Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      پاداشتکردنی وریایی

      April 28, 2026

      جێگیر لە دەریادا

      April 24, 2026

      ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

      April 24, 2026

      ڕێنمایی دەستەبژێر

      April 24, 2026

      مەشخەڵی هیوا لە کەنداوی عەرەبی

      April 24, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026

      مەشقی ئاک شومکار پەیوەندیی نێوان قڕغستان و ئەمریکا بەهێز دەکات

      April 23, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پارێزەری بەندەرەکان

      April 23, 2026

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home » ئایا ڕژێمی ئێران لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دوودڵ دەبێت؟
    تایبتمەندیەکان

    ئایا ڕژێمی ئێران لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دوودڵ دەبێت؟

    موعەمەر ئەلعریانی، وەزیری زانیاری، کۆماری یەمەنBy موعەمەر ئەلعریانی، وەزیری زانیاری، کۆماری یەمەنMarch 24, 202603 Mins Read
    شێوەسازی یونیپاس
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    زۆر کەس‭ ‬خۆیان‭ ‬بەدووردەگرن‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬ئایا‭ ‬دەبێت‭ ‬گرنگترین‭ ‬پرسیار‭ ‬لە‭ ‬مشتومڕی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬بەرنامەی‭ ‬ئەتۆمیی‭ ‬ئێران‭ ‬چی‭ ‬بێت‭: ‬ئەگەر‭ ‬ڕژێمی‭ ‬ئێران‭ ‬خاوەنی‭ ‬چەکی‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬بێت،‭ ‬ئایا‭ ‬لە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬یاخود‭ ‬ڕادەستکردنی‭ ‬بۆ‭ ‬دەستی‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬میلیشیا‭ ‬بەکرێگیراوەکانی‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا‭ ‬دوودڵ‭ ‬دەبێت؟

    ئەم‭ ‬پرسیارە‭ ‬پرسیارێکی‭ ‬گریمانەیی‭ ‬نییە‭. ‬گرنگە‭ ‬هەڵسەنگاندن‭ ‬بۆ‭ ‬سروشت‭ ‬و‭ ‬ڕەفتاری‭ ‬ئەم‭ ‬دەسەڵاتە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1979ـوە‭ ‬ئەنجام‭ ‬بدەین‭.‬

    ماوەی‭ ‬47‭ ‬ساڵە،‭ ‬ئێران‭ ‬کار‭ ‬بۆ‭ ‬هەناردەکردنی‭ ‬پیلانەکانی‭ ‬دەکات،‭ ‬کە‭ ‬لەسەر‭ ‬شۆڕش،‭ ‬توندوتیژی،‭ ‬مەرگ‭ ‬و‭ ‬وێرانکاری‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ئاژاوەی‭ ‬چەکدارییەوە‭ ‬بنیات‭ ‬نراوە،‭ ‬وەک‭ ‬لەوەی‭ ‬هەوڵی‭ ‬سەقامگیری‭ ‬یاخود‭ ‬هاوبەشی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬بدات‭.‬

    تاران‭ ‬لە‭ ‬دروستکردنی‭ ‬تۆڕێکی‭ ‬سنوور‭ ‬بەزێنی‭ ‬میلیشیا‭ ‬بەکرێگیراوەکانی،‭ ‬کە‭ ‬مووشەک،‭ ‬درۆن،‭ ‬مەشق‭ ‬و‭ ‬پارەی‭ ‬بۆ‭ ‬دابینکردوون،‭ ‬سەدان‭ ‬ملیار‭ ‬دۆلار‭ ‬وەبەرهێنانی‭ ‬کردووە‭.‬

    لە‭ ‬لوبنان،‭ ‬دەوڵەت‭ ‬بۆ‭ ‬داماڵینی‭ ‬چەکەکانی‭ ‬حیزبوڵڵای‭ ‬لوبنان‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬ئێرانەوە‭ ‬دابینکراوە،‭ ‬خەباتی‭ ‬کردووە‭.‬

    لە‭ ‬عێراقدا،‭ ‬لەژێر‭ ‬فشاری‭ ‬میلیشیا‭ ‬چەکدارە‭ ‬پاڵپشتیکراوەکان‭ ‬لەلایەن‭ ‬ئێرانەوە،‭ ‬سەروەریی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬لاواز‭ ‬بووە‭.‬

    لە‭ ‬سوریادا،‭ ‬کاتێک‭ ‬میلیشیا‭ ‬پاڵپشتیکراوەکان‭ ‬لەلایەن‭ ‬ئێرانەوە‭ ‬وڵاتەکەیان‭ ‬کرد‭ ‬بە‭ ‬مەیدانی‭ ‬جەنگێکی‭ ‬ناوچەیی،‭ ‬سەدان‭ ‬هەزار‭ ‬کەس‭ ‬بوونە‭ ‬قوربانی‭.‬

    لە‭ ‬یەمەن،‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬ئێران‭ ‬لە‭ ‬ڕاپەڕینی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بوو‭ ‬بە‭ ‬هۆی‭ ‬جەنگێکی‭ ‬درێژخایەن‭ ‬کە‭ ‬ئابوورییەکەی‭ ‬وێران‭ ‬کردووە،‭ ‬ملیۆنان‭ ‬هاوڵاتی‭ ‬خستووەتە‭ ‬ناو‭ ‬قەیرانی‭ ‬مرۆیییەوە‭ ‬و‭ ‬یەمەنی‭ ‬داگیرکراو‭ ‬لەلایەن‭ ‬حوسییەکانشی‭ ‬کردووە‭ ‬بە‭ ‬بنکەیەک‭ ‬بۆ‭ ‬بە‭ ‬ئامانجگرتنی‭ ‬بازرگانیی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬و‭ ‬ڕێڕەوە‭ ‬دەریاییەکان‭.‬

    ئەم‭ ‬تۆمارە‭ ‬باس‭ ‬لە‭ ‬هەڵەی‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬دەستێوەردانی‭ ‬سنووردار‭ ‬ناکات‭. ‬ئەوە‭ ‬ستراتیژێکی‭ ‬تەواو‭ ‬یەکخراوە‭ ‬کە‭ ‬لەسەر‭ ‬بنەمایەکی‭ ‬ڕوون‭ ‬بنیات‭ ‬نراوە‭: ‬فراوانکردنی‭ ‬کاریگەریی‭ ‬ئێران‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬میلیشیاکان‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬گرژی‭ ‬و‭ ‬ئاڵۆزییانەی‭ ‬دروستی‭ ‬دەکەن‭.‬

    بەهۆی‭ ‬ڕەهەندی‭ ‬ئایدیۆلۆژیی‭ ‬ڕژێمی‭ ‬ئێرانەوە‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬هێندەی‭ ‬تر‭ ‬مەترسیدار‭ ‬بووە‭.‬

    دەقی‭ ‬فەرمیی‭ ‬وتاری‭ ‬ڕژێمەکە‭ ‬پڕە‭ ‬لە‭ ‬دروشمی‭ ‬مەرگ‭ ‬و‭ ‬دوژمنایەتی،‭ ‬وە‭ ‬ململانێ‭ ‬وەکو‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬ناسنامەی‭ ‬سیاسیی‭ ‬خۆی‭ ‬دەخاتە‭ ‬ڕوو‭. ‬ناتوانرێت‭ ‬بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬ستانداردە‭ ‬نەریتییەکانی‭ ‬ڕێگریی‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬کە‭ ‬وا‭ ‬گریمانە‭ ‬دەکەن‭ ‬دەوڵەتەکان‭ ‬هەرچەندە‭ ‬ناکۆکییەکانیان‭ ‬قووڵ‭ ‬بێت،‭ ‬لە‭ ‬کۆتاییدا‭ ‬هەوڵدەدەن‭ ‬خۆیان‭ ‬لە‭ ‬لەناوچوون‭ ‬بپارێزن،‭ ‬هەڵسەنگاندن‭ ‬بۆ‭ ‬ستراتیژییەکەی‭ ‬بکرێت‭.‬

    بەڵکو‭ ‬ڕژێمی‭ ‬ئێران‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬بەرنامەی‭ ‬ئەتۆمی،‭ ‬سیستەمی‭ ‬موشەکی‭ ‬بالیستی،‭ ‬توانای‭ ‬درۆن‭ ‬و‭ ‬گروپە‭ ‬چەکدارە‭ ‬بەکرێگیراوەکان‭ ‬لە‭ ‬دەرەوەی‭ ‬سنوورەکانی،‭ ‬ستراتیژی‭ ‬خۆی‭ ‬لەسەر‭ ‬بەدەستخستنی‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ‭ ‬بنیات‭ ‬ناوە‭.‬

    بە‭ ‬تەنیا‭ ‬ئەم‭ ‬واقیعە‭ ‬دوودڵییەکی‭ ‬ستراتیژیی‭ ‬مەترسیدار‭ ‬دروست‭ ‬دەکات‭: ‬ئەگەر‭ ‬ئێران‭ ‬خاوەنی‭ ‬چەکی‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬بێت،‭ ‬ئایا‭ ‬ڕژێمەکە‭ ‬بەکاری‭ ‬دەهێنێت؟‭ ‬پرسیارێکی‭ ‬تری‭ ‬گرنگی‭ ‬هاوشیوە‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭: ‬ئایا‭ ‬دەکرێت‭ ‬ئەم‭ ‬چەکە،‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬ڕاستەوخۆ‭ ‬یاخود‭ ‬ناڕاستەوخۆ،‭ ‬بگوازرێتەوە‭ ‬بۆ‭ ‬دەستی‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬تۆڕە‭ ‬چەکدارەکانی؟

    مێژووی‭ ‬ڕژێمی‭ ‬ئێران‭ ‬هیچ‭ ‬هۆکارێک‭ ‬پێشکەش‭ ‬ناکات‭ ‬تا‭ ‬متمانە‭ ‬بەوە‭ ‬بکەین‭ ‬کە‭ ‬ئەم‭ ‬ئەگەرانە‭ ‬دوورن‭ ‬لە‭ ‬ڕوودان‭.‬

    لە‭ ‬ماوەی‭ ‬ساڵانی‭ ‬ڕابردوودا،‭ ‬تاران‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬مووشەکی،‭ ‬درۆن‭ ‬و‭ ‬چەکی‭ ‬پێشکەوتووی‭ ‬بۆ‭ ‬میلیشیا‭ ‬تیرۆریستییەکانی‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬خۆی‭ ‬گواستووەتەوە‭. ‬لەگەڵ‭ ‬هەر‭ ‬خولێکی‭ ‬ململانێ‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا،‭ ‬ئەم‭ ‬توانایانە‭ ‬زیاتر‭ ‬تەشەنەیان‭ ‬کردووە‭.‬

    با‭ ‬بۆ‭ ‬ساتێک‭ ‬لەژێر‭ ‬واقیعێکی‭ ‬لەم‭ ‬چەشنەدا‭ ‬بڕوانینە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭: ‬بوونی‭ ‬ڕژێمێک‭ ‬کە‭ ‬خاوەنی‭ ‬چەکی‭ ‬ئەتۆمییە‭ ‬و‭ ‬تۆڕێک‭ ‬لە‭ ‬میلیشیا‭ ‬سنووربەزێنەکان‭ ‬لە‭ ‬چەندین‭ ‬دەوڵەتدا‭ ‬بەشدارییان‭ ‬لە‭ ‬ململانێی‭ ‬کراوەدا‭ ‬کردووە‭.‬

    لە‭ ‬سیناریۆیەکی‭ ‬وەهادا،‭ ‬چەکی‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬وەک‭ ‬ڕێگرییەکی‭ ‬نەریتی‭ ‬نامێنێتەوە‭. ‬بەڵکو‭ ‬دەکرێت‭ ‬ببێت‭ ‬بە‭ ‬لایەنێکی‭ ‬نوێ‭ ‬لە‭ ‬جەنگەکانی‭ ‬تاراندا،‭ ‬وە‭ ‬لە‭ ‬جەنگی‭ ‬بەکرێگیراوەکانیشیدا‭.‬

    ئەمە‭ ‬مەترسییەکی‭ ‬ڕاستەقینەیە‭.‬

    ئەمڕۆ،‭ ‬جیهان‭ ‬نەک‭ ‬تەنها‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬پرسێکی‭ ‬نەریتیی‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬چەکی‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬دەبێتەوە‭ ‬بەڵکو‭ ‬ئەگەری‭ ‬ئەوە‭ ‬لە‭ ‬ئاردایە‭ ‬کە‭ ‬ئەم‭ ‬چەکانە‭ ‬بگەن‭ ‬بە‭ ‬دەستی‭ ‬تۆڕە‭ ‬چەکدارە‭ ‬ناحکومییەکان‭.‬

    ئەم‭ ‬ئەگەرە‭ ‬بە‭ ‬تەنیا،‭ ‬دەبێت‭ ‬ببێتە‭ ‬بنەمای‭ ‬ئەوەی‭ ‬کە‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬چۆن‭ ‬مامەڵە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ڕژێمی‭ ‬ئێراندا‭ ‬بکات‭.‬

    نیگەرانیی‭ ‬سەرەکی‭ ‬چیتر‭ ‬بریتیی‭ ‬نابێت‭ ‬لە‭ ‬بوونی‭ ‬بەرنامەی‭ ‬ئەتۆمی،‭ ‬ئاستی‭ ‬پیتاندن‭ ‬یاخود‭ ‬ژمارەی‭ ‬ئامێری‭ ‬جیاکەرەوەی‭ ‬ناوەکیی‭ ‬ئەتۆمی‭. ‬بەڵکو‭ ‬پرسی‭ ‬سەرەکی‭ ‬سروشتی‭ ‬ئەم‭ ‬دەسەڵاتەیە‭ ‬کە‭ ‬هەوڵی‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬چەکی‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬دەدات‭.‬

    ڕژێمێک‭ ‬کە‭ ‬دەیان‭ ‬ساڵە‭ ‬کاری‭ ‬لەسەر‭ ‬دروستکردنی‭ ‬میلیشیای‭ ‬بەکرێگیراو‭ ‬و‭ ‬تێکدانی‭ ‬سەقامگیریی‭ ‬دەوڵەتان‭ ‬کردووە،‭ ‬کاتێک‭ ‬چەکی‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬بەدەست‭ ‬دەهێنێت،‭ ‬لەپڕێکدا‭ ‬ناگۆڕێت‭ ‬بۆ‭ ‬دەسەڵاتێکی‭ ‬بەرپرسیار‭.‬

    بە‭ ‬پێچەوانەوە،‭ ‬ڕەنگە‭ ‬خاوەندارێتیی‭ ‬چەکێکی‭ ‬لەم‭ ‬چەشنە‭ ‬هەستێکی‭ ‬بەرگریی‭ ‬زیاتری‭ ‬پێبدات‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬چەتری‭ ‬ڕێگریی‭ ‬ئەتۆمیدا‭ ‬هانی‭ ‬بدات‭ ‬چالاکییە‭ ‬ناسەقامگیرکەرەکانی‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا‭ ‬فراوانتر‭ ‬بکات‭.‬

    ئەگەر‭ ‬ئەوە‭ ‬ببێت‭ ‬بە‭ ‬واقیع،‭ ‬ئەوا‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬تاکە‭ ‬ناوچە‭ ‬نابێت‭ ‬کە‭ ‬مەترسیی‭ ‬لەسەربێت‭.  ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleچاودێریی هەمیشەیی
    Next Article پەیامی سەرەکیی سەرۆك

    Related Posts

    پاداشتکردنی وریایی

    April 28, 2026

    جێگیر لە دەریادا

    April 24, 2026

    ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

    April 24, 2026

    Comments are closed.

    ئاشتی و ئاشتەوایی | بەرگی 13، ژمارە 4 زستانی 2026

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.