ڕێنماییە سەردەمییەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ مەترسیە سەردەمییەکان
کۆلێژی فەرماندەیی و دەستەی فوئاد شەهابی لوبنان تەواوکەری ڕاهێنانی ئەفسەر دابیندەکەن بە سەردانکردن بۆ زانکۆی بەرگری نیشتمانی ئەمریکا
دەستەی “یونیپاس”
دامەزراوە ئەکادیمییەکان پشت دەبەستن بە هاوبەشی کردنی ئەزموون و هاوکاری نێودامەزراوەیی بۆ بنیاتنانی بەرنامەیەکی بەهێز ودەستەیەکی پیشەیی شارەزا لە بنیاتنانی وڵاتدا. ڕەنگە ئەکادیمیا سەربازییەکان زیاتر پێویستیان بە هاوبەشی نێوان دامەزراوەکان هەبێت بەهۆی گۆڕانکارییە زۆرەکانی بواری زانستی سەربازی. بێگومان، ئەم دامەزراوانە هەوڵی تەواو دەدەن بۆ زانینی تاکتیکە نوێیەکان، بە تایبەتی ئامرازی جەنگیی ناهاوسەنگی ئەم دواییە، بەکارهێنانی درۆنە ئاسمانیەکان بۆ گۆڕەپانی جەنگ، و دروستبوونی بەرەی نوێ، بە تایبەتی مەیدانی ئەلیکترۆنی. لە دەرەنجامدا، ئێمە وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان دەبینین کە بەرنامەی ئاڵوگۆڕکردن دروست دەکەن، خوێندکاران دەنێرنە دەرەوە بۆ وڵاتانی هاوبەش و لە بەرامبەردا خوێندکار وەردەگرن. لەم ڕووەوە کۆلێژی فەرماندەیی و دەستەی فوئاد شەهابیی لوبنان جیاوازتر نییە لە هەر کۆلێژ و زانکۆیەك لە تەواوی جیهاندا و لە هەمانکاتدا پەیوەندیی نزیکی بە ئەمەریکا، بەڕیتانیا و فەرەنسا هەیە. یەکێك لە هەرە گرنگترینەکان لەم بەرنامانە بریتییە لە بەرنامەی ئاڵوگۆڕ لەگەڵ زانکۆی بەرگریی نیشتمانیی ئەمریکی ناوەندی نزیك بە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بۆ توێژینەوە ستراتیژیەکان (NESA)، کە بە بەردەوامی پێشوازی دەکات لە قوتابیە سەربازییەکانی لوبنان. “یونیپاس” چاوپێکەوتنی کرد لەگەڵ عەمید حەسەن جۆونی فەرماندەی پێشووی کۆلێژی فەرماندەیی و دەستەی فوئاد شەهابی، کە باسی کۆلێژەکە و بەرنامەکانی کرد.
“یونیپاس”: ئامانجەمانی سەردانی وەفدی ستافی کۆلێژ چییە بۆ ئەمریکا؟
عەمید جوونی: گەشتی خولی ئەفسەرانی دەستە بۆ ئەمریکا، بە تایبەتی بۆ زانکۆی بەرگری نیشتمانی (NDU)، بەرنامەڕێژکراوە بۆ ئاشناکردنی ئەم ئەفسەرانە بەپرسە ستراتیژییە هاوچەرخەکان بە وتنەوەی چەندین وانە وەکو بەشێك لە وۆرکشۆپێك کە لەلایەن NESAـوە ڕێکخراوە. ئەوانەیش تەوەرە ستراتیژی و جیۆپۆلەتیکییە هاوچەرخەکان دەگرنەوە کە لە لایەن ژمارەیەک وانەبێژ و پرۆفیسۆری زانکۆ لە چەندین وڵاتەوە دەوترێنەوە، ئەو فێرکەرانە پاشخان و زانیاریی هەمەڕەنگیان هەیە بۆ مژارکردنی ئەو تەوەرانە لە چەندین دیدگای جیاوازەوە. لە ئەنجامدانی ئەمە، ئێمە ئاسۆی زانیاریی ئەفسەرانی دەستە بەرزدەکەینەوە، بە تایبەتی لە بابەتە ستراتیژیە سەرەکییەکان، لەوانە فراوانکردنی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و پایە هەرە گرنگەکانی، بەتایبەتی لەم سەردەمەی سەرۆکایەتیدا، و نیشاندانی سەرەکیترین گۆڕانکارییەکان کە ڕوویان داوە، بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەروەها ئاڵوگۆری کلتوری و زانیاری ڕودەدات لە نێوان وانەبێژان و ئەفسەراندا لەماوەی گفتوگۆکان و بەریەککەوتنەکان کە ڕوودەدەن وەکو بەشێك لە وانەکان.
“یونیپاس”: ئایا ئەمە یەکەم سەردانی ستافی کۆلێژی لوبنانییە بۆ NESA؟
عەمید جوونی: نەخێر، بەر لە 10 ساڵ، سەردانکردن بۆ هەرە سەرکەوترین ئەفسەرانی دەستە لە هاوکاری لەگەڵ ناوەندی NESA بۆ توێژینەوە زانستییەکان ڕێکدەخرا و نووسینگەی هاوکاریی بەرگری ئەمریکا لە بەیروت، وە لەو کاتەوە ئەمە دوبارە دەکرێتەوە، جگە لە دوو ساڵی ڕابردوو نەبێت بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە.
“یونیپاس”: ئایا چۆن ئاستی وانەکان هەڵدەسەنگێنیت کە وتراونەتەوە لەلایەن پرۆفیسۆرەکانی NESAـوە؟
عەمید جوونی: بێگومان ئەمانە وانەگەلێکی بەنرخن لەسەر ئاستی زانیاری، توێژینەوە و تیۆری، بەڵام گرنگی ئەم وانانە لە هەمە چەشنایەتی بابەتەکان و هەمەچەشنایەتی لە خودی وانەبێژاندایە – پاشبنەمای کەسایەتی و سیاسییان – کە هۆکاری وتنەوەیەکی ڕەخنەگرانی بابەتە جیاوازەکانە. لەلایەکی ترەوە، تیشک خستنەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سوود بە ئەفسەرەکان دەگەیەنێت بە فراوانکردنی تێڕوانینیان لە ڕوانگەی تێگەیشتن لەسیاسەتی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە ناوچەکە، بەتایبەتی سیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
“یونیپاس”: ئایا دەتوانیت لەسەر هاوکاریەکانی نێوان لوبنان و ئەمریکا
قسە بکەیت؟
عەمید جوونی: ئەوەی کە من دەتوانم قسەی لەسەر بکەم بریتییە لەم هاوکاریە ئەکادیمیەی نێوان کۆلێژی فەرماندەیی و دەستەی فوهاد چەهابی لەگەڵ زانکۆی بەرگری نیشتمانی ئەمەریکا لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی NESA، کە بووە بە هاوکارییەکی چالاك و سودبەخش لە بابەتی پەرەپێدانی کلتوریی ئەفسەرەکان لە بوارەکانی سترارتژی و جیۆپۆلەتیك. جگە لەمەش، ڕاوێژکارێکی ئەمریکا کار لەگەڵ سەرکردایەتی کۆلێژ دەکات بۆ یارمەتیدان لە پێشخستنی مەنهەجە فێرکاریەکەی. ئەو پسپۆڕە لە بواری پلاندامامی ستراتیژی و هاوکاری ئەکادیمی ڕێکدەخات لەنێوان کۆلێژەکە و دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکا.
“یونیپاس”: ئایا کۆلێژی دەستەی لوبنان پڕۆفیسۆری هەیە لە وڵاتانی
ترەوە هاتبن؟
عەمید جوونی: هەندێک جار کۆلێژەکە میوانداری ڕێکدەخات بۆ پرۆفیسۆری وڵاتانی هاوپەیمان کە کەسانێکی ئەکادیمین یاخود ئەفسەری خانەنشینبوون، بەڵام بەتەنها بۆ مەبەستی دیاریکراوی ناوبەناوە. هیچ پرۆفیسۆرێکی هەمیشەیی بوونی نییە. سەڕەڕای ئەوەش، پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە کۆلێژە ئەفسەرێکی فەڕەنسی وەگرتووە لەلایەن سوپای فەڕەنسا لە ڕێگەی باڵوێزخانەی فەڕەنسا لە لوبنان دیاریکرا. ئەو پسپۆڕێکی سەربازیە و ئەرکی هەماهەنگی پێدراوە لە نێوان سەرکردایەتی کۆلێژی دەستە و کۆلێژی جەنگ لە پاریس و بە هاوکاری چەند مەشقێکی پێکەوەیی و بەرنامەی ئاڵوگۆڕکراو.
“یونیپاس”: دەتوانیت باسی ڕوانگەی سەرەکیی کۆلێژی دەستەی
لوبنان بکەیت؟
عەمید جوونی: ئامانجی مەنهەجی خولی دەستە لە کۆلێژدا بریتییە لە پەرەپێدانی ئەفسەرانی فەرماندە و ئامادەکردنیان بۆ سەرپەرشتیکردنی یەکە سەربازییە گەورەکان یان کارکردن وەکو ئەندامێکی دەستە. مەنهەجەکە هەموو تەکنیکەکان و میکانیزمەکانی بڕیاردانی سەربازی لە سەر ئاستی تەکتیکی و کرداری لەخۆگرتبوو وە لەلایەن فەرماندەوە بۆدانانی پلان و هەڵسەنگاندنی دۆخەکە لە هەموو ئاست و پلەیەکدا بۆ ئەوەی بڕیارێکی گونجاو بدرێت بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی تەکنیکی یان کرداری، چارەسەکردنی ئاڵنگارییەکانی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، یان بەڕێوەبردنی قەیرانە گەروەکان. بە هەمان شێوە پلاندانانی تەکتیکی و مەشقی کرداری لەخۆدەگرێت کە لە ڕێگەی سیستەمی دیجیتاڵی واقیعی نمایشکراوە بۆخستنەڕووی ئەو مانۆڕانەی کە لەلایەن یەکەکانەوە پلانیان بۆ دانراوە. جەگە لەوەش، زۆر بابەتی تر دەکەونە ناو مەنهەجی “فەرماندە و دەستە”ـمانەوە، لەوانە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، گفتوگۆ، بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان، یاسای مرۆیی جیهانی، یاسای جیهانیی مافەکانی مرۆڤ و هەماهەنگی مەدەنی و سەربازی. لە سەر ئاستی ستراتیژی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم خولە بەرزترینە لە هێزە چەکدارەکانی لوبنان، ئەوە گرنگە کە لە ڕێگەی بەرنامەکان، سیمینارەکان و کەرەستە پەیوەنیدارەکانەوە بە بنەما ستراتیژیەکان و جیۆپۆلەتیکەکان ئاشنا بیت. لەگەڵ ئەوەشدا، داواکراوە لەسەر یەکەکان توێژینەوەی زانستی ئامادەبکەن لەسەر بابەتە ستراتیژیەکان وەکو مەرجی ناچاری بۆوەرگرتنی ناونیشانی
ئەفسەری دەستە.
“یونیپاس”: چۆن سەرنجی خوێندکاری وڵاتانی دۆست ڕادەکێشن؟
عەمید جوونی: فەرماندەی سوپا سەربازییەکی دۆستانە پێشنیاردەکات، بەتایبەتی ئەوانەی کە میوانداری ئەفسەرە لوبنانیەکان دەکەن لە کۆلێژە سەربازییەکاندا، هەلێك بۆ یەک یان چەند ئەفسەرێک بۆ چاودێریکردنی خولی دەستە لە میانەی ئەزموون، زانیاری و ئاڵوگۆڕی کلتووری لەنێوان سوپایانی هاوڕێدا. وەکو دەرەنجام، کۆلێژی فەرماندە و دەستەی فوئاد شەهاب 10 بۆ 15 ئەفسەر لە وڵاتانی عەرەبیی دۆست و سوپا بییانیەکان وەردەگرێت، بەمەرجێک بە پاراوی عەرەبی بزانن، لەبەرئەوەی ڕێکارییەکان لە کۆلێژەکەدا بە زمانی عەرەبی دەبێت.
Comments are closed.