ئیماڕات هەوڵە دیپلۆماسیەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ باشترکردنی ئاسایشی ناوچەکە
لووتکەیەکی سێلایەنە بە سەرپەرشتیی هاوبەشی شازادەی ئەبوزەبی خاوەن پایە شێخ موحەمەد بن زاید ناهیان، خاوەن شکۆ شا عەبدوڵا بن حوسەینی ئەردەن و سەرۆکی کۆماری میسڕ عەبدولفەتاح سیسی لە مانگی ئابی ساڵی 2022 بەسترا بۆ تاوتوێکردنی ئاستەنگیەکانی بەردەم ئاسایشی ناوچەکە.
بابەتەکانی کۆبوونەوەی لوتکەی قاهیرە تیشکیان دەخستە سەر بەرپەرچدانەوەی هاوبەشی عەرەبی بۆ قەیرانەکانی هەرێمەکە و بە هەروەها ڕێگاکانی بەرەوپێشبردنی ئاسایشی خۆراک و وزە.
کۆبوونەوەکەی قاهیڕە لە دوای کۆبوونەوەی شەش وڵات هات لە مانگی ئازاری ساڵی 2022، لە باشوری ئیسڕائیل کە وەزیرانی دەرەوەی میسڕ، ئیماڕات، مەغریب، بەحرەین، ئیسڕائیل و ئەمریکای بەیەك گەیاند.
ئەوان گفتوگۆیان لەسەر ڕێککەوتنامەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان ئیسڕائیل و وڵاتانی عەرەبی کرد، بەهەمان شێوە داگیرکردنی ئۆکڕانیا لەلایەن ڕوسیاوە، بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و گۆڕانکارییەکانی دانوستانەکانی ڤییەنا. ژمارەیەکی زۆر لە شارەزا سیاسیەکانی میسڕ جەختیان کردووە لەسەر بەرژەوەندییە ناوچەییەکان بە ڕێگریکردن لە ئێران لە بەکارهێنانی بریکارە سەربازیەکان لە ناوچەکانی وەکو سوریا بۆ هاندانی توندوتیژی و ناتەبایی.
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتەکان ڕێککەوتن لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیەکان و دروستکردنی دیداریکی هەمیشەیی بۆ بەشداریکردنی وڵاتان و هێشتنەوەی ئەندامێتی بە کراوەیی بۆ ئەو وڵاتانەی کە ویستی بەشداربوونیان هەیە.
ئیمڕات لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ناهیانەوە نوێنەرایەتی کرا کە بە هەمان شێوە بەشداری کۆبوونەوەی لوتکەی چوار لایەنەی عەقەبەی کرد لە ئەردەن، لە مانگی ئازاری ساڵی 2022. بەشداربووە سەرەکییەکان بریتی بوون لە شا عەبدوڵا، سیسی سەرۆکی میسڕ و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق موستەفا کازمی.
سەرچاوەکان: ئەلخەلیج ئۆنلاین، ئێلاف
Comments are closed.