Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      لووتکەی دووڕوویی: پێشێلکارییەکانی ڕژێمی ئێران بەرامبەر بە یاسای نێودەوڵەتی

      November 9, 2026

      یەکڕیزی لەسەر کەنداوی عەرەبی

      November 3, 2026

      دەستێکی هاوکاریی مرۆیی

      November 3, 2026

      بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت بەها پێشکەش دەکات

      November 3, 2026

      پاراستنی پێگە

      November 3, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home » هێزە چەکدارەکانی ئەردەن بە چەکی هاوچەرخ مەشق دەکەن
    بەشەکان

    هێزە چەکدارەکانی ئەردەن بە چەکی هاوچەرخ مەشق دەکەن

    UnipathBy UnipathAugust 5, 2024Updated:August 7, 202402 Mins Read
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    دەستەی‭ ‬یونیپاس

    لەکاتێکدا‭ ‬وڵاتەکە‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬چەندین‭ ‬ئاڵنگاری‭ ‬دەبێتەوە،‭ ‬کە‭ ‬ترسناکترینیان‭ ‬توندوتیژی‭ ‬و‭ ‬قاچاخچییەتی‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکانە‭ ‬لەسەر‭ ‬سنوری‭ ‬باکور‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سوریا‭ ‬و‭ ‬سنوری‭ ‬ڕۆژهەڵات‭ ‬لەگەڵ‭ ‬عێراق،‭ ‬شانشینی‭ ‬هاشمی‭ ‬ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬هاوچەرخکردنی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکان‭ ‬و‭ ‬ئامێرەکانی،‭ ‬وە‭ ‬مەشقپێکردنی‭ ‬کارمەندان‭ ‬بۆ‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬کارامەیی‭ ‬و‭ ‬ئامادەییان‭ ‬بەردەوامە‭.‬

    بە‭ ‬ئامادەبوونی‭ ‬خاوەن‭ ‬شکۆ‭ ‬پاشا‭ ‬عەبدوڵلای‭ ‬دووەم‭ ‬بن‭ ‬ئەلحوسەین‭ ‬و‭ ‬ژمارەیەک‭ ‬ئەفسەری‭ ‬باڵا،‭ ‬مەشقی‭ ‘‬وەڵامی‭ ‬یەکلاکەرەوە‭’ ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬لیوای‭ ‬پڕچەککراوی‭ ‬ئەلیەرموک‭ ‬کە‭ ‬یەکێکە‭ ‬لە‭ ‬یەکەکانی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬باکوری‭ ‬ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئەیلوولی‭ ‬2023،‭ ‬ئەنجامدرا‭.‬

    مەشقەکە‭ ‬بە‭ ‬بەگەڕخستنی‭ ‬درۆنێک،‭ ‬شیبێل‭ ‬کامکۆپتەر‭ ‬S-100‭ ‬بۆ‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬هێزە‭ ‬خەیاڵییەکانی‭ ‬دوژمن‭ ‬کە‭ ‬بەرەو‭ ‬باکوری‭ ‬ئەردەن‭ ‬پێشڕەوی‭ ‬دەکەن،‭ ‬دەستیپێکرد‭. ‬لە‭ ‬بەرزی‭ ‬14,000‭ ‬پێ،‭ ‬درۆنەکە‭ ‬بۆ‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬پێشهاتەکانی‭ ‬سەر‭ ‬زەوی‭ ‬و‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬زانیاریی‭ ‬هەواڵگری‭ ‬بۆ‭ ‬ناوەندی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬بە‭ ‬درێژایی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬بەردەوام‭ ‬بوو‭. ‬

    دواتر‭ ‬فالکۆنەکانی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬شاهانەی‭ ‬ئەردەن،‭ ‬فڕۆکە‭ ‬جەنگییەکانی‭ ‬فڕیووەکانی‭ ‬F-16،‭ ‬هێرشیان‭ ‬کردە‭ ‬سەر‭ ‬ئامانجەکانی‭ ‬دوژمن،‭ ‬دواتر‭ ‬هێلیکۆپتەرەکان‭ ‬مووشەکی‭ ‬هێلفایەریان‭ ‬تەقاند‭. ‬پاشان‭ ‬بۆردومانێکی‭ ‬چڕی‭ ‬تۆپخانە‭ ‬دەستیپێکرد‭. ‬درۆنە‭ ‬جەنگییەکان‭ ‬کە‭ ‬هەریەکەیان‭ ‬چوار‭ ‬مووشەکیان‭ ‬هەڵگرتبوو،‭ ‬بەشدارییان‭ ‬لە‭ ‬هێرشە‭ ‬ئاسمانییەکەدا‭ ‬کرد‭. ‬

    لە‭ ‬قۆناغی‭ ‬کۆتاییدا،‭ ‬هێرشی‭ ‬زەمینی‭ ‬بە‭ ‬سێ‭ ‬هێز‭ ‬دەستی‭ ‬پێکرد‭: ‬دووان‭ ‬لە‭ ‬پێشەوە،‭ ‬پیشڕەوی‭ ‬هێرشەکەیان‭ ‬دەکرد‭ ‬و‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬دواوە،‭ ‬بە‭ ‬دروستی‭ ‬ئامانجەکانیان‭ ‬دەپێکا‭. ‬تانک‭ ‬و‭ ‬گوێزەرەوە‭ ‬زرێپۆشەکان‭ ‬لە‭ ‬بیابانەکاندا‭ ‬دەرکەوتن،‭ ‬و‭ ‬بەخێرایی‭ ‬بە‭ ‬ئاڕاستەی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬دوژمن‭ ‬دەڕۆیشتن‭. ‬کاتێک‭ ‬گەیشتنە‭ ‬ناوچەی‭ ‬سەنگەری‭ ‬دوژمن،‭ ‬بۆشایییەکیان‭ ‬لە‭ ‬تەلی‭ ‬دڕکاوی‭ ‬جێگیرکراو‭ ‬لەلایەن‭ ‬دوژمنەوە‭ ‬کردەوە‭ ‬و‭ ‬شەڕێکی‭ ‬سەختیان‭ ‬ئەنجامدا‭. ‬

    بە‭ ‬درێژایی‭ ‬جەنگەکە‭ ‬شانەی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬دەروونی‭ ‬و‭ ‬زانیاریی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬بۆ‭ ‬دڵنیاکردنەوەی‭ ‬هاوڵاتیان‭ ‬و‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ورەی‭ ‬جەنگاوەرانی‭ ‬لیوای‭ ‬یەرموک‭ ‬لە‭ ‬کاتی‭ ‬شەڕکردنیاندا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬دوژمن،‭ ‬پەیامی‭ ‬پەخش‭ ‬دەکرد‭.‬

    عەمید‭ ‬مەحمود‭ ‬ئەلسەواعیر،‭ ‬جێگری‭ ‬سەرۆکی‭ ‬دەستەی‭ ‬ئەرکانی‭ ‬هاوبەش‭ ‬بۆ‭ ‬ئۆپەراسیۆن‭ ‬و‭ ‬مەشقکردن،‭ ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬چالاکییەکەدا‭ ‬وتارێکی‭ ‬پێشکەش‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬تیشکی‭ ‬خستە‭ ‬سەر‭ ‬ڕوانگەی‭ ‬ستراتیژیی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭.‬

    ‭”‬ڕوانگەی‭ ‬ستراتیژیی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬بەگوێرەی‭ ‬بنەما‭ ‬سەرەکییەکان‭ ‬کە‭ ‬ئامانجیان‭ ‬برەودان‭ ‬و‭ ‬بەردەوامکردنی‭ ‬گەشەپێدان‭ ‬و‭ ‬پێشکەوتن‭ ‬بوو،‭ ‬ئامانجی‭ ‬دیاریکراوی‭ ‬بە‭ ‬ستانداردی‭ ‬ورد‭ ‬لەخۆگرتبوو‭. ‬بۆیە‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬ئاست‭ ‬ئەو‭ ‬ئاڵنگاری‭ ‬و‭ ‬مەترسیانەدایە‭ ‬کە‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬شانشینی‭ ‬هاشمیی‭ ‬ئەردەن‭ ‬دەبنەوە،‭” ‬ناوبراو‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    عەمید‭ ‬حەسەن‭ ‬عەبدولحەمید‭ ‬ئەبو‭ ‬ڕومان،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬باکور،‭ ‬ستایشی‭ ‬ئەو‭ ‬مەشقانەی‭ ‬کرد‭ ‬کە‭ ‬پیاوەکانی‭ ‬بەدەستیان‭ ‬گەیشتووە،‭ ‬کە‭ ‬بواری‭ ‬پێداون‭ ‬هاوشان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ڕەوتە‭ ‬هاوچەرخەکانی‭ ‬شەرکڕدندا‭ ‬بگونجێن‭.‬

    ‭”‬سەرەڕای‭ ‬ئەو‭ ‬پێشهاتە‭ ‬تەکنەلۆژی‭ ‬و‭ ‬تەکتیکییە‭ ‬هاوچەرخانەی‭ ‬کە‭ ‬کاریگەرییان‭ ‬خستووەتە‭ ‬سەر‭ ‬تایبەتمەندییەکانی‭ ‬جەنگ،‭ ‬ئەوەی‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬جەنگە‭ ‬هاوچەرخەکاندا‭ ‬گەواهیدەرین‭ ‬بە‭ ‬ڕوونی‭ ‬ئەو‭ ‬پشتڕاست‭ ‬دەکاتەوە‭ ‬کە‭ ‬هێزی‭ ‬زەمینی‭ ‬هێشتا‭ ‬لایەنێکی‭ ‬سەرەکییە‭ ‬لە‭ ‬دیاریکردنی‭ ‬دەرئەنجامی‭ ‬هەر‭ ‬جەنگێکدا،‭” ‬ناوبراو‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    ‭ ‬سەرچاوەکان‭: ‬یوتیوب،‭ ‬دەزگای‭ ‬هەواڵی‭ ‬ئەردەن‭ (‬پێترا‭)‬،‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleئاسایشی ئابووری لەسەر کارنامەی ئاسیای ناوەڕاست
    Next Article گەشەپێدانی مەشقی نوێگەرانە

    Related Posts

    پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

    November 3, 2026

    کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

    November 3, 2026

    ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

    November 3, 2026

    Comments are closed.

    پارستنی سنوورەکان

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.