە دیجیتاڵکردنی ئابووریی لوبنان خێراتر بکات. لە ساڵی 2003، فەرمانگەی وەزارەتی دەرەوە بۆ چاکسازیی کارگێڕی لە لوبنان، بە هاوکاری لەگەڵ بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستراتیژێکی ئەلیکترۆنیی نیشتمانی ئامانجداری پەرەپێدا کە پاڵپشتی دارایی لەلایەن بەخشەرانی نێودەوڵەتییەوە کرابوو و ئامانجەکەی بریتی بوو لە برەودان بە حکومەتی ئەلیکترۆنی لە لوبنان.
لوبنان بەرەپێشچوونی بەرچاوی لە برەودان بە حکومەتی ئەلیکترۆنی بینیووە. زۆرێک لە فەرمانبەرانی دەوڵەت ڕاهێنارون بۆ بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندی، وە تۆڕە ناوخۆییەکان بۆ چەندین دامەزراوەی حکومی دروستکراون.
سەرچاوەکان: ئەلنەهار، سوپای لوبنان
Comments are closed.