Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      هەماهەنگی لە قەیرانەکاندا

      August 15, 2025

      هێزە چەکدارەکانی لوبنان ناوچەی باشووری وڵات دەپارێزن

      August 15, 2025

      سعودیە هەوڵی ئاسایشی ناوچەیی دەدات

      August 15, 2025

      بنیاتنانی جەنگاوەری هاوچەرخ

      August 15, 2025

      شێرەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق

      August 15, 2025
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      میسر ڕۆڵی باڵا دەگێڕێت لە سەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

      August 11, 2025

      هێزی ئاسمانیی پاکستان پشتیوانی هاوتا عێراقییەکان دەکات

      August 11, 2025

      دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبی لەسەر کێڵگەی گازی دەریایی پشتیوانی لە سەرەوەریی کوەیت دەکەن

      August 11, 2025

      تاجاکستان هاوبەشیی ئاسایش لەگەڵ کوەیت بەهێزدەکات

      August 11, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 13, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 6, 2024

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پیشەیی بوون لە دەزگای دژەتیرۆر

      August 11, 2025

      میسر ڕۆڵی باڵا دەگێڕێت لە سەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

      August 11, 2025

      هێزی ئاسمانیی پاکستان پشتیوانی هاوتا عێراقییەکان دەکات

      August 11, 2025
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home»تایبتمەندیەکان»پێکهێنانی شێوەی نوێ لە هاوکاریی ئاسایش
    تایبتمەندیەکان

    پێکهێنانی شێوەی نوێ لە هاوکاریی ئاسایش

    UnipathBy UnipathAugust 28, 2023No Comments4 Mins Read
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    د‭. ‬خالید‭ ‬بن‭ ‬موحەمەد‭ ‬عەتیە،‭ ‬جێگری‭ ‬سەرۆك‭ ‬وەزیرانی‭ ‬قەتەڕ‭ ‬و‭ ‬وەزیری‭ ‬دەوڵەت‭ ‬بۆ‭ ‬کاروباری‭ ‬بەرگری

    ساڵی2022‭ ‬ساڵێکی‭ ‬زۆر‭ ‬تایبەت‭ ‬بوو‭ ‬بۆ‭ ‬دەوڵەتی‭ ‬قەتەڕ،‭ ‬لەبەر‭ ‬ئەوەی‭ ‬خۆمان‭ ‬ئامادە‭ ‬دەکرد‭ ‬بۆ‭ ‬میوانداریکردنی‭ ‬جامی‭ ‬جیهانی‭ ‬ساڵی‭ ‬2022‭. ‬من‭ ‬هەمان‭ ‬قسەی‭ ‬خاوەن‭ ‬شکۆ‭ ‬ئەمیر‭ ‬شێخ‭ ‬تەمیم‭ ‬بن‭ ‬حەمەد‭ ‬دەکەمەوە‭ ‬کەوتی‭ ‬ئێمە‭ ‬زۆر‭ ‬شەرەفمەندین‭ ‬بە‭ ‬گەشەسەندنەکانی‭ ‬دەوڵەتی‭ ‬قەتەر‭ ‬و‭ ‬سوپاسی‭ ‬ئەو‭ ‬سەرنجە‭ ‬جیهانییە‭ ‬دەکەین‭ ‬جامی‭ ‬جیهانی‭ ‬پێمانیبەخشی‭ ‬کە‭ ‬هاندەر‭ ‬و‭ ‬بزوێنەری‭ ‬گەشەسەندنی‭ ‬قەتەر‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬چەندین‭ ‬ڕووەوە،‭ ‬بە‭ ‬تایبەتیش‭ ‬لە‭ ‬بواری‭ ‬ژێرخانی‭ ‬ئابووری‭ ‬و‭ ‬سیاسەتدا‭. ‬وەرزش‭ ‬کاریگەریرکی‭ ‬ئێجگار‭ ‬مەزنی‭ ‬هەیە‭ ‬لەسەر‭ ‬مرۆڤ؛‭ ‬کە‭ ‬دەتوانێت‭ ‬خەڵکانێکی‭ ‬هەمەچەشن‭ ‬بەجۆش‭ ‬بکات‭ ‬و‭ ‬کۆبکاتەوە‭. ‬وەرزش‭ ‬لە‭ ‬باشترین‭ ‬شێوەی‭ ‬خۆیدا‭ ‬نمونەیەکە‭ ‬لە‭ ‬کاری‭ ‬پێکەوەیی‭ ‬و‭ ‬نیازپاکی،‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬هەوڵە‭ ‬باشەکانت‭ ‬پاداشتت‭ ‬بۆ‭ ‬بەدەستدەخەن،‭ ‬وکەموکوڕییەکانت‭ ‬لەلایەن‭ ‬یاریزانانی‭ ‬هاوتیپ‭ ‬پڕ‭ ‬دەکرێنەوە‭. ‬لەم‭ ‬ڕووەوە،‭ ‬دەکرێت‭ ‬وەرزش‭ ‬ببێت‭ ‬بە‭ ‬ئیلهام‭ ‬بۆ‭ ‬هەرەوەزیی‭ ‬جیهانی‭. ‬

    وەك‭ ‬چۆن‭ ‬ئێمە‭ ‬چاودێریی‭ ‬کۆبوونەوەکانی‭ ‬هاوکاری‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دەکەین،‭ ‬ئەوا‭ ‬پێویستە‭ ‬هەوڵ‭ ‬بۆ‭ ‬ئەو‭ ‬کۆبوونەوانەش‭ ‬بدەین‭ ‬کە‭ ‬وڵاتان‭ ‬یەکدەخات‭ ‬لەڕێگەی‭ ‬پێکهێنانی‭ ‬هێزی‭ ‬پێکەوەیی‭ ‬بە‭ ‬ئامانجی‭ ‬باشترکردن‭ ‬و‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬ئاسایش‭. ‬ئاسایشی‭ ‬ڕاستەقینە‭ ‬تەنها‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬کاری‭ ‬بەکۆمەڵەوە‭ ‬دێتە‭ ‬کایەوە‭. ‬یاریی‭ ‬گەرمی‭ ‬کێبڕکێ‭ ‬گومانی‭ ‬نیە‭ ‬نەک‭ ‬تەنها‭ ‬داهێنانی‭ ‬لە‭ ‬کەرتی‭ ‬ئاسایشدا‭ ‬خێراتر‭ ‬کردووە،‭ ‬بەڵکو‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوەش‭ ‬زۆر‭ ‬کەسی‭ ‬وەک‭ ‬تەماشاکەر‭ ‬لەبەردەم‭ ‬داهێنانەکان‭ ‬یان‭ ‬قەتیسماو‭ ‬لە‭ ‬سنورەکانی‭ ‬خۆیاندا‭ ‬جێهێشت‭. ‬

    دەوڵەتی‭ ‬قەتەر‭ ‬بەبەختە‭ ‬بە‭ ‬هەبوونی‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬زۆر،‭ ‬خەڵکی‭ ‬خۆڕاگر‭ ‬و‭ ‬ڕوانگەی‭ ‬سەرکردایەتییەکەی‭. ‬بەشێکی‭ ‬زۆر‭ ‬لە‭ ‬سەرچاوەکانی‭ ‬وڵاتەکەم‭ ‬بە‭ ‬ئاراستەی‭ ‬بەرەوپێشبردنی‭ ‬گەلەکەمانە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬پەروەردە،‭ ‬توێژینەوە‭ ‬و‭ ‬گەشەسەندن‭ ‬و‭ ‬چاودێری‭ ‬تەندروستیی‭ ‬ئاستبەرزی‭ ‬جیهانی‭. ‬لە‭ ‬بواری‭ ‬ئاسایشدا،‭ ‬قەتەر‭ ‬تیشک‭ ‬دەخاتە‭ ‬سەر‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬هێزێکی‭ ‬باش‭ ‬ڕاهێنراو‭ ‬و‭ ‬پڕچەککراو‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬سنورەکانمان‭ ‬بە‭ ‬سەرنجی‭ ‬360‭ ‬پلەی‭ ‬تەواو‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاسایش‭. ‬ئەمە‭ ‬هاوشانە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پێشخستنی‭ ‬شێوە‭ ‬نەریتییەکانی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوپەیمانان‭ ‬و‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬لە‭ ‬ئاڵوگۆڕی‭ ‬زانیاری،‭ ‬کارکردنی‭ ‬پێکەوەیی،‭ ‬دەسپێشخەریەکانی‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئاشتی،‭ ‬مەشقکردن‭ ‬و‭ ‬پەروەردە‭. ‬

    لە‭ ‬تاقیکردنەوەی‭ ‬شێوازە‭ ‬نووێیەکانی‭ ‬هاوکاری‭ ‬ئاسایش،‭ ‬من‭ ‬هەنگاوێك‭ ‬دەگەڕێمە‭ ‬دواوە‭ ‬بۆ‭ ‬ڕامان‭ ‬لە‭ ‬ڕاستیی‭ ‬ئێستامان‭ ‬و‭ ‬چنگخستنی‭ ‬چەند‭ ‬وانەیەكی‭ ‬وەرگیراو‭ ‬لە‭ ‬ڕووداوە‭ ‬جیهانییەکانی‭ ‬ئێستا‭ ‬و‭ ‬ڕابردوو‭. ‬

    سەربازان لەگەڵ یەکەی خزمەتگوزاریی تەندروستیی سەربازیی قەتەڕ و یەکەی چەکی کۆمەڵکوژ لەگەڵ هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2022 ڕاهێنان دەکەن. قەتەر شانازی بە هاوبەشییە فرەنەتەوەییەکانی خۆیەوە دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئەمنییەکان. ئیدوین ڵـ. ریتسۆن/پاسەوانی سوپانی نیشتامانیی ئەمریکا

    ئێمە‭ ‬دەزانین،‭ ‬پەراوێزخستن،‭ ‬وەک‭ ‬ئەوەی‭ ‬لە‭ ‬مێژوودا‭ ‬دەردەکەوێت،‭ ‬زیاتر‭ ‬هەستی‭ ‬خراپەکاری‭ ‬توختر‭ ‬و‭ ‬چەسپاوتر‭ ‬دەکات‭ ‬وەک‭ ‬لەوەی‭ ‬بڵێسەکانی‭ ‬شەڕانگێزی‭ ‬خامۆش‭ ‬بکات‭. ‬دوای‭ ‬بە‭ ‬توندی‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬سەرپێچییەکان،‭ ‬ئەوانەی‭ ‬کە‭ ‬خۆیان‭ ‬وەکو‭ ‬شکستخواردوو‭ ‬دەبیننەوە‭ ‬دەگەڕێنەوە‭ ‬بۆ‭ ‬پێکهاتە‭ ‬جیهانییە‭ ‬دیپلۆماسییەکان،‭ ‬و‭ ‬ئاشتی‭ ‬بەرقەرار‭ ‬دەکرێت،‭ ‬و‭ ‬خۆشەگوزەرانی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬و‭ ‬ئابووری‭ ‬دەهێنرێتە‭ ‬کایەوە‭. ‬

    پاراستنی‭ ‬مافی‭ ‬دەوڵەتەکان‭ ‬لە‭ ‬ناو‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬کاری‭ ‬پێکەوەیی،‭ ‬نەک‭ ‬لە‭ ‬یاریکردن‭ ‬بە‭ ‬یاسا‭ ‬بۆ‭ ‬خۆدەرخستن،‭ ‬متمانە‭ ‬بۆ‭ ‬ئەم‭ ‬دامەزراوانەدروست‭ ‬دەکات‭ ‬و‭ ‬ئەندامانی‭ ‬ناچار‭ ‬دەکات‭ ‬پێکهاتەکە‭ ‬بپارێزن‭. ‬

    لەمڕۆدا،‭ ‬ئێمە‭ ‬زیاتر‭ ‬لەسەر‭ ‬وەچەرخانی‭ ‬جیهانی‭ ‬و‭ ‬دووبارە‭ ‬هاوسەنگکردن‭ ‬گفتوگۆ‭ ‬دەکەین‭. ‬

    پێشنیار‭ ‬دەکەم‭ ‬بە‭ ‬فراوانکردنی‭ ‬ئامانجەکەمان‭ ‬و‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬سەکۆ‭ ‬جیهانییەکان‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬پێناو‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬ئابووریی‭ ‬جیهان،‭ ‬چاکسازییی‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬و‭ ‬پێشکەوتنەکان‭ ‬دامەزراون‭. ‬بە‭ ‬چەسپاندن‭ ‬و‭ ‬فراوانکردنی‭ ‬ئەندامێتی‭ ‬لەو‭ ‬کۆمەڵانەی‭ ‬کە‭ ‬تەنها‭ ‬بۆ‭ ‬ئەندامەکانی‭ ‬کراوەن،‭ ‬دەکرێت‭ ‬شێوازێکی‭ ‬گشتگیر‭ ‬و‭ ‬جێگیر‭ ‬بۆ‭ ‬گەشەکردن‭ ‬و‭ ‬هاوکاری‭ ‬بنیات‭ ‬بنرێت‭. ‬

    ئەگەر‭ ‬هەر‭ ‬ئومێدێك‭ ‬لە‭ ‬ئارادابێت‭ ‬بۆ‭ ‬دۆزینەوەی‭ ‬شێوازە‭ ‬داهێنراوەکان‭ ‬لە‭ ‬پێناو‭ ‬سەقامگیرکردنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬جیهان‭ ‬و‭ ‬شێوازەکانی‭ ‬تری‭ ‬هاوکاری،‭ ‬ئەوا‭ ‬پێویستە‭ ‬سەرەتا‭ ‬سیستەمێکی‭ ‬دادپەروەرانەی‭ ‬هاوکاری‭ ‬بچەسپێندرێت‭. ‬

    زیاتر‭ ‬دەربارەی‭ ‬سیاسەتی‭ ‬هاوسەنگیی‭ ‬قەتەر‭ ‬پرسیارم‭ ‬لێدەکرێت‭. ‬ئایا‭ ‬ئێمە‭ ‬چۆن‭ ‬دەتوانین‭ ‬پەیوەندیەکانی‭ ‬وەك‭ ‬بەرگری،‭ ‬سیاسی‭ ‬یاخود‭ ‬ئابووری‭ ‬بپارێزین‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشە‭ ‬فرەنەتەوەییەکانمان‭ ‬کە‭ ‬بەژەوەندیی‭ ‬جیاوازیان‭ ‬هەیە؟‭ ‬من‭ ‬دەمەوێت‭ ‬زۆر‭ ‬ئاسان‭ ‬جەخت‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەوە‭ ‬بکەمەوە‭ ‬کە‭ ‬قەتەر‭ ‬هیچ‭ ‬یاریەک‭ ‬ناکات‭. ‬ئێمە‭ ‬دەزانین‭ ‬خۆمان‭ ‬کێین،‭ ‬کەموکوڕییەکانمان‭ ‬و‭ ‬هەموو‭ ‬شتێك‭ ‬دەزانین؛‭ ‬باش‭ ‬دەزانین‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬پێناوی‭ ‬چی‭ ‬دەجەنگین‭ ‬و‭ ‬نەخشەڕێگای‭ ‬تایبەت‭ ‬بە‭ ‬خۆمان‭ ‬پەیڕەو‭ ‬دەکەین‭ ‬لە‭ ‬‘دیدگای‭ ‬نیشتیمانیی‭ ‬قەتەریی‭ ‬2030’‭. ‬کەسایەتی‭ ‬ئێمە‭ ‬بۆ‭ ‬هەمووان‭ ‬ئاشنایە‭. ‬کاتێك‭ ‬تۆ‭ ‬مامەڵە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬دەوڵەتی‭ ‬قەتەڕدا‭ ‬دەکەیت،‭ ‬ئەوا‭ ‬تۆ‭ ‬بە‭ ‬راستی‭ ‬دەزانیت‭ ‬لەگەڵ‭ ‬کێدا‭ ‬مامەڵە‭ ‬دەکەیت‭: ‬دۆستێکی‭ ‬ڕاستگۆ‭ ‬و‭ ‬متمانەپێکراو‭ ‬کە‭ ‬هەرگیز‭ ‬ڕاڕا‭ ‬نابێت‭ ‬لە‭ ‬وتنی‭ ‬ڕاستیەکان‭. ‬

    هەوڵە‭ ‬ڕاستگۆیەکانی‭ ‬قەتەڕ‭ ‬لە‭ ‬زۆر‭ ‬کێشەی‭ ‬جیهانیدا‭ ‬بەڵگەن‭ ‬بۆخۆیان،‭ ‬لەوانە‭ ‬قەیرانی‭ ‬کۆچبەرانی‭ ‬ئەفغانستان‭ ‬و‭ ‬دووبارە‭ ‬بنیاتنانەوەی‭ ‬لوبنان‭. ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬ساتە‭ ‬سەختەکاندا‭ ‬کۆڵنادەین‭ ‬و‭ ‬سزای‭ ‬تاکەکان‭ ‬نادەین‭ ‬لەسەر‭ ‬هەڵوێست‭ ‬گۆڕینیان‭ ‬بەبێ‭ ‬ڕەچاوکردنی‭ ‬باشترین‭ ‬هەوڵەکانمان‭ ‬لە‭ ‬گەلەکەیانەوە‭. ‬ڕەنگە‭ ‬هەندێک‭ ‬هەوڵی‭ ‬ئەوە‭ ‬بدەن‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬دەوڵەتی‭ ‬قەتەر‭ ‬وەک‭ ‬پاراستنی‭ ‬بەرژەوەندیی‭ ‬خۆمان‭ ‬وێنا‭ ‬بکەن‭. ‬من‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوە‭ ‬دەڵێم‭ ‬کە،‭ ‬چالاکییە‭ ‬جیهانییەکانمان‭ ‬بەهۆی‭ ‬خواستەکانمانەوە‭ ‬ئاڕاستە‭ ‬دەکرێن‭ ‬بۆ‭ ‬خزمەت‭ ‬گەیاندن‭ ‬بە‭ ‬ئاشتی‭ ‬و‭ ‬یەکگرتوویی‭ ‬جیهانی‭. ‬ئێمە‭ ‬لەوە‭ ‬تێدەگەین‭ ‬کە‭ ‬شەرانگێزی‭ ‬تەنها‭ ‬خزمەت‭ ‬بە‭ ‬کۆمەڵێکی‭ ‬کەم‭ ‬دەکات،‭ ‬بەڵام‭ ‬ئاشتی‭ ‬و‭ ‬دەرئەنجامەکانی،‭ ‬خۆشگوزەرانیی‭ ‬ئابووری،‭ ‬خزمەت‭ ‬بە‭ ‬هەمووان‭ ‬دەکات‭. ‬

    هاوکاریی‭ ‬مێژوویی‭ ‬لە‭ ‬بواری‭ ‬ئاسایشدا‭ ‬زۆر‭ ‬جار‭ ‬کورتبیانەیە،‭ ‬بەرپەرچدەرەوەیە‭ ‬و‭ ‬دواجار‭ ‬وێرانکەرە‭. ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬ئاسایش‭ ‬بەردەوام‭ ‬و‭ ‬سەقامگیر‭ ‬بێت،‭ ‬ئەوا‭ ‬پێویستە‭ ‬گشتگیر‭ ‬بێت‭. ‬هەروەکو‭ ‬تۆپی‭ ‬پێ،‭ ‬پێویستە‭ ‬کەموکوڕییەکانی‭ ‬یاریزانێك‭ ‬لەلایەن‭ ‬هاوتیمەکانیەوە‭ ‬پڕبکرێتەوە‭ ‬ئەگەر‭ ‬هەر‭ ‬ئومێدێك‭ ‬بۆ‭ ‬سەرکەوتن‭ ‬بوونی‭ ‬هەبێت‭.  ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleبەرپەرچدانەوە هەڕەشەکانی بەزاندنی سنور
    Next Article ڕێنماییە سەردەمییەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ مەترسیە سەردەمییەکان

    Related Posts

    هەماهەنگی لە قەیرانەکاندا

    August 15, 2025

    هێزە چەکدارەکانی لوبنان ناوچەی باشووری وڵات دەپارێزن

    August 15, 2025

    سعودیە هەوڵی ئاسایشی ناوچەیی دەدات

    August 15, 2025

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2025 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.