پاکستان ڕیزبەندیی لە جەنگی دژ بە تیرۆری دارایی بەرەوپێش دەبات
پابەندبوونی پاکستان بۆ کەمکردنەوەی ڕوودانی سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتیکردنی دارایی تیرۆرستان لەناو سنوورەکانیدا پلەبەندی بەرزتری لەلایەن ڕێخراوێکی نێودەوڵەتیەوە کە چاودێری گواستنەوەی نایاسایی پارە دەکات، پێبەخشیووە.
لە تشرینی یەکەم 2022، هێزی ئەرکی کرداریی دارایی (FATF) پشتڕاستی کردەوە کە پاکستانی لە “لیستی خۆڵەمێشی”ـی وڵاتانی ژێر چاودێری زیاتردا لابردووە بەهۆی کەموکوڕییەکان لە دژە سپیکردنەوەی پارە (AML) و بەرەنگاربوونەوەی پاڵپشتیکردنی دارایی تیرۆریزم (CFT).
سەرۆکی هێزی ئەرکی کرداریی دارایی (FATF) ت. ڕاجا کومار بڕیارەکەی لە بارەگای سەرەکیی هێزی ئەرکی کرداریی دارایی (FATF) لە پاریس ڕاگەیاند. “پاکستان بۆ گەیشتن بە ئاستی پابەندبوونەکان لە پلانە کردارییەکانی، بەدواداچوونی بۆ کەموکوڕییە تەکنیکییەکان کردووە،” کومار ئەمەی ڕاگەیاند.
تیمی هەڵسەنگاندنی هێزی ئەرکی کرداریی دارایی (FATF) بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە وڵاتەکە دژە سپیکردنەوەی پارە (AML) و بەرەنگاربوونەوەی پاڵپشتیکردنی دارایی تیرۆریزم (CFT)ـی باشتر کردووە، لە مانگی ئابدا سەردانی پاکستانی کردبوو.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان شەهباز شەریف ستایشتی هەوڵەکانی وڵاتەکەی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەکە لە بەرجەستەکردنی پلانێکی 34 خاڵی. پلانەکە چاکسازیی دادوەریی و ڕێکخراوەیی بۆ یارمەتیدان لە ڕێگریکردن لە گواستنەوەی پارەی نایاسایی لەخۆدەگرێت.
”دەرچوونی پاکستان لە لیستی خۆڵەمێشیی هێزی ئەرکی کرداریی دارایی (FATF) بەڵگەی هەوڵە وردبین و بەردەوامەکانمانە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا،” سەرۆک وەزیران شەریف لە دوای بیستنی هەواڵەکە ڕایگەیاند. “من دەمەوێت سوپاسی سەرکردایەتیی مەدەنی و سەبازیی خۆمان و بە هەمان شێوە هەموو ئەو دامەزراوانە بکەم کە بە سەختی بۆ ئەم سەرکەوتنەی ئەمڕۆ کاریان کرد.”
هێزی ئەرکی کرداریی دارایی (FATF) خۆی بە “دەزگایەکی سەربەخۆی نێوحکومەتیی کە سیاسەتەکانی پاراستنی سیستەمی دارایی جیهانی لە بەرامبەر سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتیکردنی دارایی تیرۆریستی برەوپێدەدات و بەرەوپێش دەبات.” ناودەبات.
ئابووریناسی باڵا هارون شەریف بە ئەل جەزیرەی ڕاگەیاند کە بڕیارنامەکەی هێزی ئەرکی کرداریی دارایی (FATF) بوار بە پاکستان دەدات خۆی لەو سزایانە لابدات کە دەکرا بە ڕاگرتنی جوڵەی ئاسایی پارە زیان بە سیستەمی دارایی وڵاتەکەی بگەیەنن.
”ئەوەی کە وڵاتەکە پێویسیتە لە ئێستادا بیکات بریتییە لە مانەوە لەسەر ڕێڕەوەکەی، وە گەورەترین ئاستەنگ لەم کارەدا بریتی بووە لە تواناکانی جێبەجێکردن. پێویستە چاکسازی لە دامەزراوەکانیدا بکات، کە لە داهاتوودا دەتوانێت هەر گواستنەوەیەکی پارەی گومانلێکراو پەنگ و دەستنیشان بکات، وە سزای هەموو ئەوانە بدات کە بەشداربوون تێیدا،” ئابووریناسەکە بە ئەل جەزیرەی ڕاگەیاند.
هێزی ئەرکی کرداریی دارایی (FATF) و چاودێرانی تری دارایی لە ماوەی پێشوودا ڕەخنەیان لە بێ توانایی حکومەتی پاکستان لە لێپێچینەوەی یاسایی ڕێکخراوە تۆمەتبارەکان بە پاڵپشتیکردنی تیرۆریزم گرتبوو. لە مانگی نیسانی ساڵی 2022ـدا، پاکستان ئەو لایەنە داراییانەی سەر بە گرووپی چەکداریی لەشکر تەیبە، کە پاکستان وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندوویەتی، سزادا.
سەرچاوەکان: ئەل جەزیرە، هێزی ئەرکی کرداریی دارایی (FATF)
Comments are closed.