Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      پاداشتکردنی وریایی

      April 28, 2026

      جێگیر لە دەریادا

      April 24, 2026

      ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

      April 24, 2026

      ڕێنمایی دەستەبژێر

      April 24, 2026

      مەشخەڵی هیوا لە کەنداوی عەرەبی

      April 24, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026

      مەشقی ئاک شومکار پەیوەندیی نێوان قڕغستان و ئەمریکا بەهێز دەکات

      April 23, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پارێزەری بەندەرەکان

      April 23, 2026

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home » مێژوویەک لە هەماهەنگی
    تایبتمەندیەکان

    مێژوویەک لە هەماهەنگی

    هاوبەشیی سەربازیی نێوان کازاخستان و ئەمریکا نموونەیەک بووە بۆ ئاسیای ناوەڕاست
    عەقیدی هێزی دەریایی (خانەنشین) عەزمەت مورزابێکۆڤ، هێزی دەریایی کازاخستان، نوێنەری باڵای پێشووی وەزارەتی بەرگریی کۆماری کازاخستان لە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکاBy عەقیدی هێزی دەریایی (خانەنشین) عەزمەت مورزابێکۆڤ، هێزی دەریایی کازاخستان، نوێنەری باڵای پێشووی وەزارەتی بەرگریی کۆماری کازاخستان لە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکاApril 13, 2026Updated:April 13, 202605 Mins Read
    سەربازانی کازاخی لە مەشقێکی سەربازیی ساڵی 2025 لە ئەمریکا، مەشقی چۆڵکردنی پزیشکی، یەکێک لە چەندین بەشدارییە پێکەوەییە هاوشێوەکانی نێوان هەردوو وڵات، ئەنجام دەدەن. عەریفی دەستە شاون کییتۆن/ پاسەوانی نیشتمانیی سوپای ئەمریکا
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    لە‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬پەرەسەندنی‭ ‬گێژاوی‭ ‬جیۆپۆلەتیکی،‭ ‬گۆڕانی‭ ‬بەرژەوەندییە‭ ‬ستراتیژییەکان‭ ‬و‭ ‬ئاڵنگارییەکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نێودەوڵەتی،‭ ‬گرنگە‭ ‬مێژووی‭ ‬هەماهەنگییەکانی‭ ‬نێوان‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬کۆماری‭ ‬کازاخستان‭ ‬لەیاد‭ ‬نەکەین‭.‬

    کازاخستان‭ ‬یەکێک‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬یەکەمین‭ ‬ئەو‭ ‬وڵاتانەی‭ ‬جیهانی‭ ‬دوای‭ ‬سۆڤیەت‭ ‬کە‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬سەربازیی‭ ‬حکومییان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەمریکادا‭ ‬دەستپێکرد،‭ ‬هۆکاری‭ ‬ئەمەش‭ ‬پەیوەندیکردنی‭ ‬کازاخستان‭ ‬بوو‭ ‬بە‭ ‬بەرنامەی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬ویلایەت‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1993،‭ ‬کە‭ ‬لەنێو‭ ‬ئەو‭ ‬13‭ ‬هاوبەشییەدا‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬یەکەمی‭ ‬دروستبوونی‭ ‬بەرنامەکەدا‭ ‬بنیاتنران‭. ‬

    ئەم‭ ‬یەکخستنە،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬ویلایەتی‭ ‬ئاریزۆنای‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬هەموو‭ ‬ساڵێک‭ ‬فراوانتر‭ ‬دەبێت‭ ‬و‭ ‬بووەتە‭ ‬بناغەی‭ ‬دەستپێشخەرییە‭ ‬هاوبەشەکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬سەربازی‭ ‬کە‭ ‬گرنگی‭ ‬بە‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬ئاشتیپارێزی‭ ‬دەدەن‭. ‬لەخۆگرتنی‭ ‬کازاخستان‭ ‬لە‭ ‬بەرنامەکەدا‭ ‬بۆ‭ ‬پێکهێنانی‭ ‬هاوبەشییەکی‭ ‬درێژخایەنی‭ ‬قووڵتر،‭ ‬هەنگاوێکی‭ ‬گرنگ‭ ‬بوو‭. ‬

    کازاخستان‭ ‬نەک‭ ‬هەر‭ ‬زوو‭ ‬بەشداری‭ ‬لە‭ ‬بەرنامەکەدا‭ ‬کرد،‭ ‬بەڵکو‭ ‬بووە‭ ‬نموونەیەک‭ ‬بۆ‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬هاوشێوە‭ ‬لە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬تری‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭.‬

    لە‭ ‬کۆتایی‭ ‬ساڵانی‭ ‬1990ـەوە،‭ ‬یەکەم‭ ‬چالاکیی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬مەشقی‭ ‬ئاشتیپارێزی‭ ‬بۆ‭ ‬سەربازانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دوای‭ ‬سۆڤیەت‭ ‬بە‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬ناتۆ‭ ‬بەڕێوەچوو‭. ‬لەنێوانیاندا‭ ‬مەشقی‭ ‬سێنترازباتی‭ ‬97‭ ‬هەبوو،‭ ‬کە‭ ‬1‭,‬400‭ ‬کارمەندی‭ ‬سەربازیی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬کازاخستان،‭ ‬ئۆزبەکستان،‭ ‬کۆماری‭ ‬قڕغستان،‭ ‬تورکیا،‭ ‬ڕووسیا،‭ ‬جۆرجیا‭ ‬و‭ ‬لاتڤیا‭ ‬تێیدا‭ ‬بەشداربوون‭. ‬

    مەشقی‭ ‬سێنترازباتی‭ ‬97،‭ ‬مێژووی‭ ‬بۆ‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬تۆمار‭ ‬کرد‭. ‬لە‭ ‬15ـی‭ ‬مانگی‭ ‬ئەیلولی‭ ‬1997،‭ ‬نزیکەی‭ ‬500‭ ‬پەرەشوتەوانی‭ ‬لەشکری‭ ‬82ـی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬40‭ ‬سەربازی‭ ‬کەرتی‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاستی‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬هێزی‭ ‬یاریدەدەری‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ (‬لەنێوانیاندا‭ ‬سەربازانی‭ ‬کازاخی،‭ ‬ئۆزبەکی‭ ‬و‭ ‬قڕغی‭)‬،‭ ‬12‭,‬000‭ ‬کیلۆمەتر‭ ‬لە‭ ‬فۆرت‭ ‬براگ،‭ ‬کارۆلینای‭ ‬باکوورەوە‭ ‬بەرەو‭ ‬شیمکێنت،‭ ‬کازاخستان،‭ ‬فڕین‭. ‬

    ئەرکەکە‭ ‬هەشت‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬C-17ـی‭ ‬لەخۆگرتبوو‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬گەشتەکەدا‭ ‬سێ‭ ‬جار‭ ‬لە‭ ‬ئاسماندا‭ ‬سووتەمەنییان‭ ‬پێدرا‭.‬

    فەریقی‭ ‬یەکەمی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬جاک‭ ‬شیهان،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬ئەوکاتەی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ئەتڵەسی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬یەکەم‭ ‬پەرەشوتەوان‭ ‬بوو‭ ‬کە‭ ‬بازدانەکەی‭ ‬ئەنجامدا‭. ‬تەنها‭ ‬سێ‭ ‬ڕۆژ‭ ‬بەر‭ ‬لە‭ ‬خانەنشینبوونی،‭ ‬فەریقی‭ ‬ناوبراو‭ ‬جەختی‭ ‬لەسەر‭ ‬گرنگیی‭ ‬نیشاندانی‭ ‬کاریگەریی‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭ ‬کردەوە،‭ ‬ئەگەر‭ ‬قەیرانێک‭ ‬سەرهەڵبدات‭ ‬کە‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬بەشداریکردنی‭ ‬هەبێت‭. ‬

    هێزە زەمینییە کازاخییەکان لە هەڵۆی پێدەشت، کە مەشقێکە بە سەرۆکایەتی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ئەنجام دەدرێت و هاوکاریی ئامادەکردنی هێزەکان دەکات بۆ ئەرکەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان، نمایشێکی مەشقی ئەنجام دەدەن. ڕائید کێڤن ساندێڵ/سوپای ئەمریکا

    ئەم‭ ‬چەشنە‭ ‬لە‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬سەربازی‭ ‬بناغەی‭ ‬پێکهێنانی‭ ‬کەرتی‭ ‬کازباتی‭ ‬ئاشتیپارێزی‭ ‬کازاخستانی‭ ‬داڕشت،‭ ‬کە‭ ‬دواتر‭ ‬وەک‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬هێزەکانی‭ ‬هاوپەیمانیی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬بەشداری‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬جیهانی‭ ‬ڕاستەقینەدا‭ ‬کرد‭.‬

    لۆژیکی‭ ‬بەردەوامبوونی‭ ‬سێنترازبات‭ ‬بریتیی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬ڕێکخستنی‭ ‬مەشقی‭ ‬سەربازیی‭ ‬ئاشتیپارێزی‭ ‬هەڵۆی‭ ‬پێدەشت،‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬کازاخستان‭ ‬و‭ ‬بەڕیتانیاوە‭ ‬دەستپێشخەری‭ ‬بۆ‭ ‬کرابوو‭. ‬لە‭ ‬2003ـەوە‭ ‬ساڵانە‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬سەرەکی‭ ‬لە‭ ‬کازاخستان‭ ‬بەڕێوەدەچێت‭. ‬

    هەڵۆی‭ ‬پێدەشت‭ ‬بوو‭ ‬بە‭ ‬سەکۆی‭ ‬سەرەکی‭ ‬بۆ‭ ‬مەشقپێکردنی‭ ‬یەکە‭ ‬کازاخییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬ئەرکە‭ ‬ئاشتیپارێزییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬و‭ ‬بوارپێدانیان‭ ‬تا‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬ڕێک‭ ‬و‭ ‬پێکتر‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬تری‭ ‬بەشداربوودا‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬بکەن‭.‬

    ڕووداوەکانی‭ ‬11ـی‭ ‬مانگی‭ ‬ئەیلوولی‭ ‬2001،‭ ‬لە‭ ‬ڕیشەوە‭ ‬سیستەمی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬جیهانی‭ ‬گۆڕی‭. ‬لەم‭ ‬ساتەوەختە‭ ‬گرنگەدا،‭ ‬کازاخستان‭ ‬وەک‭ ‬هاوبەشێکی‭ ‬نێودەوڵەتیی‭ ‬بەرپرسیار،‭ ‬پێگەی‭ ‬خۆی‭ ‬پشتڕاستکردەوە‭ ‬و‭ ‬بوو‭ ‬بە‭ ‬تاکە‭ ‬دەوڵەتی‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬کە‭ ‬هێزی‭ ‬سەربازیی‭ ‬بۆ‭ ‬پشتیوانیکردن‭ ‬لە‭ ‬هاوپەیمانیی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬ڕەوانەی‭ ‬عێراق‭ ‬بکات‭. ‬

    ئەرکەکە‭ ‬نزیکەی‭ ‬پێنج‭ ‬ساڵی‭ ‬خایاند،‭ ‬وە‭ ‬10‭ ‬سووڕی‭ ‬جێگۆڕکێ‭ ‬لەگەڵ‭ ‬بەشداریکردنی‭ ‬سەدان‭ ‬کارمەندی‭ ‬سەربازیی‭ ‬کازاخی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکانی‭ ‬شەڕدا‭ ‬ئەزموونی‭ ‬کردارییان‭ ‬بەدەستهێنا،‭ ‬لەخۆگرتبوو‭. ‬

    کارمەندانی‭ ‬کازاخی‭ ‬سەرنجیان‭ ‬خستە‭ ‬سەر‭ ‬ئەرکە‭ ‬گرنگەکانی‭ ‬وەک‭ ‬ئەندازیاریی‭ ‬هەواڵگری،‭ ‬پاککردنەوەی‭ ‬مین،‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬پزیشکی،‭ ‬فریاگوزاریی‭ ‬مرۆیی‭ ‬و‭ ‬دووبارە‭ ‬بنیاتنانەوەی‭ ‬ژێرخانی‭ ‬مەدەنی‭. ‬

    کارەکانی‭ ‬یەکەی‭ ‬ئەندازیاری‭ ‬ئاماژەیەک‭ ‬بوو‭ ‬بۆ‭ ‬کاریگەریی‭ ‬ناوازەی‭ ‬ئەرکەکە‭. ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬جێگیرکردنەکەدا،‭ ‬پسپۆڕانی‭ ‬کازاخی‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬4‭.‬5‭ ‬ملیۆن‭ ‬کەرەستەی‭ ‬تەقەمەنییان‭ ‬دۆزییەوە‭ ‬و‭ ‬لەناوبرد،‭ ‬ئەمەش‭ ‬سەلامەتیی‭ ‬سەربازانی‭ ‬هاوپەیمانان‭ ‬و‭ ‬هاووڵاتیانی‭ ‬مەدەنی‭ ‬عێراقی‭ ‬مسۆگەر‭ ‬کرد‭. ‬

    بەجێگەیاندنی‭ ‬ئەرکەکان‭ ‬لە‭ ‬ناوچەی‭ ‬ململانێدا‭ ‬نەک‭ ‬تەنها‭ ‬پیشەیی‭ ‬بوون،‭ ‬بەڵکو‭ ‬خۆبەختکردنیشی‭ ‬پێویست‭ ‬بوو‭. ‬نەقیب‭ ‬کایرات‭ ‬کودابایێڤ،‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬یەکەم‭ ‬ئەفسەرە‭ ‬ڕاسپێردراوەکان‭ ‬لە‭ ‬کازاخستانی‭ ‬تازە‭ ‬سەربەخۆدا،‭ ‬لەمیانی‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئەرکی‭ ‬خۆی‭ ‬وەک‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬هاوپەیمانیی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬ژیانی‭ ‬خۆی‭ ‬بەخشی‭.‬

    سەرکەوتنی‭ ‬سەربازانی‭ ‬کازاخی‭ ‬لە‭ ‬عێراق‭ ‬وەک‭ ‬پاڵنەرێکی‭ ‬بەهێز‭ ‬بۆ‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬سیستەمی‭ ‬مەشقپێکردنی‭ ‬کارمەندانی‭ ‬سەربازیی‭ ‬کازاخستان‭ ‬خزمەتی‭ ‬کرد‭. ‬ئەو‭ ‬کارامەییانەی‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬ڕاستەقینەکاندا‭ ‬بەدەست‭ ‬هاتوون،‭ ‬بنەماکانی‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬ناوەندی‭ ‬مەشقی‭ ‬ئاشتیپارێزی‭ (‬KAZCENT‭)‬ـیان‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2008‭ ‬پێکهێنا،‭ ‬لەو‭ ‬کاتەوە‭ ‬ناوەکەی‭ ‬بۆ‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬ئاشتیپارێزی‭ ‬گۆڕدرا‭. ‬ناوەندەکە‭ ‬بە‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬دروست‭ ‬کرا‭. ‬

    ناوەندەکە‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا‭ ‬بووەتە‭ ‬پێشەنگ‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬فەرمی‭ ‬بڕوانامەی‭ ‬ئامادەکردنی‭ ‬سەربازانی‭ ‬ئاشتیپارێزی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکانی‭ ‬پێبەخشرا‭. ‬ئەمەش‭ ‬بوار‭ ‬بە‭ ‬کازاخستان‭ ‬دەدات‭ ‬نەک‭ ‬تەنها‭ ‬هێزی‭ ‬سەربازی‭ ‬بۆ‭ ‬ئەرکەکانی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬ڕەوانە‭ ‬بکات،‭ ‬بەڵکو‭ ‬مەشقی‭ ‬ئاست‭ ‬بەرزیش‭ ‬پێشکەش‭ ‬بە‭ ‬سەربازانی‭ ‬ئاشتیپارێزی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬تر‭ ‬بکات‭. ‬

    سەربازانی کازاخستان و پاسەوانی نیشتمانیی سوپای ئەمریکا وەک بەشێک لە هاوبەشییە درێژخایەنەکەیان لە ئاریزۆنا، بەشداری پێشبڕکێی باشترین جەنگاوەر دەکەن. عەریفی دەستە تینیشا مێڵین/ پاسەوانی نیشتمانیی سوپای ئاریزۆنا

    بەهۆی‭ ‬ئەم‭ ‬ئەزموون‭ ‬و‭ ‬ئامادەکارییەوە،‭ ‬کازاخستان‭ ‬بە‭ ‬ناردنی‭ ‬پۆلی‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬ئەفسەرانی‭ ‬دەستە‭ ‬بۆ‭ ‬ئەرکەکانی‭ ‬ئاشتیپارێزیی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬ئەفریقا‭ ‬بەشداریکردنی‭ ‬لە‭ ‬هەوڵە‭ ‬ئاشتیپارێزییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکاندا‭ ‬فراوانتر‭ ‬کردووە،‭ ‬بەمەش‭ ‬بەشداری‭ ‬لە‭ ‬ئاشتی‭ ‬جیهانیدا‭ ‬دەکات‭.‬

    لە‭ ‬میانی‭ ‬کشانەوەی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬هاوپەیمانان‭ ‬لە‭ ‬ئەفغانستان‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2021،‭ ‬کازاخستان‭ ‬تاکە‭ ‬وڵاتی‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬بوو‭ ‬کە‭ ‬فڕۆکەیەکی‭ ‬سەربازی‭ ‬بۆ‭ ‬فڕۆکەخانەی‭ ‬کابول‭ ‬ڕەوانەکرد‭. ‬بە‭ ‬کارکردنی‭ ‬نزیک‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزەکانی‭ ‬هاوپەیمانان،‭ ‬فڕۆکەوانە‭ ‬کازاخییەکان‭ ‬هاووڵاتییانی‭ ‬کازاخستان،‭ ‬کۆماری‭ ‬قڕغستان،‭ ‬ڕووسیا‭ ‬و‭ ‬لاتڤیایان‭ ‬دەربازکرد‭. ‬ئۆپەراسیۆنەکە‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬ئاست‭ ‬بەرزی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬و‭ ‬ئیرادەی‭ ‬ئاستانا‭ ‬لە‭ ‬قەیرانێکدا‭ ‬پشتڕاستکردەوە‭. ‬

    جگە‭ ‬لەوەش،‭ ‬کازاخستان‭ ‬وەک‭ ‬پێشەنگی‭ ‬جیهان‭ ‬لە‭ ‬گەڕاندنەوەی‭ ‬هاووڵاتییان‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکانی‭ ‬شەڕدا‭ ‬ناسراوە‭. ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬پێنج‭ ‬قۆناغی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬مرۆیی‭ ‬جوسان‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2019ـەوە‭ ‬هەتا‭ ‬2021‭ ‬بە‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬لۆژیستیی‭ ‬سەرەکیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ئەنجامدرا،‭ ‬کازاخستان‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬750‭ ‬هاووڵاتیی‭ ‬خۆی،‭ ‬کە‭ ‬زۆرینەی‭ ‬ڕەهایان‭ ‬منداڵ‭ ‬بوون،‭ ‬لە‭ ‬عێراق‭ ‬و‭ ‬سوریاوە‭ ‬گەڕاندنەوە‭ ‬و‭ ‬ئاوێتەی‭ ‬کۆمەڵگایان‭ ‬کردنەوە‭. ‬

    لەلایەن‭ ‬وەزارەتی‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ئەمریکاوە‭ ‬ڕێز‭ ‬لە‭ ‬بەشداریکردنی‭ ‬کازاخستان‭ ‬گیرا،‭ ‬کە‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکەی‭ ‬بە‭ ‬پێوەرێکی‭ ‬جیهانی‭ ‬ناوبرد‭ ‬و‭ ‬پێشنیاری‭ ‬بۆ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬تر‭ ‬کرد‭ ‬سەرکەوتنەکانی‭ ‬دووبارە‭ ‬بکەنەوە‭. ‬

    مێژووی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬نێوان‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬کازاخستان‭ ‬تەنها‭ ‬سنووردار‭ ‬نییە‭ ‬بە‭ ‬لاپەڕەکانی‭ ‬ڕێککەوتنە‭ ‬فەرمییەکان،‭ ‬بەڵکو‭ ‬بە‭ ‬ئەزموونی‭ ‬ڕاستەقینەی‭ ‬بەدەستهاتوو‭ ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬ئەرکە‭ ‬هاوبەشەکاندا‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬هەڕەشە‭ ‬جیهانییەکان‭ ‬بەرجەستە‭ ‬کراوە‭.‬

    ئەم‭ ‬دەستکەوتانە‭ ‬وەک‭ ‬وەبیرهێنەرەوەیەکی‭ ‬گرنگی‭ ‬ئەو‭ ‬هاوبەشی‭ ‬و‭ ‬متمانەیەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ڕابردوودا‭ ‬دامەزرێندراون‭ ‬و‭ ‬هێشتا‭ ‬بۆ‭ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬ئاڵنگارییە‭ ‬نوێیەکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬جیهانی‭ ‬پێویستن،‭ ‬خزمەت‭ ‬دەکەن‭.  ‬ 

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleزیرەکانەتر، بەهێزتر، خێراتر
    Next Article پشتیوانیی چین بۆ بەرنامەی چەکی ڕژێمی ئێران دەبێتە هۆی کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی

    Related Posts

    پاداشتکردنی وریایی

    April 28, 2026

    جێگیر لە دەریادا

    April 24, 2026

    ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

    April 24, 2026

    Comments are closed.

    ئاشتی و ئاشتەوایی | بەرگی 13، ژمارە 4 زستانی 2026

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.