Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      جێگیر لە دەریادا

      April 24, 2026

      ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

      April 24, 2026

      ڕێنمایی دەستەبژێر

      April 24, 2026

      مەشخەڵی هیوا لە کەنداوی عەرەبی

      April 24, 2026

      توندکردنی بەڕێوەبردنی سنوور

      April 23, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026

      مەشقی ئاک شومکار پەیوەندیی نێوان قڕغستان و ئەمریکا بەهێز دەکات

      April 23, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پارێزەری بەندەرەکان

      April 23, 2026

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home » عێراقییەکان باڵاترین تیرۆریستەکان دەستگیردەکەن
    تایبتمەندیەکان

    عێراقییەکان باڵاترین تیرۆریستەکان دەستگیردەکەن

    ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش بە سەرۆکایەتی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، سەرکردایەتیی داعش لە عێراق لەناو دەبات
    وەزیری بەرگریی عێراقBy وەزیری بەرگریی عێراقAugust 14, 2025Updated:August 18, 202504 Mins Read
    سەربازانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەزگای دژەتیرۆری عێراق
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    سەرۆک‭ ‬وەزیرانی‭ ‬عێراق‭ ‬محەمەد‭ ‬شیاع‭ ‬ئەلسودانی‭ ‬ڕایگەیاند‭ ‬کە‭ ‬داواکراوترین‭ ‬کەس‭ ‬لە‭ ‬عێراق‭ ‬لەلایەن‭ ‬یەکەیەکی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەتی‭ ‬دەزگای‭ ‬دژەتیرۆری‭ ‬عێراقەوە‭ ‬کوژراوە‭.‬

    ئەو‭ ‬تیرۆریستە،‭ ‬جاسم‭ ‬خەلەف‭ ‬داود‭ ‬ڕامید‭ ‬ئەلمەزروعی،‭ ‬لە‭ ‬پێکهاتەی‭ ‬ڕێکخراوەیی‭ ‬داعش‭ ‬بە‭ “‬حاکم‭”‬ـی‭ ‬عێراق‭ ‬دادەنرا،‭ ‬لە‭ ‬کۆتایی‭ ‬ساڵی‭ ‬2024ـدا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هەشت‭ ‬لە‭ ‬سەرکردەکانی‭ ‬ئەو‭ ‬گرووپە‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ئەشکەوتێکدا‭ ‬لە‭ ‬چیای‭ ‬حەمرین‭ ‬خۆیان‭ ‬حەشاردابوو،‭ ‬کوژرا‭.‬

    بەهۆی‭ ‬سەختیی‭ ‬زەوییەکەی،‭ ‬ناوچەکە‭ ‬حەشارگەی‭ ‬سروشتی‭ ‬و‭ ‬شاراوەی‭ ‬باشی‭ ‬بۆ‭ ‬پاشماوەکانی‭ ‬گرووپە‭ ‬تیرۆریستییەکە‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬توانای‭ ‬هاتووچۆ‭ ‬و‭ ‬گەشتکردن‭ ‬بۆ‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬پارێزگاکانی‭ ‬سەلاحەدین،‭ ‬دیالە‭ ‬و‭ ‬ڕۆژئاوای‭ ‬کەرکوک‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تیرۆریستی‭ ‬بە‭ ‬ئامانجگرتنی‭ ‬گوند‭ ‬و‭ ‬ناوچەکانی‭ ‬تەنیشت‭ ‬چیای‭ ‬حەمرین‭ ‬دابین‭ ‬کردووە‭.‬

    ئەو‭ ‬گۆڕانکارییە‭ ‬تەکتیکییەی‭ ‬لەلایەن‭ ‬داعشەوە‭ ‬بۆ‭ ‬شاردنەوەی‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬گشتیی‭ ‬خۆی‭ ‬گیراوەتەبەر،‭ ‬بەردەستبوونی‭ ‬زانیارییەکانی‭ ‬بۆ‭ ‬جیهانی‭ ‬دەرەوە‭ ‬سنووردار‭ ‬کردووە‭. ‬هەروەها‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬ئاسایشییەکانی‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬تیرۆریستییەکە‭ ‬ڕێگری‭ ‬لە‭ ‬ڕەوتی‭ ‬گەیشتنی‭ ‬زانیارییەکان‭ ‬کردووە‭ ‬بۆ‭ ‬ئاستی‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬خوارەوەی‭ ‬ڕێکخراوەکە‭ ‬تا‭ ‬لەلایەن‭ ‬دەزگا‭ ‬عێراقی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتییە‭ ‬هەواڵگرییەکان‭ ‬نەدۆزرێتەوە‭ ‬و‭ ‬نەکرێنە‭ ‬ئامانج‭. ‬

    سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع ئەلسودانی بەشداری کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنی ساڵی 2024 دەکات. ئەسۆشەیتد پرێس

    هاوکات،‭ ‬داعش‭ ‬بۆ‭ ‬شاردنەوەی‭ ‬ناسنامەی‭ ‬سەرکردە‭ ‬و‭ ‬ئەندامانی‭ ‬خۆی،‭ ‬بەرزترین‭ ‬ئاستی‭ ‬میدیا‭ ‬و‭ ‬نهێنی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬جێبەجێ‭ ‬کردووە‭. ‬ئەمەش‭ ‬وایکرد‭ ‬ئەرکی‭ ‬هێزە‭ ‬ئاسایشییەکانی‭ ‬عێراق‭ ‬بۆ‭ ‬دەستنیشانکردنی‭ ‬ئامانجەکان‭ ‬و‭ ‬داڕشتنی‭ ‬نەخشەی‭ ‬چالاکییە‭ ‬هەواڵگرییەکانی‭ ‬بۆ‭ ‬دەزگا‭ ‬هەواڵگرییەکانی‭ ‬عێراق،‭ ‬لەنێویاندا‭ ‬دەزگای‭ ‬دژەتیرۆری‭ ‬عێراق‭ ‬سەختتر‭ ‬بکات‭.‬

    ئۆپراسیۆنی‭ ‬دەستگیرکردنی‭ ‬بەنرخ‭ ‬وەکو‭ ‬گورزێکی‭ ‬کوشندە‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ڕێکخستن‭ ‬و‭ ‬دەروونی‭ ‬ئەندامانی‭ ‬داعش‭ ‬کە‭ ‬شاردنەوەی‭ ‬ناسنامەی‭ ‬سەرکردە‭ ‬باڵاکەیان‭ ‬لە‭ ‬عێراق‭ ‬لە‭ ‬پێشینەی‭ ‬کارەکانیان‭ ‬دابوو،‭ ‬هاتە‭ ‬کایەوە‭. ‬سەرەڕای‭ ‬ئەم‭ ‬هەوڵانە،‭ ‬لقی‭ ‬هەواڵگریی‭ ‬دەزگای‭ ‬دژە‭ ‬تیرۆر‭ ‬توانی‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬کۆکردنەوەی‭ ‬زانیاریی‭ ‬هەواڵگری،‭ ‬چاودێریکردن،‭ ‬بەدواداچوون‭ ‬و‭ ‬شیکردنەوەوە‭ ‬ئەلمەزروعی،‭ ‬شوێنی‭ ‬بنکەی‭ ‬فەرماندەییەکەی‭ ‬و‭ ‬شێوازی‭ ‬جووڵە‭ ‬و‭ ‬پەیوەندییەکانی‭ ‬دەستنیشان‭ ‬بکات‭. ‬کەواتە‭ ‬ئەو‭ ‬پیاوەی‭ ‬پێی‭ ‬دەگوترا‭ “‬دەستگیرکردنی‭ ‬بەنرخ‭” ‬کێ‭ ‬بوو؟

    ئەو‭ ‬تیرۆریستە،‭ ‬ناسراو‭ ‬بە‭ ‬ئەبو‭ ‬عەبدولقادر،‭ ‬ئەبو‭ ‬عەبدولکەریم‭ ‬و‭ ‬ئەبو‭ ‬حودەیفە،‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1975‭ ‬لە‭ ‬پارێزگای‭ ‬سەڵاحەدین‭ ‬لەدایک‭ ‬بووە‭. ‬ناوبراو‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2004ـدا‭ ‬ئەندامی‭ ‬تاقمی‭ ‬تیرۆریستی‭ ‬ئەلقاعیدە‭ ‬بووە‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2014‭ ‬بەیعەتی‭ ‬بە‭ ‬داعش‭ ‬دا‭. ‬بەرلەوەی‭ ‬بەرپرسیارێتی‭ ‬پارێزگای‭ ‬بەناو‭ ‬باکووری‭ ‬بەغدا‭ ‬بگرێتە‭ ‬ئەستۆ،‭ ‬وەکو‭ “‬ئەمیری‭ ‬کەرت‭” ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تیرۆریستییەکانی‭ ‬ڕێکخراوەکەدا‭ ‬چالاک‭ ‬بووە‭. ‬هەروەها‭ ‬لەچوارچێوەی‭ ‬پێکهاتەی‭ ‬ڕێکخراوەیی‭ ‬چەتەکانی‭ ‬داعش‭ ‬لە‭ ‬عێراق،‭ ‬سەرپەرشتی‭ ‬بەناو‭ ‬پارێزگای‭ ‬فەللوجە‭ ‬و‭ ‬ئەماڕەتی‭ ‬باشووری‭ ‬سەڵاحەدینی‭ ‬کردووە‭.‬

    دەزگای‭ ‬هەواڵگریی‭ ‬عێراق‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬لایەنە‭ ‬تیرۆریستی‭ ‬و‭ ‬توندڕەوەکان‭ ‬و‭ ‬ئەندامانی‭ ‬ئەو‭ ‬گروپانەی‭ ‬کە‭ ‬توندوتیژی‭ ‬بۆ‭ ‬هەوڵدان‭ ‬بۆ‭ ‬گەیشتن‭ ‬بە‭ ‬ئامانجەکانیان‭ ‬بەکاردەهێنن،‭ ‬خاوەنی‭ ‬بنکەزانیارییەکی‭ ‬بەرفراوانە‭. ‬ئەلمەزروعی‭ ‬سەرەتای‭ ‬2014‭ ‬دەستگیرکرا‭ ‬و‭ ‬لێپرسینەوەی‭ ‬لەگەڵدا‭ ‬کرا،‭ ‬بەڵام‭ ‬دوای‭ ‬داگیرکردنی‭ ‬شاری‭ ‬تکریتی‭ ‬عێراق‭ ‬لەلایەن‭ ‬داعشەوە‭ ‬هەڵهات‭.‬

    سەربازانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئامێرەکان نمایش دەکەن. دەزگای دژەتیرۆری عێراق

    لقی‭ ‬هەواڵگریی‭ ‬دەزگای‭ ‬دژەتیرۆر،‭ ‬بە‭ ‬پشتیوانی‭ ‬و‭ ‬هەواڵگریی‭ ‬هاوپەیمانیی‭ ‬نێودەوڵەتی،‭ ‬بەدواداچوون‭ ‬بۆ‭ ‬جموجۆڵی‭ “‬دەستگیرکردنە‭ ‬بەنرخ‭”‬ـەکە‭ ‬کرد‭. ‬داعش‭ ‬نیازی‭ ‬وابوو‭ ‬لە‭ ‬عێراقەوە‭ ‬بیگوازێتەوە‭ ‬بۆ‭ ‬شاری‭ ‬ڕەققە‭ ‬لە‭ ‬سوریا‭ ‬و‭ ‬شارەکانی‭ ‬دیکەی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬تا‭ ‬بتوانێت‭ ‬بۆ‭ ‬ماوەیەک‭ ‬لەوێ‭ ‬خۆی‭ ‬حەشاربدات‭ ‬بەر‭ ‬لە‭ ‬گەڕاندنەوەی‭ ‬عێراق‭.‬

    دەزگای‭ ‬هەواڵگریی‭ ‬عێراق‭ ‬بە‭ ‬یارمەتی‭ ‬دەزگا‭ ‬ئاسایشی‭ ‬و‭ ‬هەواڵگرییەکانی‭ ‬تر‭ ‬بەردەوامبوو‭ ‬لە‭ ‬بەدواداچوون‭ ‬و‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬جوڵەکانی‭ ‬ئامانجەکە‭. ‬جوڵە‭ ‬و‭ ‬شوێنە‭ ‬ئەگەرییەکانی‭ ‬لە‭ ‬کۆتاییدا‭ ‬پوختکرانەوە‭ ‬و‭ ‬خرانە‭ ‬ژێر‭ ‬چاودێری‭ ‬مرۆیی‭ ‬و‭ ‬تەکنیکی،‭ ‬ئاسمانییەوە‭.‬

    دەزگای‭ ‬دژەتیرۆری‭ ‬عێراق‭ ‬ڕێکار‭ ‬و‭ ‬شێوازی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکان‭ ‬بۆ‭ ‬لێکۆڵینەوە‭ ‬و‭ ‬شیکردنەوەی‭ ‬ئامانجە‭ ‬تیرۆریستییەکان،‭ ‬ئەو‭ ‬تۆڕانەی‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬گروپە‭ ‬جیاوازەکانەوە‭ ‬پێکهێنراون،‭ ‬جۆری‭ ‬ئەو‭ ‬مەترسیانەی‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬عێراق‭ ‬دروستی‭ ‬دەکەن‭ ‬و‭ ‬ئاستی‭ ‬مەترسییەکانی‭ ‬پەیوەست‭ ‬بە‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکان‭ ‬بۆ‭ ‬مامەڵەکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئامانجە‭ ‬دەستنیشانکراوەکان‭ ‬پەیڕەو‭ ‬دەکات‭.‬

    دوای‭ ‬دەستنیشانکردنی‭ ‬ئامانجەکە،‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬دەزگاکە‭ ‬هەنگاوە‭ ‬هەماهەنگەکان‭ ‬پەیڕەو‭ ‬دەکات‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئەرکێک‭ ‬بۆ‭ ‬دەستگیرکردن‭ ‬یان‭ ‬لەناوبردنی‭ ‬ئامانجەکە‭ ‬پێداویستییە‭ ‬ئۆپەراسیۆنییەکان‭ ‬مسۆگەر‭ ‬دەکات‭.‬

    ئۆپەراسیۆنی شەوانە یەکێکە لە شارەزاییەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق. دەزگای دژەتیرۆری عێراق

    فەریق‭ ‬کەریم‭ ‬ئەلتەمیمی،‭ ‬سەرۆکی‭ ‬دەزگای‭ ‬دژەتیرۆری‭ ‬عێراق‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬قۆناغی‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬ئامانجەکەی‭ ‬کرد‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬بۆ‭ ‬دەستەبەرکردنی‭ ‬بەرزترین‭ ‬پلەی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ئۆپەراسیۆن‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬دەستگیرکردنی‭ ‬بەنرخ‭ ‬و‭ ‬لەناوببردنی‭ ‬فەرماندە‭ ‬تیرۆریستەکان‭ ‬و‭ ‬شانەی‭ ‬سەرکردایەتییەکەی،‭ ‬سەرپەرشتی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬نێوان‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬و‭ ‬یەکەکانی‭ ‬پشتیوانی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬هاوپەیمانی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬کرد‭. ‬شوێنەکەیان‭ ‬بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬زانیاریی‭ ‬ورد‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬لقی‭ ‬هەواڵگریی‭ ‬دەزگای‭ ‬دژەتیرۆر‭ ‬و‭ ‬دەزگای‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬عێراقەوە‭ ‬دابینکرابوو،‭ ‬دەستنیشان‭ ‬کرا‭. ‬پاشان‭ ‬زانیارییەکان‭ ‬بە‭ ‬سیخوڕیکردن‭ ‬و‭ ‬چاودێری‭ ‬ئاسمانی‭ ‬لەلایەن‭ ‬فڕۆکەکانی‭ ‬هاوپەیمانی‭ ‬نێودەوڵەتییەوە‭ ‬پشتڕاستکرانەوە‭.‬

    ئۆپراسیۆنی‭ ‬دەستگیرکردنی‭ ‬بەنرخ‭ ‬سەلماندی‭ ‬کە‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬عێراق‭ ‬بە‭ ‬سەرۆکایەتیی‭ ‬دەزگای‭ ‬دژەتیرۆر،‭ ‬خاوەن‭ ‬توانای‭ ‬هەواڵگری‭ ‬و‭ ‬ڕێکخراوەیین‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬سەخت‭ ‬لە‭ ‬ناوچە‭ ‬جوگرافییە‭ ‬ئاڵۆزەکاندا‭ ‬کە‭ ‬چەتەکانی‭ ‬داعش‭ ‬هەوڵدەدەن‭ ‬وەکو‭ ‬حەشارگە‭ ‬بەکاریبهێنن‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬لەلایەن‭ ‬هێزە‭ ‬عێراقییەکانەوە‭ ‬نەگیرێن‭. ‬لەگەڵ‭ ‬ئەوەشدا،‭ ‬بە‭ ‬پێداگری‭ ‬و‭ ‬ئیرادەی‭ ‬پیاوانی‭ ‬دڵسۆز‭ ‬بۆ‭ ‬عێراق‭ ‬و‭ ‬گەلەکەی،‭ ‬ئەرکەکە‭ ‬بە‭ ‬ئەنجام‭ ‬گەیەنرا‭. ‬‭ ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleقەیرانی یەمەن پرسێکی جیهانییە
    Next Article پاراستنی ڕێڕەوە دەریاییەکان

    Related Posts

    جێگیر لە دەریادا

    April 24, 2026

    ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

    April 24, 2026

    ڕێنمایی دەستەبژێر

    April 24, 2026

    Comments are closed.

    ئاشتی و ئاشتەوایی | بەرگی 13، ژمارە 4 زستانی 2026

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.