Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      ئامادەکاری بۆ کارەساتێک

      October 2, 2026

      تاکتیکە شەڕانگێزی و تۆڕە نایاساییەکانی ڕژێمی ئێران کە ململانێکان درێژ دەکەنەوە، بەڕێوەبەرانی بازرگانی، و ئابووریی وڵاتان دەخەنە مەترسیەوە

      October 2, 2026

      ئاسایشی دەریای سوور لە وشکانییەوە دەستپێدەکات

      October 2, 2026

      پاسەوانی ئاسمانیی نیشتمانیی تەکساس لە میانی نمایشێکی ئاسمانیدا هاوبەشیی خۆی لەگەڵ میسڕ بەهێز دەکات

      September 21, 2026

      دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبی لە ئاوەدانکردنەوەی دوای جەنگدا شارەزان

      September 2, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە

      August 10, 2026

      ھاوبەشیی قەتەڕ و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ

      August 10, 2026

      وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست گروپی پەیوەندیی ئەفغانستان پێکدەهێنن

      August 10, 2026

      کۆماری قڕغستان هەوڵی بەدەستهێنانی کورسیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات

      August 10, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە

      August 10, 2026

      ھاوبەشیی قەتەڕ و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ

      August 10, 2026

      وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست گروپی پەیوەندیی ئەفغانستان پێکدەهێنن

      August 10, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home » تاکتیکە شەڕانگێزی و تۆڕە نایاساییەکانی ڕژێمی ئێران کە ململانێکان درێژ دەکەنەوە، بەڕێوەبەرانی بازرگانی، و ئابووریی وڵاتان دەخەنە مەترسیەوە
    تایبتمەندیەکان

    تاکتیکە شەڕانگێزی و تۆڕە نایاساییەکانی ڕژێمی ئێران کە ململانێکان درێژ دەکەنەوە، بەڕێوەبەرانی بازرگانی، و ئابووریی وڵاتان دەخەنە مەترسیەوە

    دەستەی سەکۆBy دەستەی سەکۆOctober 2, 202604 Mins Read
    کەشتییەکی نەوتهەڵگری بازرگانی لە دوای کرانە ئامانجی هێرشێکی ئێران لە مانگی ئازاری 2026ـدا لە بەندەری خۆر ئەلزوبەیر لە نزیک بەسڕە، عێراق، دەسوتێت. ئەسۆشەیتد پرێس
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    هێرش‭ ‬و‭ ‬چالاکییە‭ ‬کردارییە‭ ‬زۆرەملێکانی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ڕژێمی‭ ‬ئێران،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬تۆڕەکانی‭ ‬خۆدزینەوە‭ ‬لە‭ ‬سزا‭ ‬ئابوورییەکان‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ڕێکخستنە‭ ‬ناڕوونەکانی‭ ‬کەشتیوانییەوە‭ ‬نەوتی‭ ‬ئێران‭ ‬دەگوازنەوە،‭ ‬مەترسیی‭ ‬زیاتر‭ ‬بۆ‭ ‬بەڕێوەبەرانی‭ ‬بازرگانی‭ ‬دروست‭ ‬دەکەن‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬درێژکردنەوەی‭ ‬ململانێی‭ ‬نێوان‭ ‬ڕژێمەکە‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬تێچووی‭ ‬ئابووریی‭ ‬جیهان‭ ‬زیاد‭ ‬دەکەن‭.‬

    لە‭ ‬سەرەتای‭ ‬دەستپێکردنی‭ ‬ململانێکانەوە‭ ‬لە‭ ‬کۆتاییەکانی‭ ‬مانگی‭ ‬شوباتی‭ ‬2026،‭ ‬هێزەکانی‭ ‬سوپای‭ ‬پاسدارانی‭ ‬شۆڕشگێڕیی‭ ‬ئیسلامی‭ (‬IRGC‭) ‬بە‭ ‬مووشەک،‭ ‬درۆنی‭ ‬پڕچەک‭ ‬و‭ ‬درۆنی‭ ‬دەریایی‭ ‬بێ‭ ‬کارمەند‭ ‬هەڕەشە‭ ‬و‭ ‬هیڕشیان‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬کەشتییە‭ ‬بازرگانییەکان‭ ‬ئەنجامداوە‭. ‬سوپای‭ ‬پاسداران‭ (‬IRGC‭) ‬لە‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬بۆ‭ ‬چوونە‭ ‬سەر‭ ‬کەشتییە‭ ‬بازرگانییەکان‭ ‬لە‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبی،‭ ‬گەرووی‭ ‬هورمز‭ ‬و‭ ‬کەنداوی‭ ‬عومان،‭ ‬وە‭ ‬ناچارکردنیان‭ ‬بۆ‭ ‬چوونە‭ ‬ناو‭ ‬ناوچە‭ ‬ئاوییەکانی‭ ‬ئێران‭ ‬بەردەوامە،‭ ‬بەڕێوەبەرایەتیی‭ ‬دەریایی‭ ‬وەزارەتی‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بڵاویکردەوە‭.‬

    هەتا‭ ‬16ـی‭ ‬مانگی‭ ‬ئەیلول،‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬دەریایی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ (‬IMO‭) ‬ڕوودانی‭ ‬80‭ ‬هێرشی‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬کەشتییە‭ ‬بازرگانییەکان‭ ‬لە‭ ‬گەرووی‭ ‬هورمز‭ ‬و‭ ‬دەوروبەری‭ ‬لەگەڵ‭ ‬لانیکەم‭ ‬کوژرانی‭ ‬22‭ ‬دەریاوان‭ ‬پشتڕاستکردەوە‭. ‬گەرووەکە‭ ‬خاڵێکی‭ ‬خنکاندنی‭ ‬سەرەکییە‭ ‬بۆ‭ ‬بازاڕەکانی‭ ‬وزەی‭ ‬جیهانی‭.‬

    دەریاوانانی یەمەنی و وڵاتانی تر لە مانگی ئابی 2026ـدا بەرامبەر بە هێرشەکانی حوسییەکانی سەر بە ئێران بۆ سەر کەشتییەکان لە گەرووی باب ئەل مەندەب و بەدرێژایی کەناراوەکانی دەریای سووری یەمەن ناڕەزایەتیان دەربڕی. ئەسۆشەیتد پرێس

    ‮«‬ئێمە‭ ‬وا‭ ‬دەگەینە‭ ‬خاڵێک‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬ئەم‭ ‬ململانێیانە‭ ‬بۆ‭ ‬هێرشکردنە‭ ‬سەر‭ ‬کەشتییە‭ ‬بازرگانییەکان‭ ‬و‭ ‬دەریاوانە‭ ‬بێتاوانەکان‭ ‬وەک‭ ‬بیانوویەک‭ ‬بەکاردەهێنرێت‭. ‬ئەم‭ ‬ململانێیانە‭ ‬بۆ‭ ‬هێرشکردنە‭ ‬سەر‭ ‬دەریاوانە‭ ‬بێتاوانەکان‭ ‬بەکارمەهێنن،‮»‬‭ ‬ئارسێنیۆ‭ ‬دۆمینگێز‭ ‬سکرتێری‭ ‬گشتیی‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬دەریایی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ (‬IMO‭) ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئەیلولدا‭ ‬داوای‭ ‬لە‭ ‬176‭ ‬ئەندامی‭ ‬ڕێکخراوەکە‭ ‬کرد،‭ ‬لە‭ ‬نێویاندا‭ ‬ئێران‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬دەریایی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ (‬IMO‭) ‬جەختی‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەوە‭ ‬کردەوە‭ ‬کە‭ ‬هێرشە‭ ‬بازرگانییەکان‭ ‬کاریگەرییان‭ ‬لەسەر‭ ‬زنجیرەکانی‭ ‬دابینکاری،‭ ‬ئابووری‭ ‬نیشتمانی‭ ‬و‭ ‬بەکاربەرانیش‭ ‬دەبێت‭.‬

    تۆڕەکانی‭ ‬ڕژێمی‭ ‬ئێران‭ ‬کەشتیگەلی‭ ‬نەوتهەڵگری‭ ‬سێبەر،‭ ‬کۆمپانیای‭ ‬کارتۆنی،‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬کەشتی‭ ‬بۆ‭ ‬کەشتی‭ ‬و‭ ‬بەڵگەنامەی‭ ‬چەواشکردن‭ ‬بۆ‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬نەوتی‭ ‬خاو،‭ ‬گازی‭ ‬شل‭ ‬و‭ ‬بەرهەمە‭ ‬نەوتییەکانی‭ ‬تر‭ ‬بۆ‭ ‬بازاڕە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬بەکارهێناوە،‭ ‬ئەمەش‭ ‬هاوکات‭ ‬لەگەڵ‭ ‬شاردنەوەی‭ ‬سەرچاوەکانیان،‭ ‬بەگوێرەی‭ ‬وەزارەتی‭ ‬گەنجینەی‭ ‬ئەمریکا‭.‬

    ‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬تەمموزدا‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ڕایگەیاند،‭ ‬ئەو‭ ‬کەشتیانەی‭ ‬دەستنیشان‭ ‬کردووە‭ ‬کە‭ ‬ملیۆنان‭ ‬بەرمیل‭ ‬لە‭ ‬نەوتی‭ ‬ئێران‭ ‬دەگوازنەوە‭ ‬و‭ ‬پلانێکی‭ ‬پشتیوانیکراوی‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬سوپای‭ ‬پاسداران‭ (‬IRGC‭)‬ـی‭ ‬ئاشکراکرد‭ ‬کە‭ ‬سەپاندنی‭ ‬باجی‭ ‬بیمەی‭ ‬ناچاریی‭ ‬بەسەر‭ ‬ئەو‭ ‬کەشتیانەی‭ ‬لە‭ ‬گەرووەکە‭ ‬دەپەڕنەوە‭ ‬لەخۆگرتبوو‭.‬

    ‮«‬بەهۆی‭ ‬ئەوەی‭ ‬ئابوورییەکەی‭ ‬لە‭ ‬دابەزینی‭ ‬خێرادایە‭ ‬و‭ ‬هەڵاوسان‭ ‬گەیشتووەتە‭ ‬ئاسی‭ ‬سێ‭ ‬ژمارەیی،‭ ‬ڕژێمەکە‭ ‬بۆ‭ ‬پارەی‭ ‬نەختینە‭ ‬لە‭ ‬هەوڵی‭ ‬بێوچاندایە،‮»‬‭ ‬وەزیری‭ ‬گەنجینەی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬سکۆت‭ ‬بێسێنت‭ ‬ئاماژەی‭ ‬پێدا‭. ‬‮«‬ئەمریکا‭ ‬ڕێگە‭ ‬بە‭ ‬ئێران‭ ‬نادات‭ ‬بازرگانیی‭ ‬جیهانی‭ ‬بخاتە‭ ‬ژێر‭ ‬مەترسییەوە‭ ‬یاخود‭ ‬کەشتییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬دارایی‭ ‬تیرۆر،‭ ‬شەڕانگێزی‭ ‬و‭ ‬چەوساندنەوەی‭ ‬سوپای‭ ‬پاسداران‭ (‬IRGC‭) ‬بەکاربهێنێت‭.‬‮»‬

    ‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬توانای‭ ‬ڕژێمیان‭ ‬بۆ‭ ‬هێرشکردنە‭ ‬سەر‭ ‬دەریاوانە‭ ‬مەدەنییەکان‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬کەشتییە‭ ‬بازرگانییانەی‭ ‬بە‭ ‬گەرووەکەدا‭ ‬تێدەپەڕن،‭ ‬لاوازکردووە،‭ ‬بەگوێرەی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭.‬

    ئەمە‭ ‬لە‭ ‬کاتێکدا،‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬ڕژێمی‭ ‬ئێران‭ ‬و‭ ‬تۆڕەکانی‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬ڕژێمەکە‭ ‬بۆ‭ ‬خۆدزینەوە‭ ‬لە‭ ‬سزا‭ ‬ئابوورییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان،‭ ‬هەوڵە‭ ‬دیپلۆماسییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬پەرەسەندنی‭ ‬ململانێکان‭ ‬تێکدەدەن،‭ ‬وەک‭ ‬شرۆڤەکاران‭ ‬ئاماژەیان‭ ‬پێداوە‭.‬

    ‭ ‬دەرئەنجامەکانی‭ ‬چالاکییە‭ ‬زۆرەملێکانی‭ ‬ڕژێمی‭ ‬ئێران‭ ‬لەو‭ ‬وڵاتانەی‭ ‬هاووڵاتییانیان‭ ‬لە‭ ‬دەریادا‭ ‬کار‭ ‬دەکەن،‭ ‬بە‭ ‬توندی‭ ‬هەست‭ ‬پێدەکرێت‭. ‬

    کەشتی نەوتهەڵگری M/T Riescoـی ئێرانی لە دوای ئەوەی لە سەرەتای مانگی ئەیلولی 2026 لە کەنداوی عومان گورزی بەرکەوت، دەسوتێت و نوقم دەبێت. بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە کەشتییەکە لە دوای هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییەکی هێزی دەریایی ئەمریکا کراوەتە ئامانج. فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە ڕێگەی ڕۆیتەرزەوە

    وڵاتان‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬کرێکارانی‭ ‬خۆیان‭ ‬هەنگاویان‭ ‬نا‭. ‬بۆ‭ ‬نموونە،‭ ‬زنجیرەیەک‭ ‬هێرش‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬تەمموزدا‭ ‬لە‭ ‬گەرووی‭ ‬هورمز‭ ‬بووە‭ ‬هۆی‭ ‬کوژرانی‭ ‬ئەندازیارێکی‭ ‬هیندی‭ ‬و‭ ‬برینداربوونی‭ ‬نۆ‭ ‬کەسی‭ ‬تر،‭ ‬ئەمەش‭ ‬وایکرد‭ ‬بەڕێوەبەرایەتیی‭ ‬گشتیی‭ ‬کەشتیوانیی‭ ‬هیندستان‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬خاوەن‭ ‬کەشتییەکان،‭ ‬بەڕێوەبەران‭ ‬و‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬کارمەندی‭ ‬کەشتیەکان‭ ‬لە‭ ‬ڕەوانەکردنی‭ ‬دەریاوانی‭ ‬هیندی‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ئەو‭ ‬کەشتییانەی‭ ‬بە‭ ‬گەرووی‭ ‬هورمزدا‭ ‬تێدەپەڕن،‭ ‬سنووردار‭ ‬بکات‭.‬

    لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئازاردا،‭ ‬وەزارەتی‭ ‬کرێکارانی‭ ‬کۆچبەری‭ ‬فلیپین‭ ‬هەر‭ ‬یەک‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬عەرەبی،‭ ‬کەنداوی‭ ‬عومان‭ ‬و‭ ‬گەرووی‭ ‬هورمزی‭ ‬وەک‭ ‬ناوچەی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬جەنگی‭ ‬دەستنیشان‭ ‬کرد‭. ‬ئەمەش‭ ‬ماف‭ ‬بە‭ ‬دەریاوانە‭ ‬فلیپینییەکان‭ ‬دەدات‭ ‬ڕەوانەکردنیان‭ ‬بۆ‭ ‬ناوچە‭ ‬ئاوییە‭ ‬مەترسیدارەکان‭ ‬ڕەت‭ ‬بکەنەوە‭ ‬و‭ ‬داوا‭ ‬لە‭ ‬خاوەن‭ ‬کەشتییەکان‭ ‬دەکات‭ ‬هەلومەرجە‭ ‬ئاسایشییەکان‭ ‬بەهێزتر‭ ‬بکەن‭ ‬و‭ ‬قەرەبووی‭ ‬زیاتر‭ ‬پێشکەش‭ ‬بکەن‭. ‬لە‭ ‬ناوەڕاستی‭ ‬مانگی‭ ‬ئەیلول،‭ ‬فلیپین،‭ ‬کە‭ ‬گەورەترین‭ ‬دابینکەری‭ ‬دەریاوانە‭ ‬لە‭ ‬جیهاندا،‭ ‬ىڕیاری‭ ‬سەپاندنی‭ ‬قەدەغەکردنی‭ ‬کاتیی‭ ‬ڕەوانەکردنی‭ ‬دەریاوانەکانی‭ ‬بۆ‭ ‬ناوچە‭ ‬مەترسیدارەکان‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬لەبەرچاوگرت‭.‬

    بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬کۆمپانیاکانی‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬دەریایی‭ ‬لە‭ ‬دابینکردنی‭ ‬کارمەندی‭ ‬پێویست‭ ‬بۆ‭ ‬کەشتییەکان‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬ئاڵنگاریی‭ ‬زیاتر‭ ‬دەبنەوە،‭ ‬وە‭ ‬بۆ‭ ‬بیمە‭ ‬و‭ ‬ئاسایش‭ ‬پارەی‭ ‬زیاتر‭ ‬دەدەن‭.‬

    ‭  ‬بە‭ ‬درێژەدان‭ ‬بە‭ ‬تاکتیکی‭ ‬زۆرەملێی‭ ‬خۆی،‭ ‬ڕژێمی‭ ‬ئێران‭ ‬بە‭ ‬ئەنقەست‭ ‬ململانێکان‭ ‬درێژ‭ ‬دەکاتەوە‭ ‬و‭ ‬تێچووی‭ ‬جیهانی‭ ‬زیاد‭ ‬دەکات،‭ ‬شۆرۆڤەکاران‭ ‬ئاماژەی‭ ‬پێدەدەن‭.‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleئاسایشی دەریای سوور لە وشکانییەوە دەستپێدەکات
    Next Article ئامادەکاری بۆ کارەساتێک

    Related Posts

    ئامادەکاری بۆ کارەساتێک

    October 2, 2026

    ئاسایشی دەریای سوور لە وشکانییەوە دەستپێدەکات

    October 2, 2026

    پاسەوانی ئاسمانیی نیشتمانیی تەکساس لە میانی نمایشێکی ئاسمانیدا هاوبەشیی خۆی لەگەڵ میسڕ بەهێز دەکات

    September 21, 2026

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت | بەرگی 14 بەهاری 2026

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.