بە شێوەیەکی بەرفراوان دەزگای دژەتیرۆری عێراق بە ئۆپەراسیۆنە ئامانجدارە مەیدانییەکانی دژ بە داعش ناسراوە، بەڵام ئەرکی تری کەمتر ناسراو و هاوئاست گرنگ لەخۆدەگرێت: پەیڕەوکردنی ڕێبازی هێزی نەرم بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیرەباوەڕی توندڕەو. ئەم ڕێبازە لە ڕێگەی پێکهاتەیەک لە هەڵسەنگاندنی وردی ئاسایشی، پشتیوانیی دەروونی، ئاڕاستەکردنەوەی بیرمەندی و ئایینی، وە بەرنامەکانی ئاوێتەکردنی کۆمەڵگاوە سەرنج دەخاتە سەر ڕاهێنانەوەی بیرمەندی و کۆمەڵایەتیی ئەو کەسانی لە کەمپی ئەلهولی سوریاوە هێنراونەتەوە.
کەمپی ئەلهول، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئاڵنگاریی ئاڵۆزی ئاسایشی و مرۆیی دروست دەکات: دەیان هەزار ژن و منداڵی داڵدە داوە، لە نێوانیاندا ئەندامان یاخود ئەو خێزانانەی پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە. دەزگاکانی ئاسایش کەمپەکە وەک ژینگەیەکی بەپیت بۆ بڵاوکردنەوەی توندڕەوی توندوتیژ سەیر دەکەن، چونکە بیروباوەڕی توندڕەوبوون لەناو کەمپەکەدا بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە و پەروەردەکردن.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەم چوارچێوەیە، لە 11ـی مانگی ئازاری 2025، دەزگای دژەتیرۆری عێراق لەژێر چاودێری و پشتیوانیی ڕاستەوخۆی فەرماندەکەی، فەریق کەریم ئەلتەمیمی، بەرنامەیەکی بۆ پشتیوانیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕاهێنانەوە دەستپێکرد. بەرنامەکە سەردانکردنی ناوەندی ئەل ئەمەل بۆ ڕاهێنانەوەی دەروونی و کۆمەڵایەتی لە پارێزگای نەینەوا بۆ ڕاپرسی و هەڵسەنگاندنی نموونەیەکی گەڕاوەکانی کەمپی ئەلهول لەخۆگرت. لە میانی ئەو سەردانانەدا، لەگەڵ بەرپرسان و کارمەندانی ناوەندەکە لەنێویاندا نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بە تایبەتی ئەوانەی ئەمریکا، کە سەرەڕای ئاڵنگارییە کارگێڕی و داراییەکان بەردەوامن لە پێشکەشکردنی پشتیوانی و چاودێریی مرۆیی، چەندین کۆبوونەوە ئەنجامدرا.
بە بەکارهێنانی ئەو زانیاریانەی لەم سەردانانە کۆکرانەوە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەگەڵ هاوبەشەکانی ئەمریکا کاریان بۆ داڕشتنی پلانێک کرد کە بووە هۆی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی هەماهەنگی و هاوکاری لەنێوان وەزارەتەکە و دەزگای دژەتیرۆر لە مانگی تەمموزی 2025.
ڕێککەوتنەکە لایەنەکانی ئاسایش، دەروونی و زانیاری لەخۆدەگرێت کە پشتیوانیکردن لە ئاوێتەکردن، پاراستن و ڕاهێنانەوەی گەڕاوەکانە بۆ عێراق لەدوای چەندین ساڵ ژیان لە ژینگەیەکی بیروباوەڕی وەهادا کە توندڕەوی بەرهەمهێنا، دەکاتە ئامانج.

ڕێبازی دەزگای دژەتیرۆر لەسەر ئەو باوەڕە دامەزراوە کە بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی لە ڕووی بیرمەندی و کۆمەڵایەتییەوە هێندەی ئۆپەراسیۆنە جوڵەییەکانی دژە تیرۆر گرنگە. بەم پێیە، دەزگاکە چەندین بەرنامەی گرتۆتەبەر:
پشکنینی پێشوەختە: بەر لە تۆمارکردنی ناوی گەڕاوەکان لە بەرنامەکانی چاکسازیدا، دەزگاکە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئاسایشییەکانی تر بۆ دەستنیشانکردنی ئاستی هەڕەشە و پۆلێنکردنی تاکەکان لەسەر بنەمانی ڕادەی ئەو مەترسییەی دروستی دەکەن، پشکنینی ورد ئەنجام دەدات.
پشتیوانیی دەروونی و چارەسەری زەبری دەروونی: زۆرێک لە گەڕاوەکان، بە تایبەتی ژنان و منداڵان، لە ئەنجامی شەڕ و ئاوارەبوون تووشی ڕاتەکانی دەروونی بوون. دەزگاکە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی فشاری دوای زەبری دەروونی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دابڕانی کۆمەڵایەتی و مێشک شۆردنەوەی ئایدیۆلۆژی، لەگەڵ پسپۆڕەکانی تەندروستیی دەروونی کار دەکات.
ئاڕاستەکردنەوەی ئایینی و بیرمەندی: بە هەماهەنگی لەگەڵ زانایانی ئایینی و دامەزراوە پەروەردەییەکان، دەزگاکە بەرنامەکانی چاکسازی پێشکەش دەکات کە لێکدانەوەی توندڕەوەکان بۆ دەقە ئاینییەکان پووچەڵ دەکاتەوە و جەخت لەسەر پێکەوەژیان و ڕەتکردنەوەی توندوتیژی دەکاتەوە.
بەرنامەکانی یەکخستننی کۆمەڵگا: دەزگاکە لەگەڵ سەرکردەکانی هۆزەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی و دەسەڵاتە ناوخۆییەکان بۆ ئاسانکردنی گەڕانەوەی تاکەکان بۆ کۆمەڵگەی ڕەسەنی خۆیان هەماهەنگی دەکات، لە هەمان کاتدا کار بۆ کەمکردنەوەی چەواشەکاریی کۆمەڵایەتی و دەستەبەرکردنی چاودێریی ئەرێنی کۆمەڵگا دەکات.
ناکرێت وەک یەک کەیسی ئاسایشی مامەڵە لەگەڵ هەموو گەڕاوەکاندا بکرێت. هەندێکیان پابەندن بە بیروباوەڕی توندڕەو، لەکاتێکدا ئەوانی تر قوربانیی زۆرەملێ بوون. دەستنیشانکردنی ئەم جیاوازیانە بوار بۆ دەزگاکە دەڕەخسێنێت بەرنامەی تایبەتمەند دابڕێژێت کە ئاسایش، پاراستن و ڕاهێنانەوە یەکبخات، ئەمەش دەرفەتی سەرکەوتن زیاد دەکات و مەترسی دووبارەبوونەوەی تاوانەکە کەمدەکاتەوە.
ئەزموونەکان دەریانخستووە کە بەشداریکردنی کۆمەڵگا ناوخۆییەکان لە پرۆسەی ڕاهێنانەوە گرژییەکان کەمدەکاتەوە و ئەگەرەکانی سەرکەوتن زیاد دەکات. بە هەمان شێوە دابینکردنی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ گەڕاوەکان ئەنجامێکی باشتری لێدەکەوێتەوە.
ئەزمونی عێراق شێوازێکی گرنگ پێشکەش بە دەوڵەتەکان و دامەزراوە ئاسایشییەکان دەکات. بەرەنگاربوونەوەی بەردەوامی تیرۆر پێویستی بە پێکهاتەیەک لە توانای یەکلاکەرەوەی ئۆپەراسیۆنی و ئەو ئامرازە جەنگییانە هەیە کە ڕەگ و ڕیشەی پرسە تایبەتەکان چارەسەر دەکەن.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق گۆڕانکارییەکی گرنگ لە چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژ بەرجەستە دەکات. بە تەنها هەڕەشەکان لەسەر گۆڕەپان لەناو نابات بەڵکو کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بناغە بیرمەندی و کۆمەڵایەتیانەش دەکات کە ڕێگەیان پێدەدات بڵاوبێتەوە.
ئەم ڕێبازە هاوسەنگانەی هێزی ڕەق و نەرم بریتییە لە بەردی بناغەی بنیاتنانی ئاسایشی بەردەوام. ستراتیژییەکی گونجاوە نەک بە تەنها بۆ عێراق، بەڵکو بۆ ناوچەکە و جیهانیش.
