Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      ناڕەوایەتیی سنووردارکردنی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز

      November 19, 2026

      لووتکەی دووڕوویی: پێشێلکارییەکانی ڕژێمی ئێران بەرامبەر بە یاسای نێودەوڵەتی

      November 9, 2026

      یەکڕیزی لەسەر کەنداوی عەرەبی

      November 3, 2026

      دەستێکی هاوکاریی مرۆیی

      November 3, 2026

      بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت بەها پێشکەش دەکات

      November 3, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home » ئیماڕات برەو بە هاوبەشیی ستراتیژیی دەدات لەگەڵ ئەمریکا
    بەشەکان

    ئیماڕات برەو بە هاوبەشیی ستراتیژیی دەدات لەگەڵ ئەمریکا

    UnipathBy UnipathAugust 11, 2025Updated:August 18, 202502 Mins Read
    فڕۆکەوانێکی ئیماڕات لە ساڵی 2025 فڕۆکەیەکی جۆری F-16E Desert Falcon لە بیابانی نیڤادا لە ئەمریکا دەخاتەکار. هاوبەشیی ئاسایشی ئیماڕات لەگەڵ ئەمریکا ئەم جۆرە چالاکییانەی مەشقکردن لەخۆدەگرێت. فڕۆکەوانی باڵا جەیکۆب کابانێرۆ/هێزی ئاسمانیی ئەمریکا
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    خاوەن‭ ‬پایە‭ ‬شێخ‭ ‬محەمەد‭ ‬بن‭ ‬زاید‭ ‬ئەلنەهیان،‭ ‬سەرۆکی‭ ‬ئیماڕات،‭ ‬بۆ‭ ‬باشترکردنی‭ ‬ئاشتی‭ ‬و‭ ‬ئاسایش‭ ‬لەڕێگەی‭ ‬هاوبەشییەکی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬بەردەوامەوە،‭ ‬میوانداری‭ ‬مارکۆ‭ ‬ڕوبیو‭ ‬وەزیری‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ئەمریکای‭ ‬کرد‭ ‬لە‭ ‬ئەبوزەبی‭.‬

    بەشداریکردنەکەی‭ ‬مانگی‭ ‬شوباتی‭ ‬2025‭ ‬گفتوگۆکانی‭ ‬لەبارەی‭ ‬پرسەکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نیشتمانی‭ ‬لەخۆگرتبوو،‭ ‬لەوانەش‭ ‬ئاشتی‭ ‬لە‭ ‬غەززە‭ ‬و‭ ‬لوبنان‭. ‬ڕوبیۆ‭ ‬سوپاسی‭ ‬شێخ‭ ‬محەمەدی‭ ‬کرد‭ ‬بۆ‭ ‬هاوکارییە‭ ‬مرۆییەکانی‭ ‬وڵاتەکەی‭ ‬بۆ‭ ‬دانیشتوانی‭ ‬غەززە‭ ‬و‭ ‬تیشکی‭ ‬خستە‭ ‬سەر‭ ‬ئەو‭ ‬پێویستییەی‭ ‬کە‭ ‬بارمتەکان‭ ‬ئازاد‭ ‬بکرێن‭. ‬

    لە‭ ‬ژێر‭ ‬ڕۆشنایی‭ ‬هێرشەکانی‭ ‬گروپی‭ ‬تیرۆریستی‭ ‬حوسی‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬کەشتییە‭ ‬بازرگانییەکان،‭ ‬هەردوو‭ ‬سەرکردە‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬هەڕەشەکانی‭ ‬سەر‭ ‬ئازادی‭ ‬کەشتیوانی‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭ ‬قسەیان‭ ‬کرد‭.‬

    هاوکات‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەو‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬دیپلۆماسییەدا،‭ ‬هێزە‭ ‬دەریاییەکانی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬لە‭ ‬مەشقی‭ ‬دەریایی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬لە‭ ‬بەحرەین‭ ‬پەیوەندییان‭ ‬بە‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬دەیان‭ ‬هاوبەشی‭ ‬ناوچەییەوە‭ ‬کرد‭ ‬بۆ‭ ‬دەستەبەرکردنی‭ ‬ڕەوتی‭ ‬ئازادیی‭ ‬بازرگانی‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬ئاوی‭ ‬ستراتیژیی‭ ‬وەکو‭ ‬گەرووی‭ ‬هورمز،‭ ‬بابل‭ ‬ئەلمەندەب‭ ‬و‭ ‬کەناڵی‭ ‬سوێس‭.‬

    بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵات‭ ‬جەختیان‭ ‬لەسەر‭ ‬پێویستیی‭ ‬بەردەوامیدان‭ ‬بە‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬ئابووریەکان‭ ‬کردەوە‭. ‬وەزیری‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ستایشی‭ ‬وەبەرهێنانە‭ ‬بەرچاوەکانی‭ ‬ئیماڕاتی‭ ‬کرد‭ ‬لە‭ ‬بواری‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬وەکو‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد‭ ‬و‭ ‬زانستی‭ ‬کۆمپیوتەریی‭ ‬کوانتەم‭.‬

    لە‭ ‬دیدارێکی‭ ‬پێشووتردا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ڕوبیۆ،‭ ‬خاوەن‭ ‬شکۆ‭ ‬شێخ‭ ‬عەبدوڵڵا‭ ‬بن‭ ‬زاید‭ ‬ئەلنەهیان،‭ ‬جێگری‭ ‬سەرۆک‭ ‬وەزیران‭ ‬و‭ ‬وەزیری‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ئیماڕات،‭ ‬ستایشی‭ “‬سروشتی‭ ‬دینامیکی‭ ‬و‭ ‬پەرەسەندوو‭”‬ـی‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬ستراتیژیی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬و‭ ‬ئەمریکای‭ ‬کرد‭ ‬لەسەر‭ ‬بنەمای‭ ‬مێژوویەکی‭ ‬قووڵی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬بنیاتنەر‭ ‬کە‭ ‬سوودبەخشە‭ ‬بۆ‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵات‭. ‬

    لە‭ ‬سەردانەکەیدا‭ ‬بۆ‭ ‬ئەبوزەبی،‭ ‬ڕوبیۆ‭ ‬سەردانی‭ ‬ماڵی‭ ‬خێزانی‭ ‬ئیبراهیمی‭ ‬کرد،‭ ‬کە‭ ‬ناوەندێکی‭ ‬نێوان‭ ‬ئایینەکانە‭ ‬لە‭ ‬دوورگەی‭ ‬سەعدیات‭ ‬کە‭ ‬مزگەوت،‭ ‬کڵێسا‭ ‬و‭ ‬پەرستگای‭ ‬جولەکەی‭ ‬تێدایە‭.‬

    بە‭ ‬گیانی‭ ‬بەڵگەنامەی‭ ‬برایەتی‭ ‬مرۆڤ‭ ‬دروستکراوە‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬ئەحمەد‭ ‬ئەلتەیب‭ ‬نوێنەری‭ ‬مزگەوتی‭ ‬ئەلئەزهەر‭ ‬و‭ ‬پاپا‭ ‬فرانسێس‭ ‬نوێنەری‭ ‬کڵێسای‭ ‬کاسۆلیکی‭ ‬ڕۆم‭ ‬واژۆکراوە‭. ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleعێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوبەشە عەرەبییەکان پتەودەکات
    Next Article سەرۆکی کازاخستان برەو بە هەماهەنگیی بەرگریی ئاسیای ناوەڕاست دەدات

    Related Posts

    پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

    November 3, 2026

    کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

    November 3, 2026

    ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

    November 3, 2026

    Comments are closed.

    پارستنی سنوورەکان

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.