کەشتیی جەنگی، کەشتیی یارمەتیدەر، کەشتیی بازرگانی و فڕۆکەکانی وڵاتانی بینانی بە گوێرەی مافی نەریتیی ڕێڕەوی تێپەڕین، کە لە بەشی سێهەم (ماددەکانی 37 تا (44 لە ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یاسای دەریا (UNCLOS)ـدا هاتووە، لە گەرووە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوچۆ دەکەن. بانگەشەی ئێران سەبارەت بەوەی کە تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا تەنها بە مافی تێپەڕبوونی بێتاوان سنووردارە، هەوڵێکی ئامانجداری بەکارهێنانی یاسایە وەک چەکێک بە مەبەستی لاوازکردنی ئازادیی کەشتیوانی لە سەرانسەری جیهان. پێویستە هاوبەشانی کەنداوی عەرەبی بۆ پاراستنی ئاسایشی دەریایی ناوچەکە، بە شێوەیەکی بەردەوام مافەکانی ڕێڕەوی تێپەڕین لە گەرووەکەدا بەکاربهێنن و جەختی لەسەر بکەنەوە، وە چەمکی تێپەڕبوونی بێتاوان جێبەجێ نەکەن.
بە گوێرەی یاسای دەریایی نێودەوڵەتیی، ڕێڕەوی بێتاوان و ڕێڕەوی تێپەڕین دوو چەمکی یاسایی جیاوازن کە چۆنیەتیی هاتوچۆی کەشتی و فڕۆکە بیانییەکان بە ناوچە ئاوییەکانی دەوڵەتانی کەناراویدا ڕێک دەخەن .تێپەڕبوونی بێتاوان لە ناوچە ئاوییەکاندا جێبەجێ دەبێت، لە کاتێکدا ڕێڕەوی تێپەڕین لە گەرووە نێودەوڵەتییەکاندا جێبەجێ دەبێت، ئەمانەش ئەو ڕێڕەوە ئاوییانەن کە پەیوەستکردنی بەشێک لە ناوچە دەریاییەکانی دەرەوەی وڵاتان یاخود ناوچەیەکی ئابووریی تایبەت بەوی ترەوە دەبەستێتەوە.
لە هەمووی گرنگتر، هیچ کام لە تێپەڕبوونی بێتاوان و ڕێڕەوی تێپەڕین ڕێگە بە دەوڵەتێکی کەناراویی نادەن ئاگادارکردنەوە یان وەرگرتنی مۆڵەتی پێشوەختە بەسەر کەشتییەکاندا بسەپێنێت .سەڕەڕای ئەوەش، ڕێڕەوی تێپەڕین ئازادیی فراوانتری کەشتیوانی کە بۆ بەرگریی نیشتمانی و بازرگانیی جیهانی زۆر گرنگن، دابین دەکات.
تێپەڕبوونی بێتاوان لەنێوان مافی دەوڵەتێکی کەناراوی بەسەر ناوچە ئاوییەکانیدا، کە هە تا 12 میلی دەریایی لە هێڵی بنەڕەتییەوە درێژ دەبێتەوە، و مافی تێپەڕینی بازرگانیی بیانیدا هاوسەنگی ڕادەگرێت .بە گوێرەی ماددەکانی 17 هەتا 20ـی UNCLOS، کەشتییە بیانییەکان دەتوانن لەسەر ڕووی ناوچە ئاوییەکان مافی تێپەڕینی خۆیان بەکاربهێنن، بە مەرجێک تێپەڕینەکە «بەردەوام و خێرا» بێت و زیان بە ئاشتی، نەزمی گشتی یان ئاسایشی دەوڵەتی کەناراو نەگەیەنێت.

چالاکییەکانی وەک ئەنجامدانی ڕاهێنان بە چەک، چاودێریکردن، هەڵفڕاندنی فڕۆکە یاخود ڕاوەستان لە هەر دۆخێکدا جگە لە دۆخی فریاگوزاری، وا دەکەن تێپەڕینەکە سنووری تێپەڕبوونی بێتاوان ببەزێنێت. سەرەڕای ئەوەی دەوڵەتە کەناراوییەکان دەتوانن ڕێسا بۆ سەلامەتی و پاراستنی ژینگە دابنێن و، لە هەندێک بارودۆخی دیاریکراودا بە شێوەیەکی کاتی تێپەڕبوونی بێتاوان ڕابگرن، بەڵام ماددەی 26 سەپاندنی باج یاخود کرێی تێپەڕین تەنها بۆ تێپەڕین قەدەغە دەکات.
بە پێچەوانەوە، ڕێڕەوی تێپەڕین مافی کەشتیوانی و فڕینی بێ بەربەست لە گەرووە نێودەوڵەتییەکاندا مسۆگەر دەکات. بە گوێرەی ماددەی 38ـی UNCLOS و یاسای نەریتی، دەوڵەتە کەناراوەییەکان ناتوانن ڕێگری لە ڕێڕەوی تێپەڕین بکەن، بەربەستی بۆ دروست بکەن یان ڕایبگرن .ڕێڕەوی تێپەڕین ڕێگری لە دەوڵەتێکی کەناراوی دەکات لەوەی بازرگانیی جیهانی و هاتوچۆی سەربازی بخنکێنێت، بە تایبەت کاتێک مافی ناوچە ئاوییەکانی دەوڵەتە کەناراوییەکان تەواوی گەروویەک دەگرێتەوە .جگە لەوەش، ماددەی 39 ڕێگە بە کەشتی و فڕۆکەکان دەدات بە «شێوازە ئاساییەکانی تێپەڕینی بەردەوام و خێرا» هاتوچۆ بکەن، ئەمەش واتە کەشتییە ژێردەریاییەکان دەتوانن لە ژێر ئاوەوە هاتوچۆ بکەن و فڕۆکە سەربازییەکانیش دەتوانن بە شێوەی پێکهاتەی گرووپی بفڕن و ئۆپەراسیۆنە ئاساییەکانیان ئەنجام بدەن، بە مەرجێک خۆیان لە هەڕەشە یان بەکارهێنانی هێز دژی دەوڵەتانی کەناراوی بەدوور بگرن.
ئێران بە ئەنقەست بۆ پێشخستنی هەڵمەتی یاسایی خۆی بۆ گۆڕینی زۆرەملێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، ڕێڕەوی تێپەڕین بە تێپەڕبوونی بێتاوان ناودەبات .بەکارهێنانی یاسا وەک چەک بریتییە لە بەکارهێنان، یان خراپ بەکارهێنانی یاسا بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی سیاسی. تاران هەڕەشەی سەپاندنی باجی تێپەڕین، ڕاپۆرتدانی ناچاری و سنووردارکردنی هاتوچۆی کەشتییە جەنگییە بیانییەکانی کردووە و هەوڵی داوە لە ژێر ڕووپۆشێکی یاساییدا بە ئاماژەکردن بە ڕێککەوتننامەی ناوچەی دەریایی 1958 پاساو بۆ ئەم ڕێوشوێنانە بهێنێتەوە .ئێران پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە ڕێککەوتننامەی 1958، نەک ،UNCLOS گەرووی هورمز بەڕێوە دەبات. ئەم تیۆرە یاساییە لە بەردەم لێکۆڵینەوەدا شکست دەهێنێت.
بڕگەکانی UNCLOS سەبارەت بە کەشتیوانی، لەوانە ڕێڕەوی تێپەڕین کە ئێران لە ساڵی 1982 واژۆی کردووە، بوونەتە بەشێکی جێگیری یاسای نەریتیی نێودەوڵەتی کە بەبێ گوێدانە دۆخی پەسەندکردن، هەموو دەوڵەتەکان پابەند دەکات .سەرەڕای ئەوەش، هەرچەندە ستانداردە کۆنەکەی 1958 زاراوەی «تێپەڕینی بێتاوان»ـی بۆ هەردوو ئاوە ناوچەییەکان و گەرووە نێودەوڵەتییەکان بەکارهێناوە، بەڵام تەنانەت بەپێی ماددەی 16 (4)ـی ڕێککەوتننامەی 1958 بە تەواوی قەدەغەی کردووە دەوڵەتە کەناراوییەکان ڕێگری لە تێپەڕینی بێتاوان بە گەرووە نێودەوڵەتییەکاندا بکەن .ئێران نەک تەنها یاسایەکی نادروست جێبەجێ دەکات، بەڵکو بە شێوەیەکی هەڵەش بە گوێرەی ویستی خۆی جێبەجێی دەکات.
هاوبەشانی کەنداوی عەرەبی لە پاراستنی یاسای دەریایی نێودەوڵەتیی دامەزراودا ڕۆڵێکی تەواو پێویست دەگێڕن. دانپێدانان بە چوارچێوەیەکی تێپەڕبوون بێتاوان لە گەرووی هورمز، لە کردەوەدا بۆ دووبارە داڕشتنەوەی یاسای نەریتی بە زەبری هێز، شەرعییەت بە هەوڵەکانی تاران دەبەخشێت .بە ئەنجامدانی جوڵەکردنی بەردەوامی ڕێڕەوی تێپەڕین، لە بواری سەر ڕووی ئاو، ژێرئاو و ئاسمانیدا، بە گەرووی هورمزدا، وڵاتانی کەنداوی عەرەبی یاسا نێودەوڵەتییە دامەزراوەکان بەهێزتر دەکەن و سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوەیدا دەپارێزن.
