هاوپەیمانییەکی فرەنەتەوەیی هێزە ئاسمانییەکان لە ئەرکێکی مەشقکردندا بۆ بەرگریکردن لە ئاسمانەکان بەسەر کەنداوی عەرەبیدا یەکیانگرت .پانزە وڵات، لە نێویاندا فڕۆکەکانی ئەمریکا، پاکستان، قەتەڕ، بەڕیتانیا، فەڕەنسا و ئیتاڵیا، لە مەشقی ڕمی سەرکەوتنی 26ـدا کە لەلایەن سعودیەی وڵاتی میواندارەوە سەرکردایەتی کرا، بەشدارییان کرد.
ڕمی سەرکەوتن لە کۆتاییەکانی مانگی کانوونی دووەمەوە هەتا سەرەتای مانگی شوباتی 2026 لە ناوەندی جەنگی ئاسمانی لە بنکەی ئاسمانیی شا عەبدولعەزیز لە شاری زەهران، لە بەشی ڕۆژهەڵاتی وڵات لە نزیک کەنداوی عەرەبی بەردەوام بوو. بەشداربووانی مەشقەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئاسمانییەکان کە توانای ناسەقامگیرکردنی ناوچەکەیان هەیە، لە نێویاندا سیستەمی ئاسمانی بێ کارمەند، تاکتیکەکانیان یەکخست.
سعودیە لە ساڵی 2020ـەوە میوانداری مەشقی ڕمی سەرکەوتنی کردووە، بەڵام گەڕی 2026 زۆرترین ژمارەی بەشداربووان و ئەرکی زیاتری لەخۆگرتبوو بە بەراورد بە پێشووو، فەرماندەی مەشقەکان فەریقی یەکەم محەمەد بن عەلی ئەلعومەری لە هێزی ئاسمانیی شاهانەی سعودیە ڕایگەیاند.

”کاتمان بۆ ئامادەکاری بۆ ئەم گەڕەی مەشقی ڕمی سەرکەوتن تەرخان کرد، ئەمەش بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانی گەڕەکانی پێشوومان. ئێمە سوودمان لە ئەزموونی خۆمان لە بنیاتنانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ناوچەیی وەرگرت، بە هەمان شێوە لەو وڵاتە زۆرانەی کە بەشدارییان لە گەڕەکانی پێشووی مەشقەکەدا کرد، “لیوا ئەلعومەری ئاماژەی پێدا.
”ئێمە سیناریۆیەکمان پەرەپێدا کە لەگەڵ پێداویستییەکانی جەنگی هاوچەرخ و ئەو هەڕەشە سەرهەڵداوانەی بە خێرایی پەرەدەستێنن، هاوتەریب بێت.”
لە مەشقەکەدا ھاوشێوەکردنی ئاڵۆزی بۆ لاساییکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە تاکتیکییە هاوبەشەکان لەخۆگرتبوو. سیناریۆکانی جەنگی ئەلیکترۆنی و کۆمپیوتەری ڕۆڵیان هەبوو، بە هەمان شێوە سیستەمی ئاسمانیی بێ کارمەند کە هاتنی بۆ بەرەکانی شەڕ بەرگریی ئاسمانی نەریتیی پەکخستووە.
ڕمی سەرکەوتن بۆ چڕکردنەوەی ئامادەیی جەنگ و هەماهەنگیی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایشی ناوچەیی و جیهانی، یارمەتی هێزە بەشداربووەکانی دا. ئۆپەراسیۆنەکانی شەو، چاودێریکردن و هەواڵگری و پڕکردنەوەی سووتەمەنی ئاسمانی بەشێک بوون لە تێکەڵەکە.
هێزی ئاسمانیی پاکستان بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بۆ هەماهەنگیکردنی ئەرکەکان لەگەڵ وڵاتانی هاوبەش ستایشی مەشقەکەی کرد، و ڕایگەیاند کە هیوادارە ”ئامادەیی ئۆپەراسیۆنی خۆی لە مەودای شەڕی کێبڕکێدار و پشتیوانیی تەکنەلۆژیدا بچەسپێنێت.”
فڕۆکە پاکستانییەکان، کە فڕۆکەکانی F-16ـی پۆلی 52 -لەخۆگرتبوو، ئەرکی مەشقەکەیان بە گەشتێکی بێ وەستان لە بنکەکەیانەوە لە پاکستانەوە بۆ سعودیە دەستپێکرد. ئەمە ”دەستڕاگەیشتن بە ئۆپەراسیۆنی دوور مەودا و تواناکانی هێزی ئاسمانیی پاکستانی” نیشاندا، بەشی ڕاگەیاندنی سوپای پاکستان ئاماژەی پێدا.

ناوەندی جەنگی ئاسمانی وەک ناوەندێک بۆ مەشقی پێشکەوتووی جەنگی ئاسمانی و بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو کاردەکات. لە مانگی نیسانی 2019 لەلایەن خاوەن پایەی شاهانە شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمانەوە وەک یەکەم ناوەندی لەو جۆرە لە ناوچەی کەنداو، کردییەوە. ڕێبازی ناوەندەکەی بریتی بوو لە بنکەی هێزی ئاسمانیی نێڵسی ئەمریکا.
مەشقەکە 15 وڵاتی بەشداربووی لەخۆگرتبوو، هەندێکیان وەک چاودێر: سعودیەی میواندار، بەحرەین، بەنگلادیش، فەڕەنسا، یۆنان، ئیتاڵیا، ئەردەن، مالیزیا، مەغریب، عومان، پاکستان، قەتەڕ، تورکیا، بەڕیتانیا و ئەمریکا.
سەرەڕای ئەوەی مەشقەکە زیاتر تیشکی خستبووە لەسەر ئەرکە ئاسمانییەکان، بەڵام ڕمی سەرکەوتن بۆهەوڵدان بۆ هەماهەنگیکردنێکی بێ کێشە لە نێوان لقە جیاوازەکانی حکومەتدا هێزە ئاسمانی، زەمینی، دەریایی و پشتیوانەکانی یەکخست.
سعودیە لقی زەمینی، ئاسمانی، دەریایی و بەرگریی ئاسمانی خۆی بەشداری پێکرد، ئەمە جگە لە پاسەوانی نیشتمانی، سەرۆکایەتی ئاسایشی دەوڵەت و فەرماندەیی سەربازیی یەکگرتووی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو.
سەرچاوەکان :پەیوەندییە گشتییەکانی نێو دەزگایی )پاکستان) ، ئەلعەرەبیە، وەزارەتی بەرگریی شانشینی سعودیە

