ئیماڕات (UAE)، بەشداریکەرێکی سەرەکی لە تەکنەلۆژیای بەرگری بۆ پشتیوانیکردن لە ئاشتی و ئاسایش لە سەرانسەری جیهان، بووەتە ناوەندێکی جیهانی کە کۆمپانیا فرەنەتەوەییە تایبەتمەندەکان لە پیشەسازییەکانی بەرگریدا بۆ نمایشکردنی بەرهەمەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە ئاسایشییەکان تێیدا کۆدەبنەوە. لە مانگی شوباتی 2025، ناوەندی پێشانگای نیشتمانیی ئەبوزەبی لە ئیماڕات شانبەشانی پێشانگای بەرگریی دەریایی و ئاسایشی دەریایی (NAVDEX)، میوانداری پێشانگا و کۆنفرانسی بەرگریی نێودەوڵەتی (IDEX)ـی 2025 کرد. هەردوو پێشانگای IDEX و NAVDEX لە 65 وڵاتەوە 1,556 بەشداربووی پێشانگەیان بەلای خۆیدا ڕاکێشا، کە بە ڕێژەی 16% زیاترە لە گەڕی پێشوو. سەرۆکی لیژنەی باڵای ڕێکخستنی IDEX و NAVDEX، لیوا فڕۆکەوان فاریس خەلەف ئەل مەزروعی، ڕایگەیاند کە بەشداریکردنی…
Unipath
بۆ ئەوەی شان بە شانی پێشکەوتنی بەردەوامی تەکنەلۆژیای بەرگری و تاکتیکی سەربازی هەنگاو بنێت، شانشینی سعودیە لە ڕووی ئامێر، سەرچاوە، توانا و لێهاتووییەوە هێزە چەکدارەکانی هاوچەرخ دەکات. گرێبەستی گەورەی بۆ دابینکردنی چەکی پێشکەوتوو ئەنجامداوە، لە مەشقە دوولایەنە و هاوبەشەکاندا بەشداری کردووە و لە ڕوانگەی خۆی بۆ 2030 ئاماژەی بەوە کردووە کە دەبێت نیوەی دابینکارییە سەربازییەکانی لە ناوخۆدا دابین بکرێت. لە چوارچێوەی بەرنامەی ڕاهێنان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی، سعودییەکان مەشقێکی ساڵانەی فرەنەتەوەیی بە ناوی ‘ڕمی سەرکەوتن’ـیان ئەنجامدا. هێزە ئاسمانییەکانی 15 وڵات لە مانگەکانی کانونی دووەم و شوباتی 2025 لە ناوەندی جەنگی ئاسمانیی هێزی ئاسمانیی شاهانەی سعودیە لە بنکەی ئاسمانیی…
درۆنێکی بچووکی کۆپتەریی چوار پەروانەیی بێ کارمەند، ئامێرێک کە لە بازاڕی بازرگانیدا بە چەند سەد دۆلارێک دەستدەکەوێت، لە نزیک گوندێک دەکەونە خوارەوە. دوکەڵی سەوز لە تانکیەکەوە کە بە جەستەی درۆنەکەوە لکێنراوە، بڵاودەبێتەوە. هاوارێک هێمنیی بەیانی دەشێوێنێت: زگاز!س پێنج گوندنشین لەسەر زەوی دەکەون، و هەناسەبڕکێیانە و پەلەقاژێ دەکەن. ئەمە نیشانەی بەرکەوتنە بە ماددەیەکی کیمیایی جەنگی، کە ئەگەر چارەسەر نەکرێت، ئەوا دەکرێت قوربانییەکانی بخنکێنێت. تیمێکی فرەنەتەوەیی لە سەربازانی میسڕ، قەتەڕ و هیندستان دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە. کاتێک گوێزەرەوەیەکی بەڕێوەبراو لە دوورەوە خۆی دەگەیەنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە پاشماوەی درۆنەکە، سەربازێک هاوار دەکات “ڕۆبۆتەکە بەگەڕبخە!”. سەربازانی قەتەڕیی شارەزا لە ناسینەوەی ماددە کیمیایی، بایۆلۆژی و تیشکییەکان…
ھێزە تایبەتەکانی قەتەڕ ھەڵیانکوتایە سەر سەکۆیەکی نەوتی ژێر دەسەڵاتی دوژمن، بە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر بارمتەکانیان ڕزگارکرد، ھەڵیانکوتایە سەر شەمەندەفەرێکی میترۆ و شەقامەکانی شارەکەیان پاقژکردەوە. ئەم ھاوشێوەکردنانەی قەیرانەکان بەشێک بوون لە پاسەوانی نەبەردی 2025، کە مەشقێکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە و تێیدا سەربازانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی قەتەڕ و ئەمریکا جارێکی تر سەلماندیان بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە دەتوانن وەک هاوبەش پێکەوە کاربکەن. قەتەڕ لە 13 هەتا 17ـی مانگی نیسانی 2025 میوانداریی پاسەوانی نەبەردیی کرد، ئەمەش سێیەمجارە لە ماوەی شەش ساڵدا هێزەکانی ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکە بانگهێشت دەکات. گەڕی پێشوو، لە ساڵی 2021، تیشکی خستە سەر دەستەبەرکردنی سەلامەتیی پاڵەوانێتی جامی جیهانیی 2022 لە…
لە جیهانێکدا کە هەڕەشە ناهاوسەنگەکان خێراتر لە وەڵامە ئاساییەکان پەرەدەستێنن، کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگریی کاریگەر چیتر بواری تایبەت بە مانگە دەستکردەکان، سامانی ئەلیکترۆنی یان تەنانەت یەکە سەربازییە دەستەبژێرەکان نییە. هەتا دێت، ئەوە هاوڵاتی هۆشیارە، ئەو کەسەی لەسەر شەقام، لە بازاڕ یان بەدرێژایی ڕاڕەوێکی قاچاخچێتی، دەبێتە کلیلی وەستاندنی هێرشی داهاتوو. بە دانپێدانان بەم ڕاستییە، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لە مێژە ئامرازێکی بەهێزی بەکارهێناوە: بەرنامەی پاداشتی وەزارەتی جەنگ (DoWRP). ئەم دەستپێشخەرییە پارە پێشکەش بەو کەسانە دەکات کە زانیاریی هاوکات و باوەڕپێکراو دابیندەکەن کە یارمەتیی پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دەدات یان هەڕەشەکان بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە پوچەڵدەکەنەوە. بۆ گەلانی ناوچەی ژێر بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندی…
لەکاتێکدا هێزێکی ئەرکیی یەکەی هاوبەشی فالکۆن بەناو دارستانەکانی باکووری ئەترۆپیادا مانۆڕ دەکات، لە نزیک سنووری جێ ناکۆکدا لەگەڵ دۆنۆڤیای دراوسێی شەڕانگێزیدا، سەربازەکان ئاسمان بۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بێ تەل (UAV) و دەشت بۆ هێزە زەمینییە دوژمنکارەکان دەپشکنین. ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یاخیبووانی بە نەتەوە دۆنۆڤی، کە دڵسۆزن بۆ دەوڵەتی دراوسێ و هەوڵی ناسەقامگیرکردنی ناوچە کێشە لەسەرەکە دەدەن، لە نێو درەختەکاندا خۆیان حەشارداوە. لەناکاو فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دوژمن لە سەرووی هێڵی درەختەکانەوە دەردەکەوێت و یەکە پاسەوانییەکە دەکەوێتە بۆسەیەکی یاخیبووەکانەوە. سەربازانی هێزە ئەرکییەکە بەخێرایی و کاریگەریی کاردانەوەیان دەبێت، بۆ لەناوبردنی دوژمن و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی مانۆڕدەکەن. هەرچەندە هێرشەکە دەبێتە…
لە چارەکی سەدەی ڕابردوودا، لەژێر سەرکردایەتیی خاوەن شکۆ شا حەمەد، شانشینی بەحرەین ماندوونەناسانە بۆ بەشداریکردنی بنیاتنەرانە لە سەرانسەری ناوچەکەمان و دەرەوەیدا بۆ بەهێزکردنی ئاسایش، پاراستنی سەقامگیری و قووڵکردنەوەی خۆشگوزەرانی کاری کردووە. لەو کاتەوە، بە بوونی خاوەن پایەی شاهانە شازادەی جێنشین و سەرۆک وەزیران وەکو هێزی پاڵنەر لەپشت ئەم بەرەوپێچوونە گرنگەی لە بەرەنگاربوونەوەی پرسە ناوچەییە هاوچەرخەکان، بەحرەین لە ئاستێکەوە بۆ ئاستێکی تری بەهێزی هەنگاوی ناوە. لە چەقی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بەحرەیندا، پابەندبوونێکی چەسپاو بە بنەماکانی دیالۆگ، پێکەوەژیان و ڕێزگرتنی هاوبەش، درێژکردنی دەستی دۆستایەتی و هەماهەنگی بۆ دۆست و هاوبەشە هاودیدەکان بوونی هەیە، لە کاتێکدا ئێمە بەدوای دەرئەنجامی بەردەوام و سوودمەندبوونی هاوبەشدا دەگەڕێین…
وێنەکان لەلایەن عەریفی تەکنیککار دانێڵ ڕۆبێڵس/هێزای ئاسمانیی ئەمریکا نەتەوەی خاکی سور (ڕێد لاند) کە پیلانگێڕی بۆ پێکهێنانەوەی ئیمپراتۆریەتی پێشووی خۆی کە 30 ساڵ پێشتر هەڵوەشابووەوە، بەکرێگیراو بۆ هەراسانکردنی یەکێک لە دەوڵەتە دەستکردەکانی ژێردەستەی پێشووی کە ناوی خاکی شین (بلو لاند) بوو بەکرێ دەگرێت. بە ئاگاداربوونەوە لەوەی کاتێک بەکرێگیراوانی خاکی سور سنووری نێودەوڵەتی خاکی شین دەبەزێنن و ناوچە درێژبووەوەکان داگیردەکەن، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان فەرمان بە هاوپەیمانییەکی سەربازی فرەنەتەوەیی دەکات بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی خاکی شین، وە ئەگەر پێویست بوو هێزەکانی پاڵپشتیکراو لەلایەن خاکی سوور بەدەربنێت. ئەرکی ئاشتیپارێزی دەکەوێتە ئەستۆی هێزە ئەرکییەکان کە پێکهاتوون لە سەربازانی کازاخستان، کۆماری قڕگستان، مەنگۆلیا، پاکستان، تاجاکستان،…
هێزە چەکدارەکانی لوبنان (LAF) بەهۆی چەکداماڵین و سەقامگیرکردنی بەشی باشووری وڵاتەکە لە دوای ململانێکانی ئەم دواییە، ستایشی نێودەوڵەتییان بەدەستهێنا. لیوای ئەمریکی جاسپەر جێفرز، سەرۆکی ئەوکاتەی میکانیزمی جێبەجێکردنی ئاگربەست، لە سەردانێکدا بۆ ناوچەی باشووری لیتانی وڵاتەکە یاوەری ئەفسەرانی LAFـی کرد. گەشتەکەی مانگی کانونی دووەمی 2025 سەردانکردنی ئەلخیامی لەخۆگرتبوو، کە یەکەم ناوچەی سنوورییە لە دوای واژۆکردنی وازهێنانی شەڕ لە 27ـی تشرینی دووەمی 2024، بە تەواوی بگەڕێنرێتەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی لوبنان. تەنها لە ماوەی مانگێکدا، LAF زیاتر لە 9,800 پارچە کەرەستەی تەقەمەنیی لە زیاتر لە 80 شوێندا پاککردەوە. ”من بە پیشەیی و دڵسۆزیی LAF زۆر سەرسامبووم. ئەوان بەبێ وەستان کار بۆ دابینکردنی ئاسایش…
ئەمریکا و هاوپەیمان و هاوبەشەکانی دووپاتیان کردووەتەوە کە ڕێڕەوە ئاوییەکان بۆ کەشتیوانیی جیهانی زۆر گرنگن و پێویستە بە کراوەیی بمێننەوە. بۆ ئەو مەبەستەش، فەرماندەیی هیندی هێمنی ئەمریکا (USINDOPACOM)، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (USCENTCOM) و ئەوانی تر هەڵمەتی ئۆپەراسیۆنی یەکخراوی هاوبەشی سەرجەم تەوەرەکان (CJADO) چڕ دەکەنەوە، کە برتییە لە دەستپێشخەرییەکی نێودەوڵەتیی پابەندبوو بە پاراستنی جووڵەی سەلامەتی کەشتی بارهەڵگر و کەشتییە سەربازییەکان لە ڕێگەی ئۆقیانوس و دەریا گرنگە ستراتیژییەکانەوە. زیاتر لە 80%ـی ڕێژەی بەرهەکانی جیهان بە کەشتییەکان لە ڕێگەی هێڵەکانی دەریای هیندی و هێمن و خاڵەکانی پشکنین، لە زەریای هیندییەوە بۆ دەریای ژاپۆن و گەرووەکانی لوزۆن، مەلاکا، سەنگافورە و تایوان دەگوازرێنەوە. بە هەمان…